< یەرمیا 14 >
ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیا سەبارەت بە وشکەساڵییەکە: | 1 |
有上主的話傳給耶肋米亞說:
«یەهودا شیوەن دەگێڕێت و شارەکانی دادەڕزێن، بۆ خاکەکە ماتەم دەگێڕن، هاواری ئۆرشەلیمیش بەرزبووەوە. | 2 |
「猶大悲哀,城門蕭條,人人垂頭至地,耶路撒冷哀號四起。
گەورەکان خزمەتکارەکانی خۆیان بۆ ئاو نارد، هاتنە سەر ئەمباراوەکان، بەڵام ئاویان نەدۆزییەوە. بە گۆزەی بەتاڵەوە گەڕانەوە، شەرمەزار و ڕیسوا بوون، سەری خۆیان شۆڕکرد. | 3 |
顯貴派童僕去打水,來到井邊,卻不見有水,帶著空器回去,迷惑慚愧,遮住自己的頭。
لەبەر ئەوەی خاکەکە شەقار شەقار بووە، چونکە باران لە زەوییەکە نەباری، جوتیاران شەرمەزاربوون، سەری خۆیان شۆڕکرد. | 4 |
因為地上不落雨,田地無法耕耘,農夫們都已絕望,遮住自己的頭。
تەنانەت مامزیش لە کێڵگەدا بەچکەی بوو و وازی لێی هێنا، چونکە گیا نەبوو. | 5 |
甚至母鹿在田間生產,因為沒有青草,也得拋棄自己的幼雛。
کەرەکێوییەکان لەسەر گردۆڵکەکان ڕاوەستان، وەک چەقەڵ بایان هەڵمژی، چاویان شل بوو، چونکە گیاوگۆڵ نییە.» | 6 |
野獸站在童山上,像黟狗一般喘息;雙目失神,因為沒有草吃。
لەگەڵ ئەوەی تاوانەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن، ئەی یەزدان، لەبەر خاتری ناوی خۆت شتێک بکە، چونکە هەڵگەڕانەوەکانمان زۆر بوون، دەرهەق بە تۆ گوناهمان کرد. | 7 |
上主,我們的罪過若指證我們,但求你因你的名而施救,因為我們屢次失節,得罪了你。
ئەی هیوای ئیسرائیل، ئەی ڕزگارکەرەکەی کاتی تەنگانە، بۆچی لە خاکەکە وەک نامۆ دەبیت، وەک ڕێبوارێک بۆ تەنها شەوێک بمێنێتەوە؟ | 8 |
你是以色列的希望,是她在患難中的救主。為什麼你在本鄉好像是個陌生人,好像是個投宿一夜的旅客﹖
بۆچی وەک پیاوێکی حەپەساو دەبیت، وەک پاڵەوانێک توانای ڕزگارکردنی نەبێت؟ ئەی یەزدان، تۆ لەناوەڕاستمانی و ئێمە ناوی تۆ هەڵدەگرین، بەجێمان مەهێڵە! | 9 |
為什麼你好像是個沈睡的人,好像是個不能施救的勇士﹖上主,你常在我們之中,我們是歸你名下的人,求你不要離棄我們。
یەزدان ئاوا بەم گەلە دەفەرموێت: «بەڕاستی حەزیان لە گەڕان کرد، خۆیان لێ نەپاراست. جا یەزدانیش پەسەندی نەکردن، ئێستا تاوانەکانیان بەبیر خۆی دەهێنێتەوە و لەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات.» | 10 |
上主論人民說:「他們這樣愛好遊蕩,沒有約束自己的腳,為此上主不喜悅他們;現在憶起了他們的過犯,就懲罰他們的罪惡」。
هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «نوێژ بۆ چاکەی ئەم گەلە مەکە. | 11 |
上主對我說:「你不要為這人民求情!
هەرچەندە بەڕۆژووش بن گوێ لە هاواریان ناگرم، کاتێک قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش بکەن قبوڵی ناکەم، بەڵکو من بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد کۆتاییان پێ دەهێنم.» | 12 |
既使他們齋戒,我也不會俯聽他們的呼籲;既使他們奉獻全燔祭和素祭,我也不會悅納,反而要用戰爭、飢饉和瘟疫將他們消滅」。
منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا پێغەمبەرەکان پێیان دەڵێن:”تووشی شمشێر و قاتوقڕی نابن، بەڵکو لەم شوێنەدا ئاشتی چەسپاوتان دەدەمێ.“» | 13 |
我於是說:「哎呀! 我主上主! 你看,先知們對他們說:你們決不會見到戰爭,你們決不會遭受饑荒,在這地方我必賜給你們真正的平安」。
یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئەو پێغەمبەرانە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن. من نەمناردوون و دەستنیشانم نەکردوون و قسەم لەگەڵ نەکردوون. ئەوان بە بینینی درۆ و فاڵگرتنەوە و پڕوپووچی و خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینیتان بۆ دەکەن.» | 14 |
上主對我說:「先知們以我的名預言謊話,我並沒有派遺他們,也沒有對他們說過話。他們給你們所預言的,是荒謬的幻象空妄的卜筮,存心騙人的欺詐。
لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی ئەو پێغەمبەرانەوە دەفەرموێت: «بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن و منیش نەمناردوون، ئەوان دەڵێن:”شمشێر و قاتوقڕی لەم خاکە نابێت.“ئەو پێغەمبەرانە خۆیان بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن. | 15 |
為此上主這樣說:關於那些以我名義說預言的先知,我既沒有他們,而他們反說:在這 中2不會有戰爭和饑饉,他們就必死於戰爭和饑饉。
ئەو گەلەش کە ئەوان پێشبینی بۆ دەکەن، لەبەر قاتوقڕی و شمشێر لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم فڕێدەدرێن. کەسیش نییە بیاننێژێت، خۆیان و ژن و کوڕ و کچیان. خراپەی شایستەی خۆیان بەسەر سەریاندا دەڕێژم. | 16 |
至於聽他們向自己講說預言的人民,必因饑饉和戰爭,陳屍在耶路撒冷街頭,沒有人掩埋他們和他們的妻室子女;我必將他們的邪惡都傾注在他們身上。
«ئەم قسەیەیان پێ دەڵێیت: «”با چاوەکانم فرمێسک بڕێژن بە شەو و بە ڕۆژ بەبێ وەستان، چونکە گەلەکەم، کچە پاکیزەکەم، برینێکی ترسناکی هەیە، لێدانێکی جەرگبڕ. | 17 |
你應將這話轉告他們:我眼淚直流,晝夜不息,因為我的處女──人民──大受摧殘,受了嚴重的打擊。
ئەگەر بچمە دەرەوە بۆ کێڵگە، بە شمشێر کوژراوان دەبینم. ئەگەر بێمە ناو شار، نەخۆشەکانی قاتوقڕی دەبینم، چونکە پێغەمبەر و کاهینیش بەناو زەوییەکدا دەگەڕێن و نازانن چی دەکەن.“» | 18 |
我若走入田間,看見刀劍的遺屍;我若進入城裏,看見饑饉的可怖慘狀;就連先知和先知們也流亡到他們素不相識的地方」。
«ئایا بە تەواوی یەهودات ڕەتکردووەتەوە؟ ئایا بێزت لە سییۆن دەبێتەوە؟ بۆچی وا تووشی بەڵات کردین کە چاکبوونەوەمان نەبێت؟ چاوەڕێی ئاشتی بووین، بەڵام چاکە نەهات، هەروەها کاتی چاکبوونەوە، بەڵام ئەوەتا ترس. | 19 |
難道你決意拋棄猶大,實心厭惡熙雍﹖為什麼你打擊我們,致使我們醫治無望﹖我們原是期待和平,卻不見好轉;希望醫治的時日,卻只見恐怖!
ئەی یەزدان، دان دەنێین بە یاخیبوونی خۆمان و تاوانی باوباپیرانمان، گوناهمان دەرهەق بە تۆ کرد. | 20 |
上主,我們承認我們的罪惡,和我們祖先的過犯;我們實在得罪了你。
لە پێناوی ناوی خۆت، ڕەتمان مەکەوە، تەختی شکۆی خۆت ڕیسوا مەکە، پەیمانەکەی خۆت لەگەڵ ئێمە بەبیر بێتەوە، مەیشکێنە. | 21 |
願你為了你的名,不要嫌棄,不要輕慢你光榮的御! 望你記憶,不要廢除你與我們訂的盟約!
ئایا لەناو بتە پووچەکانی نەتەوەکان هەیە باران ببارێنێت؟ یان ئایا ئاسمان خۆی ڕەهێڵ دەبارێنێت؟ ئەی تۆ یەزدانی پەروەردگارمان نیت؟ جا هیوامان بە تۆیە، چونکە تۆ ئەوەی کە هەموو ئەمانەت کردووە.» | 22 |
異民的「虛無」中,有能降雨的嗎﹖或是諸天能自施甘霖﹖難道不只是你,上主我們的天主! 我們寄望於你,因為你行了這一切事。