< یەرمیا 49 >
بۆ عەمۆنییەکان: یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئایا ئیسرائیل کوڕی نییە، یان میراتگری نییە؟ بۆچی مۆلەخ گاد داگیر بکات و گەلەکەشی لەناو شارۆچکەکانی ئەودا نیشتەجێ بن؟» | 1 |
Concerning the sons of Ammon. Thus says Jehovah: Has Israel no sons? Has he no heir? Why then does Malcam possess Gad, and his people dwell in the cities thereof?
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا ڕۆژێک دێت، وا دەکەم لە شاری ڕەبەی عەمۆنییەکان، نەعرەتەی جەنگ ببیسترێت، جا دەبێتە گردێکی وێران و شارۆچکەکانیشی بە ئاگر دەسووتێن، ئیسرائیلیش داگیرکەرانی خۆی داگیر دەکات.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 2 |
Therefore, behold, the days come, says Jehovah, that I will cause an alarm of war to be heard against Rabbah of the sons of Ammon, and it shall become a desolate heap, and her daughters shall be burned with fire. Then Israel shall possess those who possessed him, says Jehovah.
«ئەی حەشبۆن واوەیلا بکە، چونکە عای تەفروتونا بوو! ئەی دانیشتووانی ڕەبە هاوار بکەن! بەرگی لە گوش دروستکراو لەبەر بکەن و شین بگێڕن، بەناو شووراکانیدا بسووڕێنەوە، چونکە مۆلەخ ڕاپێچ دەکرێت، خۆی و کاهین و پیاوە گەورەکانی. | 3 |
Wail, O Heshbon, for Ai is laid waste. Cry, ye daughters of Rabbah. Gird you with sackcloth. Lament, and run to and fro among the fences. For Malcam shall go into captivity, his priests and his rulers together.
بۆ شانازی بە دۆڵەکانتەوە دەکەیت؟ بۆ شانازی بە دۆڵە پڕ بەروبوومەکانتەوە دەکەیت؟ ئەی کچی هەڵگەڕاوە، ئەوەی پشت بە گەنجینەکانت دەبەستیت و دەڵێیت،”کێ پەلامارم دەدات؟“» | 4 |
Why do thou glory in the valleys, thy flowing valley? O backsliding daughter, who trusted in her treasures, saying, Who shall come to me?
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، دەفەرموێت: «ئەوەتا من ترست دەهێنمە سەر لە هەموو ئەوانەی دەوروبەرت. جا هەریەکە لە ئێوە دەردەکرێت و کەس نابێت ونبووان کۆبکاتەوە. | 5 |
Behold, I will bring a fear upon thee, says the Lord, Jehovah of hosts, from all who are round about thee. And ye shall be driven out every man straight forth, and there shall be none to gather together the fugitives.
«پاش ئەمە ڕاپێچکراوانی عەمۆنییەکان دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 6 |
But afterward I will bring back the captivity of the sons of Ammon, says Jehovah.
بۆ ئەدۆم: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئایا ئیتر دانایی لە تێمان نییە؟ ئایا ڕاوێژ لەلای تێگەیشتووان نەماوە؟ ئایا داناییەکەیان پووچەڵ بووەتەوە؟ | 7 |
Of Edom. Thus says Jehovah of hosts: Is wisdom no more in Teman? Has counsel perished from the prudent? Has their wisdom vanished?
ئەی دانیشتووانی دیدان، بکشێنەوە و هەڵێن، بڕۆن لە ئەشکەوتە قووڵەکان خۆتان بشارنەوە، چونکە بەڵاکەی عیسۆی بەسەردەهێنم لەو کاتەی سزای دەدەم. | 8 |
Flee ye, turn back, dwell in the depths, O inhabitants of Dedan. For I will bring the calamity of Esau upon him, the time that I shall visit him.
ئەگەر ڕەزبڕت بۆ بێت، ئایا هەندێک ترێ بەجێناهێڵن؟ ئەگەر بە شەو دزت بۆ بێت، ئایا تەنها ئەوەی پێویستیان بێت نایدزن؟ | 9 |
If grape-gatherers came to thee, would they not leave some gleaning grapes? If thieves by night, would they not destroy till they had enough?
بەڵام من عیسۆ ڕووت دەکەمەوە، شوێنە نهێنییەکانی دەردەخەم، ناتوانێت خۆی بشارێتەوە، منداڵ و برا و دراوسێکانی تەفروتونا دەکرێت، ئیتر کەس بە زیندوویی نامێنێتەوە بۆ ئەوی بڵێت: | 10 |
But I have made Esau bare. I have uncovered his secret places, and he shall not be able to hide himself. His seed is destroyed, and his brothers, and his neighbors, and he is not.
”هەتیوەکانت جێبهێڵە، من دەیانپارێزم، با بێوەژنەکانت پشت بە من ببەستن.“» | 11 |
Leave thy fatherless sons; I will preserve them alive. And let thy widows trust in me.
سەبارەت بەمە یەزدان دەفەرموێت: «ئەگەر ئەوانەی شایانی ئەوە نین لە جامەکە بخۆنەوە، بەڵام بە تەواوی خواردیانەوە، ئایا تۆ بە تەواوی بێ سزا دەبیت؟ بێ سزا نابیت، بەڵکو دەبێت بیخۆیتەوە. | 12 |
For thus says Jehovah: Behold, those to whom it did not pertain to drink of the cup shall assuredly drink. And are thou he who shall go altogether unpunished? Thou shall not go unpunished, but thou shall surely drink.
یەزدان دەفەرموێت: سوێندم بە خۆم خواردووە، کە بۆزرا وێران بێت، ڕیسوا بێت، بڕووخێت و نەفرەتبار بێت و هەموو شارۆچکەکانیشی هەتاهەتایە بە ڕووخاوی بمێنێتەوە.» | 13 |
For I have sworn by myself, says Jehovah, that Bozrah shall become an astonishment, a reproach, a waste, and a curse, and all the cities thereof shall be perpetual wastes.
هەواڵێکم لەلایەن یەزدانەوە بیست، نێردراوێک بۆ نەتەوەکان نێردراوە تاکو پێیان بڵێت: «کۆببنەوە و پەلاماری بدەن، هەستن بۆ جەنگ.» | 14 |
I have heard news from Jehovah. And an ambassador is sent among the nations, saying, Gather yourselves together, and come against her, and rise up to the battle.
«ئێستا لەنێو گەلاندا بچووکت دەکەمەوە، لەنێو مرۆڤدا ڕیسوا دەبیت. | 15 |
For, behold, I have made thee small among the nations, and despised among men.
تۆ سامت لەسەر خەڵک هەبوو، فیزی دڵت هەڵیخەڵەتاندی، ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد، ئەوەی لەسەر بەرزایی گردیت، تەنانەت ئەگەر وەک هەڵۆ هێلانەکەت لە بەرزایی دانێیت، لەوێوە دەتهێنمە خوارەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 16 |
As for thy formidableness, the pride of thy heart has deceived thee, O thou who dwells in the clefts of the rock, who holds the height of the hill. Though thou should make thy nest as high as the eagle, I will bring thee down from there, says Jehovah.
«ئەدۆم دەبێتە وێرانە، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت، گاڵتەی پێ دەکات لەسەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە. | 17 |
And Edom shall become an astonishment. Everyone who passes by it shall be astonished, and shall hiss at all the plagues of it.
وەک سەرەوژێربوونی سەدۆم و عەمۆرا و شارۆچکەکانی دەوروبەری، هیچ مرۆڤێک لەوێدا نیشتەجێ نابێت، هیچ ئادەمیزادێک بۆ ئەوێ ئاوارە نابێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 18 |
As in the overthrow of Sodom and Gomorrah and the neighbor cities thereof, says Jehovah, no man shall dwell there, nor shall any son of man sojourn in it.
«ئەوەتا وەک شێرێک لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردونەوە سەردەکەوێت، بەرەو لەوەڕگا دەوڵەمەندەکان، ئاوا لە چاوتروکانێکدا لەوێ ئەدۆمییەکان ڕاودەنێم. کێ هەڵبژێردراوە کە بیکەم بە سەرپەرشتیاری؟ چونکە کێ وەک منە و کێ کێشمەکێشم لەگەڵ دەکات؟ ئەو شوانە کێیە کە دەتوانێ لە ڕووی من بوەستێتەوە؟» | 19 |
Behold, he shall come up like a lion from the pride of the Jordan against the strong habitation. For I will suddenly make them run away from it. And he who is chosen, him I will appoint over it. For who is like me, and who will appoint a time for me, and who is the shepherd who will stand before me?
لەبەر ئەوە ببیستن خودا چ پلانێکی لە دژی ئەدۆم داڕشتووە، مەبەستی چی بووە لە دژی دانیشتووانی تێمان بیکات: بچووکەکانی مێگەلەکە ڕادەکێشرێن، بەهۆی ئەوان بە تەواوی لەوەڕگاکانیان وێران دەکات. | 20 |
Therefore hear ye the counsel of Jehovah that he has taken against Edom, and his purposes, that he has purposed against the inhabitants of Teman: Surely they shall drag them away, even the little ones of the flock. Surely he shall make their habitation desolate over them.
لە دەنگی کەوتنیان زەوی دەلەرزێت، قیژەیان دەگاتە دەریای سوور. | 21 |
The earth trembles at the noise of their fall. There is a cry; the noise of it is heard in the Red Sea.
تەماشا بکەن! دوژمن وەک هەڵۆ بەرز دەبێتەوە و دەفڕێت، بەسەر بۆزرادا باڵەکانی لێک دەکاتەوە. لەو ڕۆژەدا دڵی پاڵەوانانی ئەدۆم وەک دڵی ژنی ژانگرتووی لێدێت. | 22 |
Behold, he shall come up and fly as the eagle, and spread out his wings against Bozrah. And the heart of the mighty men of Edom at that day shall be as the heart of a woman in her pangs.
بۆ دیمەشق: «حەمات و ئەرپاد شەرمەزار بوون، چونکە هەواڵێکی خراپیان بیست، لە ترسان توانەوە، وەک دەریا شڵەژاون و ئارام نابنەوە. | 23 |
Of Damascus. Hamath is confounded, and Arpad, for they have heard evil news. They are melted away. There is sorrow on the sea; it cannot be quiet.
دیمەشق هێزی لەبەر بڕا، ڕووی وەرگێڕا بۆ هەڵاتن، شڵەژا و تانگەتاو بوو وەک ژنی ژانگرتوو. | 24 |
Damascus has grown feeble. She turns herself to flee, and trembling has seized on her. Anguish and sorrows have taken hold of her, as of a woman in travail.
چۆن واز لە شارە بەناوبانگەکە نەهێنرا، ئەو شارۆچکەیەی کە شوێنی شادی من بوو! | 25 |
How is the city of praise not forsaken, the city of my joy?
بێگومان لەو ڕۆژەدا، لاوەکانی لەناو شەقامەکان دەکوژرێن، هەموو جەنگاوەرەکانی لەناودەچن.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. | 26 |
Therefore her young men shall fall in her streets, and all the men of war shall be brought to silence in that day, says Jehovah of hosts.
«ئاگرێک لە دیواری دیمەشق بەردەدەم، قەڵاکانی بەنهەدەد دەخوات.» | 27 |
And I will kindle a fire in the wall of Damascus, and it shall devour the palaces of Ben-hadad.
بۆ قێدار و شانشینەکانی حاچۆر، ئەوەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لێیدا: یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەی بابلییەکان، هەستن هێرش ببەن بۆ قێدار، خەڵکی ڕۆژهەڵات تەفروتونا بکەن. | 28 |
Of Kedar, and of the kingdoms of Hazor, which Nebuchadrezzar king of Babylon smote. Thus says Jehovah: Arise ye. Go up to Kedar, and destroy the sons of the east.
ڕەشماڵ و مەڕەکانیان دەبردرێن، خێوەت و هەموو قاپوقاچاغەکانیان و وشترەکانیان دەهێنرێن. بانگیان بکەن:”لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!“» | 29 |
They shall take their tents and their flocks. They shall carry away for themselves their curtains, and all their vessels, and their camels. And they shall cry to them, Terror on every side!
یەزدان دەفەرموێت: «ڕابکەن و دوور هەڵێن! ئەی دانیشتووانی حاچۆر، لە ئەشکەوتە قووڵەکان نیشتەجێ بن. نەبوخودنەسری پاشای بابل لە دژی ئێوە ڕاوێژی کردووە، لە دژی ئێوە پیلانی داناوە. | 30 |
Flee ye. Wander far off. Dwell in the depths, O ye inhabitants of Hazor, says Jehovah. For Nebuchadrezzar king of Babylon has taken counsel against you, and has conceived a purpose against you.
«هەستن هێرش ببەنە سەر نەتەوەیەکی ئاسوودە، بە پشت ئەستوورییەوە نیشتەجێیە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. نە دەرگا و نە شمشیرەی هەیە، بە تەنهایی نیشتەجێیە. | 31 |
Arise, get you up to a nation that is at ease, that dwells without worry, says Jehovah, that has neither gates nor bars, that dwells alone.
وشترەکانیان بە تاڵان دەبردرێن و ماڵاتی زۆریان دەبێتە دەستکەوت. بە هەموو بایەک قژبڕاوەکان شەن دەکەم، لە هەموو لایەکەوە کارەساتیان بەسەردەهێنم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 32 |
And their camels shall be a booty, and the multitude of their cattle a spoil. And I will scatter to all winds those who have the corners of their hair cut off. And I will bring their calamity from every side of them, says Jehovah.
«حاچۆر بۆ هەتاهەتایە دەبێتە داڵدەی چەقەڵ و چۆڵەوانی. هیچ مرۆڤێک لەوێ نیشتەجێ نابێت، هیچ ئادەمیزادێک ئاوارەی ئەوێ نابێت.» | 33 |
And Hazor shall be a dwelling-place of jackals, a desolation forever. No man shall dwell there, nor shall any son of man sojourn therein.
ئەو فەرمایشتەی یەزدان کە لە سەرەتای پاشایەتییەکەی سدقیای پاشای یەهودا بۆ یەرمیای پێغەمبەر هات، سەبارەت بە ئیلام، پێی فەرموو: | 34 |
The word of Jehovah that came to Jeremiah the prophet concerning Elam, in the beginning of the reign of Zedekiah king of Judah, saying,
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من کەوانی ئیلام دەشکێنم، کە سەرچاوەی هێزیانە. | 35 |
Thus says Jehovah of hosts: Behold, I will break the bow of Elam, the chief of their might.
چوار با لە هەر چوار لای ئاسمانەوە، بەسەر ئیلامدا دەهێنم، بەم چوار بایە شەنیان دەکەم، هەتا نەتەوە نەبێت کە دوورخراوەکانی ئیلامی بۆ نەچوو بێت. | 36 |
And upon Elam I will bring the four winds from the four quarters of heaven, and will scatter them toward all those winds. And there shall be no nation where the outcasts of Elam shall not come.
ئیلامییەکان لەبەردەم دوژمنانیان دەتۆقێنم، لەبەردەم ئەوانەی دەیانەوێ بیانکوژن، بەڵایان بەسەردەهێنم، گڕی تووڕەییم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «بە شمشێر ڕاویان دەنێم هەتا کۆتاییان دەهێنم. | 37 |
And I will cause Elam to be dismayed before their enemies, and before those who seek their life. And I will bring evil upon them, even my fierce anger, says Jehovah. And I will send the sword after them, till I have consumed them.
تەختی خۆم لە ئیلام دادەنێم و لەوێ پاشا و پیاوە گەورەکانی لەناودەبەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 38 |
And I will set my throne in Elam, and will destroy from there king and rulers, says Jehovah.
«بەڵام لە ئایندەدا، ڕاپێچکراوەکانی ئیلام دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 39 |
But it shall come to pass in the latter days, that I will bring back the captivity of Elam, says Jehovah.