< یەرمیا 42 >

ئینجا هەموو سەرلەشکرەکان و یۆحانانی کوڕی قارێیەح و یەزەنیای کوڕی هۆشەعیا و هەموو گەل لە بچووکەوە هەتا گەورە هاتنە پێش و 1
And all the leaders of the warriors, and Johanan, the son of Kareah, and Azariah, the son of Hoshaiah, and the rest of the common people, from the least even to the greatest, drew near.
بە یەرمیای پێغەمبەریان گوت: «تکایە! گوێ لە پاڕانەوەمان بگرە و نوێژمان بۆ بکە بۆ یەزدانی پەروەردگارت لە پێناو هەموو ئەمانەی ماونەتەوە. هەروەک دەبینی، چونکە پێشتر زۆر بووین و ئێستا کەم ماوینەتەوە. 2
And they said to Jeremiah the prophet: “Let our supplication fall before your sight. And pray for us to the Lord your God, on behalf of this entire remnant. For few out of many have been left behind, just as your eyes behold us.
بەڵکو یەزدانی پەروەردگارت پێمان بڵێت، بە کام ڕێگادا بڕۆین و چی بکەین.» 3
And so, may the Lord your God announce to us the way that we must travel, and the word that we must accomplish.”
یەرمیای پێغەمبەریش وەڵامی دانەوە: «گوێم لێتان بوو، من وەک قسەکەی خۆتان داوا لە یەزدانی پەروەردگارتان دەکەم، جا یەزدان هەرچی فەرموو پێتانی ڕادەگەیەنم، هیچتان لێ ناشارمەوە.» 4
Then Jeremiah, the prophet, said to them: “I have listened. Behold, I will pray to the Lord your God according to your words. And whatever word he will respond to me, I will declare to you. And I will conceal nothing from you.”
ئەوانیش بە یەرمیایان گوت: «با یەزدان لەنێوانمان شایەتێکی ڕاست و دڵسۆز بێت، ئەگەر ئێمە هەموو فەرمایشتەکەی یەزدانی پەروەردگارت کە بە تۆدا بۆمان دەنێرێت، ئاوا نەکەین. 5
And they said to Jeremiah: “May the Lord be the witness between us of truth and fidelity, if we do not act according to whatever word the Lord your God will send by you to us.
چاک بێت یان خراپ، ئێمە گوێ لە یەزدانی پەروەردگارمان دەگرین، ئەوەی ئێمە دەتنێرین بۆ لای، چونکە ئەگەر گوێ لە یەزدانی پەروەردگارمان بگرین، چاکەمان لەگەڵ دەکات.» 6
Whether it is for good or for harm, we will obey the voice of the Lord our God, to whom we are sending you. So may it be well with us, when we heed the voice of the Lord our God.”
ئەوە بوو دوای دە ڕۆژ، فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات. 7
Then, when ten days had been completed, the word of the Lord came to Jeremiah.
ئەویش یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو ئەو سەرلەشکرانەی کە لەگەڵی بوون و هەموو گەل لە بچووکەوە هەتا گەورەی بانگکرد، 8
And he called Johanan, the son of Kareah, and all the leaders of warriors who were with him, and all the people, from the least even to the greatest.
پێی گوتن: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەوەی ئێوە منتان بۆ لای نارد بۆ ئەوەی پاڕانەوەکەتان بخەمە بەردەمی، ئەمە دەفەرموێت: 9
And he said to them: “Thus says the Lord, the God of Israel, to whom you have sent me, so that I may present your petitions in his sight:
”ئەگەر لەم خاکە نیشتەجێ بن، من بنیادتان دەنێم و ناتانڕووخێنم، دەتانچێنم و ڕیشەکێشتان ناکەم، چونکە پاشگەز بوومەوە لەو بەڵایەی بەسەرم هێنان. 10
If you dwell quietly in this land, I will build you up, and I will not tear you down. I will plant you, and I will not uproot you. For now I have been appeased by the harm that I have done to you.
هەروەها یەزدان دەفەرموێت: لە پاشای بابل مەترسن، ئەوەی ئێستا لێی دەترسن. لێی مەترسن، چونکە من لەگەڵتانم بۆ ئەوەی ڕزگارتان بکەم و لە دەستی ئەو فریاتان بکەوم. 11
Do not be afraid before the face of the king of Babylon, whom you have dreaded with great fear. Do not dread him, says the Lord. For I am with you, so that I may accomplish your salvation, and so that I may rescue you from his hand.
جا بەزەییم پێتاندا دێتەوە، بۆ ئەوەی پاشای بابل بەزەیی پێتاندا بێتەوە و بۆ خاکەکەی خۆتان بتانگەڕێنێتەوە.“ 12
And I will give you mercies, and I will take pity on you, and I will cause you to live in your own land.
«بەڵام ئەگەر ئێوە بڵێن:”لەم خاکە نیشتەجێ نابین“و گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبن، 13
But if you say: ‘We will not live in this land, nor will we heed the voice of the Lord our God,’
بەڵکو بڵێن:”نا! ئێمە دەچینە خاکی میسر و لەوێ نیشتەجێ دەبین، لەوێ شەڕ نابینین و دەنگی کەڕەنا نابیستین و برسی نان نابین،“ 14
saying: ‘Never! Instead, we will travel to the land of Egypt, where we will not see war, and we will not hear the blast of the trumpet, and we will not endure famine. And there we shall live.’
ئەی پاشماوەی یەهودا، ئێستا گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”ئەگەر مکوڕ بن لەسەر ئەوەی بچنە میسر و چوون و لەوێ نیشتەجێ بوون، 15
Because of this, hear now the word of the Lord, O remnant of Judah: Thus says the Lord of hosts, the God of Israel: If you set your faces so as to advance into Egypt, and if you enter so that you may live there,
ئەوا ئەو شمشێرەی ئێوە لێی دەترسن لەوێ پێتان دەگات، ئەو قاتوقڕییەی ئێوە لێی دەترسن بۆ میسر دواتان دەکەوێت، لەوێ دەمرن. 16
the sword which you dread will overtake you there, in the land of Egypt, and the famine, about which you are anxious, will cling to you in Egypt, and there you shall die.
جا هەموو ئەو پیاوانەی سوورن لەسەر چوونیان بۆ میسر بۆ ئەوەی لەوێ نیشتەجێ بن، لەوێ بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناودەچن، کەسیان نامێنێتەوە و دەرباز نابن لەو بەڵایەی من بەسەریان دەهێنم.“ 17
And all the men, who have set their faces so that they may advance to Egypt in order to live there, will die by the sword, and by famine, and by pestilence. None of them will remain, nor will they escape from the face of the evil that I will bring over them.
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”وەک چۆن تووڕەیی و هەڵچوونم بەسەر دانیشتووانی ئۆرشەلیمدا ڕژا، ئاواش هەڵچوونم بەسەرتاندا دەڕژێت کاتێک بچن بۆ میسر، جا دەبنە مایەی نەفرەت لێکردن و تۆقین، سووکایەتی و ڕیسوایی، هەرگیز ئەم شوێنە نابیننەوە.“ 18
For thus says the Lord of hosts, the God of Israel: Just as my fury and my indignation has been enflamed over the inhabitants of Jerusalem, so will my indignation be enflamed over you, when you will have entered into Egypt. And so you will be an oath, and an astonishment, and a curse, and a disgrace. And you will never see this place again.
«ئەی پاشماوەی یەهودا، یەزدان سەبارەت بە ئێوە فەرمووی:”مەچنە ناو میسرەوە.“باش بزانن کە من ئەمڕۆ ئاگادارم کردنەوە، 19
This is the word of the Lord concerning you, O remnant of Judah: Do not choose to enter into Egypt, for certainly you understand what I have sworn to you this day.
چونکە ئێوە هەڵەیەکی ترسناکتان کرد کاتێک منتان بۆ لای یەزدانی پەروەردگارتان نارد و گوتتان:”نوێژمان بۆ بکە بۆ یەزدانی پەروەردگارمان؛ هەرچی بفەرموێت، ئەوەمان پێ ڕابگەیەنەوە و دەیکەین.“ 20
For you have deceived your own souls. For you have sent me to the Lord our God, saying: ‘Pray on our behalf to the Lord our God. And in accord with anything whatsoever that the Lord our God will tell you, announce this to us, and we will do it.’
ئەوا من ئەمڕۆ بە ئێوەم ڕاگەیاند، بەڵام ئێوە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون لە هەموو ئەوەی منی پێ ڕاسپارد پێتان بڵێم. 21
And I have announced it to you this day, and you have not heeded the voice of the Lord your God, concerning everything about which he has sent me to you.
جا ئێستا باش بزانن کە لەو شوێنەی دەتانەوێ بۆی بچن و لێی نیشتەجێ بن لەوێ بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناودەچن.» 22
Therefore, know with certainty now, that you will die by the sword, and by famine, and by pestilence, in the place which you wish to enter so that you may live there.”

< یەرمیا 42 >