< یەرمیا 40 >

ئەو پەیامەی لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، پاش ئەوەی نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا لە ڕامە یەرمیای بەڕەڵا کرد، کە بینیبووی یەرمیا بە زنجیر بەند کراوە و لەنێو هەموو ڕاپێچکراوەکانی ئۆرشەلیم و یەهودایە کە بۆ بابل ڕاپێچ کراون. 1
隊長乃步匝辣當從辣瑪釋放耶肋米亞以後,上主又有話傳給先知─俘虜中──
فەرماندەی پاسەوانانی پاشا یەرمیای برد و پێی گوت: «یەزدانی پەروەردگارت سەبارەت بەم شوێنە ئەم بەڵایەی فەرموو. 2
衛隊長提出耶肋米亞後,便對他說:「雅威你的天主對這地方,曾預言過這番災禍,
ئێستاش یەزدان ئەنجامی دا، هەروەک فەرمووی کردی. هەموو ئەو شتانەتان لەبەر ئەوە بەسەرهات گوناهتان کرد لە دژی یەزدان و گوێڕایەڵی نەبوون. 3
如今果然來了;雅威照他所說的做了;因為你們犯罪相反雅威,沒有聽他的聲音,所以為你們纔發生了這樣的事。
ئەمڕۆ من ئازادت دەکەم لەو سندمانەی بەدەستتەوەیە. جا ئەگەر پێت باشە لەگەڵم بێیتە بابل، وەرە و منیش چاوم لێت دەبێت. بەڵام ئەگەر حەز ناکەیت، مەیێ. تەماشا بکە، هەموو خاکەکە لەبەردەمتە، جا کوێت پێ باشە و بۆت دەگونجێ، بڕۆ ئەوێ.» 4
現在,你看,今天我給你除去手上的鎖鏈;你若看著同我一起到巴比倫去好,就去,我必另眼看待你;你若看著同我一起到巴比倫去不好,沒有關係;你看,整個大地擺在你面前,你看著那裏好,去那裏相宜,就到那裏去罷。
بەڵام بەر لە گەڕانەوەی یەرمیا، نەبوزەرەدان گوتی: «بگەڕێوە لای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافان، ئەوەی پاشای بابل بەسەر شارۆچکەکانی یەهوداوە دایناوە، لەنێو خەڵکەکە لەلای ئەو بمێنەوە، یانیش هەرکوێیەک پێت باشە و بۆت دەگونجێ بڕۆ ئەوێ.» پاشان فەرماندەی پاسەوانانی پاشا توێشو و دیارییەکی پێیدا و بەڕەڵای کرد. 5
你若願住下,可回到巴比倫王委任管理猶大城鎮的沙番的孫子,阿希甘的兒子革達里雅那裏去,與他一同住在民間;或是到看著相宜去的任何地方去。」衛隊長便給了他乾糧和禮物,打發他走了。
یەرمیاش هاتە لای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام لە میچپا و لەلای ئەو مایەوە، لەناو ئەو خەڵکەی لە خاکەکەدا مابوونەوە. 6
耶肋米亞來到米茲帕阿希甘的兒子革達里雅那裏,與他一同住在當地的遺民間。
کاتێک هەموو سەرلەشکرەکان، ئەوانەی لەناو کێڵگەکان بوون، خۆیان و پیاوەکانیان بیستیان کە پاشای بابل گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کردووە بە فەرمانڕەوای خاکەکە و سەرپەرشتیاری ژن و پیاو و منداڵان، ئەو هەژارانەی خاکەکە کە بۆ بابل ڕاپێچ نەکراون، 7
在鄉間殘存的各部隊首領和他們的屬下,聽說巴比倫王委派了阿希甘的兒子革達里雅管理當地,任命他照顧當地未遷徙至巴比倫去的男女、幼童和窮人,
هاتنە میچپا بۆ لای گەدەلیاهو. ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ، یۆحانان و یۆناتانی کوڕانی قارێیەح، سەرایای کوڕی تەنحومەت، کوڕەکانی عێفەیی نەتۆفایی و یازەنیاهوی کوڕی مەعکاتی، خۆیان و پیاوەکانیان. 8
便親自和自己的屬下來到米茲帕革達里雅那裏;前來的,有乃塔尼雅的兒子依市瑪耳,卡勒亞的兒子約哈南,堂胡默特的兒子色辣雅,乃托法人厄法依的兒子們和瑪阿加人的兒子雅匝尼雅。
گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانیش سوێندی بۆ ئەوان و پیاوەکانیان خوارد، پێی گوتن: «مەترسن لەوەی خزمەتی بابلییەکان بکەن. لە خاکەکە نیشتەجێ بن و خزمەتی پاشای بابل بکەن، ئەوەی باشە بۆتان دەبێت. 9
沙番的孫子,阿希甘的兒子革達里雅對他們和部屬起誓說:「你們不要怕奉加色丁人;住在本地,臣屬於巴比倫王,於你們必利。
منیش لە میچپا دادەنیشم، بۆ ئەوەی لەبەردەم ئەو بابلییانە نوێنەرایەتی ئێوە بکەم کە دێنە لامان. بەڵام ئێوە شەراب و هەنجیر و زەیت کۆبکەنەوە، بیخەنە ناو کۆڵەبارەکانتانەوە، لەو شارۆچکانەی گرتووتانە نیشتەجێ بن.» 10
至於我,看,我願住在米茲帕,為對付到我們這裏來的加色丁人;你們只管儲藏酒、油和夏季的出產,安放在器皿內,住在所佔的城市裏。」
کاتێک هەموو ئەو جولەکانەی لە مۆئاب و لەنێو عەمۆنییەکان و لە ئەدۆم و ئەوانەی لە هەموو خاکەکانی دیکە بوون، بیستیان کە پاشای بابل پاشماوەی بۆ یەهودا هێشتووەتەوە، گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانی کردووە بە فەرمانڕەوایان، 11
散居在摩阿布,阿孟子民間,厄東地以及其他各地的一切猶太人,也聽說巴比倫王給猶大留下了遺民,派了沙番的孫子,阿希甘的兒子革達里雅管理他們,
هەموو جولەکەکان لە هەموو ئەو شوێنانەی پەرتەوازە بوون بۆی گەڕانەوە، هاتنەوە خاکی یەهودا، بۆ لای گەدەلیاهو لە میچپا. شەراب و هەنجیرێکی گەلێک زۆریان کۆکردەوە. 12
所有的猶太人就從自己飄流所至之地回來,來到猶大地類茲帕革達里雅那裏,收得了大量的酒和夏季的出產。
ئینجا یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو سەرلەشکرەکان کە لە کێڵگەکان بوون هاتنە میچپا بۆ لای گەدەلیاهو، 13
卡勒亞的兒子約哈南,和在鄉間所有部隊的首領,都到米茲帕革達里雅那裏,
پێیان گوت: «ئایا تۆ نازانیت کە بەعلیسی پاشای عەمۆنییەکان، ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆی ناردووە تۆ بکوژێت؟» بەڵام گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام باوەڕی پێ نەکردن. 14
對他說:「你是否知道:阿孟子民的君王巴里斯派遣乃塔尼雅的兒子依市瑪耳來殺害你﹖」但是阿希甘的兒子革達里雅不相信他們的話。
ئینجا یۆحانانی کوڕی قارێیەح بەدزییەوە لە میچپا قسەی لەگەڵ گەدەلیاهو کرد و گوتی: «ڕێم بدە بچم ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ بکوژم، بێ ئەوەی هیچ کەس پێی بزانێت. بۆچی ئەو تۆ بکوژێت، هەموو ئەو جولەکانەی لە دەوری تۆ کۆبوونەتەوە پەرتەوازە بن و پاشماوەی یەهودا لەناوبچێت؟» 15
卡勒亞的兒子約哈南私下在米茲帕對革達里雅提議說:「讓我去殺了乃塔尼雅的兒子依市瑪耳,沒有人會知道;為什麼要讓他來謀害你的性命,集合在你身邊的一切猶太人又遭離散,猶大遺民再遭滅亡﹖」
بەڵام گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام بە یۆحانانی کوڕی قارێیەحی گوت: «ئەم شتە مەکە، چونکە ئەوەی تۆ سەبارەت بە ئیسماعیل دەیڵێیت ڕاست نییە.» 16
阿希甘的兒子革達里雅答覆卡勒亞的兒子約哈南說:「不要作這件事,因為你論依市瑪耳所說的,只不過是流言。」

< یەرمیا 40 >