< یەرمیا 19 >

یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «بڕۆ لای گۆزەکەر، گۆزەیەکی گڵ بکڕە. هەندێک لە پیرانی گەل و کاهینی پیر ببە، 1
Thus said Jehovah, "Go, and buy a potter's earthen bottle, and take with you some of the elders of the people, and of the elders of the priests;
بڕۆ دەرەوە بۆ دۆڵی بەن‌هینۆم کە لەلای داڵانی دەروازەی زبڵدانە، لەوێ ئەو پەیامە جاڕبدە کە پێتی دەڵێم. 2
and go forth to the Valley of Ben Hinnom, which is by the entry of the Potsherd Gate, and proclaim there the words that I shall tell you;
بڵێ:”ئەی پاشایانی یەهودا و ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداربن! بەڵایەک بەسەر ئەم شوێنەدا دەهێنم کە هەرکەسێک بیبیستێت، گوێی بزرنگێتەوە. 3
and say, 'Hear the word of Jehovah, kings of Judah, and inhabitants of Jerusalem: thus says Jehovah of hosts, the God of Israel, "Look, I will bring evil on this place, which whoever hears, his ears shall tingle.
لەبەر ئەوەی وازیان لێ هێنام، ئەم شوێنەیان پیس کرد و تێیدا بخووریان بۆ خوداوەندەکانی دیکە سووتاند کە نەیان دەناسین، نە خۆیان و نە باوباپیرانیان و نە پاشایانی یەهودا، ئەم شوێنەیان پڕکرد لە خوێنی بێتاوانان. 4
Because they have forsaken me, and have estranged this place, and have burned incense in it to other gods, that they did not know, they and their fathers and the kings of Judah; and have filled this place with the blood of innocents,
نزرگەی بەعلیان لەسەر بەرزاییەکان بنیاد نا، تاکو کوڕەکانیان بە ئاگر بسووتێنن و بیکەنە قوربانی سووتاندن بۆ بەعل، کە من نە فەرمانم پێکردبوو و نە فەرمووبووم و نە بەخەیاڵمدا هاتبوو. 5
and have built the high places of Baal, to burn their sons in the fire for burnt offerings to Baal; which I did not command, nor spoke it, neither came it into my mind:
لەبەر ئەوە ئاگاداربن، سەردەمێک دێت، چیتر ئەم شوێنە پێی ناگوترێت تۆفەت یان دۆڵی بەن‌هینۆم، بەڵکو پێی دەگوترێت دۆڵی کوشتن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 6
therefore, look, the days come," says Jehovah, "that this place shall no more be called Topheth, nor The Valley of Ben Hinnom, but The Valley of Slaughter.
«”جا لەم شوێنەدا پیلانی یەهودا و ئۆرشەلیم پووچ دەکەمەوە، وا دەکەم لەبەردەم دوژمنەکانیان بە شمشێر بکوژرێن، بە دەستی ئەوانەی دەیانەوێت لەناویان ببەن، تەرمەکانیان دەکەمە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی. 7
I will make void the counsel of Judah and Jerusalem in this place; and I will cause them to fall by the sword before their enemies, and by the hand of those who seek their life: and their dead bodies will I give to be food for the birds of the sky, and for the animals of the earth.
ئەم شارە وێران دەکەم و دەیکەمە جێگای تانە و تەشەری خەڵک، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت، گاڵتەی پێ دەکات لەسەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە. 8
I will make this city an astonishment, and a hissing; everyone who passes thereby shall be astonished and hiss because of all its plagues.
وایان لێ دەکەم گۆشتی کوڕ و کچەکانی خۆیان بخۆن، هەریەکە گۆشتی هاوڕێکەی خۆی دەخوات، لەبەر گەمارۆ و ئەو تەنگانەیەی تێی دەکەون بەدەستی دوژمنانیان کە بەدوای ئەوانەوەن بۆ کوشتنیان.“ 9
I will cause them to eat the flesh of their sons and the flesh of their daughters; and they shall eat everyone the flesh of his friend, in the siege and in the distress, with which their enemies, and those who seek their life, shall distress them."'
«ئینجا گۆزەکە لەبەرچاوی ئەو پیاوانە بشکێنە کە لەگەڵتدان، 10
Then you shall break the bottle in the sight of the men who go with you,
پێیان بڵێ:”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ئاوا ئەم گەلە و ئەم شارە دەشکێنم، وەک چۆن دەفرە گۆزەکە کە نەتوانرێت جارێکی دیکە چاک بکرێتەوە. لە تۆفەت دەنێژرێن، هەتا ئەوەی جێی ناشتن نەمێنێت.“ 11
and shall tell them, 'Thus says Jehovah of hosts: "Even so will I break this people and this city, as one breaks a potter's vessel, that can't be made whole again; and they shall bury in Topheth, until there is no place to bury.
یەزدان دەفەرموێت:”ئاوا لەم شوێنە و دانیشتووانەکەی دەکەم، ئەم شارە وەک تۆفەت لێ دەکەم. 12
Thus will I do to this place," says Jehovah, "and to its inhabitants, even making this city as Topheth:
جا ماڵەکانی ئۆرشەلیم و کۆشکەکانی پاشایانی یەهودا وەک شوێنی تۆفەت گڵاو دەبن، هەموو ئەو ماڵانەی لە سەربانەکانیان بخووریان سووتاند بۆ هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان و شەرابی پێشکەشکراویان بۆ خوداوەندەکانی دیکە پێشکەش کرد.“» 13
and the houses of Jerusalem, and the houses of the kings of Judah, which are defiled, shall be as the place of Topheth, even all the houses on whose roofs they have burned incense to all the host of heaven, and have poured out drink offerings to other gods."'"
ئینجا یەرمیا لە تۆفەت هاتەوە کە یەزدان بۆ پێشبینیکردن ناردبوویە ئەوێ، لە حەوشەکەی پەرستگای یەزدان ڕاوەستا و بە هەموو گەلی گوت: 14
Then came Jeremiah from Topheth, where Jehovah had sent him to prophesy; and he stood in the court of Jehovah's house, and said to all the people:
«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”گوێ بگرن! من هەموو ئەو بەڵایە بەسەر ئەم شارە و بەسەر هەموو گوندەکانی دەوروبەریدا دەهێنم، ئەوەی سەبارەت بەو فەرمووم، چونکە کەللەڕەقییان کرد و گوێیان لە قسەی من نەگرت.“» 15
"Thus says Jehovah of hosts, the God of Israel, 'Look, I will bring on this city and on all its towns all the evil that I have pronounced against it; because they have made their neck stiff, that they may not hear my words.'"

< یەرمیا 19 >