< یەرمیا 31 >

یەزدان دەفەرموێت: «لەو کاتەدا، دەبم بە خودای هەموو خێڵەکانی ئیسرائیل، ئەوانیش دەبن بە گەلی من.» 1
At that time, saith the Lord, I will be the God of all the families of and they shall be my people.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەو گەلەی لە دەمی شمشێر دەربازبوون لە چۆڵەوانی میهرەبانییان دەستکەوت، کاتێک هاتم ئیسرائیل بحەوێنمەوە.» 2
Thus saith the Lord: The people were left and escaped from the sword, found grace in the desert: Israel shall to his rest.
لە دێرزەمانەوە یەزدانمان بۆ دەرکەوتووە و دەفەرموێت: «بە خۆشویستنێکی هەتاهەتایی ئێوەم خۆشدەوێت، لەبەر ئەوە بەردەوامیم دا بە خۆشەویستی نەگۆڕم بۆ ئێوە. 3
The Lord hath appeared from afar to me. Yea I have loved thee with everlasting love, therefore have I drawn thee, taking pity on thee.
ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بنیادت دەنێمەوە، بنیاد دەنرێیتەوە. دووبارە دەفەکانت هەڵدەگریتەوە بۆ ناو سەمای بەزمگێڕان دەچیت. 4
And I will build thee again, and thou shalt be built, O virgin of Israel: thou shalt again be adorned with thy timbrels, and shalt go forth in the dances of them that make merry.
دووبارە ڕەزەمێو دەچێنیت لە چیاکانی سامیرە، ڕەزەوانەکان دەچێنن و بەرەکەی دەخۆن. 5
Thou shalt yet plant vineyards in the mountains of Samaria: the planters shall plant, and they shall not gather the vintage before the time.
ڕۆژێک دێت چاودێران لە شاخەکانی ئەفرایم بانگەواز دەکەن:”وەرن، با بۆ سییۆن سەربکەوین، بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان.“» 6
For there shall be a day, in which the watchmen on mount Ephraim, shall cry: Arise, and let us go up to Sion to the Lord our God.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «بە شادییەوە گۆرانی بۆ یاقوب بڵێن، هاواری خۆشی بکەن بۆ سەر باشترین نەتەوە. با ستایشتان ببیسترێت و بڵێن:”ئەی یەزدان، گەلی خۆت ڕزگار بکە، پاشماوەکەی ئیسرائیل!“ 7
For thus saith the Lord: Rejoice ye in the joy of Jacob, and neigh before the head of the Gentiles: shout ye, and sing, and say: Save, O Lord, thy people, the remnant of Israel.
ئەوەتا من لە خاکی باکوورەوە دەیانهێنمەوە، لە هەموو لایەکی زەوی کۆیان دەکەمەوە، لەنێویان شەل و نابینا دەبێت ژنی سکپڕ و ژانگرتوو پێکەوە، کۆمەڵێکی گەورە دەگەڕێنەوە بۆ ئێرە. 8
Behold I will bring them from the north country, and will gather them from the ends of the earth: and among them shall be the blind, and the lame, the woman with child, and she that is bringing forth, together, a great company of them returning hither.
بە گریانەوە دێن، لەو کاتەی دەیانگەڕێنمەوە دەپاڕێنەوە، بەلای ڕووبارە ئاوەکاندا دەیانبەم، بە ڕێگایەکی ڕاست، تێیدا ساتمە ناکەن و ناکەون، چونکە من باوکی ئیسرائیلم، ئەفرایم نۆبەرەمە. 9
They shall come with weeping: and I will bring them back in mercy: and I will bring them through the torrents of waters in a right way, and they shall not stumble in it: for I am a father to Israel, and Ephraim is my firstborn.
«ئەی نەتەوەکان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، لە کەنارە دوورەکان ڕابگەیەنن:”ئەوەی ئیسرائیلی پەرتەوازە کرد، کۆیان دەکاتەوە، وەک شوان مێگەلی خۆی دەپارێزێت،“ 10
Hear the word of the Lord, O ye nations, and declare it in the islands that are afar off, and say: He that scattered Israel will gather him: and he will keep him as the shepherd doth his flock.
چونکە یەزدان نرخی ئازادبوونی یاقوبی دا، لە دەست ئەوەی لەو بەهێزتر بوو کڕییەوە. 11
For the Lord hath redeemed Jacob, and delivered him out of the hand of one that was mightier than he.
جا دێن و لە بەرزاییەکانی سییۆن هاواری خۆشی دەکەن. لەبەر خێروبێری یەزدان دەگەشێنەوە، بەسەر دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتەوە، بەسەر بەرخ و گوێرەکەوە. وەک باخچەیەکی تێر ئاو دەبن، جارێکی دیکە سیس نابن. 12
And they shall come, and shall give praise in mount Sion: and they shall flow together to the good things of the Lord, for the corn, and wine, and oil, and the increase of cattle and herds, and their soul shall be as a watered garden, and they shall be hungry no more.
ئەوسا پاکیزەکان سەما دەکەن و دڵشاد دەبن، گەنجان و پیران پێکەوە. شینیان دەگۆڕم بە شادی، دڵنەواییان دەکەم و لەدوای پەژارەییان دڵخۆشیان دەکەم. 13
Then shall the virgin rejoice in the dance, the young men and old men together: and I will turn their mourning into joy, and will comfort them, and make them joyful after their sorrow.
کاهینەکان تێر دەکەم لە چەوری، گەلەکەم لە خێروبێرم تێر دەبن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 14
And I will fill the soul of the priests with fatness: and my people shall be filled with my good things, saith the Lord.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا، گریان و شیوەنێکی گەورە، ڕاحێل بۆ منداڵەکانی دەگریێت، ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت، چونکە نەماون.» 15
Thus saith the Lord: A voice was heard on high of lamentation, of mourning, and weeping, of Rachel weeping for her children, and refusing to be comforted for them, because they are not.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «واز لە گریان بهێنە و چاوت فرمێسک هەڵنەڕێژێ، چونکە کردەوەکەت پاداشتی هەیە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «لە خاکی دوژمن دەگەڕێنەوە. 16
Thus saith the Lord: Let thy voice cease from weeping, and thy eyes from tears: for there is a reward for thy work, saith the Lord: and they shall return out of the land of the enemy.
کەواتە هیوا بە دواڕۆژت هەیە. منداڵەکانت دەگەڕێنەوە خاکی خۆیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 17
And here is hope for thy last end, saith the Lord: and the children shall return to their own borders.
«بە دڵنیاییەوە گوێم لێ بوو ئەفرایم ئاخی هەڵدەکێشا:”وەک گوێرەکەیەکی دەستەمۆنەکراو تەمبێت کردم، من تەمبێ بووم. بمگەڕێنەوە لای خۆت، دەگەڕێمەوە، چونکە تۆ یەزدانی پەروەردگاری منی. 18
Hearing I heard Ephraim when he went into captivity: thou hast chastised me, and I was instructed, as a young bullock unaccustomed to the yoke. Convert me, and I shall be converted, for thou art the Lord my God.
لەدوای گومڕابوونم، پەشیمان بوومەوە، لەدوای تێگەیشتنم، لە سنگی خۆمم دا. شەرمەزار بووم و گاڵتەم پێ کرا، چونکە ڕیسوایی کاتی مێردمنداڵیم بە کۆڵمەوە بوو.“ 19
For after thou didst convert me, I did penance: and after thou didst shew unto me, I struck my thigh: I am confounded and ashamed, because I have borne the reproach of my youth.
ئایا ئەفرایم کوڕی ئازیزم نییە، ئەو منداڵەی دڵم پێی خۆشە؟ لەبەر ئەوەی هەر کاتێک لە دژی ئەو دەدوێم، دووبارە دێتەوە یادم. لەبەر ئەوە هەناوم بۆی دەسووتێت، بە تەواوی بەزەییم پێیدا دێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 20
Surely Ephraim is an honourable son to me, surely he is a tender child: for since I spoke of him, I will still remember him. Therefore are my bowels troubled for him: pitying I will pity him, saith the Lord.
«نیشانە بۆ خۆت بچەقێنە و ڕێوشوێن دابنێ. بە وردی بڕوانە ڕێگاکە، ئەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆن. ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بگەڕێوە، بگەڕێوە بۆ شارۆچکەکانت. 21
Set thee up a watchtower, make to thee bitterness: direct thy heart into the right way, wherein thou hast walked: return, O virgin of Israel, return to these thy cities.
هەتا کەی بەم لاو بەو لادا دەڕۆیت، ئەی کچی هەڵگەڕاوە؟ چونکە یەزدان شتێکی نوێی لەسەر زەوی بەدیهێناوە: ژن پیاو دەپارێزێت.» 22
How long wilt thou be dissolute in deliciousness, O wandering daughter? for the Lord hath created a new thing upon the earth: A WOMAN SHALL COMPASS A MAN.
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «کاتێک ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە، جارێکی دیکە ئەم وشانە لە خاکی یەهودا و لە شارۆچکەکانی دەڵێنەوە:”ئەی نشینگەی ڕاستودروستی، ئەی کێوی پیرۆز! یەزدان بەرەکەتدارت بکات.“ 23
Thus saith the Lord of hosts, the God of Israel: As yet shall they say this word in the land of Juda, and in the cities thereof, when I shall bring back their captivity: The Lord bless thee, the beauty of justice, the holy mountain.
جا خەڵکەکە لە یەهودا و هەموو شارۆچکەکانی نیشتەجێ دەبن، جوتیار و ڕەوەندەکان لەگەڵیان دەبن. 24
And Juda and all his cities shall dwell therein together: the husbandmen and they that drive the flocks.
ماندوو دەبووژێنمەوە، هەموو سیسێک تێر دەکەم.» 25
For I have inebriated the weary soul: and I have filled every hungry soul.
لێرەدا بەئاگاهاتم و تەماشای دەوروبەرم کرد. خەوەکەم خۆش بوو. 26
Upon this I was as it were awaked out of a sleep, and I saw, and my sleep was sweet to me.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، ژمارەی خەڵک و ژمارەی ئاژەڵ لە ئیسرائیل و یەهودا زۆر زیاد دەکەم. 27
Behold the days come, saith the Lord: and I will sow the house of Israel and the house of Juda with the seed of men, and with the seed of beasts.
جا چۆن چاودێر بووم بۆ ڕیشەکێشکردن و ڕووخاندن، بۆ کاولکاری، بۆ لەناوبردن و بەڵا بەسەرهێنان، ئاواش چاودێر دەبم بۆ بنیادنانەوە و چاندن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 28
And as I have watched over them, to pluck up, and to throw down, and to scatter, and destroy, and afflict: so will I watch over them, to build up, and to plant them, saith the Lord.
«لەو ڕۆژانەدا ئیتر ناڵێن: «”باوکان بەرسیلەیان خوارد، ددانی منداڵەکان ئاڵ دەبێت.“ 29
In those days they shall say no more: The fathers have eaten a sour grape, and the teeth of the children are set on edge.
بەڵکو هەرکەسە و بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، هەرکەسێک بەرسیلە بخوات ددانی خۆی ئاڵ دەبێت.» 30
But every one shall die for his own iniquity: every man that shall eat the sour grape, his teeth shall be set on edge.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، پەیمانێکی نوێ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا دەبەستم. 31
Behold the days shall come, saith the Lord, and I will make a new covenant with the house of Israel, and with the house of Juda:
نەک وەکو ئەو پەیمانەی لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم، ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم، چونکە ئەوان پەیمانەکەی منیان شکاند، هەرچەندە من مێردی ئەوان بووم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 32
Not according to the covenant which I made with their fathers, in the day that I took them by the hand to bring them out of the land of Egypt: the covenant which they made void, and I had dominion over them, saith the Lord.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم، فێرکردنەکەم دەخەمە ناو بیرکردنەوەیان و لەسەر دڵیان دەینووسم. من دەبم بە خودای ئەوان و ئەوانیش دەبن بە گەلی من. 33
But this shall be the covenant that I will make with the house of Israel, after those days, saith the Lord: I will give my law in their bowels, and I will write it in their heart: and I will be their God, and they shall be my people.
لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی یان براکەی خۆی فێرناکات و بڵێت:”یەزدان بناسە،“چونکە هەموویان دەمناسن، لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان، چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم، چیتر گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 34
And they shall teach no more every man his neighbour, and every man his brother, saying: Know the Lord: for all shall know me from the least of them even to the greatest, saith the Lord: for I will forgive their iniquity, and I will remember their sin no more.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت، ئەوەی خۆری داناوە بۆ درەوشانەوە لە ڕۆژ، فەرزی مانگ و ئەستێرەکانیش بۆ درەوشانەوە لە شەو، ئەوەی دەریا دەوروژێنێت، شەپۆلەکانی هاژەیان دێت، ناوی یەزدانی سوپاسالارە، 35
Thus saith the Lord, who giveth the sun for the light of the day, the order of the moon and of the stars, for the light of the night: who stirreth up the sea, and the waves thereof roar, the Lord of hosts is his name.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەگەر ئەم فەرزانە لەبەرچاوم نەمێنن، ئەوسا ڕەچەڵەکی ئیسرائیلیش کپ دەبن لەوەی بە درێژایی ڕۆژگار لەبەردەمم ببن بە نەتەوە.» 36
If these ordinances shall fail before me, saith the Lord: then also the seed of Israel shall fail, so as not to be a nation before me for ever.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەگەر ئاسمان لە سەرەوە بپێورێت، ئەگەر بناغەکانی زەوی لە ژێرەوە بپشکنرێن، ئەوسا منیش هەموو ڕەچەڵەکی ئیسرائیل ڕەت دەکەمەوە، لەبەر هەموو ئەوەی کردیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 37
Thus saith the Lord: If the heavens above can be measured, and the foundations of the earth searched out beneath, I also will cast away all the seed of Israel, for all that they have done, saith the Lord.
یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، شارەکە بۆ یەزدان بنیاد دەنرێت، لە قوللەی حەنەنێلەوە هەتا دەروازەی گۆشەکە. 38
Behold the days come, saith the Lord, that the city shall be built to the Lord from the tower of Hanameel even to the gate of the corner.
لەوێوە گوریسی پێوانە بەسەر گردی گارێڤ درێژ دەکرێت و دەسووڕێتەوە بۆ گۆعە. 39
And the measuring line shall go out farther in his sight upon the hill Gareb: and it shall compass Goatha,
تەواوی ئەو دۆڵەی لاشە و خۆڵەمێشی تێدا فڕێدەدرێت، هەروەها هەموو کێڵگەکان بۆ دۆڵی قدرۆن لە ڕۆژهەڵات تاوەکو دەروازەی ئەسپ پیرۆز دەبێت بۆ یەزدان، هەتاهەتایە ڕیشەکێش ناکرێت و جارێکی دیکە کاول ناکرێتەوە.» 40
And the whole valley of dead bodies and of ashes, and all the country of death, even to the torrent Cedron, and the corner of the horse gate towards the east, the Holy of the Lord: it shall not be plucked up, and it shall not be destroyed any more for ever.

< یەرمیا 31 >