< یەرمیا 5 >
«بەناو شەقامەکانی ئۆرشەلیمدا هاتوچۆ بکەن، ئێستا تەماشا بکەن و بزانن، لەناو گۆڕەپانەکانی بگەڕێن. ئەگەر یەکێکتان بینییەوە دادپەروەر بێت و بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت، ئەوا من لەم شارە خۆشدەبم. | 1 |
Run ye to and fro through the streets of Jerusalem, and see now, and know, and seek in its broad places, if ye can find a man, if there is [any] that executeth judgment, that seeketh the truth; and I will pardon it.
هەرچەندە دەڵێن:”بە یەزدانی زیندوو،“هێشتا بە درۆ سوێند دەخۆن.» | 2 |
And though they say, The LORD liveth; surely they swear falsely.
ئەی یەزدان، ئایا چاوت بەدوای ڕاستیدا ناگەڕێت؟ لێت دان بەڵام ئازاریان پێ نەگەیشت، تێکت شکاندن بەڵام ڕەتیانکردەوە تەمبێ بکرێن. ڕووی خۆیان لە بەرد ڕەقتر کرد، تۆبەکردنیان ڕەتکردەوە. | 3 |
O LORD, [are] not thy eyes upon the truth? thou hast stricken them, but they have not grieved; thou hast consumed them, [but] they have refused to receive correction: they have made their faces harder than a rock; they have refused to return.
بەڵام من گوتم: «ئەوانە هەژارن، نەزان بوون، چونکە ڕێگای یەزدان ناناسن و نازانن خودا داوای چییان لێ دەکات. | 4 |
Therefore I said, Surely these [are] poor; they are foolish: for they know not the way of the LORD, [nor] the judgment of their God.
کەواتە دەچمە لای گەورە پیاوان و قسەیان لەگەڵ دەکەم، بێگومان ئەوان ڕێگای یەزدان دەناسن و دەزانن خودا داوای چییان لێ دەکات.» بەڵام ئەوان پێکەوە نیریان شکاند، بەندیان پساند. | 5 |
I will go to the great men, and will speak to them; for they have known the way of the LORD, [and] the judgment of their God: but these have altogether broken the yoke, [and] burst the bonds.
لەبەر ئەوە لە دارستان شێر هێرشیان دەکاتە سەر، گورگی بیابان دەیانفەوتێنێت، پڵنگ لە دەوری شارۆچکەکانیان خۆی مات دەدات، تاکو ئەوەی لێی بێتە دەرەوە پارچەپارچەی بکات، چونکە یاخیبوونەکانیان زۆربوون، هەڵگەڕانەوەکانیان گەورە بوون. | 6 |
Wherefore a lion from the forest shall slay them, [and] a wolf of the evenings shall spoil them, a leopard shall watch over their cities: every one that goeth out thence shall be torn in pieces: because their transgressions are many, [and] their backslidings are increased.
«بۆچی دەبێت لێت خۆشبم؟ کوڕەکانت وازیان لێ هێنام و سوێند بەوە دەخۆن کە خودا نییە. کە تێرم کردن، داوێنپیسییان کرد، پاڵەپەستۆیانە بۆ ماڵی لەشفرۆش. | 7 |
How shall I pardon thee for this? thy children have forsaken me, and sworn by [them that are] no gods: when I had fed them to the full, then they committed adultery, and assembled themselves by troops in the harlots' houses.
بوون بە ئەسپی خورت و بە عیتە، هەریەکە بەسەر ژنی برادەرەکەیدا دەحیلێنێت. | 8 |
They were [as] fed horses in the morning: every one neighed after his neighbor's wife.
ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟ ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 9 |
Shall I not visit for these [things]? saith the LORD: and shall not my soul be avenged on such a nation as this?
«سەربکەونە سەر پەرژینی ڕەزەمێوەکان و تێکیان بدەن، بەڵام بە تەواوی مەیفەوتێنن. لقەکانی لێ بکەنەوە، چونکە هی یەزدان نین. | 10 |
Go ye up upon her walls, and destroy; but make not a full end: take away her battlements; for they [are] not the LORD'S.
بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا بە تەواوی ناپاکییان لێکردم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 11 |
For the house of Israel and the house of Judah have dealt very treacherously against me, saith the LORD.
درۆیان بە دەمی یەزدانەوە کرد، گوتیان، «ئەو هیچ ناکات! بەڵامان بەسەرنایەت، شمشێر و قاتوقڕی نابینین. | 12 |
They have belied the LORD, and said, [It is] not he; neither shall evil come upon us; neither shall we see sword nor famine:
پێغەمبەرەکان بوون بە هاژەی با، وشەکە لەواندا نییە، ئەوەی گوتیان بەسەریان دەهێنرێت.» | 13 |
And the prophets shall become wind, and the word [is] not in them: thus shall it be done to them.
لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، ئەمە دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی ئەم گەلە ئەو قسانەیان کرد، ئەوەتا من وتەکانم لە دەمی تۆدا دەکەمە ئاگر، ئەم گەلەش دەکەم بە دار و دەیانخوات.» | 14 |
Wherefore thus saith the LORD God of hosts, Because ye speak this word, Behold, I will make my words in thy mouth fire, and this people wood, and it shall devour them.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئەوەتا من نەتەوەیەک لە دوورەوە دەهێنمە سەرتان، نەتەوەیەکی پتەو و دێرینە، نەتەوەیەکە زمانەکەیان نازانن، لە قسەکردنیان تێناگەن. | 15 |
Lo, I will bring a nation upon you from far, O house of Israel, saith the LORD: it [is] a mighty nation, it [is] an ancient nation, a nation whose language thou knowest not, neither understandest what they say.
تیردانەکەی وەک گۆڕی دەم کراوەیە، هەموو پاڵەوانن. | 16 |
Their quiver [is] as an open sepulcher, they [are] all mighty men.
دروێنە و نانت دەخوات، کوڕ و کچت دەخوات، مەڕ و مانگات دەخوات، مێو و هەنجیرت دەخوات. شارە قەڵابەندەکانت کە تۆ پشتت پێ بەستوون، بە شمشێر دەفەوتێنێت.» | 17 |
And they shall eat up thy harvest, and thy bread, [which] thy sons and thy daughters should eat: they shall eat up thy flocks and thy herds: they shall eat up thy vines and thy fig-trees: they shall impoverish with the sword thy fortified cities, in which thou hast trusted.
یەزدان دەفەرموێت: «هەروەها لەو ڕۆژانەدا، کۆتاییتان پێ ناهێنم. | 18 |
Nevertheless in those days, saith the LORD, I will not make a full end with you.
جا کە دەڵێن:”لەبەر چی یەزدانی پەروەردگارمان هەموو ئەمەی پێکردین؟“پێیان دەڵێیت:”لەبەر ئەوەی وازتان لێ هێنام و لە خاکەکەتان خوداوەندە بێگانەکانتان پەرست، ئاوا دەبێت بێگانە پەرستی بکەن لە خاکێک کە هی ئێوە نییە.“ | 19 |
And it shall come to pass, when ye shall say, Why doeth the LORD our God all these [things] to us? then shalt thou answer them, As ye have forsaken me, and served strange gods in your land, so shall ye serve strangers in a land [that is] not yours.
«ئەمە بە بنەماڵەی یاقوب ڕابگەیەنن و با لەناو یەهودا ببیسترێت، بڵێن: | 20 |
Declare this in the house of Jacob, and publish it in Judah, saying,
ئەی گەلی گێل و بێ مێشک، ئێستا گوێ لەمە بگرن، ئەی ئەوانەی چاوتان هەیە و نابینن، گوێتان هەیە و نابیستن: | 21 |
Hear now this, O foolish people, and without understanding; who have eyes, and see not; who have ears, and hear not:
ئایا لە من ناترسن؟» هەروەها یەزدان دەفەرموێت: «ئایا لەبەردەمی من نالەرزن؟ من کە لمم بۆ دەریا کرد بە سنوور، بەربەستێکی هەتاهەتاییە و لێی تێناپەڕێت. شەپۆل خۆی پێدا دەدات و سەرکەوتوو نابێت، هاژەی دێت و تێناپەڕێت. | 22 |
Fear ye not me? saith the LORD: will ye not tremble at my presence, who have placed the sand [for] the bound of the sea by a perpetual decree, that it cannot pass it: and though its waves toss themselves, yet can they not prevail; though they roar, yet can they not pass over it?
بەڵام ئەم گەلە دڵێکی منجڕ و یاخی هەیە، لەڕێ لایاندا و ڕۆیشتن. | 23 |
But this people have a revolting and a rebellious heart; they have revolted and gone.
لە دڵی خۆیاندا ناڵێن،”ئێستا با لە یەزدانی پەروەردگارمان بترسین، ئەوەی باران دەبارێنێت، یەکەم باران و دوا باران لە وەرزی خۆی، لە هەفتە دیاریکراوەکانی دروێنە دڵنیامان دەکاتەوە.“ | 24 |
Neither say they in their heart, Let us now fear the LORD our God, that giveth rain, both the former and the latter, in its season: he reserveth to us the appointed weeks of harvest.
تاوانەکانتان ڕێگرییان لەم بەرەکەتانە کرد، گوناهەکانتان لە چاکە بێبەشی کردن. | 25 |
Your iniquities have turned away these [things], and your sins have withheld good [things] from you.
«بەدکاران لەنێو گەلەکەمدا دەبینرێنەوە، وەک ڕاوچی خۆیان ماتداوە و چاو دەگێڕن، تەڵە دەنێنەوە و مرۆڤ دەگرن. | 26 |
For among my people are found wicked [men]: they lay wait, as he that setteth snares; they set a trap, they catch men.
وەک قەفەزی پڕ لە باڵدار، ماڵەکانیان پڕە لە فێڵ، لەبەر ئەمە گەورە و دەوڵەمەند بوون، | 27 |
As a cage is full of birds, so [are] their houses full of deceit: therefore they have become great, and have grown rich.
قەڵەو و تێر بوون. هەروەها لە خراپەکاریدا بێ سنوورن، پارێزەرایەتییان بۆ سکاڵای هەتیو نەکرد هەتا سەرکەوتوو بن، بەرگرییان لە مافی هەژاران نەکرد. | 28 |
They have become fat, they shine: yes, they surpass the deeds of the wicked: they judge not the cause, the cause of the fatherless, yet they prosper; and the right of the needy do they not judge.
ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟ ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 29 |
Shall I not visit for these [things]? saith the LORD: shall not my soul be avenged on such a nation as this?
«تۆقین و سەرسوڕماویێک لە خاکەکەدا ڕوویدا: | 30 |
A wonderful and horrible thing is committed in the land;
پێغەمبەرەکان بە درۆ پێشبینی دەکەن، کاهینەکانیش بە ویستی خۆیان فەرمانڕەوایەتی دەکەن، گەلەکەشم حەزیان لەم دۆخەیە. بەڵام لە کۆتاییەکەیدا ئێوە چی دەکەن؟ | 31 |
The prophets prophesy falsely, and the priests bear rule by their means; and my people love [to have it] so: and what will ye do in the end thereof?