< یەرمیا 32 >
ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، لە ساڵی دەیەمی سدقیای پاشای یەهودا کە دەکاتە ساڵی هەژدەمینی نەبوخودنەسر. | 1 |
猶大王漆德克雅第十年,拿步高在位第十八年,由上主傳給耶肋米亞先知的話:
ئەو کاتە لەشکری پاشای بابل گەمارۆی ئۆرشەلیمی دابوو، یەرمیای پێغەمبەریش لە حەوشەی پاسەوانەکانی کۆشکی پاشای یەهودا بەند کرابوو. | 2 |
那時巴比倫王的軍在隊正在圍攻耶路撒冷,耶肋米亞先知被幽禁在猶大王室監獄的庭院裏。
سدقیای پاشای یەهودا یەرمیای بەند کردبوو، پێی گوت: «بۆچی بەم پەیامە پێشبینیت کرد؟ گوتت:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: خەریکم ئەم شارە دەدەمە دەست پاشای بابل و دەیگرێت. | 3 |
猶大王漆德克雅幽禁了先知,對他說:「你為什麼預言說:上主這樣說:看,我必將這城交在巴比倫王手中,他要佔領這座城;
سدقیای پاشای یەهوداش لە دەست بابلییەکان دەرباز نابێت، بەڵکو دەدرێتە دەست پاشای بابلەوە، ڕووبەڕوو قسەی لەگەڵ دەکات، چاوەکانی ئەو دەبینێت. | 4 |
猶大王漆德克雅必逃不出加色丁人的手,因為他必被交在巴比倫王的手中,與他面對面相談,眼對眼相視;
سدقیا دەباتە بابل، لەوێ دەمێنێتەوە هەتا سزاکەی تەواو وەردەگرێت. ئەگەر لەگەڵ بابلییەکان بجەنگن سەر ناکەون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“» | 5 |
他必帶漆德克雅到巴比倫去,住在那裏,我再來看顧他──上主的斷語──你們若抵擋加色丁人,決不會成功﹖」
ئینجا یەرمیا گوتی: «فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: | 6 |
耶肋米亞說:「有上主的話傳給我說:
حەنەمێلی کوڕی شەلومی مامت دێتە لات و پێت دەڵێت:”ئەو کێڵگەیەی لە عەناتۆت هەمە بۆ خۆتی بکڕە، چونکە ماف و ئەرکی تۆیە بیکڕیتەوە.“ | 7 |
看,你叔父沙隆的兒子哈納默耳要到你這裏來說:你購買我在阿納托特的那塊田吧! 因為你有買回的權利,應把它買回來」。
«جا بەپێی فەرمایشتی یەزدان حەنەمێلی کوڕی مامم هاتە لام بۆ حەوشەی پاسەوانەکان و پێی گوتم:”کێڵگەکەم بکڕە، ئەوەی لە عەناتۆتە لە خاکی بنیامین، چونکە مافی کڕینەوە و خاوەنداریێتیت هەیە، بۆ خۆت بیکڕە.“«جا زانیم ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 8 |
我叔父的兒子哈納默耳,正如上主所說,到監獄庭院裏來找我,對我說:「請你購買我在本雅明地內阿納托特木那塊田吧! 因為你有繼承權,和有權買回你為你自己買下吧! 」於是我知道,這是上主的話。
منیش کێڵگەکەم لە حەنەمێلی کوڕی مامم کڕی، ئەوەی لە عەناتۆتە، زیوەکەشم بۆی کێشا، حەڤدە شاقل زیو. | 9 |
便買了我叔父的兒子哈納默刀在阿納托特的那塊地,秤給他十七「協刻耳」銀子,
گرێبەستم لە کاغەزێک نووسی و مۆرم کرد و چەند کەسێکم لێکرد بە شایەت، زیوەکەشم بە تەرازوو کێشا. | 10 |
寫了契約,封上,請人作證,在天秤上秤了銀子;
گرێبەستی کڕینەکەم لە دوو وێنەدا برد، وێنەیەکی داخراو کە مەرج و بەندەکانی تێدابوو، لەگەڵ وێنەیەکی کراوە، | 11 |
然後按照法定條例,拿著加封和未加封的購買契約,
گرێبەستی کڕینەکەم دایە باروخی کوڕی نێرییا کوڕی مەحسێیا، لەبەرچاوی حەنەمێلی ئامۆزام و ئەو شایەتانەی لە گرێبەستی کڕینەکە نووسرابوون، هەروەها لەبەرچاوی هەموو ئەو جولەکانەی لە حەوشەی پاسەوانەکان دانیشتبوون. | 12 |
當著我叔父的兒子哈納默耳,和在購買契約上簽名的見證人,以及監獄庭院裏在座的眾猶大人眼前,將這購買的契約交給了乃黎雅的兒子,瑪赫色雅的孫子巴路克,
«لەبەرچاویان باروخم ڕاسپارد و گوتم: | 13 |
並當著左營眼前吩咐巴路克說:
”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل دەفەرموێت: ئەم گرێبەستانە هەڵبگرە، گرێبەستە مۆرکراوەکەی کڕین و ئەم لەبەرگیراوەیەی گرێبەستەکە لەناو گۆزەیەکی گڵین دابنێ، تاوەکو بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە، | 14 |
「萬軍的上主,以色列的天主這將這些加封和未加封的文件,購買的契約拿去,放在一瓦器內,長久保存,
چونکە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: جارێکی دیکە دیسان لەم خاکەدا خانوو و کێڵگە و ڕەز دەکڕدرێتەوە.“ | 15 |
因為萬軍的上主以色列的天主這樣說:在這地方,人還要購買房屋、莊田和葡萄園」。
«دوای ئەوەی گرێبەستەکەی کڕینم دایە باروخی کوڕی نێرییا، نوێژم بۆ یەزدان کرد و گوتم: | 16 |
我將購買的契約交給乃黎雅的兒子巴路克以後,便祈求上主說:
«ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا تۆ بە توانای مەزن و دەستی بەهێزەوە ئاسمان و زەویت دروستکردووە و هیچ شتێک لەلای تۆ قورس نییە. | 17 |
「啊! 我主上主! 看,你以你的大能和伸展的手臂創造了天地;為你是沒有困難的事。
خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ هەزاران بەدەردەخەیت، بەڵام تۆ سزای کوڕ دەدەیت لەسەر ئەو تاوانەی باوکی لەپێش ئەو کردوویەتی. ئەی خودای گەورە و پاڵەوان، ئەوەی ناوت یەزدانی سوپاسالارە، | 18 |
你對千萬人施行仁慈,但也血後世的子孫本人,追討他們祖先的罪債;你們是偉大有力的天主,「萬軍的天主」是你的名號。
لە پلاندانان مەزنی، لە کارکردندا بە توانای، چاوەکانت لەسەر هەموو ڕەفتارەکانی ئادەمیزاد کراوەن، هەتا هەریەکە و پاداشتی شایستەی ڕەفتار و کردەوەکانی بدەیتەوە. | 19 |
你有偉大的計謀,行大事的能力;雙目注視人類子孫所有的行徑,依照各人的行徑和行事的結果,給予酬報。
تۆ نیشانە و پەرجووەکانت لە خاکی میسردا نواند، بەردەوام هەتا ئەمڕۆش لە ئیسرائیل و لەنێو هەموو مرۆڤایەتیدا دەیاننوێنیت، بەمەش ناوێکت بەدەستهێناوە کە هێشتا ماوە. | 20 |
你直到今日在埃及地,在以色列和人世間,施行奇蹟和異事,使你自己成名,有如今日;
بە نیشانە و پەرجوو، بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز، بە ترسێکی گەورەوە، ئیسرائیلی گەلی خۆتت لە خاکی میسر دەرهێنا. | 21 |
你以靈蹟奇事,有力的手腕和伸展的臂膊,巨大恐嚇,從埃及地出了你的人民以色列,
ئەم خاکەت پێدان کە سوێندت خواردبوو بیدەیتە باوباپیرانیان، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت. | 22 |
給他們的祖先起誓,要給他們的這塊流奶流蜜的土地。
جا هاتن و بوونە خاوەنی، بەڵام گوێیان لە تۆ نەگرت، فێرکردنی تۆیان پەیڕەو نەکرد، ئەوانەیان نەکرد کە تۆ فەرمانت پێکردن بیانکەن. جا هەموو ئەم خراپەیەت بەسەریاندا هێنا. | 23 |
他們來了,佔領了這地,郤沒有聽從你的聲音,沒有履行你的法律,沒有做你命他們應做的一切事,為此你給他們招來了這一切災禍。
«ئەوەتا مەتەرێز بۆ دەست بەسەرداگرتنی شارەکە لێدراوە. شارەکە بەهۆی شمشێر و قاتوقڕی و دەردەوە ڕادەستی بابلییەکان دەکرێت کە لە دژی دەجەنگن. هەروەک دەیبینیت، ئەوەی تۆ فەرمووت ڕوویدا. | 24 |
看,圍攻的工程已逼近城市,劫勢必攻陷;這個已面臨兵刀飢荒和瘟疫的城市,必落在進攻的加色丁人手中;你所說的,現已實現,你已目睹;
ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ خۆت پێت فەرمووم:”بە شایەتی چەند شایەتێک کێڵگەکە بە زیو بۆ خۆت بکڕە،“کەچی شارەکەت داوەتە دەست بابلییەکان.» | 25 |
然而,我主上主! 正當這城交在加色丁人手中之際,你卻對我說:你要請人作證,用銀子購買田地」。
ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: | 26 |
於是有上主的話通過給我說:
«من یەزدانم، خودای هەموو ئادەمیزاد، ئایا هیچ شتێک هەیە بۆ من قورس بێت؟ | 27 |
「看,我是上主,是一切有血肉者的天主:難道我有做不到的事嗎﹖
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئەم شارە بدەمە دەست بابلییەکان و دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل و بیگرێت. | 28 |
為此,上主這樣說:看,我將這城交在加色丁人和巴比倫拿步高的手中,他必佔領這座城。
جا بابلییەکان کە لە دژی ئەو شارە دەجەنگن، دێنە ناوی بە ئاگر گڕی تێبەردەدەن، ئەو ماڵانەش دەسووتێنن کە لە سەربانەکانیان بخووریان بۆ بەعل سووتاند و شەرابی پێشکەشکراویان پێشکەشی خوداوەندەکانی دیکە کرد بۆ ئەوەی پەستم بکەن.» | 29 |
進攻這城的加色丁人要來放火焚燒,把這座城和在屋頂上給巴耳焚香,向外神行奠禮,惹我動怒的房屋,燒得乾乾淨淨,
یەزدان دەفەرموێت: «نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا هەر لە گەنجیێتییانەوە تەنها خراپەیان لەبەرچاوم کردووە، چونکە نەوەی ئیسرائیل بە دروستکراوەکانی دەستیان تەنها پەستیان کردم. | 30 |
因為以色列和猶大子民自幼在我眼前只知作惡;實在,以色列子民雙手所行的,無不使我動怒──上主的斷語──
لەو ڕۆژەوەی ئەم شارەیان بنیاد ناوە هەتا ئەمڕۆ، بۆ من بووەتە مایەی تووڕەبوون و هەڵچوونم، کە دەبێت لەبەردەمم ڕایماڵم. | 31 |
實在,這座城,自從他們開始建築那一天,直到今日,常惹我動怒生氣,致使我不得不從我面前將她消滅。
نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا پەستیان کردم، بە هەموو ئەو خراپانەی کردیان، ئەوان و پاشا و سەرکردە و کاهین و پێغەمبەرەکانیان، پیاوانی یەهودا و خەڵکی ئۆرشەلیم. | 32 |
這全是出於以色列和猶大子民,即他們、他們的君王、朝臣、司祭、先知,以及猶大人和耶路撒冷和居民,所行的一切使我動怒的惡事。
جا پشتیان تێکردم نەک ڕوو، لە کاتێکدا من بەردەوام فێرم دەکردن، بەڵام نە گوێیانگرت و نە تەمبێ بوون. | 33 |
他們對我轉過背來,卻不對我轉過臉來;我雖不斷懇切施教,他們仍不願聽從,接受勸告;
بەڵکو بتە قێزەونەکانیان لەو ماڵە دانا کە ناوی منی هەڵگرتووە و گڵاویان کرد. | 34 |
反將可惡之物安置在歸我名下的殿裏,使我殿宇受到了玷污;
هەروەها نزرگەی بەعلیان لەسەر بەرزاییەکان بنیاد نا، کە لە دۆڵی بەنهینۆمە، تاوەکو کوڕ و کچەکانیان وەک قوربانی بۆ مۆلەخ بسووتێنن، ئەو شتە قێزەونانەیان کرد و وایانکرد یەهودا گوناه بکات، کە من نە فەرمانم پێکردووە و نە بە خەیاڵیشمدا هاتووە. | 35 |
又在本希農山谷給巴耳建造了一些祭壇,給摩肋客人火祭自己的子女:這是我從來沒有吩咐,也從來沒有想到過的事;他們竟做出這些可惡的事,來引誘猶大犯罪。
«ئێوە دەربارەی ئەو شارە دەڵێن:”بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد دراوەتە دەست پاشای بابل.“بەڵام یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: | 36 |
現在,上主以色列的天主,對這座城你要說因兵戈饑荒瘟疫,而被交在巴比倫王手中的,卻這樣說:
ئەوەتا من کۆیان دەکەمەوە، لە هەموو ئەو خاکانەی کە بە تووڕەیی و هەڵچوونمەوە و بە پەستییەکی مەزنەوە دەرمکردن بۆیان، دەیانگەڕێنمەوە ئەم شوێنە و بە ئاسوودەیی نیشتەجێیان دەکەم. | 37 |
看,我必從我生氣憤恨發怒時逐他們所到的各地,召集他們,領他們回到這地方來,安然居住,
ئەوان دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان. | 38 |
作我的,我作他們的天主,
یەک دڵ و یەک ڕێبازیان پێدەدەم، بۆ ئەوەی هەردەم لێم بترسن، بۆ چاکەی خۆیان و چاکەی کوڕەکانیان لەپاش خۆیان. | 39 |
且使他們一心一德,終生敬畏我,造福自己和自己後代的子孫;
پەیمانێکی هەتاهەتاییان لەگەڵدا دەبەستم، کە خۆمیان لێ نەکێشمەوە و بەردەوام چاکەیان لەگەڵدا بکەم، ترسی خۆم بخەمە دڵیان، بۆ ئەوەی لێم لانەدەن. | 40 |
與他們訂立一永久的盟約,再不離棄他們,為他們謀幸福,將敬長我之情賦於他們心內,使他們不再離開;
پێیان شاد دەبم کە چاکەیان لەگەڵدا بکەم، بە دڵنیاییەوە، بە هەموو دڵم و لە ناخمەوە، لەم خاکەدا دەیانڕوێنم. | 41 |
我樂意好待他們,專心致志將他們安頓在這城裏。
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: هەروەک هەموو ئەم خراپە گەورانەم بەسەر ئەم گەلەدا هێنا، ئاواش من هەموو ئەو چاکەیەیان بەسەردا دەهێنم کە بەڵێنم پێیان دا. | 42 |
因為上主這樣說:我怎樣給這人民招來了這一切大災禍,也要同樣給他們招來我預許的一切幸福。
جا کێڵگە دەکڕدرێتەوە لەم خاکەی کە دەڵێن:”وێرانە، نە مرۆڤ و نە ئاژەڵی تێدا نییە، دراوەتە دەست بابلییەکان.“ | 43 |
在這個你們說成已成荒野,已人獸絕跡,已交在加色丁人手中的地域裏,還有田地的交易;
بە شایەتی چەند شایەتێک بە زیو کێڵگە دەکڕن، گرێبەست لە کاغەزێک دەنووسن و مۆری دەکەن، لە خاکی بنیامین و دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە شارۆچکەکانی یەهودا، لە شارۆچکەکانی ناوچە شاخاوییەکان، لە زوورگەکانی خۆرئاوا و نەقەب، چونکە من ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 44 |
在本雅明地,在耶路撒冷城郊,在猶大、山地、平原和南部的城裏,人們還要花錢買田,寫契蓋章,請人作證,因為我要轉變他們的命運──上主的斷語」。