< یەرمیا 44 >
ئەو پەیامەی بۆ یەرمیا هات سەبارەت بە هەموو ئەو جولەکانەی لە خاکی میسر نیشتەجێ بوون، لە مگدۆل و لە تەحپەنحێس و لە مەمفیس و لە پاشایەتی باشووری میسر: | 1 |
Mısır'ın Migdol, Tahpanhes, Nof kentlerinde ve Patros bölgesinde yaşayan Yahudiler'e ilişkin RAB Yeremya'ya şöyle seslendi:
«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئێوە هەموو ئەو بەڵایەتان بینی کە بەسەر ئۆرشەلیم و هەموو شارۆچکەکانی یەهودام هێنا. ئەمڕۆ وێرانە و ئاوەدانی تێدا نییە، | 2 |
“İsrail'in Tanrısı, Her Şeye Egemen RAB diyor ki, Yeruşalim ve Yahuda kentlerine getirdiğim bütün felaketleri gördünüz. İşte yaptıkları kötülük yüzünden kentler bugün yıkık; içlerinde oturan yok. Sizin de kendilerinin ve atalarının da önceden tanımadığınız başka ilahlara buhur yakıp taparak beni öfkelendirdiler.
لەبەر ئەو خراپانەی کردیان. پەستیان کردم بە بخوور سووتاندن و پەرستنیان بۆ خوداکانی دیکە، ئەو خودایانەی نە ئەوان ناسیویانن و نە ئێوە و نە باوباپیرانتان. | 3 |
منیش بە بەردەوامی هەموو بەندە پێغەمبەرەکانی خۆمم بۆ ناردن، فەرمووم:”تکایە! ئەم کارە قێزەونە مەکەن کە من ڕقم لێیەتی.“ | 4 |
Peygamber kullarımı defalarca gönderip, ‘Nefret ettiğim bu iğrençlikleri yapmayın!’ diyerek onları uyardım.
بەڵام نە گوێیان گرت و نە گوێیان شل کرد بۆ ئەوەی لە خراپەکەیان بگەڕێنەوە یان لە بخوور سووتاندن بۆ خوداکانی دیکە بوەستن. | 5 |
Ama dinlemediler, kulak asmadılar. Kötülüklerinden dönmediler, başka ilahlara buhur yakmaktan vazgeçmediler.
جا هەڵچوون و تووڕەییم ڕژا، لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیمدا گڕی گرت، وەک ئەمڕۆ وێران بوو و بووە چۆڵەوانی. | 6 |
Bu yüzden kızgın öfkemi döktüm; Yahuda kentlerine, Yeruşalim sokaklarına karşı öfkem giderek şiddetlendi. Onlar bugün olduğu gibi yıkık ve ıssız bırakıldı.
«ئێستاش یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بۆچی ئێوە بەڵایەکی گەورە بەسەر خۆتان دەهێنن، بە قڕبوونتان لەناوەڕاستی یەهودا بە پیاو و ژن، بە منداڵ و شیرەخۆرەوە، ئیتر هیچ پاشماوەیەکتان لێ نامێنێتەوە؟ | 7 |
“İsrail'in Tanrısı RAB, Her Şeye Egemen Tanrı şöyle diyor: Neden bu büyük felaketi başınıza getiriyorsunuz? Kadın erkek, çoluk çocuk Yahuda halkından kesilip atılacak, sizden sağ kalan olmayacak.
بۆچی بە کردەوەکانی دەستتان پەستم دەکەن کاتێک لە خاکی میسر بخوور بۆ خوداکانی دیکە دەسووتێنن، کە ئێوە بۆی هاتوون تاوەکو لەوێ ئاوارە بن؟ خۆتان قڕ دەکەن و دەبنە نەفرەت و ڕیسوایی لەنێو هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی. | 8 |
Yerleşmek üzere geldiğiniz Mısır'da ellerinizin yaptıklarıyla, başka ilahlara buhur yakmakla beni öfkelendiriyorsunuz. Başınıza felaket getiriyorsunuz. Dünyadaki uluslarca aşağılanacak, yerileceksiniz.
ئایا خراپەکانی باوباپیرانتان و خراپەکانی پاشاکان و شاژنەکانی یەهودا و خراپەکانی خۆتان و ژنەکانتان لەیادچوو، ئەوەی لە خاکی یەهودا و شەقامەکانی ئۆرشەلیم کران؟ | 9 |
Yahuda'da, Yeruşalim sokaklarında atalarınızın, Yahuda krallarıyla karılarının, kendinizin, karılarınızın yaptığı kötülükleri unuttunuz mu?
هەتا ئەمڕۆش نە زەلیل بوون و نە لە من ترسان و نە ڕێگای فێرکردن و فەرزەکانی منتان گرتەبەر، ئەوەی لەبەردەم ئێوە و لەبەردەم باوباپیرانتان دامناوە. | 10 |
Bugüne dek pişmanlık duymadılar, benden korkmadılar. Size ve atalarınıza verdiğim yasa ve kurallar uyarınca yaşamadılar.
«لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا من مکوڕ دەبم لەسەر ئەوەی بەڵاتان بەسەربهێنم و هەموو یەهودا قڕ بکەم. | 11 |
“Bu yüzden İsrail'in Tanrısı, Her Şeye Egemen RAB diyor ki: Başınıza yıkım getirmeye, bütün Yahuda halkını yok etmeye kararlıyım.
پاشماوەی یەهوداش دەبەم، ئەوانەی سوور بوون بچنە خاکی میسر هەتا لەوێ نیشتەجێ بن. هەموویان لە خاکی میسر لەناودەچن، بە شمشێر دەکوژرێن و بە قاتوقڕی دەمرن. لە بچووکەوە هەتا گەورە بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن و دەبنە مایەی نەفرەت لێکردن و تۆقین، سووکایەتی و ڕیسوایی. | 12 |
Yerleşmek üzere Mısır'a gelmeye kararlı olan Yahuda'nın sağ kalanlarını ele alacağım. Hepsi Mısır'da yok olacak; kılıçtan geçirilecek ya da kıtlıktan ölecek. Küçük büyük hepsi kılıçtan, kıtlıktan ölecek. Lanetlenecek, dehşet konusu olacak, aşağılanacak, yerilecekler.
هەروەها سزای ئەوانەش دەدەم کە لە خاکی میسر نیشتەجێن، وەک چۆن بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد سزای ئۆرشەلیمم دا. | 13 |
Yeruşalim'i cezalandırdığım gibi, Mısır'da yaşayanları da kılıçla, kıtlıkla, salgın hastalıkla cezalandıracağım.
پاشماوەکەی یەهودا، ئەوانەی هاتوون بۆ ئەوەی لە خاکی میسر لە ئاوارەیی بکەون، ئەوانەی تامەزرۆی گەڕانەوەن بۆ نیشتەجێبوون تێیدا، نە پاشماوە و نە دەربازبوویان نابێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ خاکی یەهودا. کەسیان لێ ناگەڕێتەوە، جگە لە کەمینەیەکی دەربازبوو.» | 14 |
Yerleşmek için Mısır'a gelen Yahuda halkının sağ kalanlarından hiçbiri kurtulmayacak, hiç kimse sağ kalıp Yahuda'ya dönmeyecek. Yerleşmek üzere oraya dönmek isteseler de, kaçıp kurtulan birkaç kişi dışında dönen olmayacak.”
ئینجا هەموو ئەو پیاوانەی کە دەیانزانی ژنەکانیان بخوور بۆ خوداکانی دیکە دەسووتێنن، هەروەها هەموو ئەو ژنانەی ڕاوەستابوون، کۆمەڵێکی گەورە بوون، هەموو ئەو خەڵکەی لە پاشایەتی باکوور و پاشایەتی باشووری میسر نیشتەجێن، وەڵامی یەرمیایان دایەوە و گوتیان: | 15 |
Karılarının başka ilahlara buhur yaktığını bilen erkekler, orada duran kadınlar, Mısır'ın Patros bölgesinde yaşayan bütün halk –ki büyük bir topluluktu– Yeremya'ya şu karşılığı verdi:
«ئێمە گوێ لەم پەیامە ناگرین کە بە ناوی یەزدانەوە بە ئێمەت گوت. | 16 |
“RAB'bin adıyla bize söylediklerini dinlemeyeceğiz!
بەڵکو هەر شتێک لە دەمی خۆمانەوە هاتووەتە دەرەوە، ئەوە دەکەین: بخوور بۆ شاژنی ئاسمان دەسووتێنین و شەرابی پێشکەشکراو پێشکەش دەکەین، وەک چۆن خۆمان و باوباپیرانمان و پاشاکانمان و پیاوە گەورەکانمان لە شارۆچکەکانی یەهودا و شەقامەکانی ئۆرشەلیم ئەنجاممان داوە. ئەو کاتە تێر نان بووین و لە خۆشیدا بووین و خراپەمان نەبینی. | 17 |
Tersine, yapacağımızı söylediğimiz her şeyi kesinlikle yapacağız: Gök Kraliçesi'ne buhur yakacak, atalarımızın, krallarımızın, önderlerimizin ve kendimizin Yahuda kentlerinde, Yeruşalim sokaklarında yaptığımız gibi ona dökmelik sunular dökeceğiz. O zamanlar bol yiyeceğimiz vardı, her işimiz yolundaydı, sıkıntı çekmiyorduk.
بەڵام لەو کاتەوەی وازمان لە بخوور سووتاندن هێناوە بۆ شاژنی ئاسمان و پێشکەشکردنی شەرابی پێشکەشکراو بۆی، پێویستمان بە هەموو شتێکە و بە شمشێر و قاتوقڕی لەناوچووین.» | 18 |
Oysa Gök Kraliçesi'ne buhur yakmayı, dökmelik sunular dökmeyi bıraktığımız günden bu yana her yönden yokluk çekiyoruz; kılıçtan, kıtlıktan yok oluyoruz.”
ژنەکانیش گوتیان: «ئێمە کاتێک کە بخوورمان بۆ شاژنی ئاسمان دەسووتاند و شەرابی پێشکەشکراومان پێشکەشی دەکرد، ئایا بەبێ ئاگاداری پیاوەکانمان کولێرەمان بۆ دەکرد لەسەر وێنەی ئەو و شەرابی پێشکەشکراومان پێشکەش دەکرد؟» | 19 |
Kadınlar, “Evet, Gök Kraliçesi'ne buhur yakıp dökmelik sunular dökeceğiz! Ona benzer pideler pişirip kendisine dökmelik sunular döktüğümüzü kocalarımız bilmiyor muydu sanki?” diye eklediler.
ئینجا یەرمیا بە هەموو خەڵکەکەی گوت، پیاو و ژنەکان، بە هەموو ئەو خەڵکەی بەم قسەیە وەڵامیان دایەوە: | 20 |
Bunun üzerine Yeremya ona karşılık veren kadın erkek bütün halka şöyle dedi:
«ئایا یەزدان بیری لەو بخوورە نەکردەوە و بەیادیدا نەهات کە لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم سووتاندتان، ئێوە و باوباپیر و پاشا و میر و هەموو گەلی خاکەکە؟ | 21 |
“Sizin, atalarınızın, krallarınızın, önderlerinizin, ülke halkının Yahuda kentlerinde, Yeruşalim sokaklarında yaktığınız buhuru RAB unuttu mu? Haberi yok muydu?
ئیتر یەزدان لەبەر کردەوە خراپەکان و شتە قێزەونەکانتان کە ئەنجامتان داوە زیاتر بەرگەی نەگرت، جا خاکەکەتان بووە ڕووخاوی و وێرانە و نەفرەت و بێ ئاوەدانی، وەک ئەمڕۆ. | 22 |
RAB yaptığınız kötülüklere, iğrençliklere artık dayanamadığı için, bugün olduğu gibi ülkeniz aşağılanıp yerildi, kimsenin yaşamadığı dehşet verici bir viranelik oldu.
لەبەر ئەوەی بخوورتان سووتاند و گوناهتان کرد لە دژی یەزدان، گوێڕایەڵی یەزدان نەبوون و ڕێگای فێرکردن و فەرز و یاساکانی ئەوتان نەگرتەبەر، لەبەر ئەوە تووشی ئەم بەڵایە بوون، وەک ئەمڕۆ.» | 23 |
Siz başka ilahlara buhur yaktınız, RAB'be karşı günah işlediniz; O'nun sözünü dinlemediniz, yasasına, kurallarına, antlaşma koşullarına uymadınız. Bu yüzden bugün olduğu gibi başınıza felaket geldi.”
ئینجا یەرمیا بە هەموو گەل و بە تایبەتیش بە هەموو ژنەکانی گوت: «ئەی هەموو خەڵکی یەهودا، ئەوانەی کە لە خاکی میسرن، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن: | 24 |
Yeremya bütün halka, özellikle de kadınlara, “RAB'bin sözüne kulak verin, ey Mısır'da yaşayan Yahudalılar” dedi,
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئێوە و ژنەکانتان بە قسە بەڵێنتان دا و بە ئەنجامتان گەیاند، گوتتان”بێگومان ئێمە ئەو نەزرانەمان جێبەجێ دەکەین کە نەزرمان کردبوو بۆ شاژنی ئاسمان، بخوور دەسووتێنین و شەرابی پێشکەشکراوی پێشکەش دەکەین.“«کەواتە فەرموون، بەڵێنەکانتان بهێننە دی و نەزرەکانتان بپارێزن! | 25 |
“İsrail'in Tanrısı, Her Şeye Egemen RAB diyor ki, ‘Gök Kraliçesi'ne buhur yakacağız, dökmelik sunular dökeceğiz, adaklarımızı kesinlikle yerine getireceğiz’ diyerek siz de karılarınız da verdiğiniz sözü yerine getirdiniz. “Öyleyse verdiğiniz sözü tutun! Adadığınız adakları tümüyle yerine getirin!
بەڵام ئەی هەموو ئەو خەڵکەی یەهودا کە لە میسر نیشتەجێن، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن:”من بە ناوی مەزنی خۆم سوێند دەخۆم، لەمەودوا کەس لە خەڵکی یەهودا لە هەموو خاکی میسر ناوی من بەسەر زاریدا نایەت، کە بڵێت:’بە یەزدانی زیندووی باڵادەست.‘ | 26 |
Mısır'da yaşayan Yahudiler, RAB'bin sözünü dinleyin! ‘Büyük adım üzerine ant içiyorum ki’ diyor RAB, ‘Mısır'da yaşayan Yahudiler'den hiçbiri bundan böyle adımı ağzına alıp Egemen RAB'bin varlığı hakkı için diye ant içmeyecek.
ئەوەتا من بۆ خراپە نەک بۆ چاکە چاودێرییان دەکەم، جا هەموو پیاوانی یەهودا، ئەوانەی لە خاکی میسرن، بە شمشێر دەکوژرێن و بە قاتوقڕی دەمرن، هەتا ئەوەی کەسیان لێ نامێنێتەوە. | 27 |
Çünkü onların yararını değil, zararını gözlüyorum; Mısır'da yaşayan Yahudiler yok olana dek kılıçtan, kıtlıktan ölecek.
ئەوانەش کە لە شمشێر دەرباز دەبن لە خاکی میسرەوە دەگەڕێنەوە بۆ خاکی یەهودا، خەڵکانێکی کەم دەبن. ئینجا هەموو پاشماوەی یەهودا ئەوانەی هاتنە میسر تاکو لەوێ بژین، دەزانن قسەی کێ سەردەگرێت، هی من یان هی ئەوان.“» | 28 |
Kılıçtan kurtulup da Mısır'dan Yahuda'ya dönenlerin sayısı pek az olacak. Mısır'a yerleşmeye gelen Yahuda halkından sağ kalanlar o zaman kimin sözünün yerine geldiğini anlayacak: Benim sözümün mü, yoksa onlarınkinin mi?
یەزدان دەفەرموێت: «”ئەمەش نیشانەیە بۆ ئێوە، من لەم شوێنە سزاتان دەدەم، بۆ ئەوەی بزانن هەر دەبێت قسەی من سەربگرێت کە لە دژی ئێوەیە و بۆ خراپەیە.“ | 29 |
“‘Başınıza yıkım getireceğim; sözümün yerine geleceğini bilesiniz diye’ diyor RAB, ‘Sizi burada cezalandıracağıma ilişkin belirti şu olacak.’
یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئەوەتا من حۆفرەعی فیرعەونی میسر دەدەمە دەست دوژمنەکانی کە دەیانەوێ بیکوژن، وەک چۆن سدقیای پاشای یەهودام دایە دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل، ئەو دوژمنەی دەیویست بیکوژێت.“» | 30 |
RAB diyor ki, ‘Yahuda Kralı Sidkiya'yı can düşmanı Babil Kralı Nebukadnessar'ın eline nasıl teslim ettimse, Mısır Firavunu Hofra'yı da can düşmanlarının eline öyle teslim edeceğim.’”