< یەرمیا 31 >
یەزدان دەفەرموێت: «لەو کاتەدا، دەبم بە خودای هەموو خێڵەکانی ئیسرائیل، ئەوانیش دەبن بە گەلی من.» | 1 |
"At that time," says the LORD, "will I be the God of all the families of Israel, and they shall be my people."
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەو گەلەی لە دەمی شمشێر دەربازبوون لە چۆڵەوانی میهرەبانییان دەستکەوت، کاتێک هاتم ئیسرائیل بحەوێنمەوە.» | 2 |
Thus says the LORD, "The people who were left of the sword found favor in the wilderness; even Israel, when I went to cause him to rest.
لە دێرزەمانەوە یەزدانمان بۆ دەرکەوتووە و دەفەرموێت: «بە خۆشویستنێکی هەتاهەتایی ئێوەم خۆشدەوێت، لەبەر ئەوە بەردەوامیم دا بە خۆشەویستی نەگۆڕم بۆ ئێوە. | 3 |
The LORD appeared to him from afar. I have loved you with an everlasting love; therefore with loving kindness have I drawn you.
ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بنیادت دەنێمەوە، بنیاد دەنرێیتەوە. دووبارە دەفەکانت هەڵدەگریتەوە بۆ ناو سەمای بەزمگێڕان دەچیت. | 4 |
Again will I build you, and you shall be built, O virgin of Israel: again you shall be adorned with your tambourines, and shall go forth in the dances of those who make merry.
دووبارە ڕەزەمێو دەچێنیت لە چیاکانی سامیرە، ڕەزەوانەکان دەچێنن و بەرەکەی دەخۆن. | 5 |
Again you shall plant vineyards on the mountains of Samaria; the planters shall plant, and shall enjoy its fruit.
ڕۆژێک دێت چاودێران لە شاخەکانی ئەفرایم بانگەواز دەکەن:”وەرن، با بۆ سییۆن سەربکەوین، بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان.“» | 6 |
For there shall be a day, that the watchmen on the hills of Ephraim shall cry, "Arise, and let us go up to Zion to the LORD our God."'"
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «بە شادییەوە گۆرانی بۆ یاقوب بڵێن، هاواری خۆشی بکەن بۆ سەر باشترین نەتەوە. با ستایشتان ببیسترێت و بڵێن:”ئەی یەزدان، گەلی خۆت ڕزگار بکە، پاشماوەکەی ئیسرائیل!“ | 7 |
For thus says the LORD, "Sing with gladness for Jacob, and shout for the chief of the nations: publish, praise, and say, 'For the LORD has saved your people, the remnant of Israel.'
ئەوەتا من لە خاکی باکوورەوە دەیانهێنمەوە، لە هەموو لایەکی زەوی کۆیان دەکەمەوە، لەنێویان شەل و نابینا دەبێت ژنی سکپڕ و ژانگرتوو پێکەوە، کۆمەڵێکی گەورە دەگەڕێنەوە بۆ ئێرە. | 8 |
'Look, I will bring them from the north country, and gather them from the uttermost parts of the earth, along with the blind and the lame, the woman with child and her who travails with child together: a great company shall they return here.
بە گریانەوە دێن، لەو کاتەی دەیانگەڕێنمەوە دەپاڕێنەوە، بەلای ڕووبارە ئاوەکاندا دەیانبەم، بە ڕێگایەکی ڕاست، تێیدا ساتمە ناکەن و ناکەون، چونکە من باوکی ئیسرائیلم، ئەفرایم نۆبەرەمە. | 9 |
They shall come with weeping; and with petitions will I lead them: I will cause them to walk by rivers of waters, in a straight way in which they shall not stumble; for I am a father to Israel, and Ephraim is my firstborn.'"
«ئەی نەتەوەکان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، لە کەنارە دوورەکان ڕابگەیەنن:”ئەوەی ئیسرائیلی پەرتەوازە کرد، کۆیان دەکاتەوە، وەک شوان مێگەلی خۆی دەپارێزێت،“ | 10 |
Hear the word of the LORD, you nations, and declare it in the islands afar off; and say, "He who scattered Israel will gather him, and keep him, as shepherd does his flock."
چونکە یەزدان نرخی ئازادبوونی یاقوبی دا، لە دەست ئەوەی لەو بەهێزتر بوو کڕییەوە. | 11 |
For the LORD has ransomed Jacob, and redeemed him from the hand of him who was stronger than he.
جا دێن و لە بەرزاییەکانی سییۆن هاواری خۆشی دەکەن. لەبەر خێروبێری یەزدان دەگەشێنەوە، بەسەر دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتەوە، بەسەر بەرخ و گوێرەکەوە. وەک باخچەیەکی تێر ئاو دەبن، جارێکی دیکە سیس نابن. | 12 |
They shall come and sing in the height of Zion, and they shall be radient over the goodness of the LORD, to the grain, and to the new wine, and to the oil, and to the young of the flock and of the herd: and their soul shall be as a watered garden; and they shall not sorrow any more at all.
ئەوسا پاکیزەکان سەما دەکەن و دڵشاد دەبن، گەنجان و پیران پێکەوە. شینیان دەگۆڕم بە شادی، دڵنەواییان دەکەم و لەدوای پەژارەییان دڵخۆشیان دەکەم. | 13 |
"Then shall the virgin rejoice in the dance, and the young men and the old together; for I will turn their mourning into joy, and will comfort them, and make them rejoice from their sorrow.
کاهینەکان تێر دەکەم لە چەوری، گەلەکەم لە خێروبێرم تێر دەبن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 14 |
I will satiate the soul of the priests with fatness, and my people shall be satisfied with my goodness," says the LORD.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا، گریان و شیوەنێکی گەورە، ڕاحێل بۆ منداڵەکانی دەگریێت، ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت، چونکە نەماون.» | 15 |
Thus says the LORD: "A voice is heard in Ramah, lamentation and weeping and great bitterness, Rachel weeping for her children; she refuses to be comforted for her children, because they are no more."
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «واز لە گریان بهێنە و چاوت فرمێسک هەڵنەڕێژێ، چونکە کردەوەکەت پاداشتی هەیە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «لە خاکی دوژمن دەگەڕێنەوە. | 16 |
Thus says the LORD: "Refrain your voice from weeping, and your eyes from tears; for your work shall be rewarded," says the LORD; "and they shall come again from the land of the enemy.
کەواتە هیوا بە دواڕۆژت هەیە. منداڵەکانت دەگەڕێنەوە خاکی خۆیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 17 |
There is hope for your latter end," says the LORD; "and your children shall come again to their own border.
«بە دڵنیاییەوە گوێم لێ بوو ئەفرایم ئاخی هەڵدەکێشا:”وەک گوێرەکەیەکی دەستەمۆنەکراو تەمبێت کردم، من تەمبێ بووم. بمگەڕێنەوە لای خۆت، دەگەڕێمەوە، چونکە تۆ یەزدانی پەروەردگاری منی. | 18 |
I have surely heard Ephraim bemoaning himself thus, 'You have chastised me, and I was chastised, as an untrained calf: turn me, and I shall be turned; for you are the LORD my God.
لەدوای گومڕابوونم، پەشیمان بوومەوە، لەدوای تێگەیشتنم، لە سنگی خۆمم دا. شەرمەزار بووم و گاڵتەم پێ کرا، چونکە ڕیسوایی کاتی مێردمنداڵیم بە کۆڵمەوە بوو.“ | 19 |
Surely after that I was turned, I repented; and after that I was instructed, I struck on my thigh: I was ashamed, yes, even confounded, because I bore the reproach of my youth.'
ئایا ئەفرایم کوڕی ئازیزم نییە، ئەو منداڵەی دڵم پێی خۆشە؟ لەبەر ئەوەی هەر کاتێک لە دژی ئەو دەدوێم، دووبارە دێتەوە یادم. لەبەر ئەوە هەناوم بۆی دەسووتێت، بە تەواوی بەزەییم پێیدا دێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 20 |
Is Ephraim my dear son? Is he a darling child? For as often as I speak against him, I do earnestly remember him still: therefore my heart yearns for him; I will surely have mercy on him," says the LORD.
«نیشانە بۆ خۆت بچەقێنە و ڕێوشوێن دابنێ. بە وردی بڕوانە ڕێگاکە، ئەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆن. ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بگەڕێوە، بگەڕێوە بۆ شارۆچکەکانت. | 21 |
"Set up road signs, make guideposts; set your heart toward the highway, even the way by which you went: turn again, virgin of Israel, turn again to these your cities.
هەتا کەی بەم لاو بەو لادا دەڕۆیت، ئەی کچی هەڵگەڕاوە؟ چونکە یەزدان شتێکی نوێی لەسەر زەوی بەدیهێناوە: ژن پیاو دەپارێزێت.» | 22 |
How long will you go here and there, you backsliding daughter? For the LORD has created a new thing in the earth: a woman shall encompass a man."
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «کاتێک ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە، جارێکی دیکە ئەم وشانە لە خاکی یەهودا و لە شارۆچکەکانی دەڵێنەوە:”ئەی نشینگەی ڕاستودروستی، ئەی کێوی پیرۆز! یەزدان بەرەکەتدارت بکات.“ | 23 |
Thus says the LORD of hosts, the God of Israel, "Yet again shall they use this speech in the land of Judah and in its cities, when I shall bring again their captivity: 'The LORD bless you, habitation of righteousness, mountain of holiness.'
جا خەڵکەکە لە یەهودا و هەموو شارۆچکەکانی نیشتەجێ دەبن، جوتیار و ڕەوەندەکان لەگەڵیان دەبن. | 24 |
Judah and all its cities shall dwell in it together, the farmers, and those who go about with flocks.
ماندوو دەبووژێنمەوە، هەموو سیسێک تێر دەکەم.» | 25 |
For I have satisfied the weary soul, and I have filled every sorrowful soul."
لێرەدا بەئاگاهاتم و تەماشای دەوروبەرم کرد. خەوەکەم خۆش بوو. | 26 |
On this I awakened, and saw; and my sleep was sweet to me.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، ژمارەی خەڵک و ژمارەی ئاژەڵ لە ئیسرائیل و یەهودا زۆر زیاد دەکەم. | 27 |
"Look, the days come," says the LORD, "that I will sow the house of Israel and the house of Judah with the seed of man, and with the seed of animal.
جا چۆن چاودێر بووم بۆ ڕیشەکێشکردن و ڕووخاندن، بۆ کاولکاری، بۆ لەناوبردن و بەڵا بەسەرهێنان، ئاواش چاودێر دەبم بۆ بنیادنانەوە و چاندن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 28 |
It shall happen that, like as I have watched over them to pluck up and to break down and to overthrow and to destroy and to afflict, so will I watch over them to build and to plant," says the LORD.
«لەو ڕۆژانەدا ئیتر ناڵێن: «”باوکان بەرسیلەیان خوارد، ددانی منداڵەکان ئاڵ دەبێت.“ | 29 |
"In those days they shall say no more, 'The fathers have eaten sour grapes, and the children's teeth are set on edge.'
بەڵکو هەرکەسە و بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، هەرکەسێک بەرسیلە بخوات ددانی خۆی ئاڵ دەبێت.» | 30 |
But everyone shall die for his own iniquity: every man who eats the sour grapes, his teeth shall be set on edge.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، پەیمانێکی نوێ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا دەبەستم. | 31 |
Look, the days come," says the LORD, "when I will make a new covenant with the house of Israel, and with the house of Judah:
نەک وەکو ئەو پەیمانەی لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم، ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم، چونکە ئەوان پەیمانەکەی منیان شکاند، هەرچەندە من مێردی ئەوان بووم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 32 |
not according to the covenant that I made with their fathers in the day that I took them by the hand to bring them out of the land of Egypt; which my covenant they broke, and I disregarded them," says the LORD.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم، فێرکردنەکەم دەخەمە ناو بیرکردنەوەیان و لەسەر دڵیان دەینووسم. من دەبم بە خودای ئەوان و ئەوانیش دەبن بە گەلی من. | 33 |
"But this is the covenant that I will make with the house of Israel after those days," says the LORD: "I will put my law in their minds, and write it on their hearts; and I will be their God, and they shall be my people:
لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی یان براکەی خۆی فێرناکات و بڵێت:”یەزدان بناسە،“چونکە هەموویان دەمناسن، لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان، چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم، چیتر گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 34 |
and they shall teach no more every man his neighbor, and every man his brother, saying, 'Know the LORD'; for they shall all know me, from their least to their greatest, for I will forgive their iniquity, and their sins I will remember no more."
یەزدان ئەمە دەفەرموێت، ئەوەی خۆری داناوە بۆ درەوشانەوە لە ڕۆژ، فەرزی مانگ و ئەستێرەکانیش بۆ درەوشانەوە لە شەو، ئەوەی دەریا دەوروژێنێت، شەپۆلەکانی هاژەیان دێت، ناوی یەزدانی سوپاسالارە، | 35 |
Thus says the LORD, who gives the sun for a light by day, and the ordinances of the moon and of the stars for a light by night, who stirs up the sea, so that its waves roar; the LORD of hosts is his name:
یەزدان دەفەرموێت: «ئەگەر ئەم فەرزانە لەبەرچاوم نەمێنن، ئەوسا ڕەچەڵەکی ئیسرائیلیش کپ دەبن لەوەی بە درێژایی ڕۆژگار لەبەردەمم ببن بە نەتەوە.» | 36 |
"If this fixed order departs from before me," says the LORD, "then the descendants of Israel also shall cease from being a nation before me forever."
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەگەر ئاسمان لە سەرەوە بپێورێت، ئەگەر بناغەکانی زەوی لە ژێرەوە بپشکنرێن، ئەوسا منیش هەموو ڕەچەڵەکی ئیسرائیل ڕەت دەکەمەوە، لەبەر هەموو ئەوەی کردیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 37 |
Thus says the LORD: "If heaven above can be measured, and the foundations of the earth searched out beneath, then will I also cast off all the descendants of Israel for all that they have done," says the LORD.
یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، شارەکە بۆ یەزدان بنیاد دەنرێت، لە قوللەی حەنەنێلەوە هەتا دەروازەی گۆشەکە. | 38 |
"Look, the days come," says the LORD, "that the city shall be built to the LORD from the Tower of Hananel to the Corner Gate.
لەوێوە گوریسی پێوانە بەسەر گردی گارێڤ درێژ دەکرێت و دەسووڕێتەوە بۆ گۆعە. | 39 |
The measuring line shall go out further straight onward to the hill Gareb, and shall turn about to Goah.
تەواوی ئەو دۆڵەی لاشە و خۆڵەمێشی تێدا فڕێدەدرێت، هەروەها هەموو کێڵگەکان بۆ دۆڵی قدرۆن لە ڕۆژهەڵات تاوەکو دەروازەی ئەسپ پیرۆز دەبێت بۆ یەزدان، هەتاهەتایە ڕیشەکێش ناکرێت و جارێکی دیکە کاول ناکرێتەوە.» | 40 |
The whole valley of the dead bodies and of the ashes, and all the fields to the Kidron Valley, to the corner of the Horse Gate toward the east, shall be holy to the LORD; it shall not be plucked up, nor thrown down any more forever."