< یەرمیا 30 >
ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: | 1 |
Šis ir tas vārds, kas notika uz Jeremiju no Tā Kunga sacīdams:
«یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”هەموو ئەو وشانەی کە پێم فەرموویت، لە پەڕتووکێکدا بیاننووسە.“ | 2 |
Tā runā Tas Kungs, Israēla Dievs, un saka: raksti sev grāmatā visus šos vārdus, ko Es uz tevi esmu runājis.
یەزدان دەفەرموێت:”سەردەمێک دێت، ئیسرائیل و یەهودای گەلەکەم لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنمەوە، دەیانهێنمەوە ئەو خاکەی بە باوباپیرانی ئەوانم دابوو، بۆ ئەوەی خاوەنداریێتی بکەن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 3 |
Jo redzi, nāks dienas, saka Tas Kungs, ka Es vedīšu atpakaļ Savu Israēla ļaužu un Jūda cietumniekus, saka Tas Kungs; un Es tos vedīšu atpakaļ uz to zemi, ko Es viņu tēviem esmu devis, to iemantot.
ئەمانەش ئەو وشانەن کە یەزدان سەبارەت بە ئیسرائیل و یەهودا فەرمووی: | 4 |
Un šie ir tie vārdi, ko Tas Kungs runājis par Israēli un par Jūdu.
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”هاواری ترسمان بیست، تۆقین نەک ئاشتی. | 5 |
Jo tā saka Tas Kungs: mēs dzirdam briesmu balsi, tur ir bailes un nemiers.
بپرسن و ببینن: ئایا نێر سکی دەبێت؟ ئەی بۆچی هەر پیاوێک دەبینم وەک ژنی ژانگرتوو دەستی بە کەمەرییەوەیە و هەموو ڕووشی زەرد هەڵگەڕاوە؟ | 6 |
Vaicājiet jel un raugāt, vai vīrietis dzemdē? Kāpēc tad es redzu, ka ikkatrs vīrs savas rokas uz ciskām tura, tā kā sieva, kas dzemdē, un visi vaigi palikuši bāli?
ئای! لەو ڕۆژە سامناکە! ڕۆژی ئاوا نابێت. ئەمە کاتی تەنگانەیە بۆ یاقوب، بەڵام لێی ڕزگار دەبێت.“ | 7 |
Ak vai! Jo tā diena ir tik liela, ka citas tādas nav, un tas ir Jēkaba bēdu laiks; tomēr viņš no tā taps izpestīts.
«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت،”لەو ڕۆژەدا، ئەو نیرە دەشکێنم کە لە ملیانە، پێبەندیان دەپسێنم و چیتر بێگانە نایانکەن بە کۆیلە. | 8 |
Jo notiks tai dienā, saka Tas Kungs Cebaot, ka Es nolauzīšu viņa jūgu no tava kakla un saraustīšu tavas saites, ka sveši viņu vairs nekalpinās.
بەڵکو یەزدانی پەروەردگاریان دەپەرستن و خزمەتی داودی پاشایان دەکەن، ئەوەی کە بۆیان دایدەنێم.“» | 9 |
Bet tie kalpos Tam Kungam, savam Dievam, un Dāvidam, savam ķēniņam, ko Es tiem celšu.
یەزدان دەفەرموێت: «”ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە، ئەی ئیسرائیل، مەتۆقە. بە دڵنیاییەوە من لەم شوێنە دوورە ڕزگارت دەکەم، نەوەکەشت لەو خاکەوەی بۆی ڕاپێچ کراوە. یاقوب دەگەڕێتەوە و ئاسوودە دەبێت، دڵنیا دەبێت و کەس نایتۆقێنێت. | 10 |
Bet tu nebīsties, Mans kalps Jēkab, saka Tas Kungs, un nebaiļojies, Israēl. Jo redzi, Es tevi izpestīšu no tās tālās zemes, un tavu dzimumu no viņa cietuma zemes, un Jēkabs pārnāks un dzīvos mierīgi un droši un neviens viņu netraucēs.
من لەگەڵتدام و ڕزگارت دەکەم.“یەزدان دەفەرموێت:”ئەگەر کۆتایی بە هەموو ئەو نەتەوانە بهێنم کە لەنێویاندا پەرتەوازەم کردیت، کۆتایی بە تۆ ناهێنم. تەمبێت دەکەم، بەڵام بە دادپەروەری، بێ سزا بەڕەڵات ناکەم.“ | 11 |
Jo Es esmu pie tevis, saka Tas Kungs, ka Es tevi izglābju. Jo Es daru galu visiem pagāniem, kurp Es tevi esmu izklīdinājis, bet tev Es nedarīšu galu, bet Es tevi pārmācīšu pēc taisnības, un nepārmācītu tevi nepametīšu.
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”شکاوییەکەت بێ چارەیە، برینەکەت سەختە. | 12 |
Jo tā saka Tas Kungs: tava vaina ir nāvīga, tava vāts nav dziedinājama.
کەس نییە داکۆکی لە کێشەی تۆ بکات، دەرمان نییە بۆ برینەکەی تۆ، تۆ چاک نابیتەوە. | 13 |
Neviena nav, kas tavu vainu pārrauga un aizsien: dziedinājamas zāles tev nav.
هەموو هاوپەیمانەکانت لەبیریان کردوویت، هیچ گرنگی بە تۆ نادەن. وەک لێدان لە دوژمن لە تۆم دا، بە سەختی تەمبێم کردی لەسەر زۆری تاوانەکانت، لەسەر گەورەیی گوناهەکانت. | 14 |
Visi tavi mīļotāji tevi aizmirsuši, tie nevaicā pēc tevis; jo Es tevi esmu sitis ar ienaidnieka sitieniem, ar briesmīgu pārmācīšanu tavu daudzo noziegumu dēļ tāpēc ka tavu grēku ļoti daudz.
بۆچی لەبەر شکانەکەت هاوار دەکەیت، لەبەر ئازارەکەت کە چارەسەر ناکرێت؟ بە هۆی زۆری تاوانەکانت و گەورەیی گوناهەکانت، منیش ئەمەم پێکردیت. | 15 |
Ko tu kliedz par savu vainu, un ka tavas sāpes ir nāvīgas? Tavas lielās noziedzības dēļ ka tavu grēku ir ļoti daudz, Es tev to esmu darījis.
«”بەڵام هەموو ئەوانەی تۆیان خوارد دەخورێن، هەموو دوژمنەکانت ڕاپێچ دەکرێن. ڕاووڕووتکەرانت ڕاووڕووت دەکرێن و هەموو تاڵانکەرانت دەکەم بە تاڵانی. | 16 |
Tādēļ visi, kas tevi rij, taps aprīti, un visi tavi pretinieki, tie visi ies cietumā, un kas tevi aplaupa, būs paši par laupījumu, un visi, kas tevi posta, tos Es nodošu, ka taps izpostīti.
بەڵام تەندروستیت دەگەڕێنمەوە، برینەکانت چاک دەکەمەوە، چونکە ناویان لێنایت دوورخراوەکە، سییۆن، ئەوەی کەس گرنگی پێ نادات.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 17 |
Jo Es atkal aizsiešu tavas vātis un dziedināšu tavas vainas, saka Tas Kungs, tāpēc ka tie tevi nosauc par aizdzītu: „šī ir Ciāna, neviens pēc tās nevaicā“.
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”من ڕاپێچکراوانی چادرەکانی یاقوب دەگەڕێنمەوە، بەزەییم بە نشینگەکانی دێتەوە. شار لەسەر گردەکەی خۆی بنیاد دەنرێتەوە، کۆشک لە شوێنی خۆی بنیاد دەنرێتەوە. | 18 |
Tā saka Tas Kungs: redzi, Es vedīšu atpakaļ Jēkaba dzīvokļu cietumniekus un apžēlošos par viņa mājas vietām, un tā pilsēta taps uztaisīta uz sava kalna, un tas augstais nams stāvēs savā vecā vietā.
دەنگی گۆرانی سوپاسگوزاری و بەزمیان لێ بەرز دەبێتەوە. ژمارەیان زۆر دەکەم و کەم نابن، ڕێزیان لێ دەنێم و بچووک نابن. | 19 |
Un no tiem izies pateikšana un līksmošanās balss, un Es tiem likšu vairumā iet un ne mazumā, un Es tos pagodināšu, ka vairs nebūs nievājami.
کوڕەکانی وەک جاری جاران دەبن، کۆمەڵەکەی لەبەردەمم دەچەسپێت، سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە ستەمی لێ دەکەن. | 20 |
Un viņa dēli būs kā citkārt, un viņa draudze Manā priekšā pastāvēs, un Es piemeklēšu visus viņa spaidītājus.
میرەکەیان یەکێک دەبێت لەنێو خۆیان، فەرمانڕەواکەیان لە خۆیان هەڵدەکەوێت. لە خۆمی نزیک دەکەمەوە و لێم نزیک دەبێتەوە، چونکە کەس ناوێرێت بەبێ ویستی من لێم نزیک بێتەوە.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 21 |
Un viņa cienīgais būs no viņa, un viņa valdnieks nāks no viņa vidus, un Es viņam likšu nākt tuvu, un viņš nāks pie Manis klāt. Jo kas tas tāds, kas iedrošinātos Man tuvoties? saka Tas Kungs.
«”ئێوە دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئێوە.“» | 22 |
Un jūs Man būsiet par ļaudīm, un Es jums būšu par Dievu.
ئەوەتا گەردەلوولی یەزدان تووڕەییە هەڵدەچێت، گەردەلوولێکی ڕاماڵە، لەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات. | 23 |
Redzi, vētra no Tā Kunga celsies ar bardzību, briesmīga vētra, tā gāzīsies bezdievīgiem uz galvu.
گڕی تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوە هەتا نیازەکانی دڵی خۆی بە تەواوی بەجێنەگەیەنێت. لە ڕۆژانی داهاتوودا لەمە تێ دەگەن. | 24 |
Tā Kunga bardzības karstums nemitēsies, tiekams Viņš izdarīs un piepildīs Savas sirds domas. Nākamās dienās jūs gan to samanīsiet.