< یەرمیا 37 >

ئینجا نەبوخودنەسری پاشای بابل سدقیا کوڕی یۆشیای لە خاکی یەهودا کردە پاشا، لە جێی یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیم. 1
Now king Sedecias the son of Josias reigned instead of Jechonias the son of Joakim: whom Nabuchodonosor king of Babylon made king in the land of Juda.
بەڵام نە خۆی و نە خزمەتکارەکانی و نە گەلی خاکەکە گوێیان لە پەیامەکەی یەزدان نەگرت کە لە ڕێگەی یەرمیای پێغەمبەرەوە فەرمووی. 2
But neither he, nor his servants, nor the people of the land did obey the words of the Lord, that he spoke in the hand of Jeremias the prophet.
جا سدقیای پاشا یەهوخەلی کوڕی شەلەمیاهو و سەفەنیای کوڕی مەعسێیاهوی کاهینی بۆ لای یەرمیای پێغەمبەر نارد و گوتی: «تکایە لە پێناوی ئێمە لە یەزدانی پەروەردگارمان بپاڕێوە.» 3
And king Sedecias sent Juchal the son of Selemias, and Sophonias the son of Maasias the priest to Jeremias the prophet, saying: Pray to the Lord our God for us.
لەو کاتەدا یەرمیا بە ئازادی هاتوچۆی ناو خەڵکی دەکرد، چونکە هێشتا نەیانخسبووە بەندیخانەوە. 4
Now Jeremias walked freely in the midst of the people: for they had not as yet cast him into prison.
سوپاکەی فیرعەونیش لە میسرەوە بەڕێکەوتبوون، کاتێک ئەو بابلییانەی کە گەمارۆی ئۆرشەلیمیان دابوو هەواڵی ئەوانیان بیست، لە ئۆرشەلیم کشانەوە. 5
And the army of Pharao was come out of Egypt: and the Chaldeans that besieged Jerusalem, hearing these tidings, departed from Jerusalem.
ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیای پێغەمبەر هات، پێی فەرموو: 6
And the word of the Lord came to Jeremias the prophet, saying:
«یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: پاشای یەهودا کە ئێوەی ناردووە بۆ لام تاکو لێم بپرسێت، پێی بڵێن:”ئەوەتا سوپاکەی فیرعەون کە بۆ یارمەتیتان بەڕێکەوتوون، دەگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، میسر. 7
Thus saith the Lord the God of Israel: Thus shall you say to the king of Juda, who sent you to inquire of me: Behold the army of Pharao, which is come forth to help you, shall return into their own land, into Egypt.
بابلییەکانیش دەگەڕێنەوە و شەڕ لەگەڵ ئەم شارە دەکەن، دەیگرن و بە ئاگر دەیسووتێنن.“ 8
And the Chaldeans shall come again, and fight against this city, and take it, and burn it with fire.
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: خۆتان مەخەڵەتێنن و بڵێن:”بابلییەکان بە تەواوی لە کۆڵمان دەبنەوە.“لە کۆڵتان نابنەوە! 9
Thus saith the Lord: Deceive not your souls, saying: The Chaldeans shall surely depart and go away from us: for they shall not go away;
تەنانەت ئەگەر هەموو سوپای بابلییەکانیش ببەزێنن کە لە دژتان دەجەنگن، تەنها چەند پیاوێکی برینداریان لێ بمێنێتەوە، ئەوا هەریەکە لە چادرەکەی خۆیانەوە هەڵدەستنەوە و ئەم شارە بە ئاگر دەسووتێنن.» 10
But if you should even beat all the army of the Chaldeans that fight against you, and there should be left of them some wounded men: they shall rise up, every man from his tent, and burn this city with Are.
دوای ئەوەی سوپای بابلییەکان لە ئۆرشەلیم بەرامبەر بە سوپاکەی فیرعەون کشانەوە، 11
Now when the army of the Chaldeans was gone away from Jerusalem, because of Pharao’s army,
یەرمیاش دەستبەجێ ئۆرشەلیمی بەجێهێشت بۆ ئەوەی بچێتە خاکی بنیامین، تاکو لەوێ لەنێو گەل بەشی خۆی لە زەوی وەربگرێت. 12
Jeremias went forth out of Jerusalem to go into the land of Benjamin: and to divide a possession there in the presence of the citizens.
بەڵام کە گەیشتە ناو دەروازەی بنیامین، سەرکارێکی پاسەوانان لەوێ هەبوو، ناوی یرئیا ی کوڕی شەلەمیاهوی کوڕی حەنەنیا بوو، یەرمیای پێغەمبەری گرت و پێی گوت: «تۆ دەچیتە پاڵ بابلییەکان!» 13
And when he was come to the gate of Benjamin, the captain of the gate, who I was there in his turn, was one named Jerias, the son of Selemias, the son of Hananias: and he took hold of Jeremias the prophet, saying: Thou art fleeing to the Chaldeans.
یەرمیاش گوتی: «درۆیە! من ناچمە پاڵ بابلییەکان.» بەڵام یرئیا گوێی لێ نەگرت، ئینجا یەرمیای گرت و هێنایە لای پیاوە گەورەکان. 14
And Jeremias answered: It is not so, I am not fleeing to the Chaldeans. But he hearkened not to him: so Jerias took Jeremias and brought him to the princes.
پیاوە گەورەکانیش لە یەرمیا تووڕە بوون، لێیاندا و لە ماڵی یۆناتانی خامەی نهێنی بەندیان کرد، چونکە ئەوێیان کردبووە بەندیخانە. 15
Wherefore the princes were angry with Jeremias, and they beat him, and cast him into the prison that was in the house of Jonathan the scribe: for he was chief over the prison.
یەرمیایان خستە کونجی زیندانەوە لە بەندیخانەکە، ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە. 16
So Jeremias went into the house of the prison, and into the dungeon: and Jeremias remained there many days.
ئینجا سدقیا پاشا ناردی و لەوێ دەریانهێنا، پاشا لە ماڵەکەی خۆی بەدزییەوە پرسیاری لێکرد و گوتی: «ئایا هیچ پەیامێک لەلایەن یەزدانەوە هەیە؟» یەرمیاش وەڵامی دایەوە: «بەڵێ، هەیە. تۆ دەکەویتە دەست پاشای بابلەوە.» 17
Then Sedecias the king, sending, took him: and asked him secretly in his house, and said: Is there, thinkest thou, any word from the Lord? And Jeremias said: There is. And he said: Thou shalt be delivered into the hands of the king of Babylon.
ئینجا یەرمیا بە سدقیا پاشای گوت: «تاوانی من دەرهەق بە تۆ و خزمەتکارەکانت و ئەم گەلە چییە، هەتا بمخەنە بەندیخانەوە؟ 18
And Jeremias said to king Sedecias: In what have I offended against thee, or thy servants, or thy people, that thou hast cast me into prison?
ئەی کوا پێغەمبەرەکانتان، ئەوانەی پێشبینییان بۆ کردیت و گوتیان:”پاشای بابل نایەتە سەر ئێوە و ئەم خاکە“؟ 19
Where are your prophets that prophesied to you, and said: The king of Babylon shall not come against you, and against this land?
ئێستاش، ئەی پاشای گەورەم، تکایە گوێ بگرە. تکایە با لەبەردەمت بپاڕێمەوە: مەمگەڕێنەوە بۆ ماڵەکەی یۆناتانی خامەی نهێنی، با لەوێ نەمرم.» 20
Now therefore hear, I beseech thee, my lord the king: let my petition be accepted in thy sight: and send me not back into the house of Jonathan the scribe, lest I die there.
سدقیای پاشاش فەرمانی دا کە یەرمیا بخرێتە حەوشەی پاسەوانەکان، ڕۆژانە یەک نانی لە بازاڕی نانەوایانەوە پێبدرێت، هەتا بە تەواوی نان لە شارەکە دەبڕدرێتەوە. یەرمیا لە حەوشەی پاسەوانەکان مایەوە. 21
Then king Sedecias commanded that Jeremias should be committed into the entry of the prison: and that they should give him daily a piece of bread, beside broth, till all the bread in the city were spent: and Jeremias remained in the entry of the prison.

< یەرمیا 37 >