< یەرمیا 14 >

ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیا سەبارەت بە وشکەساڵییەکە: 1
有上主的話傳給耶肋米亞說:
«یەهودا شیوەن دەگێڕێت و شارەکانی دادەڕزێن، بۆ خاکەکە ماتەم دەگێڕن، هاواری ئۆرشەلیمیش بەرزبووەوە. 2
「猶大悲哀,城門蕭條,人人垂頭至地,耶路撒冷哀號四起。
گەورەکان خزمەتکارەکانی خۆیان بۆ ئاو نارد، هاتنە سەر ئەمباراوەکان، بەڵام ئاویان نەدۆزییەوە. بە گۆزەی بەتاڵەوە گەڕانەوە، شەرمەزار و ڕیسوا بوون، سەری خۆیان شۆڕکرد. 3
顯貴派童僕去打水,來到井邊,卻不見有水,帶著空器回去,迷惑慚愧,遮住自己的頭。
لەبەر ئەوەی خاکەکە شەقار شەقار بووە، چونکە باران لە زەوییەکە نەباری، جوتیاران شەرمەزاربوون، سەری خۆیان شۆڕکرد. 4
因為地上不落雨,田地無法耕耘,農夫們都已絕望,遮住自己的頭。
تەنانەت مامزیش لە کێڵگەدا بەچکەی بوو و وازی لێی هێنا، چونکە گیا نەبوو. 5
甚至母鹿在田間生產,因為沒有青草,也得拋棄自己的幼雛。
کەرەکێوییەکان لەسەر گردۆڵکەکان ڕاوەستان، وەک چەقەڵ بایان هەڵمژی، چاویان شل بوو، چونکە گیاوگۆڵ نییە.» 6
野獸站在童山上,像黟狗一般喘息;雙目失神,因為沒有草吃。
لەگەڵ ئەوەی تاوانەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن، ئەی یەزدان، لەبەر خاتری ناوی خۆت شتێک بکە، چونکە هەڵگەڕانەوەکانمان زۆر بوون، دەرهەق بە تۆ گوناهمان کرد. 7
上主,我們的罪過若指證我們,但求你因你的名而施救,因為我們屢次失節,得罪了你。
ئەی هیوای ئیسرائیل، ئەی ڕزگارکەرەکەی کاتی تەنگانە، بۆچی لە خاکەکە وەک نامۆ دەبیت، وەک ڕێبوارێک بۆ تەنها شەوێک بمێنێتەوە؟ 8
你是以色列的希望,是她在患難中的救主。為什麼你在本鄉好像是個陌生人,好像是個投宿一夜的旅客﹖
بۆچی وەک پیاوێکی حەپەساو دەبیت، وەک پاڵەوانێک توانای ڕزگارکردنی نەبێت؟ ئەی یەزدان، تۆ لەناوەڕاستمانی و ئێمە ناوی تۆ هەڵدەگرین، بەجێمان مەهێڵە! 9
為什麼你好像是個沈睡的人,好像是個不能施救的勇士﹖上主,你常在我們之中,我們是歸你名下的人,求你不要離棄我們。
یەزدان ئاوا بەم گەلە دەفەرموێت: «بەڕاستی حەزیان لە گەڕان کرد، خۆیان لێ نەپاراست. جا یەزدانیش پەسەندی نەکردن، ئێستا تاوانەکانیان بەبیر خۆی دەهێنێتەوە و لەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات.» 10
上主論人民說:「他們這樣愛好遊蕩,沒有約束自己的腳,為此上主不喜悅他們;現在憶起了他們的過犯,就懲罰他們的罪惡」。
هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «نوێژ بۆ چاکەی ئەم گەلە مەکە. 11
上主對我說:「你不要為這人民求情!
هەرچەندە بەڕۆژووش بن گوێ لە هاواریان ناگرم، کاتێک قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش بکەن قبوڵی ناکەم، بەڵکو من بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد کۆتاییان پێ دەهێنم.» 12
既使他們齋戒,我也不會俯聽他們的呼籲;既使他們奉獻全燔祭和素祭,我也不會悅納,反而要用戰爭、飢饉和瘟疫將他們消滅」。
منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا پێغەمبەرەکان پێیان دەڵێن:”تووشی شمشێر و قاتوقڕی نابن، بەڵکو لەم شوێنەدا ئاشتی چەسپاوتان دەدەمێ.“» 13
我於是說:「哎呀! 我主上主! 你看,先知們對他們說:你們決不會見到戰爭,你們決不會遭受饑荒,在這地方我必賜給你們真正的平安」。
یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئەو پێغەمبەرانە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن. من نەمناردوون و دەستنیشانم نەکردوون و قسەم لەگەڵ نەکردوون. ئەوان بە بینینی درۆ و فاڵگرتنەوە و پڕوپووچی و خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینیتان بۆ دەکەن.» 14
上主對我說:「先知們以我的名預言謊話,我並沒有派遺他們,也沒有對他們說過話。他們給你們所預言的,是荒謬的幻象空妄的卜筮,存心騙人的欺詐。
لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی ئەو پێغەمبەرانەوە دەفەرموێت: «بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن و منیش نەمناردوون، ئەوان دەڵێن:”شمشێر و قاتوقڕی لەم خاکە نابێت.“ئەو پێغەمبەرانە خۆیان بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن. 15
為此上主這樣說:關於那些以我名義說預言的先知,我既沒有他們,而他們反說:在這 中2不會有戰爭和饑饉,他們就必死於戰爭和饑饉。
ئەو گەلەش کە ئەوان پێشبینی بۆ دەکەن، لەبەر قاتوقڕی و شمشێر لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم فڕێدەدرێن. کەسیش نییە بیاننێژێت، خۆیان و ژن و کوڕ و کچیان. خراپەی شایستەی خۆیان بەسەر سەریاندا دەڕێژم. 16
至於聽他們向自己講說預言的人民,必因饑饉和戰爭,陳屍在耶路撒冷街頭,沒有人掩埋他們和他們的妻室子女;我必將他們的邪惡都傾注在他們身上。
«ئەم قسەیەیان پێ دەڵێیت: «”با چاوەکانم فرمێسک بڕێژن بە شەو و بە ڕۆژ بەبێ وەستان، چونکە گەلەکەم، کچە پاکیزەکەم، برینێکی ترسناکی هەیە، لێدانێکی جەرگبڕ. 17
你應將這話轉告他們:我眼淚直流,晝夜不息,因為我的處女──人民──大受摧殘,受了嚴重的打擊。
ئەگەر بچمە دەرەوە بۆ کێڵگە، بە شمشێر کوژراوان دەبینم. ئەگەر بێمە ناو شار، نەخۆشەکانی قاتوقڕی دەبینم، چونکە پێغەمبەر و کاهینیش بەناو زەوییەکدا دەگەڕێن و نازانن چی دەکەن.“» 18
我若走入田間,看見刀劍的遺屍;我若進入城裏,看見饑饉的可怖慘狀;就連先知和先知們也流亡到他們素不相識的地方」。
«ئایا بە تەواوی یەهودات ڕەتکردووەتەوە؟ ئایا بێزت لە سییۆن دەبێتەوە؟ بۆچی وا تووشی بەڵات کردین کە چاکبوونەوەمان نەبێت؟ چاوەڕێی ئاشتی بووین، بەڵام چاکە نەهات، هەروەها کاتی چاکبوونەوە، بەڵام ئەوەتا ترس. 19
難道你決意拋棄猶大,實心厭惡熙雍﹖為什麼你打擊我們,致使我們醫治無望﹖我們原是期待和平,卻不見好轉;希望醫治的時日,卻只見恐怖!
ئەی یەزدان، دان دەنێین بە یاخیبوونی خۆمان و تاوانی باوباپیرانمان، گوناهمان دەرهەق بە تۆ کرد. 20
上主,我們承認我們的罪惡,和我們祖先的過犯;我們實在得罪了你。
لە پێناوی ناوی خۆت، ڕەتمان مەکەوە، تەختی شکۆی خۆت ڕیسوا مەکە، پەیمانەکەی خۆت لەگەڵ ئێمە بەبیر بێتەوە، مەیشکێنە. 21
願你為了你的名,不要嫌棄,不要輕慢你光榮的御! 望你記憶,不要廢除你與我們訂的盟約!
ئایا لەناو بتە پووچەکانی نەتەوەکان هەیە باران ببارێنێت؟ یان ئایا ئاسمان خۆی ڕەهێڵ دەبارێنێت؟ ئەی تۆ یەزدانی پەروەردگارمان نیت؟ جا هیوامان بە تۆیە، چونکە تۆ ئەوەی کە هەموو ئەمانەت کردووە.» 22
異民的「虛無」中,有能降雨的嗎﹖或是諸天能自施甘霖﹖難道不只是你,上主我們的天主! 我們寄望於你,因為你行了這一切事。

< یەرمیا 14 >