< یەرمیا 12 >

ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت کاتێک سکاڵای خۆم بۆ تۆ دەهێنم. لەگەڵ ئەوەشدا سەبارەت بە حوکمەکانی تۆ دەدوێم: بۆچی ڕێگای بەدکاران سەرکەوتووە؟ بۆچی هەموو ناپاکەکان ئاسوودەن؟ 1
Righteous are You, O LORD, when I plead before You. Yet about Your judgments I wish to contend with You: Why does the way of the wicked prosper? Why do all the faithless live at ease?
ئەوانت چاند و ڕەگیان داکوتا، گەشەیان کرد و بەریان دا. تۆ هەردەم لەسەر زاری ئەوانیت بەڵام لە دڵیان دووریت. 2
You planted them, and they have taken root. They have grown and produced fruit. You are ever on their lips, but far from their hearts.
بەڵام ئەی یەزدان، تۆ دەمناسیت، دەمبینیت و لەلای خۆت دڵی من تاقی دەکەیتەوە. وەک مەڕ بۆ سەربڕین جیایان بکەوە! بۆ ڕۆژی کوشتن تەرخانیان بکە! 3
But You know me, O LORD; You see me and test my heart toward You. Drag away the wicked like sheep to the slaughter and set them apart for the day of carnage.
هەتا کەی زەوی بگریێ و گیای هەموو کێڵگەکان وشک بێت؟ لەبەر خراپەی دانیشتووانەکەی ئاژەڵ و باڵندە لەناوچوون، چونکە گوتیان: «خودا کۆتایی ئێمە نابینێت.» 4
How long will the land mourn and the grass of every field be withered? Because of the evil of its residents, the animals and birds have been swept away, for the people have said, “He cannot see what our end will be.”
«ئەگەر لە ڕاکردن لەگەڵ پیادەکان ماندوو بیت، ئەی چۆن پێشبڕکێ لەگەڵ ئەسپەکان دەکەیت؟ ئەگەر لەسەر خاکێکی سەلامەت ساتمە دەکەیت و دەکەویت، ئەی لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردون چی دەکەیت؟ 5
“If you have raced with men on foot and they have worn you out, how can you compete with horses? If you stumble in a peaceful land, how will you do in the thickets of the Jordan?
براکانت و بنەماڵەکەشت، ئەوانیش ناپاکییان لەگەڵ کردیت، ئەوانیش پڕ بەدەم بەدواتدا هاواریان کرد. لێیان دڵنیا مەبە، هەرچەندە باسی چاکەشیان بۆ کردیت. 6
Even your brothers— your own father’s household— even they have betrayed you; even they have cried aloud against you. Do not trust them, though they speak well of you.
«واز لە ماڵی خۆم دەهێنم، میراتی خۆم ڕەت دەکەمەوە، ئەویندارەکەی خۆم دەخەمە چنگی دوژمەنەکانیەوە. 7
I have forsaken My house; I have abandoned My inheritance. I have given the love of My life into the hands of her enemies.
میراتەکەم لێم دەبێتە شێرێک لە دارستان، بەسەرمدا دەنەڕێنێت، لەبەر ئەوە دژایەتی دەکەم. 8
My inheritance has become to Me like a lion in the forest. She has roared against Me; therefore I hate her.
ئایا میراتەکەم مەلی گۆشتخۆری خاڵدارە، کە مەلە گۆشتخۆرەکانی دیکە چواردەوریان داوە و هێرشیان کردووەتە سەری؟ بڕۆن هەموو ئاژەڵە کێوییەکان کۆبکەنەوە، بیانهێنن بۆ خواردن. 9
Is not My inheritance to Me like a speckled bird of prey with other birds of prey circling against her? Go, gather all the beasts of the field; bring them to devour her.
زۆر شوان ڕەزەمێوەکەی من تێکدەدەن، کێڵگەکەی من پێپەست دەکەن. کێڵگە ئارەزووبەخشەکەی من دەکەنە چۆڵەوانییەکی کاول. 10
Many shepherds have destroyed My vineyard; they have trampled My plot of ground. They have turned My pleasant field into a desolate wasteland.
دەیکەنە کاولگە، کاولگە شیوەن بۆ من دەگێڕێت. هەموو زەوی کاول دەبێت، چونکە کەس نییە گرنگی پێبدات. 11
They have made it a desolation; desolate before Me, it mourns. All the land is laid waste, but no man takes it to heart.
لەسەر هەموو گردۆڵکەکانی چۆڵەوانی تاڵانکەران دێن، چونکە شمشێری یەزدان لەوپەڕی زەوییەوە هەتا ئەم پەڕی دەخوات، ئاشتی بۆ هیچ کەسێک نابێت. 12
Over all the barren heights in the wilderness the destroyers have come, for the sword of the LORD devours from one end of the earth to the other. No flesh has peace.
گەنم دەچێنن و دڕک دەدورنەوە، ماندوو دەبن و قازانج ناکەن. ئیتر شەرمەزار دەبن لە بەروبوومەکەتان، لە گڕی تووڕەیی یەزدان.» 13
They have sown wheat but harvested thorns. They have exhausted themselves to no avail. Bear the shame of your harvest because of the fierce anger of the LORD.”
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەو نەتەوە بەدکارانەی دراوسێم کە دەستیان لە میراتەکەم دا کە دامە ئیسرائیلی گەلەکەم، ئەوەتا لە خاکەکەدا ڕیشەکێشیان دەکەم و بنەماڵەی یەهوداش لەناوەڕاستیان ڕیشەکێش دەکەم. 14
This is what the LORD says: “As for all My evil neighbors who attack the inheritance that I bequeathed to My people Israel, I am about to uproot them from their land, and I will uproot the house of Judah from among them.
لەدوای ئەوەی ڕیشەکێشیان دەکەم، دەگەڕێمەوە بەزەییم پێیاندا دێتەوە، هەریەکە بۆ میراتەکەی خۆی و بۆ خاکەکەی خۆی دەگەڕێنمەوە. 15
But after I have uprooted them, I will once again have compassion on them and return each one to his inheritance and to his land.
لە ڕابردوو گەلەکەی منیان فێرکرد سوێند بە ناوی بەعل بخۆن، بەڵام ئەگەر ئێستا بە تەواوی فێری نەریتی گەلەکەی من ببن، ئەگەر سوێندیان بە ناوی من خوارد و گوتیان:”بە یەزدانی زیندوو،“ئەوا لەنێو گەلەکەم بنیاد دەنرێن. 16
And if they will diligently learn the ways of My people and swear by My name, saying, ‘As surely as the LORD lives’—just as they once taught My people to swear by Baal—then they will be established among My people.
بەڵام هەر نەتەوەیەک ئەگەر گوێ نەگرێت، من لە ڕەگەوە ڕیشەکێشی دەکەم و لەناوی دەبەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 17
But if they will not obey, then I will uproot that nation; I will uproot it and destroy it, declares the LORD.”

< یەرمیا 12 >