< یەرمیا 2 >

فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
And the word of the Lord came to me, saying,
«بڕۆ و بە ئۆرشەلیمی ڕابگەیەنە با خەڵکەکە بیبیستن، بڵێ: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”بە یادی خۆمم هێنایەوە، دڵسۆزی کاتی مێردمنداڵیت و خۆشەویستی کاتی بووکێنیت، بەدوای مندا ڕۆیشتیت لە چۆڵەوانی، بە خاکێکدا کە کشتوکاڵی تێدا نەبوو. 2
Go and call out before the ears of Jerusalem, saying, Thus hath said the Lord, I remember unto thee, the kindness of thy youth, the love of thy espousals, thy going after me in the wilderness, through a land that is not sown.
ئیسرائیل بۆ یەزدان پیرۆز بوو، یەکەمین بەرهەمی بەروبوومەکەیەتی. هەموو ئەوانەی خواردیان تاوانیان کرد، بەڵایان بەسەردا هات.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 3
A holy thing is Israel unto the Lord, the first of his fruits: all that devour him shall incur guilt; evil shall come over them, saith the Lord.
گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئەی هەموو خێڵەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل، 4
Hear ye the word of the Lord, O house of Jacob, and all ye families of the house of Israel.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «باوباپیرانتان چ کەموکوڕییەکیان لە مندا بینی کە لێم دوورکەوتنەوە؟ چوون دوای بتی پووچ کەوتن و خۆیان پووچ کرد. 5
Thus hath said the Lord, What fault did your fathers find in me, that they went away far from me, and walked after vanity, and became vain?
پرسیاریان نەکرد:”کوا یەزدان، ئەوەی لە خاکی میسرەوە دەریهێناین، ئەوەی ئێمەی بەناو چۆڵەوانیدا برد، بە خاکێکی ڕووتەن و چاڵوچۆڵدا، بە خاکێکی وشک و سێبەری مەرگ، بە خاکێکدا کە کەسی پێدا تێنەپەڕیبوو، کەس لەوێ نیشتەجێ نەببوو؟“ 6
That they said not, Where is the Lord that brought us up out of the land of Egypt, that led us through the wilderness, through a land of deserts and of wildness, through a land of drought, and of the shadow of death, through a land through which no one had passed, and where no man had dwelt?
ئێوەم هێنایە ناو خاکێکی بەپیت بۆ ئەوەی بەروبووم و بەرهەمە چاکەکانی بخۆن. بەڵام هاتن و زەوییەکەی منتان گڵاو کرد، میراتەکەی منتان قێزەون کرد. 7
And I brought you into the land of fruitful fields, to eat its fruit and its goodly products; but ye came and ye made unclean my land, and my heritage ye rendered an abomination.
کاهینەکان پرسیاریان نەکرد:”کوا یەزدان؟“ئەوانەی مامۆستای تەوراتن نەیانناسیم، ڕابەرەکان لێم یاخی بوون، پێغەمبەرەکان بەهۆی بەعلەوە پێشبینییان کرد، دوای بتی پووچ کەوتن.» 8
The priests said not, Where is the Lord? and they that handle the law knew me not; and the shepherds transgressed against me, and the prophets prophesied in the name of Ba'al, and after things that cannot profit did they walk.
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە دیسان دادگاییتان دەکەم، منداڵی منداڵیشتان پەلکێشی دادگا دەکەم. 9
Therefore will I contend yet farther with you, saith the Lord, and with your children's children will I contend.
لە کەنارەکانی کیتیم بپەڕنەوە و ببینن، بنێرن بۆ قێدار و بە وردی سەرنج بدەن، ببینن ئاخۆ شتی وەک ئەمە بووە؟ 10
For pass over to the isles of the Chittites, and see; and unto Kedar send, and consider well and see if any thing like this hath happened.
ئایا هیچ نەتەوەیەک خوداوەندەکانی خۆی گۆڕیوە؟ هەرچەندە خودا نین. بەڵام گەلەکەی من خودای شکۆمەندیان گۆڕییەوە بە بتی پووچ. 11
Hath a nation exchanged its gods, which are yet no gods? and [still] my people hath exchanged its glory for that which can not profit.
ئەی ئاسمان، لەبەر ئەمە واقت وڕبمێنێت، موچڕکەت پێدابێت و زۆر سەرسام بە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 12
Be astonished, O ye heavens, at this, and let your hair stand at an end, be ye greatly terrified, saith the Lord.
«گەلەکەم دوو خراپەی کردووە: وازیان لە من هێنا، من کە کانی ئاوی ژیانم، هەروەها ئەمباراویان بۆ خۆیان هەڵکەند، ئەمباراوی شکاو کە ئاو ڕاناگرێت. 13
For two evils have my people committed: me have they forsaken, the source of living waters, to hew out for themselves cisterns, broken cisterns, that cannot hold water.
ئایا ئیسرائیل کۆیلەیە؟ یان کوڕی کۆیلەی لەدایک بووی ماڵە؟ بۆچی بوو بە تاڵانی؟ 14
Is Israel a servant? or one born [to servitude] in the house? why hath he been given up to plunder?
بەچکە شێران بەسەریدا نەڕاندیان، دەنگیان هات، خاکەکەیان وێران کردووە، شارۆچکەکانی سووتاون، بێ دانیشتووانن. 15
[That] over him young lions roared, let their voice resound, and changed his land into a waste, that his cities are burnt, left without an inhabitant?
هەروەها نەوەی مەمفیس و تەحپەنحێس تەپڵی سەری تۆیان تراشیووە. 16
Even the children of Noph and Thachpanches have crushed the crown of thy head.
ئایا تۆ ئەمەت بە خۆت نەکرد، کە وازت لە یەزدانی پەروەردگارت هێنا کاتێک بە ڕێگادا دەیبردیت؟ 17
Hast thou not procured this unto thyself, through thy forsaking the Lord thy God, while he was leading thee on the [right] way?
ئێستا بۆچی دەچیتە میسر بۆ خواردنەوەی ئاوی نیل؟ ئێستا بۆچی دەچیتە ئاشور بۆ خواردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات؟ 18
And now what hast thou to do on the way of Egypt, to drink the waters of Shichor? and what hast thou to do on the way of Asshur, to drink the waters of the river?
خراپەی خۆت تەمبێت دەکات و هەڵگەڕانەوەت سەرزەنشتت دەکات. جا بزانە و ببینە کە بۆتان خراپ و تاڵە، کاتێک واز لە یەزدانی پەروەردگارت دەهێنیت و ترسی منت لە دڵدا نییە،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار. 19
Thy own wickedness shall chastise thee, and thy backslidings shall correct thee; and thou shalt know and see that evil and bitter was thy forsaking the Lord thy God, while the dread of me was not upon thee, saith the Lord Eternal of hosts.
«تۆ لە کۆنەوە نیری خۆتت شکاندووە، کۆتەکانت پساندووە، گوتت:”تۆ ناپەرستم!“تۆ بە ڕاستی لەسەر هەموو گردێکی بەرز و لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا وەک لەشفرۆشێک ڕاکشایت. 20
Because from yore did I break thy yoke, did I burst asunder thy bands; and thou saidst, I will not transgress: nevertheless upon every high hill and under every green tree thou makest thy bed, as harlot.
من وەک شامێوێک لە نایابترین جۆر تۆم چاند، ئیتر چۆن لێم گۆڕایت، گۆڕایت بۆ زڕمێو؟ 21
Yet I had planted thee as a branch of a noble vine, wholly of the proper seed; but how art thou changed unto me into a degenerate plant of an ignoble vine?
هەرچەندە بە سۆدەش خۆت بشۆیت، زیاد سابوونیش لە خۆت بدەیت، هێشتا لەکەی تاوانەکەت لەبەردەممە.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 22
For though thou wash thyself with natron, and take for thyself much soap: yet would the stain of thy iniquity remain before me, saith the Lord Eternal.
«ئیتر چۆن دەڵێیت:”گڵاو نەبووم، دوای بەعلەکان نەکەوتووم؟“تەماشای ڕێگاکەی خۆت بکە لە دۆڵەکە، بزانە چیت کردووە. تۆ وەک وشترە سووکەکەی کە لە ڕۆیشتندا بەلادادێی، 23
How canst thou say, I am not become unclean, after the Be'alim have I not gone? see thy way in the valley, know what thou hast done: [like] a swift dromedary bound fast to her ways;
وەک کەرەکێوییەکەی کە فێری چۆڵەوانیت، لەتاو هەوەسی با هەڵدەمژێت، لە کاتی بەتەڵەب هاتنی کێ دەیگێڕێتەوە؟ هەموو ئەوانەی داوای دەکەن بەبێ ماندووبوون لە کاتی زاوزێ دەیدۆزنەوە. 24
[Like] a wild ass used to the wilderness, that at her pleasure snuffeth up the wind; her lust—who can turn this away? all they that seek her will not weary themselves; in her month will they find her.
ئەوەندە مەگەڕێ تاوەکو ئەوەی پێیەکانت ڕووت بێتەوە و گەرووت وشک بێت. بەڵام گوتت:”بێهوودەیە! نا! چونکە خوداوەندە بێگانەکانم خۆشویستووە، دوای ئەوان دەکەوم.“ 25
“Prevent thy foot from being unshod, and thy throat from being thirsty;” but thou saidst, It is useless; no, for I have loved strangers, and after them will I go.
«وەک شەرمەزاری دز کە دەگیرێت، ئاوا بنەماڵەی ئیسرائیل شەرمەزاربوون، خۆیان و پاشا و میر و کاهین و پێغەمبەرەکانیان. 26
As the thief is ashamed when he is found, so have the house of Israel been made ashamed, they, their kings, their princes, and their priests, and their prophets,
هەریەکەیان بە دار دەڵێت:”تۆ باوکی منیت“و بە بەرد:”تۆ منت بووە.“پشتیان تێ کردم نەک ڕوو، بەڵام لە کاتی بەڵایاندا دەڵێن:”هەستە و ڕزگارمان بکە!“ 27
Who say to the wood, Thou art my father; and to the stone, Thou hast brought us forth; for they have turned their back unto me, and not their face; but in the time of their misfortune will they say, Arise, and save us.
ئیتر کوا خوداوەندەکانت کە بۆ خۆت دروستت کردن؟ با هەستن، ئەگەر لە کاتی بەڵادا دەتوانن ڕزگارت بکەن! ئەی یەهودا، خوداوەندەکانت بەقەد ژمارەی شارۆچکەکانتن.» 28
But where are then thy gods that thou hast made for thyself? let them arise, if they can save thee in the time of thy misfortune; for equal to the number of thy cities were thy gods, O Judah.
یەزدان دەفەرموێت: «بۆچی سکاڵام لێ دەکەن؟ هەمووتان لێم یاخی بوون، 29
Wherefore will ye contend with me? all of you have transgressed against me, saith the Lord.
بەخۆڕایی سزای منداڵەکانتانم دا، تەمبێکردنیان وەرنەگرت، شمشێرەکانتان پێغەمبەرەکانتانی خوارد، وەک شێرێکی لەناوبەر. 30
To no purpose have I smitten your children; correction they accepted not: your sword hath devoured your prophets, like a destroying lion.
«ئەی نەوە، ئێوە ئاگاداری فەرمایشتی یەزدان بن: «ئایا بۆ ئیسرائیل بووم بە چۆڵەوانی، یان خاکی تاریک و تنۆک؟ بۆچی گەلەکەم دەڵێن:”بەڕەڵا بووین، ئیتر بۆ لات نایەینەوە؟“ 31
O [present] generation, regard ye the word of the Lord. Have I been a wilderness unto Israel? a land of deep darkness? wherefore say my people, We wander about; we cannot come any more unto thee?
ئایا کچ خشڵی خۆی لەبیر دەکات، یان بووک جلی بووکێنی؟ بەڵام گەلەکەی خۆم ڕۆژانێکی بێشومار منیان لەبیر کرد. 32
Can a virgin forget her ornament, or a bride her decorations? yet my people have forgotten me days without number.
تۆ چەند لێزانیت لە گەڕان بەدوای خۆشەویستیدا! تەنانەت سۆزانییەکانیشت فێری ڕێگای خۆت کرد. 33
Why ornamentest thou thy way to seek for love? truly even the worst hast thou used thyself as thy ways.
هەروەها بە جلەکانتەوە دەبینرێت، خوێنی گیانی نەدارە بێتاوانەکان، هەرچەندە ئەوانت لە کاتی دیواربڕیندا نەگرت. بەڵام لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە 34
Also on thy skirts is found the blood of the souls of the innocent needy ones: not while breaking in [thy house] didst thou find them; but for all these things.
دەڵێیت:”من بێتاوانم، خودا لە من تووڕە نییە.“بەڵام دادگاییت دەکەم، چونکە گوتت:”گوناهم نەکرد.“ 35
Yet thou sayest, Yea, I am innocent, surely his anger is already turned away from me. Behold, I will hold judgment with thee, because thou sayest, I have not sinned.
بۆچی زۆر دەگەڕێیت بۆ گۆڕینی ڕێگاکانت؟ هەروەها لە میسریش شەرمەزار دەبیت، وەک چۆن لە ئاشور شەرمەزار بوویت. 36
Why makest thou thyself so very low to change thy way? also because of Egypt shalt thou be made ashamed, as thou wast put to shame because of Assyria.
هەروەها میسر بەجێدەهێڵیت و وەک دیل دەستەکانت بەسەر سەرتەوە دەبن، چونکە ئەوانەی تۆ پشتیان پێ دەبەستیت یەزدان ڕەتیکردنەوە، بەوان سەرکەوتوو نابیت.» 37
Also from this one shalt thou go forth, with thy hands [clasped] over thy head; for the Lord hath rejected those on whom thou trustest and thou shalt not prosper with them.

< یەرمیا 2 >