< یەرمیا 49 >

بۆ عەمۆنییەکان: یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئایا ئیسرائیل کوڕی نییە، یان میراتگری نییە؟ بۆچی مۆلەخ گاد داگیر بکات و گەلەکەشی لەناو شارۆچکەکانی ئەودا نیشتەجێ بن؟» 1
About the people of Ammon, Yahweh says this, “Does Israel have no children? Is there no one to inherit anything in Israel? Why does Molech occupy Gad, and his people live in its cities?
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا ڕۆژێک دێت، وا دەکەم لە شاری ڕەبەی عەمۆنییەکان، نەعرەتەی جەنگ ببیسترێت، جا دەبێتە گردێکی وێران و شارۆچکەکانیشی بە ئاگر دەسووتێن، ئیسرائیلیش داگیرکەرانی خۆی داگیر دەکات.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 2
So look, the days are coming—this is Yahweh's declaration—when I will sound the signal for battle against Rabbah among the people of Ammon, so it will become a deserted heap and its villages will be set on fire. For Israel will possess those who possessed him,” says Yahweh.
«ئەی حەشبۆن واوەیلا بکە، چونکە عای تەفروتونا بوو! ئەی دانیشتووانی ڕەبە هاوار بکەن! بەرگی لە گوش دروستکراو لەبەر بکەن و شین بگێڕن، بەناو شووراکانیدا بسووڕێنەوە، چونکە مۆلەخ ڕاپێچ دەکرێت، خۆی و کاهین و پیاوە گەورەکانی. 3
“Howl in lament, Heshbon, for Ai will be devastated! Shout out, daughters of Rabbah! Put on sackcloth. Lament and run about in futility, for Molech is going into captivity, together with his priests and leaders.
بۆ شانازی بە دۆڵەکانتەوە دەکەیت؟ بۆ شانازی بە دۆڵە پڕ بەروبوومەکانتەوە دەکەیت؟ ئەی کچی هەڵگەڕاوە، ئەوەی پشت بە گەنجینەکانت دەبەستیت و دەڵێیت،”کێ پەلامارم دەدات؟“» 4
Why do you brag about your valleys, your valleys that are so fruitful, faithless daughter? you who trust in your wealth and say, 'Who will come against me?'
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، دەفەرموێت: «ئەوەتا من ترست دەهێنمە سەر لە هەموو ئەوانەی دەوروبەرت. جا هەریەکە لە ئێوە دەردەکرێت و کەس نابێت ونبووان کۆبکاتەوە. 5
See, I am about to bring terror on you—this is the declaration of Lord Yahweh of hosts— this terror will come from all those who surround you. Each one of you will be scattered before it. There will be no one to gather those running away.
«پاش ئەمە ڕاپێچکراوانی عەمۆنییەکان دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 6
But after this I will restore the fortunes of the people of Ammon—this is Yahweh's declaration.”
بۆ ئەدۆم: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئایا ئیتر دانایی لە تێمان نییە؟ ئایا ڕاوێژ لەلای تێگەیشتووان نەماوە؟ ئایا داناییەکەیان پووچەڵ بووەتەوە؟ 7
About Edom, Yahweh of hosts says this, “Is there no longer any wisdom to be found in Teman? Has good advice disappeared from those who have understanding? Has their wisdom become corrupted?
ئەی دانیشتووانی دیدان، بکشێنەوە و هەڵێن، بڕۆن لە ئەشکەوتە قووڵەکان خۆتان بشارنەوە، چونکە بەڵاکەی عیسۆی بەسەردەهێنم لەو کاتەی سزای دەدەم. 8
Flee! Turn back! Stay in holes in the ground, inhabitants of Dedan. For I am bringing the disaster of Esau on him at the time that I punish him.
ئەگەر ڕەزبڕت بۆ بێت، ئایا هەندێک ترێ بەجێناهێڵن؟ ئەگەر بە شەو دزت بۆ بێت، ئایا تەنها ئەوەی پێویستیان بێت نایدزن؟ 9
If grape harvesters came to you, would they not leave a little bit behind? If thieves came in the night, would they not steal only as much as they wanted?
بەڵام من عیسۆ ڕووت دەکەمەوە، شوێنە نهێنییەکانی دەردەخەم، ناتوانێت خۆی بشارێتەوە، منداڵ و برا و دراوسێکانی تەفروتونا دەکرێت، ئیتر کەس بە زیندوویی نامێنێتەوە بۆ ئەوی بڵێت: 10
But I have stripped Esau bare. I have revealed his hiding places. So he will not be able to hide himself. His children, his brothers, and his neighbors are destroyed, and he is gone.
”هەتیوەکانت جێبهێڵە، من دەیانپارێزم، با بێوەژنەکانت پشت بە من ببەستن.“» 11
Leave your orphans behind. I will take care of their lives, and your widows can trust in me.”
سەبارەت بەمە یەزدان دەفەرموێت: «ئەگەر ئەوانەی شایانی ئەوە نین لە جامەکە بخۆنەوە، بەڵام بە تەواوی خواردیانەوە، ئایا تۆ بە تەواوی بێ سزا دەبیت؟ بێ سزا نابیت، بەڵکو دەبێت بیخۆیتەوە. 12
For Yahweh says this, “See, those who did not deserve it must certainly drink some of the cup. Do you yourself think you will go without punishment? You will not, for you will certainly drink.
یەزدان دەفەرموێت: سوێندم بە خۆم خواردووە، کە بۆزرا وێران بێت، ڕیسوا بێت، بڕووخێت و نەفرەتبار بێت و هەموو شارۆچکەکانیشی هەتاهەتایە بە ڕووخاوی بمێنێتەوە.» 13
For I have sworn by myself—this is Yahweh's declaration—that Bozrah will become a horror, a disgrace, a devastation, and an object for cursing. All of its cities will become devastations forever.
هەواڵێکم لەلایەن یەزدانەوە بیست، نێردراوێک بۆ نەتەوەکان نێردراوە تاکو پێیان بڵێت: «کۆببنەوە و پەلاماری بدەن، هەستن بۆ جەنگ.» 14
I have heard news from Yahweh, and a messenger has been sent out to the nations, 'Gather together and attack her. Get ready for battle.'
«ئێستا لەنێو گەلاندا بچووکت دەکەمەوە، لەنێو مرۆڤدا ڕیسوا دەبیت. 15
“For see, I have made you small compared to the other nations, despised by people.
تۆ سامت لەسەر خەڵک هەبوو، فیزی دڵت هەڵیخەڵەتاندی، ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد، ئەوەی لەسەر بەرزایی گردیت، تەنانەت ئەگەر وەک هەڵۆ هێلانەکەت لە بەرزایی دانێیت، لەوێوە دەتهێنمە خوارەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 16
As for your fearsomeness, your heart's pride has deceived you, inhabitants of places on the cliff, you who have occupied the highest hills so that you may make your nest high like an eagle. I will bring you down from there—this is Yahweh's declaration.
«ئەدۆم دەبێتە وێرانە، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت، گاڵتەی پێ دەکات لەسەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە. 17
Edom will become a horror to everyone passing by it. Every such person will tremble and hiss because all of its disasters.
وەک سەرەوژێربوونی سەدۆم و عەمۆرا و شارۆچکەکانی دەوروبەری، هیچ مرۆڤێک لەوێدا نیشتەجێ نابێت، هیچ ئادەمیزادێک بۆ ئەوێ ئاوارە نابێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 18
Like the overthrow of Sodom and Gomorrah and their neighbors,” says Yahweh, “no one will live there; no person will stay there.
«ئەوەتا وەک شێرێک لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردونەوە سەردەکەوێت، بەرەو لەوەڕگا دەوڵەمەندەکان، ئاوا لە چاوتروکانێکدا لەوێ ئەدۆمییەکان ڕاودەنێم. کێ هەڵبژێردراوە کە بیکەم بە سەرپەرشتیاری؟ چونکە کێ وەک منە و کێ کێشمەکێشم لەگەڵ دەکات؟ ئەو شوانە کێیە کە دەتوانێ لە ڕووی من بوەستێتەوە؟» 19
See, he will go up like a lion from the forests of the Jordan to the green pasturelands. For I will quickly make Edom run from it, and I will put someone who will be chosen in charge of it. For who is like me, and who will summon me? What shepherd is able to resist me?”
لەبەر ئەوە ببیستن خودا چ پلانێکی لە دژی ئەدۆم داڕشتووە، مەبەستی چی بووە لە دژی دانیشتووانی تێمان بیکات: بچووکەکانی مێگەلەکە ڕادەکێشرێن، بەهۆی ئەوان بە تەواوی لەوەڕگاکانیان وێران دەکات. 20
“So listen to the plans that Yahweh has decided against Edom, the plans that he has formed against the inhabitants of Teman. They will certainly be dragged away, even the smallest flock. Their pasturelands will be turned into ruined places.
لە دەنگی کەوتنیان زەوی دەلەرزێت، قیژەیان دەگاتە دەریای سوور. 21
At the sound of their falling the earth shakes. The sound of distressed shouts is heard at the Sea of Reeds.
تەماشا بکەن! دوژمن وەک هەڵۆ بەرز دەبێتەوە و دەفڕێت، بەسەر بۆزرادا باڵەکانی لێک دەکاتەوە. لەو ڕۆژەدا دڵی پاڵەوانانی ئەدۆم وەک دڵی ژنی ژانگرتووی لێدێت. 22
See, someone will attack like an eagle, and swoop down and spread his wings over Bozrah. Then on that day, the hearts of Edom's soldiers will become like the heart of a woman in birth labor.”
بۆ دیمەشق: «حەمات و ئەرپاد شەرمەزار بوون، چونکە هەواڵێکی خراپیان بیست، لە ترسان توانەوە، وەک دەریا شڵەژاون و ئارام نابنەوە. 23
About Damascus: “Hamath and Arpad will be ashamed, for they have heard news of disaster. They melt away! They become as troubled as the sea, which cannot stay calm.
دیمەشق هێزی لەبەر بڕا، ڕووی وەرگێڕا بۆ هەڵاتن، شڵەژا و تانگەتاو بوو وەک ژنی ژانگرتوو. 24
Damascus has become very weak. It turns away to flee; terror seizes it. Distress and pain seize it, like the pain of a woman giving birth.
چۆن واز لە شارە بەناوبانگەکە نەهێنرا، ئەو شارۆچکەیەی کە شوێنی شادی من بوو! 25
How has the city of praise not been forsaken, the town of my joy?
بێگومان لەو ڕۆژەدا، لاوەکانی لەناو شەقامەکان دەکوژرێن، هەموو جەنگاوەرەکانی لەناودەچن.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 26
Therefore its young men will fall in its plazas, and all the fighting men will perish on that day—this is the declaration of Yahweh of hosts.”
«ئاگرێک لە دیواری دیمەشق بەردەدەم، قەڵاکانی بەن‌هەدەد دەخوات.» 27
“For I will light a fire on the wall of Damascus, and it will devour the strongholds of Ben Hadad.”
بۆ قێدار و شانشینەکانی حاچۆر، ئەوەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لێیدا: یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەی بابلییەکان، هەستن هێرش ببەن بۆ قێدار، خەڵکی ڕۆژهەڵات تەفروتونا بکەن. 28
About Kedar and the kingdoms of Hazor, Yahweh says this to Nebuchadnezzar (now Nebuchadnezzar king of Babylon was going to attack these places): “Arise and attack Kedar and destroy those people of the east.
ڕەشماڵ و مەڕەکانیان دەبردرێن، خێوەت و هەموو قاپوقاچاغەکانیان و وشترەکانیان دەهێنرێن. بانگیان بکەن:”لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!“» 29
Their tents and their flocks will be taken, along with their tent curtains and all of their equipment; their camels will be led away from them, and men will shout to them, “Terror is on every side!”
یەزدان دەفەرموێت: «ڕابکەن و دوور هەڵێن! ئەی دانیشتووانی حاچۆر، لە ئەشکەوتە قووڵەکان نیشتەجێ بن. نەبوخودنەسری پاشای بابل لە دژی ئێوە ڕاوێژی کردووە، لە دژی ئێوە پیلانی داناوە. 30
Flee! Wander far away! Stay in holes in the ground, inhabitants of Hazor—this is Yahweh's declaration— for Nebuchadnezzar king of Babylon has devised a plan against you. Flee! Turn back!
«هەستن هێرش ببەنە سەر نەتەوەیەکی ئاسوودە، بە پشت ئەستوورییەوە نیشتەجێیە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. نە دەرگا و نە شمشیرەی هەیە، بە تەنهایی نیشتەجێیە. 31
Arise! Attack the nation at ease, that lives in safety,” says Yahweh. “They have no gates or bars in them, and its people live by themselves.
وشترەکانیان بە تاڵان دەبردرێن و ماڵاتی زۆریان دەبێتە دەستکەوت. بە هەموو بایەک قژبڕاوەکان شەن دەکەم، لە هەموو لایەکەوە کارەساتیان بەسەردەهێنم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 32
For their camels will become plunder, and the abundance of their property will become war plunder. Then I will scatter to every wind those who cut the corners of their hair, and I will bring disaster on them from every side—this is Yahweh's declaration.
«حاچۆر بۆ هەتاهەتایە دەبێتە داڵدەی چەقەڵ و چۆڵەوانی. هیچ مرۆڤێک لەوێ نیشتەجێ نابێت، هیچ ئادەمیزادێک ئاوارەی ئەوێ نابێت.» 33
Hazor will become a lair of jackals, a permanent wasteland. No one will live there; no human being will stay there.”
ئەو فەرمایشتەی یەزدان کە لە سەرەتای پاشایەتییەکەی سدقیای پاشای یەهودا بۆ یەرمیای پێغەمبەر هات، سەبارەت بە ئیلام، پێی فەرموو: 34
This is the word of Yahweh that came to Jeremiah the prophet about Elam. This happened at the beginning of the reign of Zedekiah king of Judah, and he said,
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من کەوانی ئیلام دەشکێنم، کە سەرچاوەی هێزیانە. 35
“Yahweh of hosts says this: See, I am about to break the bowmen of Elam, the main part of their power.
چوار با لە هەر چوار لای ئاسمانەوە، بەسەر ئیلامدا دەهێنم، بەم چوار بایە شەنیان دەکەم، هەتا نەتەوە نەبێت کە دوورخراوەکانی ئیلامی بۆ نەچوو بێت. 36
For I will bring the four winds from the four corners of the heavens, and I will scatter the people of Elam to all of those winds. There is no nation to which those scattered from Elam will not go.
ئیلامییەکان لەبەردەم دوژمنانیان دەتۆقێنم، لەبەردەم ئەوانەی دەیانەوێ بیانکوژن، بەڵایان بەسەردەهێنم، گڕی تووڕەییم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «بە شمشێر ڕاویان دەنێم هەتا کۆتاییان دەهێنم. 37
So I will shatter Elam before their enemies and before those who seek their lives. for I will bring disaster against them, the fury of my wrath—this is Yahweh's declaration— and I will send the sword after them until I have annihilated them.
تەختی خۆم لە ئیلام دادەنێم و لەوێ پاشا و پیاوە گەورەکانی لەناودەبەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 38
Then I will put my throne in Elam and will destroy its king and leaders from there—this is Yahweh's declaration—
«بەڵام لە ئایندەدا، ڕاپێچکراوەکانی ئیلام دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 39
and it will happen in later days that I will bring back the fortunes of Elam—this is Yahweh's declaration.”

< یەرمیا 49 >