< یەرمیا 21 >
ئەو پەیامەی لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، کاتێک سدقیای پاشا پەشحوری کوڕی مەلکیا و سەفەنیای کوڕی مەعسێیاهوی کاهینی ناردە لای و گوتی: | 1 |
Riječ koju Jahve uputi Jeremiji kad kralj Sidkija posla k njemu Pašhura, sina Malkijina, i svećenika Sefaniju, sina Maasejina, s porukom:
«تکایە لە پێناوی ئێمە داوا لە یەزدان بکە، چونکە نەبوخودنەسری پاشای بابل هێرشمان دەکاتە سەر، بەڵکو یەزدان وەک ڕابردوو کاری سەرسوڕهێنەرمان لەگەڵ دەکات هەتا نەبوخودنەسر لەلای ئێمە بکشێتەوە.» | 2 |
“Hajde, upitaj Jahvu za nas, jer je Nabukodonozor, kralj babilonski, zavojštio na nas; možda će Jahve opet učiniti s nama čudo, pa će se neprijatelj povući pred nama.”
بەڵام یەرمیا وەڵامی دانەوە: «بە سدقیا بڵێن، | 3 |
Jeremija im reče: “Ovako recite Sidkiji:
”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئەو چەکانە لە دژتان بەکاردەهێنم کە لە دەستتاندایە و لەگەڵ پاشای بابل و بابلییەکان شەڕی پێ دەکەن، کە لە دەرەوەی شوورای شارەکان گەمارۆیان داون. لە ناوەڕاستی شار کۆیان دەکەمەوە. | 4 |
Ovako govori Jahve, Bog Izraelov: 'Povući ću oružje koje je u vašim rukama, kojim se borite protiv kralja babilonskoga i Kaldejaca što vas napadaju izvan zidina, i skupiti ga usred ovoga grada.
من خۆم بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز، بە تووڕەیی و هەڵچوونێکی بە جۆشی گەورەوە لە دژتان دەجەنگم. | 5 |
I sam ću se boriti protiv vas ispruženom rukom i snažnom mišicom, u srdžbi i gnjevu i velikoj jarosti.
دانیشتووانی ئەو شارە دەکوژم، مرۆڤ و ئاژەڵ پێکەوە، بە دەردێکی گەورەوە دەمرن. | 6 |
I strašnom kugom udarit ću stanovnike ovoga grada, ljude i životinje, i pomrijet će.
پاش ئەمەش، سدقیای پاشای یەهودا و خزمەتکارەکانی و ئەوەی لەم گەلە لە شارەکەدا ماونەتەوە، لەدوای دەرد و شمشێر و قاتوقڕییەکە، دەیاندەمە دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل و دوژمنەکانیان و ئەوانەی دەیانەوێت لەناویان ببەن. ئەوانیش دەیاندەنە بەر شمشێر و لەگەڵیان میهرەبان نابن و دڵیان پێیان ناسووتێت و بەزەییان پێیاندا نایەتەوە.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 7 |
Poslije toga ću - riječ je Jahvina - Sidkiju, kralja judejskoga, i njegove sluge i narod, i sve one koji preostadoše u tom gradu nakon pošasti, mača i gladi, predati u ruke Nabukodonozora, kralja babilonskoga, u ruke njihovih neprijatelja i u ruke onih koji im rade o glavi; on će ih sasjeći oštricom mača bez samilosti, bez milosrđa i bez smilovanja.'
«بەم گەلەش دەڵێیت:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئێستا من ڕێگای ژیان و ڕێگای مردنتان لەپێش دادەنێم. | 8 |
A ovom narodu reci: 'Ovako govori Jahve: Evo stavljam pred vas put života i put smrti.
ئەوەی لەم شارەدا بمێنێتەوە بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناودەچێت، ئەوەش بچێتە دەرەوە و ڕوو لە بابلییەکان بکات، ئەوانەی گەمارۆیان داون، دەژیێت و ژیانی خۆی دەرباز دەکات. | 9 |
Tko ostane u ovom gradu, poginut će od mača, gladi i kuge. A tko izađe, te se preda Kaldejcima koji vas opsjedaju, spasit će život - život će mu ostati kao plijen.
لەبەر ئەوەی مکوڕم لەسەر ئەوەی خراپە بەسەر ئەو شارە بهێنم نەک باشە. دەدرێتە دەست پاشای بابل و بە ئاگر دەیسووتێنێت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 10 |
Jer, okrenuh lice svoje ovomu gradu na zlo, a ne na dobro - riječ je Jahvina - i bit će izručen u ruke kralja babilonskoga, i on će ga vatrom spaliti.'”
«بە بنەماڵەی پاشای یەهودا بڵێ:”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. | 11 |
Kraljevskom domu Judeje. Čujte riječ Jahvinu,
ئەی بنەماڵەی داود، یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”هەموو بەیانییەک بە دادپەروەری حوکم بدەن، تاڵانکراو لە دەستی زۆردار ڕزگار بکەن، نەوەک تووڕەییم وەک ئاگر بتەقێتەوە، لەبەر ئەو خراپانەی کردووتانە، جا بسووتێنێت و کەس نەبێت بکوژێنێتەوە. | 12 |
dome Davidov! Ovako govori Jahve: “Svako jutro sudite pravedno, izbavite potlačene iz ruku tlačitelja, ili će moj gnjev planut' poput vatre, raspalit' se neugasivo zbog vaših opačina.
ئەی ئۆرشەلیم، ئەوەی نیشتەجێی لەسەر دۆڵەکە، بەسەر دەشتی بەردەڵانی بەرز، ئەوەتا من لە دژی تۆم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. ئێوە دەڵێن:’کێ بەسەرماندا دەدات؟ کێ دێتە ناو نشینگەکانمانەوە؟‘ | 13 |
Evo me protiv tebe koji stanuješ na Pećini dolinskoj - riječ je Jahvina - protiv vas koji kažete: 'Tko može na nas navaliti, tko u naše nastambe prodrijeti?'
بەڵام من سزای شایستەی کردارەکانتان دەدەم، ئاگر بەردەدەمە دارستانەکەی و هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 14 |
Al' ja ću vam platiti prema plodu djela vaših - riječ je Jahvina. - Oganj ću podmetnuti šumi njegovoj i proždrijet će sve oko nje!”