< یەرمیا 36 >
لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەم پەیامە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: | 1 |
And it came to pass in the fourth year of Jehoyakim the son of Josiah the king of Judah, that this word came unto Jeremiah from the Lord, saying,
«تۆمارێک بۆ خۆت بهێنە و هەموو ئەو وشانەی کە پێم فەرموویت سەبارەت بە ئیسرائیل و یەهودا و هەموو گەلان، لە ماوەی پاشایەتی یۆشیاوە هەتا ئەمڕۆ، هەمووی تێدا تۆمار بکە. | 2 |
Take thee a roll-book, and write therein all the words that I have spoken unto thee against Israel, and against Judah, and against all the nations, from the day that I spoke unto thee, from the days of Josiah, even until this day.
بەڵکو بنەماڵەی یەهودا گوێیان لە هەموو ئەو بەڵایە دەبێت کە بە نیازم بەسەریان بهێنم، بۆ ئەوەی هەریەکە و لە ڕێگا خراپەکانی خۆیەوە بگەڕێتەوە، منیش لە تاوان و گوناهەکانیان خۆشدەبم.» | 3 |
Peradventure it be that the house of Judah will hear all the evil which I purpose to do unto them: in order that they may return every man from his evil way; that I may forgive their iniquity and their sin.
یەرمیاش باروخی کوڕی نێرییای بانگکرد، لە کاتێکدا یەرمیا هەموو وشەکانی یەزدانی دەگوتەوە کە پێی گوترابوو، باروخیش لە تۆمارێکدا نووسییەوە. | 4 |
Then did Jeremiah call Baruch the son of Neriyah: and Baruch wrote from the mouth of Jeremiah all the words of the Lord, which he had spoken unto him, upon a roll-book.
یەرمیا فەرمانی بە باروخ کرد و گوتی: «من بەندم و ناتوانم بچمە ناو پەرستگای یەزدانەوە. | 5 |
And Jeremiah commanded Baruch, saying, I am shut up; I am not able to enter into the house of the Lord:
جا تۆ لە ڕۆژی ڕۆژووگرتن بڕۆ ناو پەرستگای یەزدان و وشەکانی یەزدان ئەوەی لەبەردەمم لە تۆمارەکەدا نووسیتەوە بیخوێنەوە. بۆ گەلی یەهودای بخوێنەوە، ئەوانەی لە شارۆچکەکانی خۆیانەوە دێن. | 6 |
Therefore go thou, and read in the roll, which thou hast written from my mouth, the words of the Lord before the ears of the people in the house of the Lord on the fast-day; and also before the ears of all Judah that come out of their cities shalt thou read them.
بەڵکو لەبەردەم یەزدان دەپاڕێنەوە، هەریەکە لە ڕێگا خراپەکانی خۆیان بگەڕێنەوە، لەبەر ئەوەی ئەو تووڕەیی و هەڵچوونەی کە یەزدان سەبارەت بەم گەلە فەرموویەتی، گەورەیە.» | 7 |
Perhaps it may be that they will humbly present their supplication before the Lord, and will return every one from his evil way; for great are the anger and the fury that the Lord hath decreed against this people.
باروخی کوڕی نێرییاش هەموو ئەوەی کرد کە یەرمیای پێغەمبەر ڕایسپارد. بەوەی لە پەرستگای یەزداندا وشەکانی یەزدانی لەنێو تۆمارەکە خوێندەوە. | 8 |
And Baruch the son of Neriyah did in accordance with all that Jeremiah the prophet had commanded him, to read in the book the words of the Lord in the house of the Lord.
لە مانگی نۆی ساڵی پێنجەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، بانگەوازی ڕۆژووگرتنیان ڕاگەیاند بۆ هەموو گەل لە ئۆرشەلیم، لەگەڵ هەموو ئەوانەی لە شارۆچکەکانی یەهوداوە هاتبوونە ئۆرشەلیم. | 9 |
And it came to pass in the fifth year of Jehoyakim the son of Josiah the king of Judah, in the ninth month, that they proclaimed a fast before the Lord for all the people in Jerusalem, and for all the people that came from the cities of Judah unto Jerusalem.
لە ژوورەکەی گەمەریای کوڕی شافانی خامەی نهێنی، لە حەوشەکەی سەرەوە، لەلای داڵانی دەروازە نوێیەکەی پەرستگای یەزدان، باروخ وشەکانی نێو تۆمارەکەی یەرمیای بۆ هەموو گەل خوێندەوە. | 10 |
And Baruch read in the book the words of Jeremiah in the house of the Lord, in the chamber of Gemaryahu the son of Shaphan the scribe, in the upper court, at the entrance of the new gate of the Lord's house, before the ears of all the people.
کاتێک میخایوی کوڕی گەمەریای کوڕی شافان هەموو وشەکانی یەزدانی لەنێو تۆمارەکە بیست، | 11 |
And when Michayhu the son of Gemaryahu, the son of Shaphan, had heard all the words of the Lord out of the book:
دابەزی بۆ ژوورەکەی خامەی نهێنی لە کۆشکی پاشا، کە هەموو پیاوە گەورەکان لەوێ دانیشتبوون، ئەلیشاماعی خامەی نهێنی، دەلایای کوڕی شەمەعیا، ئەلناتانی کوڕی عەکبۆر، گەمەریای کوڕی شافان، سدقیای کوڕی حەنەنیا، هەروەها هەموو پیاوە گەورەکانی دیکە. | 12 |
He went down into the king's house, into the scribe's chamber; and, lo, all the princes were sitting there, even Elishama' the scribe, and Delayahu the son of Shema'yahu, and Elnathan the son of 'Achbor, and Gemaryahu the son of Shaphan, and Zedekiah the son of Chananyahu, and all the princes.
میخایوش هەموو ئەو قسانەی پێ ڕاگەیاندن کە بیستبووی، لە کاتێک کە باروخ تۆمارەکەی بۆ گەل دەخوێندەوە. | 13 |
And Michayhu told unto them all the words which he had heard, when Baruch read in the book before the ears of the people.
جا هەموو پیاوە گەورەکان یەهودی کوڕی نەتەنیاهۆی کوڕی شەلەمیاهوی کوڕی کووشیان نارد بۆ ئەوەی بە باروخ بڵێت: «ئەو تۆمارەی لێیەوە بۆ ئەم گەلە خوێندتەوە، لەگەڵ دەستت هەڵیبگرە و وەرە.» ئینجا باروخی کوڕی نێرییاش تۆمارەکەی لەگەڵ دەستی هەڵگرت و چوو بۆ لایان. | 14 |
Thereupon sent all the princes Jehudi the son of Nethanyahu, the son of Shelemyahu, the son of Cushi, unto Baruch, saying, The roll wherein thou hast read before the ears of the people, —this take in thy hand, and come. So Baruch the son of Neriyahu took the roll in his hand, and came unto them.
پێیان گوت: «فەرموو دابنیشە، گوێمان لێبێت بیخوێنەوە.» باروخیش بۆی خوێندنەوە. | 15 |
And they said unto him, Sit down, we pray thee, and read it before our ears. So Baruch read it before their ears.
کاتێک گوێیان لە هەموو ئەو وشانە بوو، بە ترسەوە تەماشای یەکتریان کرد و بە باروخیان گوت: «دەبێ تەواوی ئەم وشانە بە پاشا ڕابگەیەنین.» | 16 |
Now it came to pass, when they heard all the words, they looked terrified at each other, and they said unto Baruch, We will surely tell the king of all these words.
ئینجا لە باروخیان پرسی: «تکایە پێمان بڵێ چۆن هەموو ئەم وشانەت نووسی؟ ئایا لە دەمی یەرمیا بیستت؟» | 17 |
And they asked Baruch, saying, Do tell us, How didst thou write down all these words from his mouth?
باروخیش وەڵامی دانەوە: «بەڵێ، بە دەمی خۆی هەموو ئەم وشانەی بۆ دەگوتم، منیش بە مەرەکەب لە تۆمارەکەدا دەمنووسییەوە.» | 18 |
Then said Baruch unto them, With his mouth did he utter clearly all these words unto me, and I wrote them in the book with ink.
ئینجا پیاوە گەورەکان بە باروخیان گوت: «بڕۆ خۆت و یەرمیا خۆتان بشارنەوە، با کەس نەزانێت ئێوە لەکوێن.» | 19 |
Then said the princes unto Baruch, Go, hide thyself, thou with Jeremiah; and let no man know where ye are.
دوای ئەوەی تۆمارەکەیان لە ژوورەکەی ئەلیشاماعی خامەی نهێنی دانا، چوونە هەیوانەکە بۆ لای پاشا، هەموو ئەو شتانەیان بە پاشا ڕاگەیاند. | 20 |
And they went in to the king into the court, but the roll they had put in safe keeping in the chamber of Elishama' the scribe; and they told before the ears of the king all the words.
پاشا یەهودی نارد بۆ ئەوەی تۆمارەکە بهێنێت، ئەویش لە ژوورەکەی ئەلیشاماعی خامەی نهێنییەوە تۆمارەکەی هێنا. یەهودی بۆ پاشا و بۆ هەموو ئەو پیاوە گەورانەی لای پاشا وەستابوون خوێندییەوە. | 21 |
But the king sent Jehudi to fetch the roll; and he took it out of the chamber of Elishama' the scribe. And Jehudi read it before the ears of the king, and before the ears of all the princes who stood around the king.
ئەوە لە مانگی نۆ بوو، پاشا لە ماڵی زستانە دانیشتبوو، ئاگردانێکیش لەبەردەمی داگیرسابوو. | 22 |
Now the king was sitting in the winter-house in the ninth month: and a pan of coals was burning before him.
کاتێک یەهودی سێ چوار ستوونی لە تۆمارەکە خوێندەوە، پاشا بە قەڵەمبڕی نووسەرەکە پارچەپارچەی کرد و فڕێیدایە ناو ئاگردانەکەوە هەتا هەموو تۆمارەکە لەناو ئاگرەکە بە تەواوی فەوتا. | 23 |
And it came to pass, when Jehudi had read three or four pages, that he cut it with the writer's knife, and cast it into the fire that was in the coal-pan, until all the roll was consumed in the fire that was in the coal-pan.
جا نە پاشا و نە هیچ یەکێک لە خزمەتکارەکانی کە گوێیان لە هەموو ئەو وشانە بوو نەترسان، جلەکانی بەریان دانە دڕی. | 24 |
Yet they were not terrified, nor did they rend their garments, either the king, or any of his servants that had heard all these words.
هەرچەندە ئەلناتان و دەلایا و گەمەریا تکایان لە پاشا کرد تۆمارەکە نەسووتێنێت، بەڵام ئەو گوێی لێ نەگرتن. | 25 |
And although Elnathan and Delayahu and Gemaryahu had also made intercession with the king that he might not burn the roll, he would not listen to them.
بەڵکو پاشا فەرمانی دا بە میر یەرەحمێل و سەرایای کوڕی عەزریێل و شەلەمیاهوی کوڕی عەبدئێل بۆ گرتنی باروخی سەرقەڵەم و یەرمیای پێغەمبەر، بەڵام یەزدان ئەوانی شاردەوە. | 26 |
And the king commanded Yerachmeel the son of the king, and Serayahu the son of 'Azriel, and Shelemyahu the son of 'Abdeel, to seize on Baruch the scribe and Jeremiah the prophet; but the Lord hid them.
دوای ئەوەی پاشا تۆمارەکەی سووتاند کە ئەو وشانەی تێدابوو باروخ لە دەمی یەرمیاوە نووسیبووی، فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: | 27 |
Then came the word of the Lord to Jeremiah, after the king had burnt the roll, and the words which Baruch had written down from the mouth of Jeremiah, saying,
«بگەڕێوە و تۆمارێکی دیکە ببە و هەموو ئەو وشانەی تێدا بنووسەوە کە لەناو تۆمارەکەی یەکەم جار بوو، ئەوەی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا سووتاندی. | 28 |
Take thee again another roll, and write on it all the former words that have been on the first roll, which Jehoyakim the king of Judah hath burnt.
بە یەهۆیاقیمی پاشای یەهوداش بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: تۆ ئەو تۆمارەت سووتاند و گوتت:’بۆچی تێیدا نووسیت و گوتت، بێگومان پاشای بابل دێت و ئەم خاکە دەفەوتێنێت و مرۆڤ و ئاژەڵی تێدا قڕ دەکات؟‘ | 29 |
And concerning Jehoyakim the king of Judah shalt thou say, Thus hath said the Lord, Thou hast indeed burnt this roll, saying, Why hast thou written therein, saying, The king of Babylon shall certainly come and destroy this land, and shall cause to cease therefrom man and beast!
لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی یەهۆیاقیمی پاشای یەهوداوە ئەمە دەفەرموێت: کەس لە ڕەچەڵەکی ئەو لەسەر تەختی داود دانانیشێت، تەرمەکەی فڕێدەدرێتە بەر گەرمای ڕۆژ و سەرمای شەو. | 30 |
Therefore thus hath said the Lord concerning Jehoyakim the king of Judah, He shall have no one to sit upon the throne of David; and his dead body shall be cast out to the heat in the day, and to the cold in the night.
سزای خۆی و منداڵ و خزمەتکارەکانی دەدەم لەسەر تاوانەکانیان، هەموو ئەو بەڵایەی پێیانم گوت، بەسەر خۆیان و دانیشتووانی ئۆرشەلیم و پیاوانی یەهودای دەهێنم، چونکە گوێیان نەگرت.“» | 31 |
And I will visit on him and on his seed and on his servants their iniquity; and I will bring over them, and over the inhabitants of Jerusalem, and against the men of Judah, all the evil that I have spoken against them, while they did not hearken.
ئینجا یەرمیا تۆمارێکی دیکەی برد و دایە باروخی کوڕی نێرییای سەرقەڵەم، ئەویش لە دەمی یەرمیاوە هەموو وشەکانی ئەو تۆمارەی نووسییەوە کە یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا لەناو ئاگردانەکە سووتاندی، هەروەها زۆر وشەی لەو جۆرەشی بۆ زیاد کرد. | 32 |
And Jeremiah took another roll, and gave it to Baruch the son of Neriyahu the scribe; who wrote thereon from the mouth of Jeremiah all the words of the book which Jehoyakim the king of Judah had burnt in the fire: and there were yet added unto them many words like them.