< یەرمیا 3 >

«ئەگەر پیاو ژنی خۆی تەڵاق بدات و ژنەکەی لەلای بڕوات و شوو بە پیاوێکی دیکە بکات، ئایا کابرا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە لای ئەو ژنە؟ ئایا ئەو خاکە بە تەواوی گڵاو نابێت؟ بەڵام تۆ لەشی خۆتت بە زۆر دۆست فرۆشت، ئایا ئێستا دەگەڕێیتەوە لام؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 1
試問:若男人離棄了自己的妻子,她離開他而另嫁了別人,前夫豈能再回到她那裏去﹖像這樣的女人,豈不是已全被玷污了嗎﹖你已與許多愛人行淫,你還想回到我這裏來嗎﹖──上主的斷語──
«چاو هەڵبڕە بۆ گردۆڵکەکان و ببینە! بزانە جێی ژووانێک هەیە کە لێی زەلیل نەکرابیت؟ وەک کۆچەر لە چۆڵەوانی لەسەر ڕێگاکان بۆ خۆشەویستان دانیشتیت. بە لەشفرۆشیت و بە خراپەت خاکەکەت گڵاو کرد. 2
你舉目環顧高丘.看看在什麼地方你沒有受過玷污﹖你坐在路旁等候他們,像個在阿刺伯人,以你淫亂和邪惡玷污了這土地。
جا لێزمە باران ڕاوەستا و بەهارە بارانیش نەبوو، کەچی تۆ ناوچەوانی ژنە لەشفرۆشێکت هەبوو، شەرم لەخۆکردنەوەت ڕەتکردەوە. 3
秋雨不降,春雨不來。你具有娼妓的面孔,仍然不知羞恥。
ئایا هەر ئێستا بانگت نەکردم،”باوکە! تۆ هاوڕێی گەنجیێتی منیت! 4
從此以後,你要向我喊說:「我父! 你是我青年時的良友!」
ئایا هەتاهەتایە تووڕە دەبیت؟ ئایا هەتا کۆتایی هەڵدەچیت؟“بەم شێوەیە قسەت کرد، بەڵام تۆ ئەو هەموو خراپەیەت کرد کە توانیت.» 5
心想:「衪豈能永遠發怒,懷恨到底﹖」看,你雖如此說,卻仍盡力作惡。
لە سەردەمی پاشایەتی یۆشیای پاشادا یەزدان پێی فەرمووم: «ئایا بینیت ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە چی کرد؟ چووە سەر هەموو گردێکی بەرز و ژێر هەموو دارێکی سەوز، لەوێ داوێنپیسی کرد. 6
在若史雅為王的時日裏,上主對我說:「失節的以色列所做的,你看見了沒有﹖她上到一切高處上,走到所有的綠樹下,在那裏行淫。
بیرم کردەوە لەپاش ئەوەی هەموو ئەمەی کرد، بۆ لای من دەگەڕێتەوە، بەڵام نەگەڕایەوە. جا یەهودای خوشکی ناپاکی ئەمەی بینی. 7
我以為她作了這一切以後,會回到我這裏來;但是她沒有回來。她失信的姊妹猶大也看見了此事:
تەڵاقنامەم دا بە ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە و ناردمەوە، لەبەر هەموو داوێنپیسییەکانی. کەچی بینیم یەهودای خوشکی ناپاکی نەترسا، جا ئەویش چوو و داوێنپیسی کرد. 8
雖然看見了我為了失節的以色列所犯的種種姦淫,而命她離去,給了她休書,她這失信的姊妹猶大卻不害怕,竟然也去行淫。
لەبەر ئەوەی بە سووکی سەیری لەشفرۆشییەکەی کرد، زەوی گڵاو کرد و داوێنپیسی لەگەڵ دار و بەردا کرد. 9
由於她輕易行淫,與石碣和木偶淫亂,玷污了這土土也。
لەگەڵ هەموو ئەوەشدا، یەهودای ناپاکی خوشکی بە هەموو دڵییەوە نەگەڕایەوە لام، بەڵکو تەنها بە ڕواڵەت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 10
儘管這樣,她失信的姊妹猶大回到我這裏來,仍不是全心,只是假意──上主的斷語。」
ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە لە یەهودای ناپاک ڕاستودروستترە. 11
上主於是對我說:「失節的以色列比失信的猶大 ,更顯得正義。
بڕۆ، ئەو پەیامە بۆ باکوور ڕابگەیەنە، بڵێ: «یەزدان دەفەرموێت:”ئەی ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە، بگەڕێوە، ناوچەوانم لێتان گرژ ناکەم، چونکە خۆشەویستییەکەم ناگۆڕێت.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.”تووڕەییم هەتاهەتایی نییە. 12
你去向北方宣布這些話說:失節的以色列! 請你歸來──上主的斷語──我不會對你怒容相向,因為我是仁慈的──我不會永遠發怒,
تەنها دان بە تاوانەکەتدا بنێی، چونکە لە یەزدانی پەروەردگارت یاخی بوویت و خۆشەویستیت بۆ خوداوەندە بێگانەکان بڵاوکردەوە لەژێر هەموو دارێکی سەوز. ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 13
只要你承認你的罪過,承認背叛上主你的天主,在一切綠樹下,與異邦神祗恣意相愛,沒有聽我的聲音,上主的斷語。
یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە، چونکە من مێردی ئێوەم، دەتانبەم، یەکێک لە شارۆچکەیەک و دووان لە خێڵێک، دەتانهێنمە سییۆن. 14
失節的女子,妳們歸來──上主的斷語──因為我是你們的主人,我要選取妳們,每城選一人,每族選二人,領妳們進入熙雍;
شوانتان بۆ دادەنێم بە دڵی خۆم بێت، بە زانین و وریاییەوە بتانلەوەڕێنن.» 15
在那裏給妳們一些隨我心意的牧者,以智慧和明智牧養妳們。
یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا، کە لە خاکەکە زۆر دەبن و بەروبوومتان دەبێت، ئیتر ناڵێن:”سندوقی پەیمانی یەزدان.“بە مێشکیاندا نایەت و بەبیریان نایەتەوە، بەسەری ناکەنەوە و جارێکی دیکە دروستناکرێتەوە. 16
你們在這地上繁衍增值的時日裏──上主的斷語──人不再提「上主的約櫃」,也不再思念,不再追憶,不再關懷,不再製造。
لەو کاتەدا بە ئۆرشەلیم دەڵێن،”تەختی یەزدان“و هەموو نەتەوەکان لە ئۆرشەلیم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ڕێز لە ناوی یەزدان بگرن. ئیتر بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەیان ناکەون. 17
那時,人要稱耶路撒冷為「上主的御座」,萬民要奉上主的名,匯集在耶路撒冷,不再隨從自己邪惡而頑固的人行事。
لەو ڕۆژانەدا بنەماڵەی یەهودا لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل دەڕۆن، بەیەکەوە لە خاکی باکوورەوە دێن بۆ ئەو خاکەی کە کردمە میرات بۆ باوباپیرانتان. 18
在那些時日內,猶大家與以色列家同行,從北方起回到我賜給了你們祖先作基業的地內。
«بەڵام من، یەزدانم، دەفەرمووم: «”چەند دەمەوێ وەک کوڕانی خۆمتان دابنێم و زەوییەکی ئارەزووبەخشتان بدەمێ، جوانترین میراتی نەتەوەکان!“وامدەزانی ئێوە بە”باوکە“بانگم دەکەن و لە شوێنکەوتنی من لانادەن. 19
我曾想過:多麼願意你像一個兒子,賜給你賞心悅目的土地,列國中最美好的領土,我以為你會以「我父」稱呼我,不會轉身遠離我;
بەڵام وەک چۆن ژن ناپاکی لە هاوسەری خۆی دەکات، ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئاوا ناپاکیتان لێکردم،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 20
但是,你們,以色列家對待我,正如對自己良友不忠的婦女──上主的斷語。
دەنگێک لە گردۆڵکەکانەوە دەبیسترێت، گریان و پاڕانەوەکانی نەوەی ئیسرائیلە، چونکە ڕێگاکانی خۆیان خوارکردووە و یەزدانی پەروەردگاریان لەبیر کردووە. 21
在荒丘上可聽到一片喧嚷:那是以色列子民的哀號哭泣,因為他們走入了邪途,忘卻了自己的天主。
«ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە، هەڵگەڕانەوەکانتان چاک دەکەمەوە.» «بەڵێ، دەگەڕێینەوە لات، چونکە تۆ یەزدانیت، خودای ئێمەیت. 22
歸來! 失節的子民,讓我療愈你們的失節。」「看,我回到你這裏,的確,你是上主,我們的天主。
بێگومان بتپەرستی بە غەڵبەغەڵبەوە لەسەر چیا و گردەکان خۆهەڵخەڵەتاندنە، بێگومان بە یەزدانی پەروەردگارمان ئیسرائیل ڕزگار دەبێت. 23
誠然丘嶺和山卜的狂歡盡是虛幻;唯在上主,我們的天主那裏,有以色列的救援。
لە هەرزەکاریمانەوە بەعلی خوداوەندی شەرمەزاری ڕەنجی باوباپیرانی ئێمەی خواردووە، لە مەڕ و مانگا و کوڕ و کچ. 24
可恥的神祗,自我們幼年就吞噬了我們祖先的收入,他們的羊群、牛群和子女。
با لەناو شورەیی خۆمان ڕابکشێین، با شەرمەزاریمان دامانبپۆشێت، چونکە ئێمە و باوباپیرانمان گوناهمان کرد لە دژی یەزدانی پەروەردگارمان، لە هەرزەکاریمانەوە هەتا ئەمڕۆش، گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارمان نەبووین.» 25
讓我們躺臥在我們恥辱中,讓我們以羞慚遮蓋我們,因為我們和我們的祖先,自我們幼年直到今日,得罪了上主我們的天主,從來沒有聽從上主我們的天主的聲音。」

< یەرمیا 3 >