< یەرمیا 20 >
کاتێک پەشحوری کوڕی ئیمێری کاهین لێپرسراوی پەرستگای یەزدان گوێی لە یەرمیا بوو پێشبینی ئەو شتانەی دەکرد، | 1 |
祭司音麦的儿子巴施户珥作耶和华殿的总管,听见耶利米预言这些事,
لە یەرمیای پێغەمبەری دا و لەو کۆتەی کرد کە لەلای دەروازەی بنیامینی سەرەوەیە، ئەوەی لە پەرستگای یەزدانە. | 2 |
他就打先知耶利米,用耶和华殿里便雅悯高门内的枷,将他枷在那里。
بۆ بەیانی پەشحور یەرمیای لە کۆتەکە دەرهێنا، یەرمیاش پێی گوت: «یەزدان تۆ بە پەشحور ناو نابات، بەڵکو مەگۆر میسەڤیڤ، | 3 |
次日,巴施户珥将耶利米开枷释放。于是耶利米对他说:“耶和华不是叫你的名为巴施户珥,乃是叫你玛歌珥·米撒毕,
چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئەوەتا دەتکەمە ترس و تۆقین بۆ خۆت و بۆ هەموو دۆستانت، بە چاوی خۆت دەبینی کە بە شمشێری دوژمنەکانیان دەکوژرێن. هەموو یەهوداش دەدەمە دەست پاشای بابل، بۆ بابل ڕاپێچیان دەکات یان دەیانداتە بەر شمشێر. | 4 |
因耶和华如此说:‘我必使你自觉惊吓,你也必使众朋友惊吓;他们必倒在仇敌的刀下,你也必亲眼看见;我必将犹大人全交在巴比伦王的手中,他要将他们掳到巴比伦去,也要用刀将他们杀戮。
هەموو سامانی ئەم شارە، هەموو بەرهەم و هەموو شتە بەنرخەکانی و هەموو گەنجینەکانی پاشاکانی یەهودا دەدەمە دەست دوژمنەکانیان. جا تاڵانیان دەکەن و دەستی بەسەردا دەگرن و دەیانبەنە بابل. | 5 |
并且我要将这城中的一切货财和劳碌得来的,并一切珍宝,以及犹大君王所有的宝物,都交在他们仇敌的手中;仇敌要当作掠物带到巴比伦去。
تۆش ئەی پەشحور، لەگەڵ هەموو ئەندامانی ماڵەکەت بۆ بابل ڕاپێچ دەکرێن، لەوێ دەمرن و لەوێ دەنێژرێن، تۆ و هەموو دۆستانت کە بە درۆ پێشبینیت بۆیان کردبوو.“» | 6 |
你这巴施户珥和一切住在你家中的人都必被掳去;你和你的众朋友,就是你向他们说假预言的,都必到巴比伦去,要死在那里,葬在那里。’”
ئەی یەزدان، فریوتدام و فریودرام، تۆ لە من بەتواناتری و دەرەقەتم هاتی. بە درێژایی ڕۆژ پێم پێدەکەنن، هەموو گاڵتەم پێ دەکەن. | 7 |
耶和华啊,你曾劝导我, 我也听了你的劝导。 你比我有力量,且胜了我。 我终日成为笑话, 人人都戏弄我。
هەر کاتێک بدوێم هاوار دەکەم، جاڕی توندوتیژی و وێرانی دەدەم، چونکە فەرمایشتی یەزدان ڕیسوایی بۆ هێنام، گاڵتە پێکردن بە درێژایی ڕۆژ. | 8 |
我每逢讲论的时候,就发出哀声, 我喊叫说:有强暴和毁灭! 因为耶和华的话终日成了我的凌辱、讥刺。
بەڵام ئەگەر بڵێم: «باسی ناکەم، ئیتر بە ناوی ئەوەوە نادوێم،» جا وشەکەی لە دڵمدا وەک ئاگرێکی داگیرساو دەبێت، وەک ئاگرێکی پەنگخواردوو لەناو ئێسقانەکانم، بێزار دەبم لە دامرکاندنەوەی و ناتوانم بێدەنگ بم. | 9 |
我若说:我不再提耶和华, 也不再奉他的名讲论, 我便心里觉得 似乎有烧着的火闭塞在我骨中, 我就含忍不住,不能自禁。
گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە: «لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە! خەبەری لێ بدەن! با خەبەری لێ بدەین!» هەموو هاوڕێیەکانم چاوەڕێی شکستی من دەکەن، دەڵێن: «بەڵکو فریوبخوات، ئینجا دەرەقەتی دێین و تۆڵەی خۆمانی لێ دەکەینەوە.» | 10 |
我听见了许多人的谗谤, 四围都是惊吓; 就是我知己的朋友也都窥探我, 愿我跌倒,说: 告他吧,我们也要告他! 或者他被引诱, 我们就能胜他, 在他身上报仇。
بەڵام یەزدان وەک پاڵەوانێکی بە توانا لەگەڵمدایە، لەبەر ئەوە ئەوانەی دەمچەوسێننەوە دەکەون و دەرەقەتم نایەن، سەرناکەون و بە تەواوی ڕیسوا دەبن، شەرمەزارییەکەیان هەرگیز لەبیر ناکرێت. | 11 |
然而,耶和华与我同在, 好像甚可怕的勇士。 因此,逼迫我的必都绊跌, 不能得胜; 他们必大大蒙羞, 就是受永不忘记的羞辱, 因为他们行事没有智慧。
ئەی یەزدانی سوپاسالار، ئەوەی ڕاستودروست تاقی دەکەیتەوە و ناخ و دڵ دەپشکنیت، با تۆڵەسەندنەوەت لەوان ببینم، چونکە کێشەی خۆمم بە تۆ سپارد. | 12 |
试验义人、察看人肺腑心肠的万军之耶和华啊, 求你容我见你在他们身上报仇, 因我将我的案件向你禀明了。
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن! ستایشی یەزدان بکەن! چونکە هەژار ڕزگار دەکات لە دەستی بەدکاران. | 13 |
你们要向耶和华唱歌; 赞美耶和华! 因他救了穷人的性命脱离恶人的手。
نەفرەت لێکراوە ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم! با بەرەکەتدار نەبێت ئەو ڕۆژەی دایکم منی بوو! | 14 |
愿我生的那日受咒诅; 愿我母亲产我的那日不蒙福!
نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی مژدەی دایە باوکم، زۆر دڵخۆشی کرد و گوتی: «کوڕێکت بوو!» | 15 |
给我父亲报信说“你得了儿子”, 使我父亲甚欢喜的, 愿那人受咒诅。
با ئەو کەسە وەک ئەو شارۆچکانەی لێ بێت کە یەزدان بەبێ پەشیمانبوونەوە سەرەوژێری کرد. با بەیانییان دەنگی هاوار ببیستێت، نەعرەتە کێشانی جەنگیش لە کاتی نیوەڕۆ، | 16 |
愿那人像耶和华所倾覆而不后悔的城邑; 愿他早晨听见哀声, 晌午听见呐喊;
چونکە لەناو سکی دایکمەوە نەیکوشتم، جا دایکم دەبوو بە گۆڕم و سکی هەمیشە هەر پڕ دەبوو. | 17 |
因他在我未出胎的时候不杀我, 使我母亲成了我的坟墓, 胎就时常重大。
بۆچی لە سکی دایکم هاتمە دەرەوە؟ ئایا بۆ بینینی ماندووبوون و خەم؟ ئایا بۆ کۆتایی هاتنی ڕۆژگارم بە ڕیسوایی؟ | 18 |
我为何出胎见劳碌愁苦, 使我的年日因羞愧消灭呢?