< یەرمیا 27 >
لە سەرەتای پاشایەتی سدقیای کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەم پەیامە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: | 1 |
In the beginning of the reigne of Iehoiakim the sonne of Iosiah King of Iudah came this worde vnto Ieremiah from the Lord, saying,
یەزدان ئەمەی بە من فەرموو: «گوریس و دار ببە و بۆ خۆت نیرێکی لێ دروستبکە و بیخە سەر ملت. | 2 |
Thus saith the Lord to me, Make thee bonds, and yokes, and put them vpon thy necke,
ئینجا پەیامێک بنێرە بۆ پاشاکانی ئەدۆم و مۆئاب و عەمۆن و سور و سەیدا، بەدەستی ئەو پەیامبەرانەی بۆ ئۆرشەلیم هاتوون بۆ لای سدقیای پاشای یەهودا. | 3 |
And send them to the King of Edom, and to the King of Moab, and to the King of the Ammonites, and to the King of Tyrus, and to the king of Zidon, by the hande of the messengers which come to Ierusale vnto Zedekiah ye king of Iudah,
ڕایانبسپێرە بە گەورەکانیان بڵێن:”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:’ئەمە بە گەورەکانتان بڵێن: | 4 |
And commande them to saye vnto their masters, Thus saith the Lord of hostes the God of Israel, Thus shall ye say vnto your masters,
من بە توانای مەزنی خۆم و بە دەستی بەهێزم زەویم دروستکردووە، هەروەها مرۆڤ و ئاژەڵیش کە لەسەرین، ئەوەی بمەوێ دەیدەمێ. | 5 |
I haue made the earth, the man, and the beast that are vpon the groud, by my great power, and by my outstreched arme, and haue giuen it vnto whom it pleased me.
ئێستاش من هەموو ئەم خاکانە دەدەمە دەستی خزمەتکارەکەم، نەبوخودنەسری پاشای بابل، هەروەها ئاژەڵە کێوییەکانیشی دەدەمێ تاکو خزمەتی بکەن. | 6 |
But nowe I haue giuen all these landes into the hand of Nebuchad-nezzar the King of Babel my seruant, and the beastes of the fielde haue I also giuen him to serue him.
هەموو نەتەوەکانیش خزمەتی خۆی و کوڕ و نەوەکەی دەکەن، هەتا کاتی خاکەکەی ئەویش دێت، جا زۆر لە نەتەوەکان و پاشا مەزنەکان دەیخەنە ژێردەستی خۆیان.‘ | 7 |
And all nations shall serue him, and his sonne, and his sonnes sonne vntill the very time of his lande come also: then many nations and great Kinges shall serue themselues of him.
«”یەزدان دەفەرموێت:’هەر نەتەوەیەک و شانشینێک خزمەتی نەبوخودنەسری پاشای بابل نەکات و مل نەخاتە ژێر نیری پاشای بابلەوە، بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد سزای ئەو نەتەوەیە دەدەم، هەتا بە دەستی ئەو لەناویان دەبەم. | 8 |
And the nation and kingdome which will not serue the same Nebuchad-nezzar king of Babel, and that will not put their necke vnder the yoke of the King of Babel, the same nation will I visite, saith the Lord, with the sworde, and with the famine, and with the pestilence, vntill I haue wholy giuen them into his hands.
ئێوەش گوێ مەگرن لە پێغەمبەر و فاڵگرەوە و خەونبین و بەخت خوێنەر و جادووگەرەکانتان، ئەوانەی پێتان دەڵێن:”خزمەتی پاشای بابل ناکەن.“ | 9 |
Therefore heare not your prophets nor your southsayers, nor your dreamers, nor your inchanters, nor your sorcerers, which say vnto you thus, Ye shall not serue the King of Babel.
ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەتان، جا دەرتاندەکەم و لەناودەچن. | 10 |
For they prophecie a lie vnto you to cause you to goe farre from your lande, and that I should cast you out, and you should perish.
بەڵام ئەگەر هەر نەتەوەیەک ملی بخاتە ژێر نیری پاشای بابل و خزمەتی بکات، من لە خاکی خۆیدا دەیهێڵمەوە، جا دەیکێڵێت و تێیدا نیشتەجێ دەبێت.‘ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“» | 11 |
But the nation that put their neckes vnder the yoke of the King of Babel, and serue him, those wil I let remaine stil in their owne land, saith the Lord, and they shall occupie it, and dwel therein.
هەمان پەیامم بە سدقیای پاشای یەهوداش ڕاگەیاند: «ملتان بخەنە ژێر نیری پاشای بابل و خزمەتی خۆی و گەلەکەی بکەن، ئینجا ئێوە دەژین. | 12 |
I spake also to Zedekiah king of Iudah according to all these wordes, saying, Put your neckes vnder the yoke of the King of Babel, and serue him and his people, that ye may liue.
بۆچی خۆت و گەلەکەت بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناوبچن، وەک ئەوەی یەزدان سەبارەت بەو گەلە فەرمووی کە خزمەتی پاشای بابل نەکات؟ | 13 |
Why will ye dye, thou, and thy people by the sworde, by the famine, and by the pestilence, as the Lord hath spoken against the nation, that will not serue the King of Babel?
گوێ لە پەیامی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێتان دەڵێن:”خزمەتی پاشای بابل ناکەن،“چونکە ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن. | 14 |
Therefore heare not the words of the prophets, that speake vnto you, saying, Ye shall not serue the King of Babel: for they prophecie a lie vnto you.
”من نەمناردوون، ئەوان بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، لەبەر ئەوە دەرتاندەکەم و لەناودەچن، خۆتان و ئەو پێغەمبەرانەش کە پێشبینیتان بۆ دەکەن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 15 |
For I haue not sent them, saith the Lord, yet they prophecie a lie in my name, that I might cast you out, and that ye might perish, both you, and the prophets that prophecie vnto you.
بە کاهینەکان و بە هەموو ئەم گەلەشم گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: گوێ لە قسەی پێغەمبەرەکانتان مەگرن، ئەوانەی پێشبینیتان بۆ دەکەن و دەڵێن:”ئەوەتا قاپوقاچاغەکانی ماڵی یەزدان بەم زووانە لە بابلەوە دەگەڕێنرێنەوە.“ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن. | 16 |
Also I spake to the Priests, and to all this people, saying, Thus saith the Lord, Heare not the wordes of your prophets that prophecie vnto you, saying, Behold, the vessels of the house of the Lord shall nowe shortly be brought againe from Babel, for they prophecie a lie vnto you.
گوێیان لێ مەگرن. خزمەتی پاشای بابل بکەن، ئینجا ئێوە دەژین. بۆچی ئەم شارە وێران بێت؟ | 17 |
Heare them not, but serue the King of Babel, that ye may liue: wherefore shoulde this citie be desolate?
ئەگەر ئەمانە پێغەمبەرن و فەرمایشتی یەزدانیان لەلایە، کەواتە با بۆمان لە یەزدانی سوپاسالار بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی ئەو قاپوقاچاغەی ماوەتەوە لە ماڵی یەزدان و لە کۆشکی پاشای یەهودا و لە ئۆرشەلیم نەبردرێنە بابل، | 18 |
But if they be Prophets, and if the word of the Lord be with them, let them intreate the Lord of hostes, that the vessels, which are left in the House of the Lord, and in the house of the King of Iudah, and at Ierusalem, go not to Babel.
چونکە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بە کۆڵەکەکان و حەوزە بڕۆنزییەکە و عەرەبانەکانی ئاوگواستنەوە و پاشماوەی ئەو قاپوقاچاغانەی کە لەم شارەدا ماونەتەوە، | 19 |
For thus saith the Lord of hostes, concerning the pillars, and concerning the sea, and concerning the bases, and concerning the residue of the vessels that remaine in this citie,
ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل نەیبردن، کاتێک یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودای لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچ کرد، لەگەڵ هەموو پیاوماقوڵانی یەهودا و ئۆرشەلیم. | 20 |
Which Nebuchad-nezzar King of Babel tooke not, when he caryed away captiue Ieconiah the sonne of Iehoiakim King of Iudah from Ierusalem to Babel, with all the nobles of Iudah and Ierusalem.
بەڵێ، یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بەو قاپوقاچاغەی مابووەوە، لە ماڵی یەزدان و لە کۆشکی پاشای یەهودا و لە ئۆرشەلیم: | 21 |
For thus saith the Lord of hostes the God of Israel, concerning the vessels that remaine in the House of the Lord, and in the house of the King of Iudah, and at Ierusalem,
”بۆ بابل دەبردرێن و لەوێ دەمێننەوە هەتا ئەو ڕۆژەی بەدوایاندا دەنێرم، جا دەیانهێنمەوە و دەیانگەڕێنمەوە ئەم شوێنە.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 22 |
They shall be brought to Babel, and there they shalbe vntil the day that I visite them, saith the Lord: then will I bring them vp, and restore them vnto this place.