< یەرمیا 41 >
لە مانگی حەوت ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆی کوڕی ئەلیشاماع کە لە ڕەچەڵەکی شاهانە بوو، یەکێک بوو لە گەورە پیاوانی پاشا، لەگەڵ دە پیاو هاتنە میچپا بۆ لای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام. کاتێک پێکەوە نانیان دەخوارد، | 1 |
Bet septītā mēnesī Ismaēls, Netanijas dēls, Elišama dēla dēls, no ķēniņa dzimuma, un ķēniņa virsnieki nāca līdz ar desmit vīriem pie Ģedalijas, Aīkama dēla, uz Micpu, un tie tur kopā ēda maizi Micpā.
ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ لەگەڵ ئەو دە پیاوەی لەگەڵی بوون، هەستان و بە شمشێر لە گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانیان دا و کوشتیان، ئەوەی پاشای بابل کردبووی بە فەرمانڕەوای خاکەکە. | 2 |
Un Ismaēls, Netanijas dēls, cēlās ar tiem desmit vīriem, kas pie viņa bija, un sita ar zobenu Ģedaliju, Aīkama dēlu, Safana dēla dēlu; tā viņš to nokāva, ko Bābeles ķēniņš bija iecēlis pār to zemi.
هەروەها ئیسماعیل هەموو ئەو جولەکانەشی کوشت کە لە میچپا لەگەڵ گەدەلیاهو بوون، هەروەها ئەو سەربازە بابلییانەشی کوشت کە لەو ناوە بوون. | 3 |
Un Ismaēls kāva arī visus Jūdus, kas Micpā bija pie viņa, pie Ģedalijas, un tos Kaldejus, kas tur atradās, tos karavīrus.
لە ڕۆژی پاش کوشتنی گەدەلیاهو، بەر لەوەی کەس پێی بزانێت، | 4 |
Un otrā dienā pēc Ģedalijas nokaušanas, kad neviens par to nezināja,
هەندێک پیاو لە شەخەم و شیلۆ و سامیرەوە هاتن، هەشتا پیاوی ڕیش تاشراو و جل دادڕاو، لەشی خۆیان بریندار کردبوو، هاتن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و بخووری سادەیان بەدەستەوە بوو بۆ ئەوەی بیبەنە ناو ماڵی یەزدان. | 5 |
Tad vīri nāca no Sihemas, no Šīlo un no Samarijas, astoņdesmit vīri, ar nodzītu bārdu un saplēstām drēbēm un iegraizītām miesām, un viņu rokā bija ēdams upuris un vīraks, ka to nestu Tā Kunga namā.
ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆش لە میچپا هاتە دەرەوە تاکو پێشوازییان لێ بکات، دەڕۆیشت و دەگریا. کە پێیان گەیشت پێی گوتن: «وەرن بۆ لای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام.» | 6 |
Un Ismaēls, Netanijas dēls, izgāja no Micpas viņiem pretī, un raudāja iedams. Un kad tos sastapa, tad viņš uz tiem sacīja: nāciet pie Ģedalijas, Aīkama dēla.
کاتێک گەیشتنە ناوەڕاستی شارەکە، ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ لەگەڵ ئەو پیاوانەی کە لەگەڵی بوون، ئەوانیان کوشت و فڕێیان دانە ناو ئەمباراوێک. | 7 |
Bet kad tie nāca pilsētas vidū, tad Ismaēls, Netanijas dēls, tos nokāva (un iemeta) bedrē, viņš un tie vīri, kas bija pie viņa.
بەڵام دە پیاویان تێدابوو گوتیان: «مەمانکوژە، گەنم و جۆ و زەیت و هەنگوینمان هەیە و لە کێڵگەدا شاردراوەتەوە.» جا ئیسماعیل دەستی گێڕایەوە و لەگەڵ براکانیان نەیکوشتن. | 8 |
Bet starp tiem bija desmit vīri, tie sacīja uz Ismaēli: nenokauj mūs, jo mums ir apslēptas mantas tīrumā, kvieši un mieži un eļļa un medus. Tad viņš tos atstāja un nenokāva ar viņu brāļiem.
ئەو ئەمباراوەی ئیسماعیل لاشەی هەموو ئەو پیاوانەی فڕێدا ناوی کە بەهۆی گەدەلیاهوەوە کوشتبوونی، ئەو ئەمباراوە بوو کە ئاسا پاشا بۆ بەرگری لە دژی بەعشای پاشای ئیسرائیل دروستی کردبوو، جا ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ بە کوژراوان پڕی کردەوە. | 9 |
Un tā bedre, kurp Ismaēls nometa to vīru līķus, ko viņš līdz ar Ģedaliju bija nokāvis, bija tā pati, ko ķēniņš Asa bija racis pret Baešu, Israēla ķēniņu; šo Ismaēls, Netanijas dēls, pildīja ar tiem nokautiem.
پاشان ئیسماعیل، هەموو پاشماوەی گەل کە لە میچپا بوون ڕاپێچی کردن، کچەکانی پاشا و هەموو ئەو خەڵکەی لەوێ مانەوە، ئەوانەی نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا، گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی بە سەرپەرشتیار بەسەریانەوە دانابوو. ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ ڕاپێچی کردن و ڕۆیشت، هەتا بۆ لای عەمۆنییەکان بپەڕێتەوە. | 10 |
Un Ismaēls aizveda visus atlikušos ļaudis, kas bija Micpā, proti ķēniņa meitas un visus ļaudis, kas Micpā bija atstāti, ko pils karavīru virsnieks Nebuzaradans bija atstājis pie Ģedalijas, Aīkama dēla, un Ismaēls, Netanijas dēls, tos aizveda un gāja pāri pie Amona bērniem.
کاتێک یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو ئەو سەرلەشکرانەی لەگەڵی بوون، ئەو خراپانەیان بیستەوە کە ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ کردبووی، | 11 |
Kad nu Jehohanans, Kareūs dēls, un visi kara virsnieki, kas bija pie viņa, dzirdēja to ļaunumu, ko Ismaēls, Netanijas dēls, bija darījis,
هەموو پیاوەکانیان برد و چوون بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ، لەلای گۆمەکەی گبعۆن تووشی بوون. | 12 |
Tad tie ņēma visus (kara)vīrus, un gāja karot pret Ismaēli, Netanijas dēlu, un to atrada pie tā lielā ūdens, kas ir pie Gibeonas.
ئەو ڕاپێچکراوانەی لەگەڵ ئیسماعیل بوون دڵشاد بوون کاتێک یۆحانانی کوڕی قارێیەحیان لەگەڵ هەموو سەرلەشکرەکان بینی کە لەگەڵی بوون، | 13 |
Un kad visi ļaudis, kas bija pie Ismaēla, redzēja Jehohananu, Kareūs dēlu, un visus kara virsniekus, kas pie viņa, tad tie priecājās.
جا هەموو ئەو گەلەی ئیسماعیل لە میچپاوە ڕاپێچی کردبوون گەڕانەوە و چوون بۆ لای یۆحانانی کوڕی قارێیەح. | 14 |
Un visi ļaudis, ko Ismaēls no Micpas bija aizvedis, griezās un gāja atpakaļ pie Jehohanana, Kareūs dēla.
بەڵام ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ، بە هەشت پیاوەوە لە یۆحانان دەرباز بوون و چوونە لای عەمۆنییەکان. | 15 |
Tomēr Ismaēls, Netanijas dēls, ar astoņiem vīriem izmuka no Jehohanana un gāja pie Amona bērniem.
ئینجا یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو سەرلەشکرەکان کە لەگەڵی بوون، هەموو پاشماوەی گەلیان لە میچپا بردەوە، ئەوانەی لە ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ وەریانگرتنەوە، دوای ئەوەی ئیسماعیل گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوشتبوو، جەنگاوەرە بەتواناکان و ژن و منداڵ و کاربەدەستان بوون کە لەلای گبعۆن وەریانگرتبوونەوە. | 16 |
Tad Jehohanans, Kareūs dēls, un visi kara virsnieki, kas bija pie viņa, paņēma visus atlikušos ļaudis, ko viņš atkal bija atvedis no Ismaēla, Netanijas dēla, no Micpas, kad šis bija nokāvis Ģedaliju, Aīkama dēlu, karavīrus, sievas un bērnus un ķēniņa sulaiņus, ko viņš no Gibeonas atkal bija atvedis,
جا چوون و لە گێروت کیمهام، ئەوەی لەتەنیشت بێتلەحمە، نیشتەجێ بوون، بۆ ئەوەی بڕۆن و بچنە ناو میسرەوە، | 17 |
Un gāja un apmetās Ķimkama mājas vietā pie Bētlemes, iedami uz Ēģipti Kaldeju priekšā.
دوور لە بابلییەکان. لێیان دەترسان لەبەر ئەوەی ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ، گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوشتبوو، ئەوەی پاشای بابل کردبووی بە فەرمانڕەوای خاکەکە. | 18 |
Jo tie bijās no viņiem, tāpēc ka Ismaēls, Netanijas dēls, bija nokāvis Ģedaliju, Aīkama dēlu, ko Bābeles ķēniņš bija iecēlis pār to zemi.