< یەرمیا 18 >
ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: | 1 |
This is the word that came to Jeremiah from the LORD:
«هەستە و بەرەو خوارەوە بڕۆ بۆ ماڵی گۆزەکەرەکە، لەوێ پەیامی خۆمت پێ ڕادەگەیەنم.» | 2 |
“Go down at once to the potter’s house, and there I will reveal My message to you.”
منیش بەرەو خوارەوە چووم بۆ ماڵی گۆزەکەرەکە، بینیم لەسەر چەرخەکە کار دەکات. | 3 |
So I went down to the potter’s house and saw him working at the wheel.
بەڵام ئەو دەفرەی گۆزەکەرەکە لە گڵ دروستی دەکرد، تێکچوو، جا دووبارە کردییەوە بە دەفرێکی دیکە، بەو شێوەیەی گۆزەکەرەکە پێی باش بوو. | 4 |
But the vessel that he was shaping from the clay became flawed in his hand; so he formed it into another vessel, as it seemed best for him to do.
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: | 5 |
Then the word of the LORD came to me, saying,
«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا من ناتوانم وەک ئەم گۆزەکەرەتان لەگەڵ بکەم؟ ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئێوە لەناو دەستی منن هەروەک گڵ لەناو دەستی گۆزەکەر. | 6 |
“O house of Israel, declares the LORD, can I not treat you as this potter treats his clay? Just like clay in the potter’s hand, so are you in My hand, O house of Israel.
ئەگەر هەر کاتێک لەبارەی نەتەوەیەک و شانشینێکەوە باسی ڕیشەکێشکردن و بەزەوی دادان و لەناوبردنم کردبێت، | 7 |
At any time I might announce that a nation or kingdom will be uprooted, torn down, and destroyed.
ئەو نەتەوەیەی کە لەبارەیەوە دواوم، لە خراپەکەی تۆبە دەکات، ئینجا منیش پاشگەز دەبمەوە لەو بەڵایەی بەتەمابووم تووشی بکەم. | 8 |
But if that nation I warned turns from its evil, then I will relent of the disaster I had planned to bring.
ئەگەر هەر کاتێکیش لەبارەی نەتەوەیەک و شانشینێکەوە باسی بنیادنان و چاندن بکەم، | 9 |
And if at another time I announce that I will build up and establish a nation or kingdom,
بەڵام لەبەرچاوم خراپە بکات و گوێڕایەڵی من نەبێت، ئەوا منیش پاشگەز دەبمەوە لەو چاکەیەی کە فەرمووم بۆی بکەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 10 |
and if it does evil in My sight and does not listen to My voice, then I will relent of the good I had intended for it.
«ئێستاش بە پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداربن! من بەڵایەکتان بۆ ئامادە دەکەم و پیلانێک لە دژی ئێوە دادەڕێژم. جا لەبەر ئەوە بگەڕێنەوە، هەرکەسە و لە ڕێگا خراپەکانی، ڕێگا و کردەوەکانی خۆتان چاک بکەنەوە.“ | 11 |
Now therefore, tell the men of Judah and the residents of Jerusalem that this is what the LORD says: ‘Behold, I am planning a disaster for you and devising a plan against you. Turn now, each of you, from your evil ways, and correct your ways and deeds.’
بەڵام گوتیان:”بێ سوودە، چونکە ئێمە دوای بیروڕای خۆمان دەکەوین، هەریەکەمان بەپێی کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆی دەکات.“» | 12 |
But they will reply, ‘It is hopeless. We will follow our own plans, and each of us will act according to the stubbornness of his evil heart.’”
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «لەنێو نەتەوەکان بپرسن: کێ وەک ئەمەی بیستووە؟ بێ تامترین خراپە ئیسرائیلی پاکیزە کردوویەتی. | 13 |
Therefore this is what the LORD says: “Inquire among the nations: Who has ever heard things like these? Virgin Israel has done a most terrible thing.
ئایا بەفری لوبنان لە لووتکە بەردینەکانی دەبڕێتەوە؟ ئایا ئاوی سازگاری لەبەرڕۆیشتووی وشک دەبێت؟ | 14 |
Does the snow of Lebanon ever leave its rocky slopes? Or do its cool waters flowing from a distance ever run dry?
بەڵام گەلەکەم منی لەیاد کردووە، بخووری بۆ بتی پووچ سووتاندووە، کۆسپ و تەگەرەیان خستە بەردەم ڕێگاکانیان و ڕێچکە کۆنەکان، تاکو بە لاڕێکان و ڕێگا خۆش نەکراوەکاندا بڕۆن. | 15 |
Yet My people have forgotten Me. They burn incense to worthless idols that make them stumble in their ways, leaving the ancient roads to walk on rutted bypaths instead of on the highway.
بۆ ئەوەی خاکەکەیان وێران بێت، بۆ هەتاهەتایە ببێتە جێگای تانە و تەشەر، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام بێت و سەر بلەقێنێت. | 16 |
They have made their land a desolation, a perpetual object of scorn; all who pass by will be appalled and shake their heads.
وەک بای ڕۆژهەڵات لەبەردەم دوژمن پەرتیان دەکەم، لە ڕۆژی کارەساتیان پشتیان تێدەکەم، نەک ڕوو.» | 17 |
I will scatter them before the enemy like the east wind. I will show them My back and not My face in the day of their calamity.”
ئینجا ناحەزانم گوتیان: «وەرن، با پیلانێک لە یەرمیا بگێڕین، چونکە فێرکردن لە کاهین و ڕاوێژ لە دانا و پەیام لە پێغەمبەر نابڕێتەوە. وەرن با بە زمانمان لێی بدەین و گوێ لە هیچ وشەیەکی نەگرین.» | 18 |
Then some said, “Come, let us make plans against Jeremiah, for the law will never be lost to the priest, nor counsel to the wise, nor an oracle to the prophet. Come, let us denounce him and pay no heed to any of his words.”
ئەی یەزدان، گوێم لێ بگرە، گوێ لە دەنگی ناحەزانم بگرە. | 19 |
Attend to me, O LORD. Hear what my accusers are saying!
ئایا پاداشتی چاکە بە خراپە دەدرێتەوە؟ بەڵام چاڵێکیان بۆم هەڵکەندووە. بەبیرت بێتەوە وەستانم لەبەردەمت، بۆ ئەوەی لە پێناوی ئەوان بپاڕێمەوە، تاکو تووڕەییت لێیان بگێڕمەوە. | 20 |
Should good be repaid with evil? Yet they have dug a pit for me. Remember how I stood before You to speak good on their behalf, to turn Your wrath from them.
لەبەر ئەوە کوڕەکانیان بدە دەست قاتوقڕی، بیاندە دەست شمشێر، با ژنەکانیان جەرگسووتاو و بێوەژن بن، پیاوەکانیشیان بمرن، گەنجەکانیان لە جەنگ بە شمشێر بکوژرێن. | 21 |
Therefore, hand their children over to famine; pour out the power of the sword upon them. Let their wives become childless and widowed; let their husbands be slain by disease, their young men struck down by the sword in battle.
با هاوار لە ماڵەکانیانەوە ببیسترێت، کاتێک لەپڕ چەتەیان بەسەردا دەدەیت، چونکە چاڵیان هەڵکەند بۆ گرتنم، تەڵەیان بۆ پێم نایەوە. | 22 |
Let a cry be heard from their houses when You suddenly bring raiders against them, for they have dug a pit to capture me and have hidden snares for my feet.
بەڵام ئەی یەزدان، تۆ لە هەموو تەگبیرەکانیان بۆ کوشتنی من ئاگاداربووی. لە تاوانیان خۆش مەبە و گوناهەکەیان لەبەرچاوت مەسڕەوە. با لەبەردەمت تێکبشکێن، لە کاتی تووڕەبوونت سزایان بدە. | 23 |
But You, O LORD, know all their deadly plots against me. Do not wipe out their guilt or blot out their sin from Your sight. Let them be overthrown before You; deal with them in the time of Your anger.