< یەرمیا 28 >
ئەوە بوو لە هەمان ساڵ، لە مانگی پێنجی ساڵی چوارەمی سەرەتای پاشایەتی سدقیای پاشای یەهودا، حەنەنیای پێغەمبەر کوڕی عازوور کە خەڵکی گبعۆنە، لە ماڵی یەزدان لەبەرچاوی کاهینەکان و هەموو گەل پێی گوتم: | 1 |
A iste godine, u poèetku carovanja Sedekije cara Judina, èetvrte godine, petoga mjeseca, reèe mi Ananija sin Azorov, prorok iz Gavaona, u domu Gospodnjem pred sveštenicima i svijem narodom govoreæi:
«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”نیری پاشای بابل دەشکێنم. | 2 |
Ovako veli Gospod nad vojskama Bog Izrailjev: slomih jaram cara Vavilonskoga.
لە ماوەی دوو ساڵدا من هەموو قاپوقاچاغەکانی ماڵی یەزدان دەگەڕێنمەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لەم شوێنەوە بردییە بابل. | 3 |
Do dvije godine ja æu vratiti na ovo mjesto sve sudove doma Gospodnjega, koje uze Navuhodonosor car Vavilonski odavde i odnese u Vavilon.
یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا دەگەڕێنمەوە ئەم شوێنە، هەروەها هەموو ئەوانەش کە لەگەڵی بۆ بابل ڕاپێچ کرابوون، چونکە نیری پاشای بابل دەشکێنم.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.» | 4 |
I Jehoniju sina Joakimova cara Judina i sve roblje Judino što otide u Vavilon, ja æu dovesti opet na ovo mjesto, govori Gospod, jer æu slomiti jaram cara Vavilonskoga.
یەرمیای پێغەمبەریش لەبەردەمی کاهینەکان و هەموو گەل ئەوانەی لە ماڵی یەزدان وەستابوون وەڵامی حەنەنیای پێغەمبەری دایەوە، | 5 |
Tada reèe Jeremija prorok Ananiji proroku pred sveštenicima i pred svijem narodom, koji stajaše u domu Gospodnjem,
گوتی: «ئامین! با یەزدان ئاوا بکات! با یەزدان قسەکانت بهێنێتە دی کە پێشبینیت کرد، قاپوقاچاغەکەی ماڵی یەزدان و هەموو ئەو کەسانەی ڕاپێچ کرابوون لە بابلەوە بگەڕێنێتەوە بۆ ئێرە. | 6 |
Reèe Jeremija prorok: amin, da Gospod uèini tako, da Gospod ispuni tvoje rijeèi što si prorokovao da bi vratio sudove doma Gospodnjega i sve roblje iz Vavilona na ovo mjesto.
بەڵام گوێ لەم قسەیە بگرە کە من بە تۆ و بە هەموو گەلی دەڵێم: | 7 |
Ali èuj ovu rijeè koju æu ja kazati pred tobom i pred svijem narodom:
لە کۆنەوە، لەپێش من و تۆوە پێغەمبەران سەبارەت بە زۆر گەلان و پاشایەتییە گەورەکان پێشبینی جەنگ و بەڵا و دەردیان کردووە. | 8 |
Proroci koji su bili prije mene i prije tebe od starine, oni prorokovaše mnogim zemljama i velikim carstvima rat i nevolju i pomor.
بەڵام ئەو پێغەمبەرەی پێشبینی ئاشتی بکات، بە هاتنە دی پێشبینییەکەی، دەزانرێت کە بەڕاستی یەزدان ئەو پێغەمبەرەی ناردووە.» | 9 |
Prorok koji prorièe mir, kad se zbude rijeè toga proroka, onda se poznaje taj prorok da ga je zaista poslao Gospod.
حەنەنیای پێغەمبەریش نیرەکەی لەسەر ملی یەرمیا هەڵگرت و شکاندی. | 10 |
Tada Ananija prorok skide jaram s vrata Jeremiji proroku i slomi ga.
حەنەنیا لەبەردەمی هەموو گەل گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لە ماوەی دوو ساڵدا، ئاوا نیری نەبوخودنەسری پاشای بابل لە ملی هەموو نەتەوەکان دەشکێنم.“» یەرمیای پێغەمبەریش بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت. | 11 |
I reèe Ananija pred svijem narodom govoreæi: ovako veli Gospod: ovako æu slomiti jaram Navuhodonosora cara Vavilonskoga do dvije godine s vrata svijeh naroda. I otide prorok Jeremija svojim putem.
دوای ئەوەی حەنەنیای پێغەمبەر نیرەکەی سەر ملی یەرمیای شکاند، فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: | 12 |
Ali doðe rijeè Gospodnja Jeremiji, pošto slomi Ananija prorok jaram s vrata Jeremiji proroku, i reèe:
«بڕۆ و بە حەنەنیا بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: تۆ نیرێکی دارینت شکاند، بەڵام تۆ لەجێی ئەوە نیرێکی ئاسنینت دەخرێتە سەر، | 13 |
Idi i kaži Ananiji i reci: ovako veli Gospod: slomio si jaram drveni, ali naèini mjesto njega gvozden jaram.
چونکە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: نیری ئاسنین دەخەمە سەر ملی هەموو ئەم نەتەوانە بۆ ئەوەی خزمەتی نەبوخودنەسری پاشای بابل بکەن، دەبنە کۆیلەی ئەو. تەنانەت دەسەڵاتم بەسەر ئاژەڵە کێوییەکانیش داوەتێ.“» | 14 |
Jer ovako veli Gospod nad vojskama Bog Izrailjev: gvozden æu jaram metnuti na vrat svijem tijem narodima da služe Navuhodonosoru caru Vavilonskom, i služiæe mu, dao sam mu i zvijerje poljsko.
ئینجا یەرمیا پێغەمبەر بە حەنەنیا پێغەمبەری گوت: «حەنەنیا گوێ بگرە! یەزدان تۆی نەناردووە، تۆش وات کردووە ئەم گەلە پشت بە درۆ ببەستێت. | 15 |
Potom reèe Jeremija prorok Ananiji proroku: èuj, Ananija; nije te poslao Gospod, a ti si uèinio da se narod ovaj pouzda u laž.
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”خەریکم لەسەر ڕووی زەوی دەرتدەکەم، تۆ ئەم ساڵ دەمریت، چونکە تۆ جاڕی یاخیبوونت دا لە دژی یەزدان.“» | 16 |
Zato ovako veli Gospod: evo, ja æu te skinuti sa zemlje, ove godine ti æeš umrijeti; jer si kazivao odmet od Gospoda.
جا حەنەنیای پێغەمبەر لە مانگی حەوتی ئەو ساڵەدا مرد. | 17 |
I umrije prorok Ananija te godine sedmoga mjeseca.