< یەرمیا 15 >

ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «تەنانەت ئەگەر موسا و ساموئێلیش لەبەردەمم ڕاوەستن داکۆکیتان لێ بکەن، دڵم ناچێتە سەر ئەم گەلە. لەبەرچاوی من دەریانبکە! با بڕۆن! 1
Then the LORD said to me: “Even if Moses and Samuel should stand before Me, My heart would not go out to this people. Send them from My presence, and let them go.
جا کاتێک پێت دەڵێن:”بۆ کوێ بچین؟“تۆش پێیان دەڵێیت:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”ئەوانەی بۆ مردنن، بۆ مردن، ئەوانەی بۆ شمشێرن، بۆ شمشێر، ئەوانەی بۆ برسیێتین، بۆ برسیێتی، ئەوانەی بۆ ڕاپێچن، بۆ ڕاپێچ.“» 2
If they ask you, ‘Where shall we go?’ you are to tell them that this is what the LORD says: ‘Those destined for death, to death; those destined for the sword, to the sword; those destined for famine, to famine; and those destined for captivity, to captivity.’
یەزدان دەفەرموێت: «چوار جۆریان بەسەرەوە دادەنێم، شمشێر بۆ کوشتن، سەگەکان بۆ ڕاکێشان، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانیش بۆ خواردن و لەناوبردن. 3
I will appoint over them four kinds of destroyers, declares the LORD: the sword to kill, the dogs to drag away, and the birds of the air and beasts of the earth to devour and destroy.
هەموو شانشینەکانی زەوی لێتان دەتۆقن، لەسەر ئەوەی مەنەشەی کوڕی حەزقیای پاشای یەهودا لە ئۆرشەلیم کردی. 4
I will make them a horror to all the kingdoms of the earth because of what Manasseh son of Hezekiah king of Judah did in Jerusalem.
«ئەی ئۆرشەلیم، کێ دڵی پێت دەسووتێت؟ کێ بۆت خەمبار دەبێت؟ کێ ئاوڕ دەداتەوە بۆ ئەوەی لە سەلامەتیت بپرسێت؟ 5
Who will have pity on you, O Jerusalem? Who will mourn for you? Who will turn aside to ask about your welfare?
تۆ وازت لە من هێنا، لێم یاخی دەبی، لەبەر ئەوە دەست درێژدەکەمە سەرت و لەناوت دەبەم، لە لێبوردنت بێزار بووم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 6
You have forsaken Me, declares the LORD. You have turned your back. So I will stretch out My hand against you and I will destroy you; I am weary of showing compassion.
«بە شەن شەنیان دەکەم، لە دەروازەی شارەکانی خاکەکە. جەرگسووتاوم کرد، گەلی خۆمم لەناوبرد، ڕەفتاری خۆیان نەگۆڕی. 7
I will scatter them with a winnowing fork at the gates of the land. I will bereave and destroy My people who have not turned from their ways.
بێوەژنەکانیان زۆر زیاتر دەکەم، زیاتر لە لمی دەریا. لە نیوەڕۆدا وێرانکەری بۆ دەهێنم بۆ سەر دایکی گەنجان. لەناکاو ترس و تۆقاندنی بەسەردا دەدەم. 8
I will make their widows more numerous than the sand of the sea. I will bring a destroyer at noon against the mothers of young men. I will suddenly bring upon them anguish and dismay.
دایکی حەوت منداڵ سیس بوو، گیانی سپارد. هێشتا ڕۆژ بوو خۆری ئاوابوو، شەرمەزار و ڕیسوا بوو. پاشماوەکەشیان دەدەمە بەر شمشێر لە بەرچاوی دوژمنانیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 9
The mother of seven will grow faint; she will breathe her last breath. Her sun will set while it is still day; she will be disgraced and humiliated. And the rest I will put to the sword in the presence of their enemies,”
قوڕبەسەرم دایکە، چونکە منت بوو، پیاوێک کە دەمەقاڵێ و ململانێی لەگەڵ سەراپای خاکەکە هەیە! نە قەرزم کردووە و نە قەرزیان داومەتێ، کەچی هەمووان نەفرەتم لێ دەکەن. 10
Woe to me, my mother, that you have borne me, a man of strife and conflict in all the land. I have neither lent nor borrowed, yet everyone curses me.
یەزدان فەرمووی: «بێگومان بۆ مەبەستی چاک دەربازت دەکەم، بێگومان وا دەکەم دوژمن لە کاتی بەڵا و لە کاتی تەنگانەدا لێت بپاڕێنەوە! 11
The LORD said: “Surely I will deliver you for a good purpose; surely I will intercede with your enemy in your time of trouble, in your time of distress.
«کەس دەتوانێت ئاسن بشکێنێت، ئاسنی باکوور و بڕۆنز؟ 12
Can anyone smash iron— iron from the north—or bronze?
«سامان و گەنجینەکانت دەکەم بە تاڵانی، بەبێ نرخ، لەبەر هەموو گوناهەکانت، لە سەراپای خاکەکەت. 13
Your wealth and your treasures I will give up as plunder, without charge for all your sins within all your borders.
دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانت، لە خاکێک نەتناسیبێت، چونکە تووڕەییم گڕی گرتووە وەک ئاگرێک دەتانسووتێنێت.» 14
Then I will enslave you to your enemies in a land you do not know, for My anger will kindle a fire that will burn against you.”
«ئەی یەزدان، تۆ دەزانیت، بەبیری خۆتم بهێنەرەوە و گرنگیم پێبدە، تۆڵەم بستێنەوە لە چەوسێنەرانم. وا مەکە بەهۆی پشوودرێژی تۆ لەناوبچم، بزانە کە لەبەر تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت. 15
You understand, O LORD; remember me and attend to me. Avenge me against my persecutors. In Your patience, do not take me away. Know that I endure reproach for Your honor.
کاتێک فەرموودەکانی تۆ هات، خواردم بۆم بووە مایەی شادی و خۆشحاڵی دڵم، چونکە من ناوی تۆم هەڵگرتووە، ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار. 16
Your words were found, and I ate them. Your words became my joy and my heart’s delight. For I bear Your name, O LORD God of Hosts.
قەت لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانەنیشتووم، لەگەڵیشیان دڵخۆش نەبووم. بە تەنها دانیشتم، چونکە دەستی تۆم لەسەر بوو، پڕت کردم لە تووڕەیی. 17
I never sat with the band of revelers, nor did I celebrate with them. Because Your hand was on me, I sat alone, for You have filled me with indignation.
بۆچی ژانم کۆتایی نایەت، برینەکەم بێ چارەیە و نایەوێت چاک بێتەوە؟ ئایا وەک کەندێکی فریودەر دەبیت بۆم، وەک کانییەک جێی متمانە نەبێت؟» 18
Why is my pain unending, and my wound incurable, refusing to be healed? You have indeed become like a mirage to me— water that is not there.
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەگەر تۆبە بکەیت، دەتگەڕێنمەوە لای خۆم تاکو وەک بەندەی خۆم لەبەردەستم ڕاوەستیت. ئەگەر قسەی بە نرخ بکەیت، نەک بێبەها، دەتکەمە وتەبێژی خۆم. با ئەو گەلە بگەڕێتەوە لای تۆ، بەڵام تۆ نەگەڕێیتەوە لای ئەوان. 19
Therefore this is what the LORD says: “If you return, I will restore you; you will stand in My presence. And if you speak words that are noble instead of worthless, you will be My spokesman. It is they who must turn to you, but you must not turn to them.
دەتکەمە شوورا بۆ ئەو گەلە، شوورایەکی بڕۆنزی پتەو، لەگەڵت دەجەنگن بەڵام دەرەقەتت نایەن، چونکە من لەگەڵتدام، بۆ ڕزگارکردن و بۆ فریاکەوتنت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 20
Then I will make you a wall to this people, a fortified wall of bronze; they will fight against you but will not overcome you, for I am with you to save and deliver you, declares the LORD.
«لە دەستی خراپەکاران فریات دەکەوم و لە چنگی زۆرداران دەتکڕمەوە.» 21
I will deliver you from the hand of the wicked and redeem you from the grasp of the ruthless.”

< یەرمیا 15 >