< یەرمیا 28 >

ئەوە بوو لە هەمان ساڵ، لە مانگی پێنجی ساڵی چوارەمی سەرەتای پاشایەتی سدقیای پاشای یەهودا، حەنەنیای پێغەمبەر کوڕی عازوور کە خەڵکی گبعۆنە، لە ماڵی یەزدان لەبەرچاوی کاهینەکان و هەموو گەل پێی گوتم: 1
That same year, in the beginning of the reign of Zedekiah king of Judah, in the fourth year, in the fifth month, Hananiah the son of Azzur, the prophet, who was of Gibeon, spoke to me in the LORD’s house, in the presence of the priests and of all the people, saying,
«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”نیری پاشای بابل دەشکێنم. 2
“The LORD of Armies, the God of Israel, says, ‘I have broken the yoke of the king of Babylon.
لە ماوەی دوو ساڵدا من هەموو قاپوقاچاغەکانی ماڵی یەزدان دەگەڕێنمەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لەم شوێنەوە بردییە بابل. 3
Within two full years I will bring again into this place all the vessels of the LORD’s house that Nebuchadnezzar king of Babylon took away from this place and carried to Babylon.
یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا دەگەڕێنمەوە ئەم شوێنە، هەروەها هەموو ئەوانەش کە لەگەڵی بۆ بابل ڕاپێچ کرابوون، چونکە نیری پاشای بابل دەشکێنم.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.» 4
I will bring again to this place Jeconiah the son of Jehoiakim, king of Judah, with all the captives of Judah, who went to Babylon,’ says the LORD; ‘for I will break the yoke of the king of Babylon.’”
یەرمیای پێغەمبەریش لەبەردەمی کاهینەکان و هەموو گەل ئەوانەی لە ماڵی یەزدان وەستابوون وەڵامی حەنەنیای پێغەمبەری دایەوە، 5
Then the prophet Jeremiah said to the prophet Hananiah in the presence of the priests, and in the presence of all the people who stood in the LORD’s house,
گوتی: «ئامین! با یەزدان ئاوا بکات! با یەزدان قسەکانت بهێنێتە دی کە پێشبینیت کرد، قاپوقاچاغەکەی ماڵی یەزدان و هەموو ئەو کەسانەی ڕاپێچ کرابوون لە بابلەوە بگەڕێنێتەوە بۆ ئێرە. 6
even the prophet Jeremiah said, “Amen! May the LORD do so. May the LORD perform your words which you have prophesied, to bring again the vessels of the LORD’s house, and all those who are captives, from Babylon to this place.
بەڵام گوێ لەم قسەیە بگرە کە من بە تۆ و بە هەموو گەلی دەڵێم: 7
Nevertheless listen now to this word that I speak in your ears, and in the ears of all the people:
لە کۆنەوە، لەپێش من و تۆوە پێغەمبەران سەبارەت بە زۆر گەلان و پاشایەتییە گەورەکان پێشبینی جەنگ و بەڵا و دەردیان کردووە. 8
The prophets who have been before me and before you of old prophesied against many countries, and against great kingdoms, of war, of evil, and of pestilence.
بەڵام ئەو پێغەمبەرەی پێشبینی ئاشتی بکات، بە هاتنە دی پێشبینییەکەی، دەزانرێت کە بەڕاستی یەزدان ئەو پێغەمبەرەی ناردووە.» 9
As for the prophet who prophesies of peace, when the word of the prophet happens, then the prophet will be known, that the LORD has truly sent him.”
حەنەنیای پێغەمبەریش نیرەکەی لەسەر ملی یەرمیا هەڵگرت و شکاندی. 10
Then Hananiah the prophet took the bar from off the prophet Jeremiah’s neck, and broke it.
حەنەنیا لەبەردەمی هەموو گەل گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لە ماوەی دوو ساڵدا، ئاوا نیری نەبوخودنەسری پاشای بابل لە ملی هەموو نەتەوەکان دەشکێنم.“» یەرمیای پێغەمبەریش بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت. 11
Hananiah spoke in the presence of all the people, saying, “The LORD says: ‘Even so I will break the yoke of Nebuchadnezzar king of Babylon from off the neck of all the nations within two full years.’” Then the prophet Jeremiah went his way.
دوای ئەوەی حەنەنیای پێغەمبەر نیرەکەی سەر ملی یەرمیای شکاند، فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: 12
Then the LORD’s word came to Jeremiah, after Hananiah the prophet had broken the bar from off the neck of the prophet Jeremiah, saying,
«بڕۆ و بە حەنەنیا بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: تۆ نیرێکی دارینت شکاند، بەڵام تۆ لەجێی ئەوە نیرێکی ئاسنینت دەخرێتە سەر، 13
“Go, and tell Hananiah, saying, ‘The LORD says, “You have broken the bars of wood, but you have made in their place bars of iron.”
چونکە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: نیری ئاسنین دەخەمە سەر ملی هەموو ئەم نەتەوانە بۆ ئەوەی خزمەتی نەبوخودنەسری پاشای بابل بکەن، دەبنە کۆیلەی ئەو. تەنانەت دەسەڵاتم بەسەر ئاژەڵە کێوییەکانیش داوەتێ.“» 14
For the LORD of Armies, the God of Israel says, “I have put a yoke of iron on the neck of all these nations, that they may serve Nebuchadnezzar king of Babylon; and they will serve him. I have also given him the animals of the field.”’”
ئینجا یەرمیا پێغەمبەر بە حەنەنیا پێغەمبەری گوت: «حەنەنیا گوێ بگرە! یەزدان تۆی نەناردووە، تۆش وات کردووە ئەم گەلە پشت بە درۆ ببەستێت. 15
Then the prophet Jeremiah said to Hananiah the prophet, “Listen, Hananiah! The LORD has not sent you, but you make this people trust in a lie.
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”خەریکم لەسەر ڕووی زەوی دەرتدەکەم، تۆ ئەم ساڵ دەمریت، چونکە تۆ جاڕی یاخیبوونت دا لە دژی یەزدان.“» 16
Therefore the LORD says, ‘Behold, I will send you away from off the surface of the earth. This year you will die, because you have spoken rebellion against the LORD.’”
جا حەنەنیای پێغەمبەر لە مانگی حەوتی ئەو ساڵەدا مرد. 17
So Hananiah the prophet died the same year in the seventh month.

< یەرمیا 28 >