< یەرمیا 25 >
ئەو پەیامەی لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، کە دەکاتە ساڵی یەکەمی نەبوخودنەسری پاشای بابل، سەبارەت بە هەموو گەلی یەهودا بۆ یەرمیا هات. | 1 |
The word that came to Jeremiah concerning all the people of Judah, in the fourth year of Jehoiakim the son of Josiah, king of Judah (this was the first year of Nebuchadnezzar king of Babylon),
ئەوەی یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە هەموو گەلی یەهودا و بۆ هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم ڕایگەیاند: | 2 |
which Jeremiah the prophet spoke to all the people of Judah, and to all the inhabitants of Jerusalem:
«لە ساڵی سێزدەیەمینی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهوداوە هەتا ئەمڕۆ، ئەم بیست و سێ ساڵە، فەرمایشتی یەزدانم بۆ دەهات و منیش بەردەوام قسەم لەگەڵ کردن، بەڵام ئێوە گوێتان نەگرت. | 3 |
From the thirteenth year of Josiah the son of Amon, king of Judah, even to this day, these twenty-three years, the LORD’s word has come to me, and I have spoken to you, rising up early and speaking; but you have not listened.
«یەزدانیش بەردەوام هەموو بەندە پێغەمبەرەکانی خۆی بۆ ناردن، بەڵام ئێوە گوێتان نەگرت و گرنگیتان پێنەدا. | 4 |
The LORD has sent to you all his servants the prophets, rising up early and sending them (but you have not listened or inclined your ear to hear),
پێیان گوتن:”لە ڕەفتارە ناشیرین و کردەوە خراپەکانتان بگەڕێنەوە، بۆ ئەوەی نیشتەجێ بن لەسەر ئەو خاکەی کە یەزدان داویەتییە ئێوە و باوباپیرانتان، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە. | 5 |
saying, “Return now everyone from his evil way, and from the evil of your doings, and dwell in the land that the LORD has given to you and to your fathers, from of old and even forever more.
شوێنی خوداوەندەکانی دیکە مەکەون بۆ ئەوەی بیانپەرستن و کڕنۆشیان بۆ ببەن. بە دروستکراوەکانی دەستتان پەستم مەکەن و منیش سزاتان نادەم.“» | 6 |
Do not go after other gods to serve them or worship them, and do not provoke me to anger with the work of your hands; then I will do you no harm.”
یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام گوێتان لێم نەگرت، بۆ ئەوەی بە دروستکراوەکانی دەستتان پەستم بکەن، بەخۆتان سزاتان بۆ سەر خۆتان هێنا.» | 7 |
“Yet you have not listened to me,” says the LORD, “that you may provoke me to anger with the work of your hands to your own hurt.”
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی ئێوە گوێتان لە قسەی من نەگرت، | 8 |
Therefore the LORD of Armies says: “Because you have not heard my words,
ئەوەتا دەنێرم و هەموو خێڵەکانی باکوور کۆدەکەمەوە، هەروەها نەبوخودنەسری خزمەتکارم، پاشای بابل، جا دەیانهێنمە سەر ئەم خاکە و سەر دانیشتووانەکەی و سەر هەموو ئەو نەتەوانەی دەوروبەری. بە تەواوی قڕیان دەکەم، دەیانکەمە پەند و تانە و تەشەر و وێرانییەکی هەتاهەتایی. | 9 |
behold, I will send and take all the families of the north,” says the LORD, “and I will send to Nebuchadnezzar the king of Babylon, my servant, and will bring them against this land, and against its inhabitants, and against all these nations around. I will utterly destroy them, and make them an astonishment, and a hissing, and perpetual desolations.
دەنگی بەزم و شادی، دەنگی بووک و زاوا، دەنگی دەستاڕ و ڕووناکی چرایان ناهێڵم. | 10 |
Moreover I will take from them the voice of mirth and the voice of gladness, the voice of the bridegroom and the voice of the bride, the sound of the millstones, and the light of the lamp.
هەموو ئەم خاکە دەبێتە وێرانەیەکی چۆڵ، ئەم نەتەوانەش حەفتا ساڵ خزمەتی پاشای بابل دەکەن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 11 |
This whole land will be a desolation, and an astonishment; and these nations will serve the king of Babylon seventy years.
یەزدان دەفەرموێت: «کە حەفتا ساڵەکە تەواو بوو، سزای پاشای بابل و ئەو نەتەوەیە دەدەم، لەسەر تاوانەکانیان، سزای خاکی بابلییەکانیش دەدەم و دەیکەمە چۆڵەوانییەکی هەتاهەتایی. | 12 |
“It will happen, when seventy years are accomplished, that I will punish the king of Babylon and that nation,” says the LORD, “for their iniquity. I will make the land of the Chaldeans desolate forever.
هەموو ئەوەی لەم پەڕتووکەدا نووسراوە، ئەوەی یەرمیا سەبارەت بە هەموو ئەم نەتەوانە پێشبینیی کرد، هەموو ئاگادارکردنەوەیەکی تێدا هاتووە کە سەبارەت بەو خاکە فەرموومە پەیڕەوی دەکەم، | 13 |
I will bring on that land all my words which I have pronounced against it, even all that is written in this book, which Jeremiah has prophesied against all the nations.
چونکە ئەوانیش دەبنە کۆیلەی زۆر نەتەوە و پاشای گەورە، بەگوێرەی کردەوە و کارەکانی خۆیان سزایان دەدەمەوە.» | 14 |
For many nations and great kings will make bondservants of them, even of them. I will recompense them according to their deeds, and according to the work of their hands.”
یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئاوای بە من فەرموو: «جامی شەرابی ئەم تووڕەییە لە دەستم وەربگرە و دەرخواردی هەموو ئەو نەتەوانەی بدە کە من دەتنێرم بۆ لایان. | 15 |
For the LORD, the God of Israel, says to me: “Take this cup of the wine of wrath from my hand, and cause all the nations to whom I send you to drink it.
کاتێک دەیخۆنەوە، بەلادادێن و شێت دەبن لەبەر ئەو شمشێرەی کە من دەینێرمە ناویان.» | 16 |
They will drink, and reel back and forth, and be insane, because of the sword that I will send among them.”
منیش جامەکەم لە دەستی یەزدان وەرگرت، دەرخواردی هەموو ئەو نەتەوانەم دا کە یەزدان ناردمی بۆیان: | 17 |
Then I took the cup at the LORD’s hand, and made all the nations to drink, to whom the LORD had sent me:
بۆ ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا و پاشا و پیاوە گەورەکانی، تاکو وێران بن و ببنە پەند و مایەی تانە و تەشەر و نەفرەت لێکردن، هەروەک ئێستا؛ | 18 |
Jerusalem, and the cities of Judah, with its kings and its princes, to make them a desolation, an astonishment, a hissing, and a curse, as it is today;
بۆ فیرعەونی پاشای میسر و خزمەتکار و پیاوە گەورەکانی و هەموو گەلەکەی | 19 |
Pharaoh king of Egypt, with his servants, his princes, and all his people;
و هەموو بێگانەکانی ئەوێ؛ بۆ هەموو پاشاکانی خاکی عوچ؛ بۆ هەموو پاشاکانی خاکی فەلەستییەکان؛ ئەسقەلان و غەزە و عەقرۆن و پاشماوەی ئەشدۆد؛ | 20 |
and all the mixed people, and all the kings of the land of Uz, all the kings of the Philistines, Ashkelon, Gaza, Ekron, and the remnant of Ashdod;
بۆ ئەدۆم و مۆئاب و عەمۆنییەکان؛ | 21 |
Edom, Moab, and the children of Ammon;
بۆ هەموو پاشاکانی سور و هەموو پاشاکانی سەیدا؛ بۆ پاشاکانی کەنارەکان، ئەوانەی لەوبەری دەریان؛ | 22 |
and all the kings of Tyre, all the kings of Sidon, and the kings of the isle which is beyond the sea;
بۆ دیدان و تێما و بووز و هەموو قژبڕاوەکان؛ | 23 |
Dedan, Tema, Buz, and all who have the corners of their beard cut off;
بۆ هەموو پاشاکانی عەرەبستان و سەرکردەی هەموو هۆزەکانی نیشتەجێی بیابان؛ | 24 |
and all the kings of Arabia, all the kings of the mixed people who dwell in the wilderness;
بۆ هەموو پاشاکانی زیمری و ئیلام و میدیا؛ | 25 |
and all the kings of Zimri, all the kings of Elam, and all the kings of the Medes;
بۆ هەموو پاشاکانی باکوور، نزیک و دووریان، یەک لەدوای یەک؛ بۆ هەموو شانشینەکانی جیهان لەسەر ڕووی زەوی. لەدوای هەموویانەوە، هەروەها پاشای شێشەخ ئەو جامە دەخواتەوە. | 26 |
and all the kings of the north, far and near, one with another; and all the kingdoms of the world, which are on the surface of the earth. The king of Sheshach will drink after them.
«پێیان دەڵێیت:”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بخۆنەوە و سەرخۆش بن و بڕشێنەوە، بکەون و هەڵمەستنەوە لەبەر ئەو شمشێرەی من دەینێرمە ناوتان.“ | 27 |
“You shall tell them, ‘The LORD of Armies, the God of Israel says: “Drink, and be drunk, vomit, fall, and rise no more, because of the sword which I will send among you.”’
ئەگەر ڕازی نەبوون جامەکە لە دەستت وەربگرن بۆ ئەوەی بیخۆنەوە، پێیان بڵێ:”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: دەبێت بیخۆنەوە! | 28 |
It shall be, if they refuse to take the cup at your hand to drink, then you shall tell them, ‘The LORD of Armies says: “You shall surely drink.
ئەوەتا ئەو شارەی ناوی منی هەڵگرتووە، من دەستم پێکردووە بەڵای بەسەردا بهێنم، ئیتر ئایا ئێوە بێ سزا دەبن؟ نەخێر بێ سزا نابن! چونکە من شمشێر دەهێنمە سەر هەموو دانیشتووانی زەوییەکە.“ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. | 29 |
For, behold, I begin to work evil at the city which is called by my name; and should you be utterly unpunished? You will not be unpunished; for I will call for a sword on all the inhabitants of the earth, says the LORD of Armies.”’
«تۆش هەموو ئەو پەیامەی من لە دژی ئەوان ڕابگەیەنە و پێیان بڵێ: «”یەزدان لە ئاسمان دەنەڕێنێت، لە نشینگەی پیرۆزیەوە دەنگ هەڵدەبڕێت و بەهێز بەسەر خاکی خۆیدا دەنەڕێنێت. وەک ئەوانەی ترێ پێپەست دەکەن بە هوتافەوە هاوار دەکات بەسەر هەموو دانیشتووانی زەوی. | 30 |
“Therefore prophesy against them all these words, and tell them, “‘The LORD will roar from on high, and utter his voice from his holy habitation. He will mightily roar against his fold. He will give a shout, as those who tread grapes, against all the inhabitants of the earth.
هاتوهاوار گەیشتە ئەوپەڕی زەوی، چونکە یەزدان سکاڵا لە نەتەوەکان دەکات، دادوەری هەموو ئادەمیزاد دەدات و بەدکارەکان دەداتە بەر شمشێر.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 31 |
A noise will come even to the end of the earth; for the LORD has a controversy with the nations. He will enter into judgment with all flesh. As for the wicked, he will give them to the sword,”’ says the LORD.”
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئاگاداربن! بەڵا بڵاو دەبێتەوە لە نەتەوەیەکەوە بۆ نەتەوەیەک، گەردەلوولێکی گەورە هەڵدەکات لەوپەڕی زەوییەوە.» | 32 |
The LORD of Armies says, “Behold, evil will go out from nation to nation, and a great storm will be raised up from the uttermost parts of the earth.”
لەو ڕۆژەدا، ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن لەمپەڕی زەوییەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی دەبن، شیوەنیان بۆ ناگێڕدرێت و کۆناکرێنەوە و نانێژرێن، بەڵکو دەبنە زبڵ بەسەر ڕووی خاکەکەوە. | 33 |
The slain of the LORD will be at that day from one end of the earth even to the other end of the earth. They will not be lamented. They will not be gathered or buried. They will be dung on the surface of the ground.
ئەی شوانەکان، واوەیلا و هاوار بکەن! ئەی سەرپەرشتیارانی مێگەل، خۆتان بگەوزێنن، چونکە کاتتان هاتووە بۆ سەربڕین، وەک گۆزەیەکی بە نرخ دەکەون و تێکدەشکێنرێن. | 34 |
Wail, you shepherds, and cry. Wallow in dust, you leader of the flock; for the days of your slaughter and of your dispersions have fully come, and you will fall like fine pottery.
پەناگا بۆ شوانەکان نامێنێت، دەربازبوونیش بۆ سەرپەرشتیارانی مێگەل. | 35 |
The shepherds will have no way to flee. The leader of the flock will have no escape.
گوێ بگرە لە هاواری شوانەکان و واوەیلای سەرپەرشتیارانی مێگەل، چونکە یەزدان لەوەڕگاکانیان تێکدەدات. | 36 |
A voice of the cry of the shepherds, and the wailing of the leader of the flock, for the LORD destroys their pasture.
مێرگەکانی ئاشتی لەناودەچن لەبەر جۆشی تووڕەیی یەزدان. | 37 |
The peaceful folds are brought to silence because of the fierce anger of the LORD.
ئەو وەک بەچکە شێر لانەی خۆی بەجێدەهێڵێت، چونکە خاکەکە وێران دەبێت لەبەر شمشێری ستەمکار و لەبەر جۆشی تووڕەیی یەزدان. | 38 |
He has left his covert, as the lion; for their land has become an astonishment because of the fierceness of the oppression, and because of his fierce anger.