< یەرمیا 44 >

ئەو پەیامەی بۆ یەرمیا هات سەبارەت بە هەموو ئەو جولەکانەی لە خاکی میسر نیشتەجێ بوون، لە مگدۆل و لە تەحپەنحێس و لە مەمفیس و لە پاشایەتی باشووری میسر: 1
Det Ord, som kom til Jeremias om alle de Judæere, der boede i Ægypten, i Migdol, Takpankes, Nof og Patros:
«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئێوە هەموو ئەو بەڵایەتان بینی کە بەسەر ئۆرشەلیم و هەموو شارۆچکەکانی یەهودام هێنا. ئەمڕۆ وێرانە و ئاوەدانی تێدا نییە، 2
Saa siger Hærskarers HERRE, Israels Gud: I saa selv al den Ulykke, jeg bragte over Jerusalem og alle Judas Byer; se, de ligger nu øde hen, og ingen bor i dem;
لەبەر ئەو خراپانەی کردیان. پەستیان کردم بە بخوور سووتاندن و پەرستنیان بۆ خوداکانی دیکە، ئەو خودایانەی نە ئەوان ناسیویانن و نە ئێوە و نە باوباپیرانتان. 3
det er Straf for det onde, de gjorde, idet de krænkede mig ved at gaa hen og tænde Offerild for og dyrke andre Guder, som hverken de eller deres Fædre før kendte til.
منیش بە بەردەوامی هەموو بەندە پێغەمبەرەکانی خۆمم بۆ ناردن، فەرمووم:”تکایە! ئەم کارە قێزەونە مەکەن کە من ڕقم لێیەتی.“ 4
Jeg sendte aarle og silde alle mine Tjenere Profeterne til dem, for at de skulde sige: »Gør dog ikke disse vederstyggelige Ting, som jeg hader!«
بەڵام نە گوێیان گرت و نە گوێیان شل کرد بۆ ئەوەی لە خراپەکەیان بگەڕێنەوە یان لە بخوور سووتاندن بۆ خوداکانی دیکە بوەستن. 5
Men de hørte ikke og bøjede ikke deres Øre dertil, saa de omvendte sig fra deres Ondskab og hørte op med at tænde Offerild for andre Guder.
جا هەڵچوون و تووڕەییم ڕژا، لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیمدا گڕی گرت، وەک ئەمڕۆ وێران بوو و بووە چۆڵەوانی. 6
Derfor udgød min Vrede og Harme sig og luede op i Judas Byer og Jerusalems Gader, saa de blev til Ødemark og Ørk, som de er den Dag i Dag.
«ئێستاش یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بۆچی ئێوە بەڵایەکی گەورە بەسەر خۆتان دەهێنن، بە قڕبوونتان لەناوەڕاستی یەهودا بە پیاو و ژن، بە منداڵ و شیرەخۆرەوە، ئیتر هیچ پاشماوەیەکتان لێ نامێنێتەوە؟ 7
Og nu, saa siger HERREN, Hærskarers Gud, Israels Gud: Hvorfor nedkalder I stor Ulykke over eder selv og udrydder Mænd og Kvinder, Børn og diende af Juda, saa I ikke levner eder nogen Rest,
بۆچی بە کردەوەکانی دەستتان پەستم دەکەن کاتێک لە خاکی میسر بخوور بۆ خوداکانی دیکە دەسووتێنن، کە ئێوە بۆی هاتوون تاوەکو لەوێ ئاوارە بن؟ خۆتان قڕ دەکەن و دەبنە نەفرەت و ڕیسوایی لەنێو هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی. 8
idet I krænker mig med eders Hænders Værker og tænder Offerild for andre Guder i Ægypten, hvor I kom hen for at bo som fremmede? Følgen bliver, at I udrydder eder selv og bliver et Forbandelsens og Spottens Tegn blandt alle Jordens Folk.
ئایا خراپەکانی باوباپیرانتان و خراپەکانی پاشاکان و شاژنەکانی یەهودا و خراپەکانی خۆتان و ژنەکانتان لەیادچوو، ئەوەی لە خاکی یەهودا و شەقامەکانی ئۆرشەلیم کران؟ 9
Har I glemt de onde Gerninger, eders Fædre og Judas Konger og Fyrster og eders Kvinder gjorde i Judas Land og paa Jerusalems Gader?
هەتا ئەمڕۆش نە زەلیل بوون و نە لە من ترسان و نە ڕێگای فێرکردن و فەرزەکانی منتان گرتەبەر، ئەوەی لەبەردەم ئێوە و لەبەردەم باوباپیرانتان دامناوە. 10
Hidtil har de ikke ydmyget sig; de frygter ikke og vandrer ikke efter min Lov og mine Bud, som jeg forelagde eder og eders Fædre.
«لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا من مکوڕ دەبم لەسەر ئەوەی بەڵاتان بەسەربهێنم و هەموو یەهودا قڕ بکەم. 11
Derfor, saa siger Hærskarers HERRE, Israels Gud: Se, jeg har ondt i Sinde imod eder; jeg vil udrydde hele Juda.
پاشماوەی یەهوداش دەبەم، ئەوانەی سوور بوون بچنە خاکی میسر هەتا لەوێ نیشتەجێ بن. هەموویان لە خاکی میسر لەناودەچن، بە شمشێر دەکوژرێن و بە قاتوقڕی دەمرن. لە بچووکەوە هەتا گەورە بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن و دەبنە مایەی نەفرەت لێکردن و تۆقین، سووکایەتی و ڕیسوایی. 12
Og jeg tager Judas Rest, dem, som fik i Sinde at drage til Ægypten og bo der som fremmede; de skal alle omkomme i Ægypten; de skal falde for Sværd og Hunger og omkomme, store og smaa; for Sværd og Hunger skal de dø og blive et Edens, Rædselens, Forbandelsens og Spottens Tegn.
هەروەها سزای ئەوانەش دەدەم کە لە خاکی میسر نیشتەجێن، وەک چۆن بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد سزای ئۆرشەلیمم دا. 13
Og jeg hjemsøger dem, der bor i Ægypten, som jeg hjemsøgte Jerusalem, med Sværd, Hunger og Pest.
پاشماوەکەی یەهودا، ئەوانەی هاتوون بۆ ئەوەی لە خاکی میسر لە ئاوارەیی بکەون، ئەوانەی تامەزرۆی گەڕانەوەن بۆ نیشتەجێبوون تێیدا، نە پاشماوە و نە دەربازبوویان نابێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ خاکی یەهودا. کەسیان لێ ناگەڕێتەوە، جگە لە کەمینەیەکی دەربازبوو.» 14
Og af Judas Rest, dem, der kom til Ægypten for at bo der som fremmede, skal ingen reddes eller undslippe, saa han kan vende hjem til Judas Land, hvor de længes efter at bo igen; nej, ingen skal vende hjem undtagen enkelte, som reddes.
ئینجا هەموو ئەو پیاوانەی کە دەیانزانی ژنەکانیان بخوور بۆ خوداکانی دیکە دەسووتێنن، هەروەها هەموو ئەو ژنانەی ڕاوەستابوون، کۆمەڵێکی گەورە بوون، هەموو ئەو خەڵکەی لە پاشایەتی باکوور و پاشایەتی باشووری میسر نیشتەجێن، وەڵامی یەرمیایان دایەوە و گوتیان: 15
Men alle Mændene, der vel vidste, at deres Kvinder tændte Offerild for andre Guder, og alle Kvinderne, som stod der i en stor Klynge, og alt Folket, som boede i Ægypten, i Patros, svarede Jeremias:
«ئێمە گوێ لەم پەیامە ناگرین کە بە ناوی یەزدانەوە بە ئێمەت گوت. 16
»Det Ord, du har talt til os i HERRENS Navn, vil vi ikke høre;
بەڵکو هەر شتێک لە دەمی خۆمانەوە هاتووەتە دەرەوە، ئەوە دەکەین: بخوور بۆ شاژنی ئاسمان دەسووتێنین و شەرابی پێشکەشکراو پێشکەش دەکەین، وەک چۆن خۆمان و باوباپیرانمان و پاشاکانمان و پیاوە گەورەکانمان لە شارۆچکەکانی یەهودا و شەقامەکانی ئۆرشەلیم ئەنجاممان داوە. ئەو کاتە تێر نان بووین و لە خۆشیدا بووین و خراپەمان نەبینی. 17
nej, vi vil opfylde hvert Løfte; som er udgaaet af vor Mund, og tænde Offerild for Himmelens Dronning og udgyde Drikofre for hende, som vi og vore Fædre, vore Konger og Fyrster gjorde det i Judas Byer og paa Jerusalems Gader. Dengang havde vi Brød nok og var lykkelige og kendte ikke til Ulykke;
بەڵام لەو کاتەوەی وازمان لە بخوور سووتاندن هێناوە بۆ شاژنی ئاسمان و پێشکەشکردنی شەرابی پێشکەشکراو بۆی، پێویستمان بە هەموو شتێکە و بە شمشێر و قاتوقڕی لەناوچووین.» 18
men fra den Stund vi hørte op med at tænde Offerild for Himmelens Dronning og udgyde Drikofre for hende, led vi Mangel paa alt og omkom ved Sværd og Hunger.
ژنەکانیش گوتیان: «ئێمە کاتێک کە بخوورمان بۆ شاژنی ئاسمان دەسووتاند و شەرابی پێشکەشکراومان پێشکەشی دەکرد، ئایا بەبێ ئاگاداری پیاوەکانمان کولێرەمان بۆ دەکرد لەسەر وێنەی ئەو و شەرابی پێشکەشکراومان پێشکەش دەکرد؟» 19
Og naar vi tænder Offerild for Himmelens Dronning og udgyder Drikofre for hende, mon det saa er uden vore Mænds Vidende, at vi bager hende Offerkager, som afbilder hende, og udgyder Drikofre for hende?«
ئینجا یەرمیا بە هەموو خەڵکەکەی گوت، پیاو و ژنەکان، بە هەموو ئەو خەڵکەی بەم قسەیە وەڵامیان دایەوە: 20
Jeremias sagde til alt Folket, Mændene, Kvinderne og alt Folket, som havde svaret ham saaledes:
«ئایا یەزدان بیری لەو بخوورە نەکردەوە و بەیادیدا نەهات کە لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم سووتاندتان، ئێوە و باوباپیر و پاشا و میر و هەموو گەلی خاکەکە؟ 21
»Mon ikke den Offerild, som I, eders Fædre, eders Konger og Fyrster og Landets Befolkning tændte i Judas Byer og paa Jerusalems Gader, randt HERREN i Hu og kom ham i Tanke?
ئیتر یەزدان لەبەر کردەوە خراپەکان و شتە قێزەونەکانتان کە ئەنجامتان داوە زیاتر بەرگەی نەگرت، جا خاکەکەتان بووە ڕووخاوی و وێرانە و نەفرەت و بێ ئاوەدانی، وەک ئەمڕۆ. 22
HERREN kunde ikke mere holde det ud for eders onde Gerninger og de vederstyggelige Ting, I gjorde; derfor blev eders Land til Ørk, til et Rædselens og Forbandelsens Tegn, som det er den Dag i Dag.
لەبەر ئەوەی بخوورتان سووتاند و گوناهتان کرد لە دژی یەزدان، گوێڕایەڵی یەزدان نەبوون و ڕێگای فێرکردن و فەرز و یاساکانی ئەوتان نەگرتەبەر، لەبەر ئەوە تووشی ئەم بەڵایە بوون، وەک ئەمڕۆ.» 23
Fordi I tændte Offerild og syndede mod HERREN og ikke adlød HERRENS Røst eller fulgte hans Lov, Vedtægter og Vidnesbyrd, derfor ramtes I af denne Ulykke, som varer ved den Dag i Dag.«
ئینجا یەرمیا بە هەموو گەل و بە تایبەتیش بە هەموو ژنەکانی گوت: «ئەی هەموو خەڵکی یەهودا، ئەوانەی کە لە خاکی میسرن، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن: 24
Og Jeremias sagde til alt Folket og alle Kvinderne: »Hør HERRENS Ord, hele Juda i Ægypten!
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئێوە و ژنەکانتان بە قسە بەڵێنتان دا و بە ئەنجامتان گەیاند، گوتتان”بێگومان ئێمە ئەو نەزرانەمان جێبەجێ دەکەین کە نەزرمان کردبوو بۆ شاژنی ئاسمان، بخوور دەسووتێنین و شەرابی پێشکەشکراوی پێشکەش دەکەین.“«کەواتە فەرموون، بەڵێنەکانتان بهێننە دی و نەزرەکانتان بپارێزن! 25
Saa siger Hærskarers HERRE, Israels Gud: I og eders Kvinder lover med eders Mund og opfylder det med eders Hænder! I siger: Vi vil opfylde de Løfter, vi har aflagt, og tænde Offerild for Himmelens Dronning og udgyde Drikofre for hende. Saa hold da eders Løfter og indfri dem!
بەڵام ئەی هەموو ئەو خەڵکەی یەهودا کە لە میسر نیشتەجێن، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن:”من بە ناوی مەزنی خۆم سوێند دەخۆم، لەمەودوا کەس لە خەڵکی یەهودا لە هەموو خاکی میسر ناوی من بەسەر زاریدا نایەت، کە بڵێت:’بە یەزدانی زیندووی باڵادەست.‘ 26
Men hør da ogsaa HERRENS Ord, alle I Judæere, som bor i Ægypten: Se, jeg sværger ved mit store Navn, siger HERREN: Ikke skal mere nogensteds i Ægypten mit Navn nævnes i nogen judæisk Mands Mund, saa han siger: Saa sandt den Herre HERREN lever!
ئەوەتا من بۆ خراپە نەک بۆ چاکە چاودێرییان دەکەم، جا هەموو پیاوانی یەهودا، ئەوانەی لە خاکی میسرن، بە شمشێر دەکوژرێن و بە قاتوقڕی دەمرن، هەتا ئەوەی کەسیان لێ نامێنێتەوە. 27
Se, jeg er aarvaagen over dem til Ulykke og ikke til Lykke, og hver judæisk Mand i Ægypten skal omkomme ved Sværd og Hunger, indtil de er udryddet.
ئەوانەش کە لە شمشێر دەرباز دەبن لە خاکی میسرەوە دەگەڕێنەوە بۆ خاکی یەهودا، خەڵکانێکی کەم دەبن. ئینجا هەموو پاشماوەی یەهودا ئەوانەی هاتنە میسر تاکو لەوێ بژین، دەزانن قسەی کێ سەردەگرێت، هی من یان هی ئەوان.“» 28
Kun de, der undslipper Sværdet, skal vende hjem fra Ægypten til Judas Land, et ringe Tal; og hele Judas Rest, der er kommet til Ægypten for at bo der som fremmede, skal kende, hvis Ord der staar fast, mit eller deres.
یەزدان دەفەرموێت: «”ئەمەش نیشانەیە بۆ ئێوە، من لەم شوێنە سزاتان دەدەم، بۆ ئەوەی بزانن هەر دەبێت قسەی من سەربگرێت کە لە دژی ئێوەیە و بۆ خراپەیە.“ 29
Og dette, lyder det fra HERREN, skal være eder et Tegn paa, at jeg hjemsøger eder paa dette Sted, for at I skal kende, at mine Ord opfyldes paa eder til eders Ulykke:
یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئەوەتا من حۆفرەعی فیرعەونی میسر دەدەمە دەست دوژمنەکانی کە دەیانەوێ بیکوژن، وەک چۆن سدقیای پاشای یەهودام دایە دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل، ئەو دوژمنەی دەیویست بیکوژێت.“» 30
Saa siger HERREN: Se, jeg giver Ægypterkongen Farao Hofra i hans Fjenders Haand og i deres Haand, som staar ham efter Livet, ligesom jeg gav Kong Zedekias af Juda i hans Fjende, Kong Nebukadrezar af Babels Haand, som stod ham efter Livet.«

< یەرمیا 44 >