ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «تەنانەت ئەگەر موسا و ساموئێلیش لەبەردەمم ڕاوەستن داکۆکیتان لێ بکەن، دڵم ناچێتە سەر ئەم گەلە. لەبەرچاوی من دەریانبکە! با بڕۆن! | 1 |
ויאמר יהוה אלי אם יעמד משה ושמואל לפני אין נפשי אל העם הזה שלח מעל פני ויצאו |
جا کاتێک پێت دەڵێن:”بۆ کوێ بچین؟“تۆش پێیان دەڵێیت:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”ئەوانەی بۆ مردنن، بۆ مردن، ئەوانەی بۆ شمشێرن، بۆ شمشێر، ئەوانەی بۆ برسیێتین، بۆ برسیێتی، ئەوانەی بۆ ڕاپێچن، بۆ ڕاپێچ.“» | 2 |
והיה כי יאמרו אליך אנה נצא ואמרת אליהם כה אמר יהוה אשר למות למות ואשר לחרב לחרב ואשר לרעב לרעב ואשר לשבי לשבי |
یەزدان دەفەرموێت: «چوار جۆریان بەسەرەوە دادەنێم، شمشێر بۆ کوشتن، سەگەکان بۆ ڕاکێشان، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانیش بۆ خواردن و لەناوبردن. | 3 |
ופקדתי עליהם ארבע משפחות נאם יהוה את החרב להרג ואת הכלבים לסחב ואת עוף השמים ואת בהמת הארץ לאכל ולהשחית |
هەموو شانشینەکانی زەوی لێتان دەتۆقن، لەسەر ئەوەی مەنەشەی کوڕی حەزقیای پاشای یەهودا لە ئۆرشەلیم کردی. | 4 |
ונתתים לזועה (לזעוה) לכל ממלכות הארץ--בגלל מנשה בן יחזקיהו מלך יהודה על אשר עשה בירושלם |
«ئەی ئۆرشەلیم، کێ دڵی پێت دەسووتێت؟ کێ بۆت خەمبار دەبێت؟ کێ ئاوڕ دەداتەوە بۆ ئەوەی لە سەلامەتیت بپرسێت؟ | 5 |
כי מי יחמל עליך ירושלם ומי ינוד לך ומי יסור לשאל לשלם לך |
تۆ وازت لە من هێنا، لێم یاخی دەبی، لەبەر ئەوە دەست درێژدەکەمە سەرت و لەناوت دەبەم، لە لێبوردنت بێزار بووم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 6 |
את נטשת אתי נאם יהוה אחור תלכי ואט את ידי עליך ואשחיתך נלאיתי הנחם |
«بە شەن شەنیان دەکەم، لە دەروازەی شارەکانی خاکەکە. جەرگسووتاوم کرد، گەلی خۆمم لەناوبرد، ڕەفتاری خۆیان نەگۆڕی. | 7 |
ואזרם במזרה בשערי הארץ שכלתי אבדתי את עמי מדרכיהם לוא שבו |
بێوەژنەکانیان زۆر زیاتر دەکەم، زیاتر لە لمی دەریا. لە نیوەڕۆدا وێرانکەری بۆ دەهێنم بۆ سەر دایکی گەنجان. لەناکاو ترس و تۆقاندنی بەسەردا دەدەم. | 8 |
עצמו לי אלמנותו מחול ימים הבאתי להם על אם בחור שדד בצהרים הפלתי עליה פתאם עיר ובהלות |
دایکی حەوت منداڵ سیس بوو، گیانی سپارد. هێشتا ڕۆژ بوو خۆری ئاوابوو، شەرمەزار و ڕیسوا بوو. پاشماوەکەشیان دەدەمە بەر شمشێر لە بەرچاوی دوژمنانیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 9 |
אמללה ילדת השבעה נפחה נפשה באה (בא) שמשה בעד יומם--בושה וחפרה ושאריתם לחרב אתן לפני איביהם--נאם יהוה |
قوڕبەسەرم دایکە، چونکە منت بوو، پیاوێک کە دەمەقاڵێ و ململانێی لەگەڵ سەراپای خاکەکە هەیە! نە قەرزم کردووە و نە قەرزیان داومەتێ، کەچی هەمووان نەفرەتم لێ دەکەن. | 10 |
אוי לי אמי--כי ילדתני איש ריב ואיש מדון לכל הארץ לא נשיתי ולא נשו בי כלה מקללוני |
یەزدان فەرمووی: «بێگومان بۆ مەبەستی چاک دەربازت دەکەم، بێگومان وا دەکەم دوژمن لە کاتی بەڵا و لە کاتی تەنگانەدا لێت بپاڕێنەوە! | 11 |
אמר יהוה אם לא שרותך (שריתיך) לטוב אם לוא הפגעתי בך בעת רעה ובעת צרה--את האיב |
«کەس دەتوانێت ئاسن بشکێنێت، ئاسنی باکوور و بڕۆنز؟ | 12 |
הירע ברזל ברזל מצפון ונחשת |
«سامان و گەنجینەکانت دەکەم بە تاڵانی، بەبێ نرخ، لەبەر هەموو گوناهەکانت، لە سەراپای خاکەکەت. | 13 |
חילך ואוצרותיך לבז אתן לא במחיר ובכל חטאותיך ובכל גבוליך |
دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانت، لە خاکێک نەتناسیبێت، چونکە تووڕەییم گڕی گرتووە وەک ئاگرێک دەتانسووتێنێت.» | 14 |
והעברתי את איביך בארץ לא ידעת כי אש קדחה באפי עליכם תוקד |
«ئەی یەزدان، تۆ دەزانیت، بەبیری خۆتم بهێنەرەوە و گرنگیم پێبدە، تۆڵەم بستێنەوە لە چەوسێنەرانم. وا مەکە بەهۆی پشوودرێژی تۆ لەناوبچم، بزانە کە لەبەر تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت. | 15 |
אתה ידעת יהוה זכרני ופקדני והנקם לי מרדפי--אל לארך אפך תקחני דע שאתי עליך חרפה |
کاتێک فەرموودەکانی تۆ هات، خواردم بۆم بووە مایەی شادی و خۆشحاڵی دڵم، چونکە من ناوی تۆم هەڵگرتووە، ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار. | 16 |
נמצאו דבריך ואכלם ויהי דבריך (דברך) לי לששון ולשמחת לבבי כי נקרא שמך עלי יהוה אלהי צבאות |
قەت لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانەنیشتووم، لەگەڵیشیان دڵخۆش نەبووم. بە تەنها دانیشتم، چونکە دەستی تۆم لەسەر بوو، پڕت کردم لە تووڕەیی. | 17 |
לא ישבתי בסוד משחקים ואעלז מפני ידך בדד ישבתי כי זעם מלאתני |
بۆچی ژانم کۆتایی نایەت، برینەکەم بێ چارەیە و نایەوێت چاک بێتەوە؟ ئایا وەک کەندێکی فریودەر دەبیت بۆم، وەک کانییەک جێی متمانە نەبێت؟» | 18 |
למה היה כאבי נצח ומכתי אנושה מאנה הרפא--היו תהיה לי כמו אכזב מים לא נאמנו |
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەگەر تۆبە بکەیت، دەتگەڕێنمەوە لای خۆم تاکو وەک بەندەی خۆم لەبەردەستم ڕاوەستیت. ئەگەر قسەی بە نرخ بکەیت، نەک بێبەها، دەتکەمە وتەبێژی خۆم. با ئەو گەلە بگەڕێتەوە لای تۆ، بەڵام تۆ نەگەڕێیتەوە لای ئەوان. | 19 |
לכן כה אמר יהוה אם תשוב ואשיבך לפני תעמד ואם תוציא יקר מזולל כפי תהיה ישבו המה אליך ואתה לא תשוב אליהם |
دەتکەمە شوورا بۆ ئەو گەلە، شوورایەکی بڕۆنزی پتەو، لەگەڵت دەجەنگن بەڵام دەرەقەتت نایەن، چونکە من لەگەڵتدام، بۆ ڕزگارکردن و بۆ فریاکەوتنت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 20 |
ונתתיך לעם הזה לחומת נחשת בצורה ונלחמו אליך ולא יוכלו לך כי אתך אני להושיעך ולהצילך נאם יהוה |
«لە دەستی خراپەکاران فریات دەکەوم و لە چنگی زۆرداران دەتکڕمەوە.» | 21 |
והצלתיך מיד רעים ופדתיך מכף ערצים |