< یەرمیا 16 >

ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
Then the word of the LORD came to me, saying,
«ژن مەهێنە و لەم شوێنەدا کوڕ و کچت نەبێت.» 2
“You must not marry or have sons or daughters in this place.”
یەزدان سەبارەت بەو کوڕ و کچانەی لەم شوێنەدا لەدایک بوون و سەبارەت بە دایکانیان کە ئەوانیان بووە و سەبارەت بە باوکانیان کە لەم خاکەدا ئەوانیان خستووەتەوە ئەمە دەفەرموێت: 3
For this is what the LORD says concerning the sons and daughters born in this place, and the mothers who bore them, and the fathers who fathered them in this land:
«بە نەخۆشی کوشندە دەمرن، شینیان بۆ ناگێڕدرێت و نانێژرێن، بەڵکو دەبن بە زبڵ لەسەر ڕووی خاکەکە. ئەوانە بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن، تەرمیان دەبێتە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان.» 4
“They will die from deadly diseases. They will not be mourned or buried, but will lie like dung on the ground. They will be finished off by sword and famine, and their corpses will become food for the birds of the air and beasts of the earth.”
یەزدان ئەمەش دەفەرموێت: «مەچۆ بۆ ماڵی پرسەگێڕ و مەڕۆ بۆ شینگێڕان و سەرەخۆشییان لێ مەکە، چونکە ئاشتی خۆم، خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەییم لەم گەلە داماڵیوە. 5
Indeed, this is what the LORD says: “Do not enter a house where there is a funeral meal. Do not go to mourn or show sympathy, for I have removed from this people My peace, My loving devotion, and My compassion,” declares the LORD.
گەورە و بچووک لەم خاکە دەمرن، نانێژرێن و شینیان بۆ ناگێڕدرێت و کەس لە خەمی ئەوان لە خۆی نادات و قژی ناڕنێتەوە. 6
“Both great and small will die in this land. They will not be buried or mourned, nor will anyone cut himself or shave his head for them.
لە ماتەم کەس شیوەغەریبەیان بۆ نابات بۆ ئەوەی سەرەخۆشییان لێ بکات، سەبارەت بە نەریتی مردوو کەس جامی سەرەخۆشی پێشکەش ناکات، تەنانەت لەبەر دایک و باوکیشیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 7
No food will be offered to comfort those who mourn the dead; not even a cup of consolation will be given for the loss of a father or mother.
«هەروەها مەچووە ماڵێک داوەتی هەبێت، بۆ ئەوەی لەگەڵیان دابنیشیت و بخۆیت و بخۆیتەوە، 8
You must not enter a house where there is feasting and sit down with them to eat and drink.
چونکە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا من لەم شوێنەدا و لە سەردەمی ئێوە و لەبەرچاوی ئێوە دەنگی شادی و دەنگی خۆشی و دەنگی زاوا و دەنگی بووک ڕادەگرم. 9
For this is what the LORD of Hosts, the God of Israel, says: I am going to remove from this place, before your very eyes and in your days, the sounds of joy and gladness, the voices of the bride and bridegroom.
«جا کاتێک هەموو ئەم قسانەت بەم گەلە ڕاگەیاند لێت دەپرسن:”بۆچی یەزدان هەموو ئەم بەڵا گەورەیەی سەبارەت بە ئێمە فەرمووە؟ تاوانمان چییە و گوناهمان چییە کە دەرهەق بە یەزدانی پەروەردگارمان ئەنجاممان داوە؟“ 10
When you tell these people all these things, they will ask you, ‘Why has the LORD pronounced all this great disaster against us? What is our guilt? What is the sin that we have committed against the LORD our God?’
تۆش پێیان دەڵێیت، یەزدان دەفەرموێت:”لەسەر ئەوەی باوباپیرانتان وازیان لە من هێنا، دوای خوداکانی دیکە کەوتن و ئەوانیان پەرست و کڕنۆشیان بۆ بردن. وازیان لە من هێنا و گوێڕایەڵی فێرکردنەکانی من نەبوون. 11
Then you are to answer them: ‘It is because your fathers have forsaken Me, declares the LORD, and followed other gods, and served and worshiped them. They abandoned Me and did not keep My instruction.
ئێوەش لە باوباپیرانتان زیاتر خراپەتان کرد، ئەوەتا هەریەکە بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆی کەوتووە، لە جیاتی ئەوەی گوێڕایەڵی من بن. 12
And you have done more evil than your fathers. See how each of you follows the stubbornness of his evil heart instead of obeying Me.
لەبەر ئەوە لەم خاکە فڕێتاندەدەمە دەرەوە بۆ خاکێک کە نە ئێوە و نە باوباپیرانتان نەتانناسیوە. لەوێ بە شەو و ڕۆژ خوداکانی دیکە دەپەرستن، چونکە من لەگەڵتان میهرەبان نابم.“» 13
So I will cast you out of this land into a land that neither you nor your fathers have known. There you will serve other gods day and night, for I will show you no favor.’
هەروەها یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە سەردەمێک دێت، چیتر ناڵێن:”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا،“ 14
Yet behold, the days are coming, declares the LORD, when they will no longer say, ‘As surely as the LORD lives, who brought the Israelites up out of the land of Egypt.’
بەڵکو دەڵێن:”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە خاکی باکوورەوە دەرهێنا و هەروەها لە هەموو ئەو خاکانەی بۆ ئەوێ دەریکردن.“لەبەر ئەوەی دەیانگەڕێنمەوە بۆ خاکەکەیان، ئەوەی دام بە باوباپیرانیان.» 15
Instead they will say, ‘As surely as the LORD lives, who brought the Israelites up out of the land of the north and all the other lands to which He had banished them.’ For I will return them to their land that I gave to their forefathers.
یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا دەنێرم بەدوای زۆرێک لە ماسیگران، جا وەک ماسی دەیانگرن. پاش ئەمە دەنێرم بەدوای زۆرێک لە ڕاوچییان و لەسەر هەموو کێوێک و هەموو گردێک و لە کون و کەلەبەری بەردەکان ڕاویان دەکەن، 16
But for now I will send for many fishermen, declares the LORD, and they will catch them. After that I will send for many hunters, and they will hunt them down on every mountain and hill, even from the clefts of the rocks.
چونکە چاوم لە هەموو ڕێگاکانیانە، ڕێگاکانیان لەبەردەم من شاردراوە نین و تاوانەکەیان لەبەرچاوم بزر نەبووە. 17
For My eyes are on all their ways. They are not hidden from My face, and their guilt is not concealed from My eyes.
دوو ئەوەندە سزایان دەدەم لەسەر تاوان و گوناهەکانیان، لەسەر ئەوەی خاکی منیان بە کەلاکی بتەکانیان گڵاو کردووە و میراتەکەی منیان پڕکردووە لە قێزەونەکانیان.» 18
And I will first repay them double their iniquity and their sin, because they have defiled My land with the carcasses of their detestable idols, and they have filled My inheritance with their abominations.”
ئەی یەزدان، ئەی هێز و قەڵای من، ئەی پەناگای من لە ڕۆژی تەنگانە، نەتەوەکان لەوپەڕی زەوییەوە بۆ لای تۆ دێن و دەڵێن: «باوباپیرانمان تەنها خوداوەندی درۆیینیان بە میرات بۆ مایەوە، بتی پووچی بێ کەڵک. 19
O LORD, my strength and my fortress, my refuge in the day of distress, the nations will come to You from the ends of the earth, and they will say, “Our fathers inherited nothing but lies, worthless idols of no benefit at all.
ئایا مرۆڤ خوداوەند بۆ خۆی دروستدەکات؟ بەڵێ، بەڵام خودا نین!» 20
Can man make gods for himself? Such are not gods!”
«لەبەر ئەوە ئەوەتا پێیان دەناسێنم، ئەم جارە دەسەڵات و هێزی خۆمیان پێ دەناسێنم. ئینجا ئەوان دەزانن کە ناوم یەزدانە. 21
“Therefore behold, I will inform them, and this time I will make them know My power and My might; then they will know that My name is the LORD.

< یەرمیا 16 >