< یاقوب 4 >

هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم شەڕ و ناکۆکییەی نێوانتان چییە؟ ئایا بەهۆی ئارەزووە خراپەکانتانەوە نییە کە لە ئەندامەکانی لەشتاندا دەجەنگن. 1
Whence is it, that there are among you fightings and broils? Is it not from the lusts, which war in your members?
ئارەزوو دەکەن و نیتانە، هەر بۆیە دەکوژن. ئیرەیی دەبەن و ناتوانن دەستتان بکەوێت، هەر بۆیە ناکۆکی دەکەن و شەڕ دەکەن. نیتانە، چونکە لە خودا داوا ناکەن. 2
Ye covet, and possess not; and ye kill, and envy, and effect nothing: and ye fight and make attacks; and ye have not, because ye ask not.
کاتێک داوا دەکەن وەریناگرن، چونکە بە پاڵنەری خراپ داوا دەکەن، تاکو ئارەزووەکانتانی پێ تێر بکەن. 3
Ye ask, and receive not; because ye ask wickedly, that ye may pamper your lusts.
ئەی داوێنپیسان، نازانن دۆستایەتی جیهان دوژمنایەتی خودایە؟ بۆیە ئەوەی بیەوێت ببێتە دۆستی جیهان، ئەوا بووەتە دوژمنی خودا. 4
Ye adulterers, know ye not, that the love of the world is hostility towards God? He therefore who chooseth to be a lover of this world, is the enemy of God.
یاخود وا دەزانن نووسراوە پیرۆزەکە لەخۆڕا دەفەرموێ، خودا بە دڵگەرمی پەرۆشە بەو ڕۆحەی کە تیاماندا نیشتەجێی کردووە؟ 5
Or think ye, that the scripture hath vainly said: The spirit dwelling in us lusteth with envy?
بەڵام نیعمەتی زیاتر دەدات، بۆیە نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێت: [خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات، بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.] 6
But our Lord hath given us more grace. Therefore he said: The Lord humbleth the lofty, and giveth grace to the lowly.
بۆیە ملکەچی خودا بن. بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت. 7
Subject yourselves therefore to God; and stand firm against Satan, and he will flee from you.
لە خودا نزیک بنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە. دەستتان خاوێن بکەنەوە ئەی گوناهباران، دڵتان پاک بکەنەوە ئەی ڕاڕایەکان. 8
Draw nigh to God, and he will draw nigh to you. Cleanse your hands, ye sinners: sanctify your hearts, ye divided in mind.
خەفەت بخۆن و بگریێن و شیوەن بکەن. پێکەنینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خەفەت. 9
Humble yourselves, and mourn: let your laughter be turned into mourning, and your joy into grief.
لەبەردەم پەروەردگاردا بێفیز بن، ئەویش بەرزتان دەکاتەوە. 10
Humble yourselves before the Lord, and he will exalt you.
خوشکان، برایان، بە خراپە باسی یەکتری مەکەن. ئەوەی بە خراپە باسی خوشک یان براکەی بکات یاخود حوکمیان بدات، ئەوا بە خراپە باسی تەورات دەکات و تەورات حوکم دەدات. ئەگەر تەورات حوکم بدەیت، ئەوا تۆ کار بە تەورات ناکەیت، بەڵکو خۆت دەکەیت بە دادوەر بەسەرییەوە. 11
Speak not against each other, my brethren; for he that speaketh against his brother, or judgeth his brother, speaketh against the law, and judgeth the law. And if thou judgest the law, thou art not a doer of the law, but its judge.
تەنها یەک شەریعەتدانەر و دادوەر هەیە، ئەو دەتوانێت ڕزگار بکات و لەناوببات. بەڵام تۆ کێی تاکو نزیکەکەت حوکم بدەیت؟ 12
There is one Law-giver and Judge, who can make alive, and can destroy: but who art thou, that thou judgest thy neighbor?
وەرن ئەوانەی دەڵێن: «ئەمڕۆ یان بەیانی دەڕۆین بۆ فڵان شار، ساڵێک لەوێ دەبین و کاسبی دەکەین و قازانج دەکەین.» 13
But what shall we say of those, who say: To-day or to-morrow we will go to such or such a city, and will abide there a year; and we will traffic, and get gain?
ئێوە کە نازانن بەیانی چی دەبێت، ژیانتان چییە؟ چونکە هەڵمێکە، ماوەیەک دەردەکەوێت، دواتر نامێنێت. 14
And they know not what will be to-morrow: for what is our life, but an exhalation that is seen a little while, and then vanisheth and is gone?
لە جیاتی ئەوە بڵێن: «ئەگەر مەسیحی باڵادەست خواستی لەسەر بوو و ژیاین، ئەمە و ئەوە دەکەین.» 15
Whereas they should say: If the Lord please, and we live, we will do this or that.
بەڵام ئێوە شانازی بە لووتبەرزیتانەوە دەکەن، هەموو شانازییەکی ئاواش خراپە. 16
They glory in their vaunting. All such glorying is evil.
بۆیە ئەوەی بزانێت چاکە بکات و نەیکات، گوناه دەکات. 17
He that knoweth the good, and doeth it not, to him is sin.

< یاقوب 4 >