< یەرمیا 27 >

لە سەرەتای پاشایەتی سدقیای کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەم پەیامە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: 1
در آغاز سلطنت صدقیا (پسر یوشیا) پادشاه یهودا، به دستور خداوند یوغی ساختم و آن را با بندهای چرمی به گردنم بستم، مانند یوغی که هنگام شخم به گردن گاو می‌بندند.
یەزدان ئەمەی بە من فەرموو: «گوریس و دار ببە و بۆ خۆت نیرێکی لێ دروستبکە و بیخە سەر ملت. 2
ئینجا پەیامێک بنێرە بۆ پاشاکانی ئەدۆم و مۆئاب و عەمۆن و سور و سەیدا، بەدەستی ئەو پەیامبەرانەی بۆ ئۆرشەلیم هاتوون بۆ لای سدقیای پاشای یەهودا. 3
سپس خداوند فرمود که پیغام او را به سفیران ادوم، موآب، عمون، صور و صیدون که به اورشلیم به حضور صدقیای پادشاه آمده بودند، اعلام نمایم تا آن را به پادشاهان ممالک خود برسانند. پس به ایشان گفتم که خداوند لشکرهای آسمان، خدای اسرائیل چنین می‌فرماید:
ڕایانبسپێرە بە گەورەکانیان بڵێن:”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:’ئەمە بە گەورەکانتان بڵێن: 4
من بە توانای مەزنی خۆم و بە دەستی بەهێزم زەویم دروستکردووە، هەروەها مرۆڤ و ئاژەڵیش کە لەسەرین، ئەوەی بمەوێ دەیدەمێ. 5
«من با قدرت عظیم خود، دنیا و تمام انسانها و همهٔ حیوانات را آفریده‌ام، و آنها را در اختیار هر کس که مایل باشم قرار می‌دهم.
ئێستاش من هەموو ئەم خاکانە دەدەمە دەستی خزمەتکارەکەم، نەبوخودنەسری پاشای بابل، هەروەها ئاژەڵە کێوییەکانیشی دەدەمێ تاکو خزمەتی بکەن. 6
بنابراین من تمام سرزمینهای شما را به بندۀ خود نِبوکَدنِصَّر، پادشاه بابِل، خواهم بخشید و حتی حیوانات وحشی را نیز مطیع او خواهم ساخت.
هەموو نەتەوەکانیش خزمەتی خۆی و کوڕ و نەوەکەی دەکەن، هەتا کاتی خاکەکەی ئەویش دێت، جا زۆر لە نەتەوەکان و پاشا مەزنەکان دەیخەنە ژێردەستی خۆیان.‘ 7
تمام قومها، خدمتگزار او و پسرش و نوه‌اش خواهند بود تا زمانی که نوبت شکست مملکت او هم برسد؛ آنگاه قومهای مختلف و پادشاهان بزرگ، سرزمین بابِل را تصرف کرده، مردم آن را بندهٔ خود خواهند ساخت.
«”یەزدان دەفەرموێت:’هەر نەتەوەیەک و شانشینێک خزمەتی نەبوخودنەسری پاشای بابل نەکات و مل نەخاتە ژێر نیری پاشای بابلەوە، بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد سزای ئەو نەتەوەیە دەدەم، هەتا بە دەستی ئەو لەناویان دەبەم. 8
هر قومی را که نخواهد تسلیم نِبوکَدنِصَّر پادشاه بابِل شود و زیر یوغ بندگی او برود، با جنگ، قحطی و وبا مجازات خواهم کرد تا مغلوب او شود.
ئێوەش گوێ مەگرن لە پێغەمبەر و فاڵگرەوە و خەونبین و بەخت خوێنەر و جادووگەرەکانتان، ئەوانەی پێتان دەڵێن:”خزمەتی پاشای بابل ناکەن.“ 9
«به سخنان انبیای دروغین و کسانی که آینده را با فالگیری و خواب و رؤیا و احضار ارواح و جادوگری پیشگویی می‌کنند گوش ندهید؛ آنها می‌گویند که تسلیم پادشاه بابِل نشوید؛
ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەتان، جا دەرتاندەکەم و لەناودەچن. 10
ولی همه دروغ می‌گویند. اگر شما به سخنانشان گوش بدهید و تسلیم پادشاه بابِل نشوید، من خود، شما را از سرزمین‌تان بیرون خواهم کرد و در سرزمینهای دور دست پراکنده خواهم ساخت تا نابود شوید.
بەڵام ئەگەر هەر نەتەوەیەک ملی بخاتە ژێر نیری پاشای بابل و خزمەتی بکات، من لە خاکی خۆیدا دەیهێڵمەوە، جا دەیکێڵێت و تێیدا نیشتەجێ دەبێت.‘ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“» 11
اما به هر قومی که تسلیم و مطیع پادشاه بابِل شود، اجازه خواهم داد در سرزمین خود بماند و به کشت و زرع بپردازد. من، خداوند، این را می‌گویم.»
هەمان پەیامم بە سدقیای پاشای یەهوداش ڕاگەیاند: «ملتان بخەنە ژێر نیری پاشای بابل و خزمەتی خۆی و گەلەکەی بکەن، ئینجا ئێوە دەژین. 12
تمام این پیشگویی‌ها را برای صدقیا، پادشاه یهودا نیز تکرار کردم و گفتم: «اگر می‌خواهی خودت و قومت زنده بمانید، تسلیم پادشاه بابِل و قوم او شوید.
بۆچی خۆت و گەلەکەت بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناوبچن، وەک ئەوەی یەزدان سەبارەت بەو گەلە فەرمووی کە خزمەتی پاشای بابل نەکات؟ 13
چرا اصرار داری کاری بکنی که همگی از بین بروند؟ چرا باید با جنگ و قحطی و وبا کشته شوید، با بلاهایی که خداوند بر هر قومی که تسلیم پادشاه بابِل نشود، خواهد فرستاد؟
گوێ لە پەیامی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێتان دەڵێن:”خزمەتی پاشای بابل ناکەن،“چونکە ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن. 14
به انبیای دروغین گوش ندهید؛ آنها می‌گویند که پادشاه بابِل نمی‌تواند شما را شکست بدهد، ولی دروغ می‌گویند،
”من نەمناردوون، ئەوان بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، لەبەر ئەوە دەرتاندەکەم و لەناودەچن، خۆتان و ئەو پێغەمبەرانەش کە پێشبینیتان بۆ دەکەن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 15
چون من ایشان را نفرستاده‌ام و آنها به اسم من پیامهای دروغین می‌آورند؛ پس اگر سخنان ایشان را پیروی نمایی، شما را از این سرزمین بیرون خواهم کرد و از بین خواهم برد، هم تو و هم انبیای دروغینت را.»
بە کاهینەکان و بە هەموو ئەم گەلەشم گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: گوێ لە قسەی پێغەمبەرەکانتان مەگرن، ئەوانەی پێشبینیتان بۆ دەکەن و دەڵێن:”ئەوەتا قاپوقاچاغەکانی ماڵی یەزدان بەم زووانە لە بابلەوە دەگەڕێنرێنەوە.“ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن. 16
آنگاه کاهنان و مردم را خطاب کرده، گفتم که خداوند چنین می‌فرماید: «به سخنان انبیای دروغین توجه نکنید؛ آنها می‌گویند که ظروف طلا که از خانهٔ خداوند به بابِل برده شده، به‌زودی باز آورده خواهد شد؛ این دروغ است.
گوێیان لێ مەگرن. خزمەتی پاشای بابل بکەن، ئینجا ئێوە دەژین. بۆچی ئەم شارە وێران بێت؟ 17
به آنها گوش ندهید. تسلیم پادشاه بابِل شوید و زنده بمانید، و گرنه این شهر با خاک یکسان خواهد شد.
ئەگەر ئەمانە پێغەمبەرن و فەرمایشتی یەزدانیان لەلایە، کەواتە با بۆمان لە یەزدانی سوپاسالار بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی ئەو قاپوقاچاغەی ماوەتەوە لە ماڵی یەزدان و لە کۆشکی پاشای یەهودا و لە ئۆرشەلیم نەبردرێنە بابل، 18
اگر آنها انبیای خداوند هستند و پیامهای خود را از او دریافت می‌کنند، پس اکنون از خداوند لشکرهای آسمان تقاضا کنند تا ظروف طلایی که هنوز در خانهٔ خداوند و در کاخ پادشاه یهودا و دیگر کاخهای اورشلیم باقی مانده، به بابِل برده نشوند!
چونکە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بە کۆڵەکەکان و حەوزە بڕۆنزییەکە و عەرەبانەکانی ئاوگواستنەوە و پاشماوەی ئەو قاپوقاچاغانەی کە لەم شارەدا ماونەتەوە، 19
زیرا خداوندِ لشکرهای آسمان دربارۀ ستونهای جلوی معبد، حوض مفرغین که”دریاچه“نامیده می‌شود، گاری‌های آب و دیگر اسبابی که در این شهر برجای مانده‌اند، چنین می‌گوید
ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل نەیبردن، کاتێک یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودای لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچ کرد، لەگەڵ هەموو پیاوماقوڵانی یەهودا و ئۆرشەلیم. 20
یعنی دربارۀ آنچه نبوکدنصر پادشاه بابِل، وقتی که یِهویاکین پسر یِهویاقیم پادشاه یهودا و تمامی بزرگان یهودا و اورشلیم را از اورشلیم به بابِل به تبعید می‌بُرد، آنها را با خود نبُرد،
بەڵێ، یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بەو قاپوقاچاغەی مابووەوە، لە ماڵی یەزدان و لە کۆشکی پاشای یەهودا و لە ئۆرشەلیم: 21
آری، خداوند لشکرهای آسمان، خدای اسرائیل، دربارۀ اسبابی که هنوز در خانۀ خداوند و خانۀ پادشاه یهودا و اورشلیم برجای مانده‌اند، چنین می‌فرماید: ‏
”بۆ بابل دەبردرێن و لەوێ دەمێننەوە هەتا ئەو ڕۆژەی بەدوایاندا دەنێرم، جا دەیانهێنمەوە و دەیانگەڕێنمەوە ئەم شوێنە.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 22
تمام اینها هم به بابِل برده خواهند شد و در آنجا خواهند ماند تا روزی که من بر قومم نظر لطف بیندازم. در آن زمان اینها را از بابِل باز خواهم آورد.»

< یەرمیا 27 >