< یەرمیا 22 >
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دابەزە بۆ کۆشکی پاشای یەهودا و لەوێ ئەو پەیامە ڕابگەیەنە، | 1 |
耶和华如此说:“你下到犹大王的宫中,在那里说这话,
بڵێ:”ئەی پاشای یەهودا، ئەوەی لەسەر تەختی داود دانیشتووی، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە؛ تۆ و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە. | 2 |
说:‘坐大卫宝座的犹大王啊,你和你的臣仆,并进入城门的百姓,都当听耶和华的话。
یەزدان ئەمە دەفەرموێت:’ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو بکەن. تاڵانکراو لە دەستی زۆردار دەرباز بکەن. نامۆ و هەتیو و بێوەژن مەچەوسێننەوە، ستەم مەکەن، لەم شوێنەدا خوێنی بێتاوان مەڕێژن.‘ | 3 |
耶和华如此说:你们要施行公平和公义,拯救被抢夺的脱离欺压人的手,不可亏负寄居的和孤儿寡妇,不可以强暴待他们,在这地方也不可流无辜人的血。
ئەگەر بە گرنگییەوە ئەم فەرمانە پەیڕەو بکەن، ئەوا ئەو پاشایانەی لەسەر تەختی داود دانیشتوون لە دەروازەکانی ئەم کۆشکەوە دێنە ژوورەوە، بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە لەگەڵ خزمەتکاران و گەلەکەی. | 4 |
你们若认真行这事,就必有坐大卫宝座的君王和他的臣仆百姓,或坐车或骑马,从这城的各门进入。
بەڵام ئەگەر گوێ لەم فەرمانە نەگرن، سوێند بە گیانی خۆم دەخۆم، کە ئەم کۆشکە وێران دەبێت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 5 |
你们若不听这些话,耶和华说:我指着自己起誓,这城必变为荒场。’
یەزدان سەبارەت بە کۆشکی پاشای یەهودا ئەمەش دەفەرموێت: «هەرچەندە تۆ بۆ من وەک گلعادی، وەک لووتکەی لوبنانی، بەڵام وەک چۆڵەوانیت لێ دەکەم، وەک شاری بێ دانیشتووان. | 6 |
耶和华论到犹大王的家如此说: 我看你如基列, 如黎巴嫩顶; 然而,我必使你变为旷野, 为无人居住的城邑。
تێکدەرانت بۆ تەرخان دەکەم، هەریەکە و بە ئامێرەکەیەوە، جا باشترین داری ئورزت دەبڕنەوە و فڕێیدەدەنە ناو ئاگرەوە. | 7 |
我要预备行毁灭的人, 各拿器械攻击你; 他们要砍下你佳美的香柏树, 扔在火中。
«خەڵکی زۆر نەتەوە بە کەناری ئەم شارەدا تێدەپەڕن و لە یەکتری دەپرسن:”لەسەر چی یەزدان وای لەم شارە گەورەیە کرد؟“ | 8 |
“许多国的民要经过这城,各人对邻舍说:‘耶和华为何向这大城如此行呢?’
جا دەڵێن:”لەسەر ئەوەی وازیان لە پەیمانی یەزدانی پەروەردگاریان هێنا و خوداوەندەکانی دیکەیان پەرست و کڕنۆشیان بۆ بردن.“» | 9 |
他们必回答说:‘是因离弃了耶和华—他们 神的约,事奉敬拜别神。’”
بۆ پاشا مردووەکە مەگریێن و شینی بۆ مەگێڕن، بەڵکو بەکوڵ بگریێن بۆ ئەوەی بە دیل دەبردرێت، چونکە جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو خاکە ببینێت کە لێی لەدایک بووە. | 10 |
不要为死人哭号; 不要为他悲伤, 却要为离家出外的人大大哭号; 因为他不得再回来, 也不得再见他的本国。
سەبارەت بە شەلومی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەوەی لە جێی باوکی بوو بە پاشا، ئەوەی لەم شوێنە ڕۆیشت، یەزدان دەفەرموێت: «جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە ئێرە، | 11 |
因为耶和华论到从这地方出去的犹大王约西亚的儿子沙龙,就是接续他父亲约西亚作王的,这样说:“他必不得再回到这里来,
بەڵکو لەو شوێنەی ڕاپێچیان کردووە بۆی هەر لەوێ دەمرێت، جارێکی دیکە ئەم خاکە نابینێتەوە.» | 12 |
却要死在被掳去的地方,必不得再见这地。”
«قوڕبەسەر ئەوەی کۆشکەکەی بە ناڕەوایی بنیاد دەنێت و ژوورەکانی سەرەوەشی بە ستەمکاری، ئەوەی بەبێ کرێ کار بە هاوڵاتییان دەکات، هەقی ماندووبوونەکەیان ناداتێ. | 13 |
那行不义盖房、行不公造楼、 白白使用人的手工不给工价的有祸了!
دەڵێت:”کۆشکێکی فراوان بۆ خۆم بنیاد دەنێم، ژوورەکانی سەرەوەی پانوبەرین.“پەنجەرەی گەورەی بۆ دەکاتەوە، دیوارەکانی بە تەختەی دار ئورز دادەپۆشێت، بە ڕەنگی سوور بۆیاخی دەکات. | 14 |
他说:我要为自己盖广大的房、宽敞的楼, 为自己开窗户。 这楼房的护墙板是香柏木的, 楼房是丹色油漆的。
«ئایا ئەوە دەتکاتە پاشا، کە دار ئورزی زۆرت هەبێت؟ ئایا باوکت نەیخوارد و نەیخواردەوە؟ ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو کرد، جا سەرکەوتوو بوو. | 15 |
难道你作王是在乎造香柏木楼房争胜吗? 你的父亲岂不是也吃也喝、 也施行公平和公义吗? 那时他得了福乐。
بە تەواوی پاڵپشتی لە مافی هەژار و نەدار کرد، جا سەرکەوتوو بوو. ئایا ئەمە واتای ئەوە نییە من دەناسێت؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 16 |
他为困苦和穷乏人伸冤, 那时就得了福乐。 认识我不在乎此吗? 这是耶和华说的。
«بەڵام چاو و دڵی تۆ تەنها لەسەر دەستکەوتی ناڕەوایە، لەسەر ڕشتنی خوێنی بێتاوانە، لەسەر ستەم و دەستدرێژییە.» | 17 |
惟有你的眼和你的心专顾贪婪, 流无辜人的血, 行欺压和强暴。
لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهوداوە ئەمە دەفەرموێت: «بۆی نالاوێننەوە،”براڕۆ! خوشکەڕۆ!“بۆی نالاوێننەوە،”گەورەڕۆ! شکۆی ڕۆ!“ | 18 |
所以,耶和华论到犹大王约西亚的儿子约雅敬如此说: 人必不为他举哀说: 哀哉!我的哥哥; 或说:哀哉!我的姐姐; 也不为他举哀说: 哀哉!我的主; 或说:哀哉!我主的荣华。
بەڵکو وەک گوێدرێژ دەنێژرێت، ڕادەکێشرێت و فڕێدەدرێت دوور لە دەروازەکانی ئۆرشەلیم.» | 19 |
他被埋葬,好像埋驴一样, 要拉出去扔在耶路撒冷的城门之外。
«ئەی ئۆرشەلیم، بڕۆ سەر لوبنان و هاوار بکە، با لە باشان دەنگت ببیسترێت، لە عەڤاریمەوە هاوار بکە، چونکە هەموو هاوپەیمانەکانت وردوخاش کران. | 20 |
你要上黎巴嫩哀号, 在巴珊扬声, 从亚巴琳哀号, 因为你所亲爱的都毁灭了。
لە ئاسوودەییت ئاگادارم کردیتەوە، بەڵام گوتت:”گوێ ناگرم.“لە گەنجییەوە لەمە لێڕاهاتوویت، کە گوێڕایەڵی من نابیت. | 21 |
你兴盛的时候,我对你说话; 你却说:我不听。 你自幼年以来总是这样, 不听从我的话。
هەموو شوانەکانت با بەڕێوەیان دەبات و هاوپەیمانەکانت ڕاپێچ دەکرێن، ئەوسا ڕیسوا و شەرمەزار دەبیت لەبەر هەموو خراپەکانت. | 22 |
你的牧人要被风吞吃, 你所亲爱的必被掳去; 那时你必因你一切的恶抱愧蒙羞。
ئەی نیشتەجێی”لوبنان“، ئەی ئەوەی لەناو دار ئورزەکان هێلانەت کردووە، چەند دەناڵێنیت کە ژان دەتگرێت، وەک ژنێک کە منداڵی دەبێت!» | 23 |
你这住黎巴嫩、在香柏树上搭窝的, 有痛苦临到你, 好像疼痛临到产难的妇人, 那时你何等可怜!
یەزدان دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم، ئەی یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا، تەنانەت ئەگەر ئەنگوستیلەیەک بیت لە دەستی ڕاستم، لە پەنجەی خۆمت دەکەمەوە و | 24 |
耶和华说:“犹大王约雅敬的儿子哥尼雅,虽是我右手上带印的戒指,我凭我的永生起誓,也必将你从其上摘下来,
دەتدەمە دەستی ئەوانەی دەیانەوێ لەناوت ببەن، دەستی ئەوانەی تۆ لێیان دەترسیت، نەبوخودنەسری پاشای بابل و بابلییەکان. | 25 |
并且我必将你交给寻索你命的人和你所惧怕的人手中,就是巴比伦王尼布甲尼撒和迦勒底人的手中。
خۆت و دایکت، ئەوەی تۆی بووە فڕێتاندەدەمە سەر خاکێکی دیکە، کە لەوێ لەدایک نەبوونە، جا لەوێ دەمرن. | 26 |
我也必将你和生你的母亲赶到别国,并不是你们生的地方;你们必死在那里,
هەرگیز ناگەڕێنەوە ئەو خاکەی بۆی پەرۆشن.» | 27 |
但心中甚想归回之地,必不得归回。”
ئایا ئەم پیاوە، یەهۆیاکین، قاپێکی ڕیسوا و شکاوە؟ ئایا شتێکە کەس نایەوێت؟ بۆچی خۆی و نەوەکانی فڕێدران، تێهەڵدرانە خاکێک کە نایناسن؟ | 28 |
哥尼雅这人是被轻看、破坏的器皿吗? 是无人喜爱的器皿吗? 他和他的后裔为何被赶到不认识之地呢?
ئەی خاک! ئەی خاک! ئەی خاک! گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە! | 29 |
地啊,地啊,地啊,当听耶和华的话!
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەم پیاوە بە وەجاخکوێر بنووسن، پیاوێک کە لە ماوەی ژیانی خۆی سەرکەوتوو نابێت، کەس لە نەوەی ئەو سەرکەوتوو نابێت، کەسیان لەسەر تەختی داود دانانیشن و جارێکی دیکە فەرمانڕەوایەتی یەهودا ناکەن.» | 30 |
耶和华如此说: 要写明这人算为无子, 是平生不得亨通的; 因为他后裔中再无一人得亨通, 能坐在大卫的宝座上治理犹大。