< یەرمیا 38 >

ئینجا شەفەتیای کوڕی مەتان، گەدەلیاهوی کوڕی پەشحور، یەهوخەلی کوڕی شەلەمیاهو و پەشحوری کوڕی مەلکیا گوێیان لەو قسانە بوو کە یەرمیا لەگەڵ گەل دەیکرد و دەیگوت: 1
And Shephatiah, the son of Mattan, and Gedaliah, the son of Pashur, and Jucal, the son of Shelemiah, and Pashur, the son of Malchiah, heard the words which Jeremiah spoke to all the people, saying,
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئەوەی لەم شارەدا بمێنێتەوە بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناودەچێت، بەڵام ئەوەی بچێتە دەرەوە بۆ ناو بابلییەکان دەژیێت. ژیانی خۆی دەرباز دەکات و دەژیێت.“ 2
“Thus saith Jehovah: He that remaineth in this city shall die by the sword, by famine, and by pestilence; but he that goeth forth to the Chaldaeans shall live, and he shall retain his life as a prey, and shall live.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”بە دڵنیاییەوە ئەم شارە دەدرێتە دەست سوپاکەی پاشای بابل، دەستی بەسەردا دەگرێت.“» 3
Thus saith Jehovah: This city shall surely be given into the hand of the army of the king of Babylon, and he shall take it.”
جا پیاوە گەورەکان بە پاشایان گوت: «دەبێت ئەم پیاوە بکوژرێت. لەبەر ئەوەی بەو قسانەی ورەی ئەو سەربازانە دەڕووخێنێ کە لە شارەکەدا ماونەتەوە، هەروەها ورەی هەموو خەڵکیش دەرووخێنێ. ئەم پیاوە داوای چاکە بۆ ئەم گەلە ناکات، بەڵکو خراپە.» 4
Then said the princes to the king, “We beseech thee, let this man be put to death! for thus he weakeneth the hands of the men of war that remain in this city, and the hands of all the people, in speaking such words to them; for this man seeketh not the welfare of this people, but their hurt.”
سدقیای پاشا گوتی: «ئەوەتا لەبەردەستتانە، پاشا توانای هیچی نییە بەرامبەر بە ئێوە.» 5
Then Zedekiah the king said, “Behold, he is in your hand; for the king is not one that can do anything in opposition to you.”
ئەوانیش یەرمیایان برد و فڕێیان دایە ناو ئەمباراوەکەی مەلکیای کوڕی پاشا، ئەوەی لە حەوشەی پاسەوانەکانە. یەرمیایان بە گوریس شۆڕکردە خوارەوە، ئەمباراوەکەش ئاوی تێدا نەبوو، بەڵکو قوڕ. جا یەرمیا لەناو قوڕەکە چەقی. 6
Then took they Jeremiah, and cast him into the dungeon of Malchiah, the son of Hammelech, which was in the court of the prison; and they let down Jeremiah with cords. And in the dungeon there was no water, but only mire; and Jeremiah sunk in the mire.
بەڵام عەبەدمەلەخ، کە کاربەدەستێکی کوشی بوو لە کۆشکی پاشا، بیستی کە یەرمیایان فڕێداوەتە ناو ئەمباراوەکە. پاشاش لە دەروازەی بنیامین دانیشتبوو، 7
And Ebedmelech, the Ethiopian, a eunuch, who was then in the king's house, heard that they had put Jeremiah into the dungeon; and the king was sitting in the gate of Benjamin.
عەبەدمەلەخ لە کۆشکی پاشاوە چوو و بە پاشای گوت: 8
Then Ebedmelech went forth out of the king's house, and spake to the king, saying,
«پاشای گەورەم، ئەم پیاوانە خراپیان کرد لە هەموو ئەوەی بە یەرمیای پێغەمبەریان کرد. ئەوان فڕێیان داوەتە ناو ئەمباراوەکەوە، ئەو لە شوێنەکەی خۆی لە برسان دەمرێت، چونکە نان لە شار نەماوە.» 9
“My lord the king! these men have done evil in all that they have done to Jeremiah the prophet whom they have cast into the dungeon; for he was already almost dead in his place for hunger; for there is no more bread in the city.”
پاشاش فەرمانی بە عەبەدمەلەخی کوشی کرد و گوتی: «لێرەوە سی پیاو لەگەڵ خۆت ببە، یەرمیای پێغەمبەر لە ئەمباراوەکەوە دەربێنە، هەتا نەمردووە.» 10
Then the king commanded Ebedmelech, the Ethiopian, saying, “Take along with thee thirty men from hence, and take up Jeremiah the prophet out of the dungeon, before he die.”
عەبەدمەلەخیش پیاوەکانی لەگەڵ خۆی برد، چووە ژوورێک لەژێر گەنجینەی کۆشکی پاشا. لەوێ هەندێک پەڕۆوپاتاڵ و جلی کۆنی هەڵگرت و بە گوریس بۆ یەرمیای شۆڕی کردەوە ناو ئەمباراوەکە. 11
And Ebedmelech took the men with him, and went into the king's house under the store-room, and took from thence torn rags and worn-out rags, and let them down by cords into the dungeon to Jeremiah.
عەبەدمەلەخی کوشی بە یەرمیای گوت: «پەڕۆوپاتاڵ و جلە کۆنەکان لەبن هەنگڵت لەژێر گوریسەکەوە دابنێ.» یەرمیاش ئاوای کرد. 12
And Ebedmelech, the Ethiopian, said to Jeremiah, put now these torn and worn-out rags under thy knuckles under the cords. And Jeremiah did so.
ئینجا بە گوریس یەرمیایان هەڵکێشا، لە ئەمباراوەکە دەریانهێنا. جا یەرمیا لە حەوشەی پاسەوانەکان مایەوە. 13
And they drew up Jeremiah with cords, and took him up out of the dungeon; and Jeremiah remained in the court of the prison.
پاشان سدقیا پاشا بەدوای یەرمیای پێغەمبەردا ناردی، لە دەروازەی سێیەمی پەرستگای یەزدان هێنایە لای خۆی. ئینجا پاشا بە یەرمیای گوت: «دەمەوێت شتێکت لێ بپرسم، هیچم لێ مەشارەوە.» 14
And King Zedekiah sent, and took Jeremiah the prophet to him into the third entrance, which is in the house of Jehovah; and the king said to Jeremiah, “I will ask thee a question; hide nothing from me!”
یەرمیاش بە سدقیای گوت: «ئەگەر پێت بڵێم، ئایا نامکوژیت؟ تەنانەت ئەگەر ئامۆژگاریشت بکەم، گوێم لێ ناگریت.» 15
And Jeremiah said to Zedekiah, “When I have told thee, wilt thou not surely put me to death? and if I give thee counsel, thou wilt not hearken to me.”
سدقیای پاشاش بەدزییەوە سوێندی بۆ یەرمیا خوارد و گوتی: «بە یەزدانی زیندوو کە ژیانی بە ئێمە بەخشیوە، نە دەتکوژم و نە دەتدەمە دەست ئەوانەی دەیانەوێ بتکوژن.» 16
Then King Zedekiah swore to Jeremiah in secret, saying, “As Jehovah liveth, who made for us this soul, I will not put thee to death, neither will I give thee into the hand of these men that seek thy life.”
ئینجا یەرمیا بە سدقیای گوت: «یەزدان، خودای سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”ئەگەر خۆت ڕادەستی سەرکردەکانی پاشای بابل بکەیت، ئەوا گیانت بە زیندووێتی دەمێنێتەوە و ئەم شارەش بە ئاگر ناسووتێت، خۆت و خێزانەکەشت بە زیندووێتی دەمێننەوە. 17
Then said Jeremiah to Zedekiah, “Thus saith Jehovah of hosts, the God of Israel: If thou wilt go forth to the chieftains of the king of Babylon, then shalt thou live; and this city shall not be burned with fire; and thou shalt live, thou and thine house.
بەڵام ئەگەر خۆت ڕادەستی سەرکردەکانی پاشای بابل نەکەیت، ئەوا ئەم شارە دەکەوێتە دەست بابلییەکان و بە ئاگر دەیسووتێنن، تۆش لە دەستیان دەرباز نابیت.“» 18
But if thou wilt not go forth to the chieftains of the king of Babylon, then shall this city be given into the hand of the Chaldaeans, and they shall burn it with fire, and thou shalt not escape out of their hand.”
سدقیای پاشا بە یەرمیای گوت: «من لەو جولەکانە دەترسم کە چوونەتە پاڵ بابلییەکانەوە، نەوەک بابلییەکان بمدەنە دەست ئەوان، ئەوانیش سووکایەتیم پێ بکەن.» 19
And Zedekiah the king said to Jeremiah, “I am afraid of the Jews who have gone over to the Chaldaeans, lest I should be delivered into their hand, and they should mock me.”
یەرمیاش گوتی: «ناتدەنە دەست ئەوان. گوێڕایەڵی فەرموودەی یەزدان بە کە من پێت ڕادەگەیەنم. ئینجا چاکەت بۆ دەبێت و ژیانت دەرباز دەبێت. 20
And Jeremiah said, “Thou shalt not be delivered up to them. Obey, I beseech thee, the voice of Jehovah in what I speak to thee; so shall it be well with thee, and thou shalt live.
ئەگەر ڕازیش نیت خۆت ڕادەست بکەیت، ئەوا ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەزدان پیشانی دام. 21
But if thou refuse to go forth, this is what Jehovah hath revealed to me.
ئەوەتا هەموو ئەو ژنانەی لە کۆشکی پاشای یەهودا ماونەتەوە، بۆ سەرکردەکانی پاشای بابل دەبردرێن. ئەو ژنانە پێت دەڵێن: «”ئەوانەی دۆستی تۆ بوون فریویان دایت و زاڵ بوون بەسەرت. کاتێک پێیەکانت لەناو زەلکاو چەقین بەجێیان هێشتیت.“ 22
Behold, all the women that are left in the house of the king of Judah shall be brought forth to the chieftains of the king of Babylon, and shall say, 'Thy friends have set thee on, and have prevailed against thee; thy feet are sunk in the mire; they go backward.'
«هەموو ژنەکانت و منداڵەکانیشت بۆ بابلییەکان دەبردرێن. تۆش لە دەستیان دەرباز نابیت، بەڵکو بە دەستی پاشای بابل دەگیرێیت، ئەم شارەش بە ئاگر دەسووتێت.» 23
And all thy wives and thy children shall they bring out to the Chaldaeans, and thou shalt not escape out of their hand, but by the hand of the king of Babylon shalt thou be taken; and thou shalt cause this city to be burned with fire.”
سدقیاش بە یەرمیای گوت: «با کەس ئەم قسانە نەزانێت، نەوەک بمریت. 24
Then said Zedekiah to Jeremiah, “Let no man know of these words, and thou shalt not die.
ئەگەر پیاوە گەورەکان بیستیان من قسەم لەگەڵ تۆ کردووە، هاتنە لات و گوتیان:”پێمان بڵێ چیت بە پاشا گوت و پاشا چی بە تۆ گوت، لێمان مەشارەوە، ئەگەر نا دەتکوژین،“ 25
But if the princes shall hear that I have talked with thee, and shall come to thee, and say to thee, 'Tell us, we pray thee, what thou hast said to the king; hide it not from us, and we will not put thee to death; and what the king hath said to thee';
تۆش پێیان بڵێ:”لە پاشا پاڕامەوە تاوەکو نەمگەڕێنێتەوە بۆ ماڵی یۆناتان و لەوێ نەمرم.“» 26
then shalt thou say to them, 'I presented my supplication before the king, that he would not cause me to return to the house of Jonathan to die there.'”
جا هەموو پیاوە گەورەکان بۆ لای یەرمیا هاتن و لێیان پرسی، ئەویش بەگوێرەی هەموو ئەو قسانەی پاشا فەرمانی پێی کرد، وەڵامی دانەوە. ئیتر ئەوانیش لێی بێدەنگ بوون، چونکە کەس قسەکردنی ئەوی لەگەڵ پاشا نەبیست. 27
Then came all the princes to Jeremiah, and asked him; and he told them according to all those words which the king had commanded. And they said no more to him, for the matter was not known.
ئیتر یەرمیا هەتا ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم گیرا لە حەوشەی پاسەوانەکان مایەوە. 28
And Jeremiah remained in the court of the prison to the day when Jerusalem was taken.

< یەرمیا 38 >