< یەرمیا 2 >
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
The word of the LORD came to me, saying,
«بڕۆ و بە ئۆرشەلیمی ڕابگەیەنە با خەڵکەکە بیبیستن، بڵێ: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”بە یادی خۆمم هێنایەوە، دڵسۆزی کاتی مێردمنداڵیت و خۆشەویستی کاتی بووکێنیت، بەدوای مندا ڕۆیشتیت لە چۆڵەوانی، بە خاکێکدا کە کشتوکاڵی تێدا نەبوو. | 2 |
"Go, and cry in the ears of Jerusalem, saying, 'Thus says the LORD, "I remember you, the devotion of your youth, the love of your weddings; how you went after me in the wilderness, in a land that was not sown.
ئیسرائیل بۆ یەزدان پیرۆز بوو، یەکەمین بەرهەمی بەروبوومەکەیەتی. هەموو ئەوانەی خواردیان تاوانیان کرد، بەڵایان بەسەردا هات.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 3 |
Israel was holiness to the LORD, the first fruits of his increase. All who devour him shall be held guilty. Evil shall come on them,"' says the LORD."
گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئەی هەموو خێڵەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل، | 4 |
Hear the word of the LORD, O house of Jacob, and all the families of the house of Israel.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «باوباپیرانتان چ کەموکوڕییەکیان لە مندا بینی کە لێم دوورکەوتنەوە؟ چوون دوای بتی پووچ کەوتن و خۆیان پووچ کرد. | 5 |
Thus says the LORD, "What unrighteousness have your fathers found in me, that they have gone far from me, and have walked after vanity, and are become vain?
پرسیاریان نەکرد:”کوا یەزدان، ئەوەی لە خاکی میسرەوە دەریهێناین، ئەوەی ئێمەی بەناو چۆڵەوانیدا برد، بە خاکێکی ڕووتەن و چاڵوچۆڵدا، بە خاکێکی وشک و سێبەری مەرگ، بە خاکێکدا کە کەسی پێدا تێنەپەڕیبوو، کەس لەوێ نیشتەجێ نەببوو؟“ | 6 |
Neither did they say, 'Where is the LORD who brought us up out of the land of Egypt, who led us through the wilderness, through a land of deserts and of pits, through a land of drought and of the shadow of death, through a land that none passed through, and where no man lived?'
ئێوەم هێنایە ناو خاکێکی بەپیت بۆ ئەوەی بەروبووم و بەرهەمە چاکەکانی بخۆن. بەڵام هاتن و زەوییەکەی منتان گڵاو کرد، میراتەکەی منتان قێزەون کرد. | 7 |
I brought you into a plentiful land, to eat its fruit and its goodness; but when you entered, you defiled my land, and made my heritage an abomination.
کاهینەکان پرسیاریان نەکرد:”کوا یەزدان؟“ئەوانەی مامۆستای تەوراتن نەیانناسیم، ڕابەرەکان لێم یاخی بوون، پێغەمبەرەکان بەهۆی بەعلەوە پێشبینییان کرد، دوای بتی پووچ کەوتن.» | 8 |
The priests did not say, 'Where is the LORD?' And those who handle the law did not know me. The rulers also transgressed against me, and the prophets prophesied by Baal, and walked after things that do not profit.
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە دیسان دادگاییتان دەکەم، منداڵی منداڵیشتان پەلکێشی دادگا دەکەم. | 9 |
"Therefore I will yet contend with you," says the LORD, "and I will contend with your children's children.
لە کەنارەکانی کیتیم بپەڕنەوە و ببینن، بنێرن بۆ قێدار و بە وردی سەرنج بدەن، ببینن ئاخۆ شتی وەک ئەمە بووە؟ | 10 |
For pass over to the islands of Kittim, and see; and send to Kedar, and consider diligently; and see if there has been such a thing.
ئایا هیچ نەتەوەیەک خوداوەندەکانی خۆی گۆڕیوە؟ هەرچەندە خودا نین. بەڵام گەلەکەی من خودای شکۆمەندیان گۆڕییەوە بە بتی پووچ. | 11 |
Has a nation changed its gods, which really are no gods? But my people have changed their glory for that which does not profit.
ئەی ئاسمان، لەبەر ئەمە واقت وڕبمێنێت، موچڕکەت پێدابێت و زۆر سەرسام بە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 12 |
"Be astonished, you heavens, at this, and be horribly afraid. Be very desolate," says the LORD.
«گەلەکەم دوو خراپەی کردووە: وازیان لە من هێنا، من کە کانی ئاوی ژیانم، هەروەها ئەمباراویان بۆ خۆیان هەڵکەند، ئەمباراوی شکاو کە ئاو ڕاناگرێت. | 13 |
"For my people have committed two evils: they have forsaken me, the spring of living waters, and cut them out cisterns, broken cisterns, that can hold no water.
ئایا ئیسرائیل کۆیلەیە؟ یان کوڕی کۆیلەی لەدایک بووی ماڵە؟ بۆچی بوو بە تاڵانی؟ | 14 |
Is Israel a servant? Is he a native-born slave? Why has he become a prey?
بەچکە شێران بەسەریدا نەڕاندیان، دەنگیان هات، خاکەکەیان وێران کردووە، شارۆچکەکانی سووتاون، بێ دانیشتووانن. | 15 |
The young lions have roared at him, and yelled. They have made his land waste. His cities are burned up, without inhabitant.
هەروەها نەوەی مەمفیس و تەحپەنحێس تەپڵی سەری تۆیان تراشیووە. | 16 |
The people of Memphis and Tahpanhes have also shaved the crown of your head.
ئایا تۆ ئەمەت بە خۆت نەکرد، کە وازت لە یەزدانی پەروەردگارت هێنا کاتێک بە ڕێگادا دەیبردیت؟ | 17 |
"Haven't you brought this on yourself, in that you have forsaken the LORD your God, when he led you by the way?
ئێستا بۆچی دەچیتە میسر بۆ خواردنەوەی ئاوی نیل؟ ئێستا بۆچی دەچیتە ئاشور بۆ خواردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات؟ | 18 |
Now what have you to do in the way to Egypt, to drink the waters of the Shihor? Or what have you to do in the way to Assyria, to drink the waters of the River?
خراپەی خۆت تەمبێت دەکات و هەڵگەڕانەوەت سەرزەنشتت دەکات. جا بزانە و ببینە کە بۆتان خراپ و تاڵە، کاتێک واز لە یەزدانی پەروەردگارت دەهێنیت و ترسی منت لە دڵدا نییە،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار. | 19 |
"Your own wickedness shall correct you, and your backsliding shall reprove you. Know therefore and see that it is an evil thing and bitter that you have forsaken the LORD your God, and that my fear is not in you," says the LORD of hosts.
«تۆ لە کۆنەوە نیری خۆتت شکاندووە، کۆتەکانت پساندووە، گوتت:”تۆ ناپەرستم!“تۆ بە ڕاستی لەسەر هەموو گردێکی بەرز و لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا وەک لەشفرۆشێک ڕاکشایت. | 20 |
"For of old time I have broken your yoke, and burst your bonds; and you said, 'I will not serve;' for on every high hill and under every green tree you bowed yourself, playing the prostitute.
من وەک شامێوێک لە نایابترین جۆر تۆم چاند، ئیتر چۆن لێم گۆڕایت، گۆڕایت بۆ زڕمێو؟ | 21 |
Yet I had planted you a noble vine, wholly a right seed. How then have you turned into the degenerate branches of a foreign vine to me?
هەرچەندە بە سۆدەش خۆت بشۆیت، زیاد سابوونیش لە خۆت بدەیت، هێشتا لەکەی تاوانەکەت لەبەردەممە.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 22 |
For though you wash yourself with lye, and use much soap, yet your iniquity is marked before me," says the LORD.
«ئیتر چۆن دەڵێیت:”گڵاو نەبووم، دوای بەعلەکان نەکەوتووم؟“تەماشای ڕێگاکەی خۆت بکە لە دۆڵەکە، بزانە چیت کردووە. تۆ وەک وشترە سووکەکەی کە لە ڕۆیشتندا بەلادادێی، | 23 |
"How can you say, 'I am not defiled. I have not gone after the Baals'? See your way in the valley. Know what you have done. You are a swift dromedary traversing her ways;
وەک کەرەکێوییەکەی کە فێری چۆڵەوانیت، لەتاو هەوەسی با هەڵدەمژێت، لە کاتی بەتەڵەب هاتنی کێ دەیگێڕێتەوە؟ هەموو ئەوانەی داوای دەکەن بەبێ ماندووبوون لە کاتی زاوزێ دەیدۆزنەوە. | 24 |
a wild donkey used to the wilderness, that snuffs up the wind in her desire. When she is in heat, who can turn her away? All those who seek her will not weary themselves. In her month, they will find her.
ئەوەندە مەگەڕێ تاوەکو ئەوەی پێیەکانت ڕووت بێتەوە و گەرووت وشک بێت. بەڵام گوتت:”بێهوودەیە! نا! چونکە خوداوەندە بێگانەکانم خۆشویستووە، دوای ئەوان دەکەوم.“ | 25 |
"Withhold your foot from being unshod, and your throat from thirst. But you said, 'It is in vain. No, for I have loved strangers, and I will go after them.'
«وەک شەرمەزاری دز کە دەگیرێت، ئاوا بنەماڵەی ئیسرائیل شەرمەزاربوون، خۆیان و پاشا و میر و کاهین و پێغەمبەرەکانیان. | 26 |
As the thief is ashamed when he is found, so is the house of Israel ashamed; they, their kings, their officials, and their priests, and their prophets;
هەریەکەیان بە دار دەڵێت:”تۆ باوکی منیت“و بە بەرد:”تۆ منت بووە.“پشتیان تێ کردم نەک ڕوو، بەڵام لە کاتی بەڵایاندا دەڵێن:”هەستە و ڕزگارمان بکە!“ | 27 |
who tell wood, 'You are my father;' and a stone, 'You have brought me out:' for they have turned their back to me, and not their face; but in the time of their trouble they will say, 'Arise, and save us.'
ئیتر کوا خوداوەندەکانت کە بۆ خۆت دروستت کردن؟ با هەستن، ئەگەر لە کاتی بەڵادا دەتوانن ڕزگارت بکەن! ئەی یەهودا، خوداوەندەکانت بەقەد ژمارەی شارۆچکەکانتن.» | 28 |
"But where are your gods that you have made for yourselves? Let them arise, if they can save you in the time of your trouble. For according to the number of your cities are your gods, Judah. And according to the number of the streets of Jerusalem they were sacrificing to Baal.
یەزدان دەفەرموێت: «بۆچی سکاڵام لێ دەکەن؟ هەمووتان لێم یاخی بوون، | 29 |
"Why will you contend with me? You all have transgressed against me," says the LORD.
بەخۆڕایی سزای منداڵەکانتانم دا، تەمبێکردنیان وەرنەگرت، شمشێرەکانتان پێغەمبەرەکانتانی خوارد، وەک شێرێکی لەناوبەر. | 30 |
"I have struck your children in vain. They received no correction. Your own sword has devoured your prophets, like a destroying lion.
«ئەی نەوە، ئێوە ئاگاداری فەرمایشتی یەزدان بن: «ئایا بۆ ئیسرائیل بووم بە چۆڵەوانی، یان خاکی تاریک و تنۆک؟ بۆچی گەلەکەم دەڵێن:”بەڕەڵا بووین، ئیتر بۆ لات نایەینەوە؟“ | 31 |
Generation, consider the word of the LORD. Have I been a wilderness to Israel? Or a land of thick darkness? Why do my people say, 'We have broken loose. We will come to you no more?'
ئایا کچ خشڵی خۆی لەبیر دەکات، یان بووک جلی بووکێنی؟ بەڵام گەلەکەی خۆم ڕۆژانێکی بێشومار منیان لەبیر کرد. | 32 |
"Can a virgin forget her ornaments, or a bride her attire? Yet my people have forgotten me for days without number.
تۆ چەند لێزانیت لە گەڕان بەدوای خۆشەویستیدا! تەنانەت سۆزانییەکانیشت فێری ڕێگای خۆت کرد. | 33 |
How well you prepare your way to seek love. Therefore you have taught even the wicked women your ways.
هەروەها بە جلەکانتەوە دەبینرێت، خوێنی گیانی نەدارە بێتاوانەکان، هەرچەندە ئەوانت لە کاتی دیواربڕیندا نەگرت. بەڵام لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە | 34 |
Also the blood of the souls of the innocent poor is found in your skirts. You did not find them breaking in; but it is because of all these things.
دەڵێیت:”من بێتاوانم، خودا لە من تووڕە نییە.“بەڵام دادگاییت دەکەم، چونکە گوتت:”گوناهم نەکرد.“ | 35 |
"Yet you said, 'I am innocent. Surely his anger has turned away from me.' "Look, I will judge you, because you say, 'I have not sinned.'
بۆچی زۆر دەگەڕێیت بۆ گۆڕینی ڕێگاکانت؟ هەروەها لە میسریش شەرمەزار دەبیت، وەک چۆن لە ئاشور شەرمەزار بوویت. | 36 |
Why do you go about so much to change your way? You will be ashamed of Egypt also, as you were ashamed of Assyria.
هەروەها میسر بەجێدەهێڵیت و وەک دیل دەستەکانت بەسەر سەرتەوە دەبن، چونکە ئەوانەی تۆ پشتیان پێ دەبەستیت یەزدان ڕەتیکردنەوە، بەوان سەرکەوتوو نابیت.» | 37 |
From there also you shall go forth, with your hands on your head; for the LORD has rejected those in whom you trust, and you shall not prosper with them.