< یەرمیا 13 >

یەزدان ئەمەی پێ فەرمووم: «بڕۆ پشتێنێکی کەتان بۆ خۆت بکڕە و لە ناوقەدی خۆتی ببەستە، بەڵام مەیخەرە ناو ئاوەوە.» 1
The LORD said to me, “Go, and buy yourself a linen belt, and put it on your waist, and do not put it in water.”
منیش پشتێنم کڕی، بەپێی فەرمانی یەزدان، لە ناوقەدی خۆمم بەست. 2
So I bought a belt according to the LORD’s word, and put it on my waist.
ئینجا دووبارە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: 3
The LORD’s word came to me the second time, saying,
«ئەو پشتێنەی کە کڕیت، کە لە ناوقەدت بەستووە، هەستە و بڕۆ بیبە پەرات و لەوێ لە کەلێنی بەردێک بیشارەوە.» 4
“Take the belt that you have bought, which is on your waist, and arise, go to the Euphrates, and hide it there in a cleft of the rock.”
منیش بەپێی ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردم چووم و لە پەرات شاردمەوە. 5
So I went and hid it by the Euphrates, as the LORD commanded me.
دوای ماوەیەکی درێژ، یەزدان پێی فەرمووم: «هەستە، بڕۆ بۆ پەرات و لەوێ ئەو پشتێنە هەڵبگرە کە فەرمانم پێکردیت لەوێ بیشاریتەوە.» 6
After many days, the LORD said to me, “Arise, go to the Euphrates, and take the belt from there, which I commanded you to hide there.”
منیش چووم بۆ پەرات، هەڵمکۆڵی و پشتێنەکەم لەو شوێنە هەڵگرتەوە کە تێیدا شاردبوومەوە، ئەوەتا ڕزیوە و بە کەڵکی هیچ نایەت. 7
Then I went to the Euphrates, and dug, and took the belt from the place where I had hidden it; and behold, the belt was ruined. It was profitable for nothing.
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: 8
Then the LORD’s word came to me, saying,
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئاوا شانازی یەهودا و شانازییە مەزنەکەی ئۆرشەلیم دەڕزێنم. 9
“The LORD says, ‘In this way I will ruin the pride of Judah, and the great pride of Jerusalem.
ئەم گەلە بەدکارەی نایەوێت گوێ لە قسەی من بگرێت و بەدوای کەللەڕەقی خۆی کەوتووە، بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەوێت بۆ ئەوەی بیانپەرستێت و کڕنۆشیان بۆ ببات، وەک ئەم پشتێنەی لێدێت کە بە کەڵکی هیچ نایەت. 10
This evil people, who refuse to hear my words, who walk in the stubbornness of their heart, and have gone after other gods to serve them and to worship them, will even be as this belt, which is profitable for nothing.
وەک چۆن پشتێن لە پشتی مرۆڤ دەبەسرتێت، ئاوا هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل و هەموو بنەماڵەی یەهودام لە پشتی خۆم بەست، هەتا ببنە گەلی من و ناو و شانازی و شکۆمەندی، بەڵام گوێیان نەگرت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 11
For as the belt clings to the waist of a man, so I have caused the whole house of Israel and the whole house of Judah to cling to me,’ says the LORD; ‘that they may be to me for a people, for a name, for praise, and for glory; but they would not hear.’
«جا ئەم فەرمایشتەیان پێ ڕابگەیەنە:”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت.“جا پێت دەڵێن:”بۆ ئێمە نازانین هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت؟“ 12
“Therefore you shall speak to them this word: ‘The LORD, the God of Israel says, “Every container should be filled with wine.”’ They will tell you, ‘Do we not certainly know that every container should be filled with wine?’
تۆش پێیان دەڵێیت:”یەزدان دەفەرموێت: ئەوەتا من هەموو دانیشتووانی ئەم خاکە پڕ دەکەم لە سەرخۆشی، ئەو پاشایانەی لە داودن، لەسەر تەختەکەی دانیشتوون، کاهین و پێغەمبەران و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم. 13
Then tell them, ‘The LORD says, “Behold, I will fill all the inhabitants of this land, even the kings who sit on David’s throne, the priests, the prophets, and all the inhabitants of Jerusalem, with drunkenness.
بە یەکتری وردوخاش دەکەم، باوک و کوڕ پێکەوە، دڵم ناسووتێت و دەست ناپارێزم و بەزەییم نایەتەوە لە لەناوبردنیان.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 14
I will dash them one against another, even the fathers and the sons together,” says the LORD: “I will not pity, spare, or have compassion, that I should not destroy them.”’”
گوێ بگرن و گوێ شل بکەن، لووتبەرز مەبن، چونکە یەزدان فەرموویەتی. 15
Hear, and give ear. Do not be proud, for the LORD has spoken.
شکۆ بدەنە یەزدانی پەروەردگارتان بەر لەوەی تاریکی دابێنێت، بەر لەوەی پەل بکوتن لەسەر چیا بەر لە تاریکایی شەو. ئێوە خوازیاری ڕووناکین بەڵام ئەو دەیکاتە سێبەری مەرگ، دەیکاتە ئەنگوستەچاو. 16
Give glory to the LORD your God, before he causes darkness, and before your feet stumble on the dark mountains, and while you look for light, he turns it into the shadow of death, and makes it deep darkness.
بەڵام ئەگەر گوێ نەگرن، بە نهێنی دەگریێم لەبەر لووتبەرزیتان، چاوەکانم بەکوڵ دەگریێن و فرمێسک دەڕێژێت، چونکە مێگەلی یەزدان ڕاپێچ کرا. 17
But if you will not hear it, my soul will weep in secret for your pride. My eye will weep bitterly, and run down with tears, because the LORD’s flock has been taken captive.
بە پاشا و بە شاژنی دایک بڵێ: «لەسەر تەختەکان وەرنە خوارەوە، چونکە تاجی شکۆمەندیتان لەسەرتان دێتە خوارەوە.» 18
Say to the king and to the queen mother, “Humble yourselves. Sit down, for your crowns have come down, even the crown of your glory.
شارەکانی نەقەب دادەخرێن و کەس نییە بیانکاتەوە. هەموو یەهودا ڕاپێچ دەکرێ، سەراپای ڕاپێچ دەکرێن. 19
The cities of the South are shut up, and there is no one to open them. Judah is carried away captive: all of them. They are wholly carried away captive.
چاوت هەڵبڕە و ئەوانە ببینە کە لە باکوورەوە دێن! کوا ئەو مێگەلەی پێت درا، ئەو مەڕانەی شانازیت پێوە دەکردن؟ 20
Lift up your eyes, and see those who come from the north. Where is the flock that was given to you, your beautiful flock?
چی دەڵێی کاتێک یەزدان ئەوانەت لەسەر دادەنێت کە فێری هاوپەیمانیت کردن؟ ئایا ژان ناتگرێت وەک ئەو ژنەی منداڵی دەبێت؟ 21
What will you say when he sets over you as head those whom you have yourself taught to be friends to you? Will not sorrows take hold of you, as of a woman in travail?
ئەگەر لە دڵی خۆتدا بڵێی، «بۆچی ئەمانەم بەسەرهات؟» لەبەر زۆری تاوانت، دامێنت هەڵکرا دەستدرێژییان کردە سەرت. 22
If you say in your heart, “Why have these things come on me?” Your skirts are uncovered because of the greatness of your iniquity, and your heels suffer violence.
ئایا حەبەشی دەتوانێت پێستی خۆی بگۆڕێت، یان پڵنگ بەڵەکەکانی؟ ئێوەش ناتوانن چاکە بکەن، کە لە خراپە ڕاهاتوون! 23
Can the Ethiopian change his skin, or the leopard his spots? Then may you also do good, who are accustomed to do evil.
«وەک پووش پەرتیان دەکەم کە بای چۆڵەوانی هەڵیدەگرێت.» 24
“Therefore I will scatter them as the stubble that passes away by the wind of the wilderness.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە بەختی تۆیە، ئەو بەشەی لەلایەن منەوە پێتدراوە، لەبەر ئەوەی منت لەبیر کرد و پشتت بە خوداوەندی درۆیین بەست. 25
This is your lot, the portion measured to you from me,” says the LORD, “because you have forgotten me, and trusted in falsehood.”
منیش دامێنت بەسەر ڕووتدا هەڵدەدەمەوە، ئینجا دەستدریژیت دەکرێتە سەر! 26
Therefore I will also uncover your skirts on your face, and your shame will appear.
داوێنپیسی و حیلاندنت، بێڕوویی لەشفرۆشیت! لەسەر گردەکان و کێڵگەکان قێزەونییەکانی تۆم بینی. ئەی ئۆرشەلیم، قوڕبەسەرت! هەتا کەی پاک نابیتەوە؟» 27
I have seen your abominations, even your adulteries and your neighing, the lewdness of your prostitution, on the hills in the field. Woe to you, Jerusalem! You will not be made clean. How long will it yet be?”

< یەرمیا 13 >