< یەرمیا 17 >

«گوناهەکانی یەهودا بە قەڵەمی ئاسن نووسراوە، بە نووکی ئەڵماس هەڵکۆڵراوە، لەسەر پەڕەی دڵیان و لەسەر قۆچی قوربانگاکانیان. 1
Peccatum Iuda scriptum est stylo ferreo in ungue adamantino, exaratum super latitudinem cordis eorum, et in cornibus ararum eorum.
تەنانەت منداڵەکانیشیان ئەوانەیان بەبیر دێتەوە، قوربانگا و ستوونە ئەشێراکانیان کە لەلای دارە سەوزەکان و لەسەر کێوە بەرزەکان بوون. 2
Cum recordati fuerint filii eorum ararum suarum, et lucorum suorum, lignorumque frondentium in montibus excelsis,
چیاکەی خۆم لە دەشتودەر و سامان و هەموو گەنجینەکانی تۆ دەکەم بە تاڵانی، لەگەڵ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانت، چونکە لەنێو خاکەکەت گوناهت کرد. 3
sacrificantes in agro: fortitudinem tuam, et omnes thesauros tuos in direptionem dabo, excelsa tua propter peccata in universis finibus tuis.
بەخۆت دەستبەردار دەبیت لەو میراتەی کە بە تۆم بەخشی، دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانت لە خاکێک کە نەتناسیبێت، چونکە ئاگرتان بەردایە تووڕەییم هەتاهەتایە گڕدەگرێت.» 4
Et relinqueris sola ab hereditate tua, quam dedi tibi: et servire te faciam inimicis tuis in terra, quam ignoras: quoniam ignem succendisti in furore meo, usque in æternum ardebit.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی پشت بە ئادەمیزاد دەبەستێت، متمانەی بە هێزی مرۆڤانە هەیە و دڵی لەسەر یەزدان لادەبات. 5
Hæc dicit Dominus: Maledictus homo, qui confidit in homine, et ponit carnem brachium suum, et a Domino recedit cor eius.
وەک بنچکێک لە بیابان دەبێت، چاکە نابینێت کاتێک دێت، لە گەرمەسێر نیشتەجێ دەبێت لە چۆڵەوانی، لە زەوییەکی خوێیین کە کەسی تێدا ناژیێت. 6
Erit enim quasi myricæ in deserto, et non videbit cum venerit bonum: sed habitabit in siccitate in deserto, in terra salsuginis, et inhabitabili.
«بەڵام بەرەکەتدارە ئەو کەسەی پشت بە یەزدان دەبەستێت و متمانەی پێی هەیە. 7
Benedictus vir, qui confidit in Domino, et erit Dominus fiducia eius.
وەک دارێک دەبێت، شەتڵکراو لەدەم ئاو، لەدەم جۆگە ڕەگ دادەکوتێت، لە گەرما ناترسێت، گەڵاکانی سەوزن، گوێ بە وشکەساڵی نادات، لە بەروبووم دان ناوەستێت.» 8
Et erit quasi lignum quod transplantatur super aquas, quod ad humorem mittit radices suas: et non timebit cum venerit æstus. Et erit folium eius viride, et in tempore siccitatis non erit solicitum, nec aliquando desinet facere fructum.
دڵ لە هەموو شتێک فریودەرترە و دەرمانی نییە، کێ دەیناسێت؟ 9
Pravum est cor omnium, et inscrutabile: quis cognoscet illud?
«من یەزدانم، دڵ دەپشکنم، دەروون تاقی دەکەمەوە، بۆ ئەوەی هەریەکە بەگوێرەی ڕەفتارەکەی پێی بدەم، بەگوێرەی شایستەیی کردارەکانی.» 10
Ego Dominus scrutans cor, et probans renes: qui do unicuique iuxta viam suam, et iuxta fructum adinventionum suarum.
وەک کەوێک کڕکەوتبێت بەسەر ئەو هێلکانەی خۆی نەیکردبێت، دەوڵەمەندێک بە ناڕەوایی دەوڵەمەند بووبێت، لە نیوەی تەمەنی وازی لێ دەهێنێت، لە کۆتاییشدا دەبێتە گێل. 11
Perdix fovit quæ non peperit: fecit divitias, et non in iudicio: in dimidio dierum suorum derelinquet eas, et in novissimo suo erit insipiens.
تەختی شکۆمەندییە، هەر لە سەرەتاوە بەرزە، شوێنی پیرۆزگاکەمان. 12
Solium gloriæ altitudinis a principio, locus sanctificationis nostræ:
ئەی یەزدان، هیوای ئیسرائیل! هەموو ئەوانەی وازت لێ دێنن، شەرمەزار دەبن، ئەوانەی لە تۆ لادەدەن، لەسەر خۆڵ دەنووسرێن، چونکە وازیان لە یەزدان هێنا، لە کانی ئاوی ژیان. 13
Expectatio Israel Domine: omnes, qui te derelinquunt, confundentur: recedentes a te, in terra scribentur: quoniam dereliquerunt venam aquarum viventium Dominum.
ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چاک دەبمەوە، ڕزگارم بکە، ڕزگار دەبم، چونکە ستایشی من هەر بۆ تۆیە. 14
Sana me Domine, et sanabor: salvum me fac, et salvus ero: quoniam laus mea tu es.
ئەوەتا ناحەزانم پێم دەڵێن: «کوا فەرمایشتی یەزدان؟ با ئێستا بێتە دی!» 15
Ecce ipsi dicunt ad me: Ubi est verbum Domini? Veniat.
منیش هەرگیز لەوە لام نەدا شوان بم لەلای تۆ، تۆ دەزانیت کە خوازیاری ڕۆژی کوشندە نەبووم. چی لە دەمم هاتووەتە دەرەوە لەبەردەمی خۆت بووە. 16
Et ego non sum turbatus, te pastorem sequens: et diem hominis non desideravi, tu scis. Quod egressum est de labiis meis, rectum in conspectu tuo fuit.
ئەی یەزدان، مەمتۆقێنە، تۆ پەناگای منی لە ڕۆژی لەناوچوون. 17
Non sis tu mihi formidini, spes mea tu in die afflictionis.
با ڕاونەرانم شەرمەزار بن بەڵام من شەرمەزار نەبم، با ئەوان بتۆقن بەڵام من نەتۆقم. ڕۆژی لەناوچوونیان بەسەردا بهێنە، دوو ئەوەندە وردوخاشیان بکە. 18
Confundantur qui me persequuntur, et non confundar ego: paveant illi, et non paveam ego: induc super eos diem afflictionis, et duplici contritione contere eos.
یەزدان ئاوای پێ فەرمووم: «بڕۆ و لەلای دەروازەی نەوەی گەل بوەستە، ئەوەی پاشاکانی یەهودا پێیدا دێنە ژوورەوە و دەچنە دەرەوە، هەروەها لە هەموو دەروازەکانی دیکەی ئۆرشەلیم بوەستە. 19
Hæc dicit Dominus ad me: Vade, et sta in porta filiorum populi, per quam ingrediuntur reges Iuda, et egrediuntur, et in cunctis portis Ierusalem:
پێیان بڵێ:”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی پاشاکانی یەهودا و هەموو یەهودا و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە. 20
et dices ad eos: Audite verbum Domini reges Iuda, et omnis Iuda, cunctique habitatores Ierusalem, qui ingredimini per portas istas.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداری خۆتان بن و لە ڕۆژی شەممەدا هیچ بارێک هەڵمەگرن و بەناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمدا بیهێننە ژوورەوە. 21
Hæc dicit Dominus: Custodite animas vestras, et nolite portare pondera in die Sabbati: nec inferatis per portas Ierusalem.
هیچ بارێکیش لە ڕۆژی شەممەدا لە ماڵەکانتانەوە مەهێننە دەرەوە و هیچ کارێک مەکەن، ڕۆژی شەممە تەرخان بکەن، وەک ئەوەی فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد. 22
Et nolite eiicere onera de domibus vestris in die Sabbati, et omne opus non facietis: sanctificate diem Sabbati, sicut præcepi patribus vestris.
بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان پێی نەدا و کەللەڕەقییان کرد، نەیانبیست و تەمبێ نەبوون. 23
Et non audierunt, nec inclinaverunt aurem suam: sed induraverunt cervicem suam ne audirent me, et ne acciperent disciplinam.
بەڵام ئەگەر بە تەواوی گوێم لێ بگرن، لە ڕۆژی شەممە هیچ بارێک نەهێننە ناو دەروازەکانی ئەم شارە و ڕۆژی شەممەتان تەرخان کرد، بۆ ئەوەی هیچ کارێکی تێدا نەکەن، 24
Et erit: Si audieritis me, dicit Dominus, ut non inferatis onera per portas civitatis huius in die sabbati: et si sanctificaveritis diem sabbati, ne faciatis in eo omne opus:
ئەوا پاشایانی سەر تەختی داود لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە دەروازەکانی ئەم شارەدا دێنە ژوورەوە، لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە، لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دێن، ئەم شارەش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت. 25
Ingredientur per portas civitatis huius reges et principes, sedentes super solium David, et ascendentes in curribus et equis, ipsi et principes eorum, viri Iuda, et habitatores Ierusalem: et habitabitur civitas hæc in sempiternum.
ئینجا لە شارۆچکەکانی یەهودا، لە دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە خاکی بنیامین، لە زوورگەکانی خۆرئاوا، لە ناوچە شاخاوییەکان و لە نەقەبەوە دێن. قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو، پێشکەشکراوی دانەوێڵە، بخوور و قوربانی سوپاسگوزاری دەهێننە ناو ماڵی یەزدانەوە. 26
Et venient de civitatibus Iuda, et de circuitu Ierusalem, et de terra Beniamin, et de campestribus, et de montuosis, et ab Austro, portantes holocaustum, et victimam, et sacrificium, et thus, et inferent oblationem in domum Domini.
خۆ ئەگەر گوێ لە من نەگرن بۆ تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە، بەردەوام بوون لەوەی بە بارەوە بێنە ناو دەروازەکانی ئۆرشەلیم، ئەوا من ئاگرێکی نەکوژاوە بەردەدەمە دەروازەکانی ئۆرشەلیم کە قەڵاکانی لەناودەبات.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 27
Si autem non audieritis me ut sanctificetis diem sabbati, et ne portetis onus, et ne inferatis per portas Ierusalem in die sabbati: succendam ignem in portis eius, et devorabit domos Ierusalem, et non extinguetur.

< یەرمیا 17 >