< یاقوب 2 >

ئەی خوشکان و برایانم، ئێمەی باوەڕداران بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، نابێت جیاکاری لەنێوان خەڵکی بکەین. 1
ای برادران من، ایمان خداوند ما عیسی مسیح، رب الجلال را با ظاهربینی مدارید.۱
ئەگەر پیاوێک هاتە ناو کۆڕەکەتان، ئەنگوستیلەی زێڕی لە پەنجە بوو و بەرگی نایاب بوو، هەروەها هەژارێکیش بە بەرگی پیس، 2
زیرا اگر به کنیسه شما شخصی با انگشتری زرین و لباس نفیس داخل شود و فقیری نیز باپوشاک ناپاک درآید،۲
تەماشای بەرگە نایابەکەتان کرد و گوتتان: «لێرە دانیشە باشە،» بە هەژارەکەش بڵێن: «لەوێ ڕابوەستە» یان «لەبەرپێم دانیشە،» 3
و به صاحب لباس فاخرمتوجه شده، گویید: «اینجا نیکو بنشین» و به فقیرگویید: «تو در آنجا بایست یا زیر پای انداز من بنشین»،۳
ئایا لەنێوان خۆتاندا جیاکاری ناکەن و بە بیری خراپ حوکم بەسەر یەکدا نادەن؟ 4
آیا در خود متردد نیستید و داوران خیالات فاسد نشده‌اید؟۴
خوشک و برا خۆشەویستەکانم، گوێ بگرن: ئایا خودا هەژارانی ئەم جیهانەی هەڵنەبژاردووە تاکو لە باوەڕ دەوڵەمەند بن و میراتگری شانشین بن، کە بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت؟ 5
‌ای برادران عزیز، گوش دهید. آیا خدا فقیران این جهان را برنگزیده است تا دولتمند در ایمان و وارث آن ملکوتی که به محبان خود وعده فرموده است بشوند؟۵
بەڵام ئێوە سووکایەتیتان بە هەژارەکە کرد. ئایا دەوڵەمەندەکان نین خۆیان بەسەرتاندا دەسەپێنن و ڕاپێچی دادگاکانتان دەکەن؟ 6
لکن شما فقیر را حقیر شمرده‌اید. آیا دولتمندان برشما ستم نمی کنند و شما را در محکمه هانمی کشند؟۶
ئایا ئەوان نین کفر بەو ناوە چاکە دەکەن کە پێی بانگکراون؟ 7
آیا ایشان به آن نام نیکو که بر شما نهاده شده است کفر نمی گویند؟۷
ئەگەر بەڕاستی شەریعەتی شاهانەتان هێناوەتە دی کە بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکە دەڵێ: [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،] چاک دەکەن. 8
اما اگر آن شریعت ملوکانه را برحسب کتاب به‌جا آورید یعنی «همسایه خود را مثل نفس خود محبت نما» نیکو می‌کنید.۸
بەڵام ئەگەر جیاکاری بکەن، ئەوا گوناه دەکەن و وەک سەرپێچیکار لەلایەن شەریعەتەوە سەرزەنشت دەکرێن، 9
لکن اگرظاهربینی کنید، گناه می‌کنید و شریعت شما را به خطاکاری ملزم می‌سازد.۹
چونکە ئەوەی هەموو شەریعەت بەجێبهێنێت، بەڵام تەنها بەندێکی بشکێنێت، ئەوا لە هەمووی تاوانبارە. 10
زیرا هرکه تمام شریعت را نگاه دارد و در یک جزو بلغزد، ملزم همه می‌باشد.۱۰
ئەوەی فەرموویەتی: [داوێنپیسی مەکە،] هەروەها فەرمووشیەتی: [مەکوژە.] ئەگەر داوێنپیسیت نەکرد بەڵام یەکێکت کوشت، ئەوا سەرپێچی شەریعەتت کردووە. 11
زیرا او که گفت: «زنا مکن»، نیزگفت: «قتل مکن». پس هرچند زنا نکنی، اگر قتل کردی، از شریعت تجاوز نمودی.۱۱
ئاوا بدوێن و ئاوا کار بکەن، وەک ئەوەی بە شەریعەتی ئازادی حوکم بدرێن، 12
همچنین سخن گویید و عمل نمایید مانند کسانی که برایشان داوری به شریعت آزادی خواهد شد.۱۲
چونکە حوکمدان بێ بەزەییانەیە بۆ ئەو کەسەی کە بێ بەزەیی بووە، بەڵام بەزەیی بەسەر حوکمداندا سەردەکەوێت. 13
زیرا آن داوری بی‌رحم خواهد بود برکسی‌که رحم نکرده است و رحم بر داوری مفتخرمی شود.۱۳
خوشکان و برایانم، چ سوودێکی هەیە ئەگەر یەکێک بڵێت باوەڕم هەیە، بەڵام کرداری نەبێت؟ ئایا ئەم جۆرە باوەڕە دەتوانێت ڕزگاری بکات؟ 14
‌ای برادران من، چه سود دارد اگر کسی گوید: «ایمان دارم» وقتی که عمل ندارد؟ آیاایمان می‌تواند او را نجات‌بخشد؟۱۴
ئەگەر خوشک یان برایەک پێویستی بە جلوبەرگ و خواردنی ڕۆژانە هەبوو، 15
پس اگربرادری یا خواهری برهنه و محتاج خوراک روزینه باشد،۱۵
یەکێکتان پێتان گوتن: «بەخێر بچن، جلی گەرم لەبەر بکەن، تێر بخۆن،» و پێداویستییەکانی ژیانیان نەدەنێ، چ سوودێکی هەیە؟ 16
و کسی از شما بدیشان گوید: «به سلامتی بروید و گرم و سیر شوید»، لیکن مایحتاج بدن را بدیشان ندهد، چه نفع دارد؟۱۶
بەم شێوەیەش، باوەڕ ئەگەر کرداری نەبێت، لە خۆیدا مردووە. 17
همچنین ایمان نیز اگر اعمال ندارد، در خودمرده است.۱۷
لەوانەیە کەسێک بڵێ: «تۆ باوەڕت هەیە و من ‏کردار.» نیشانم بدە باوەڕت چۆن بێ کردار دەبێت، ئەوسا منیش بە کردارەکانم نیشانت دەدەم باوەڕم چۆنە‏. 18
بلکه کسی خواهد گفت: «تو ایمان داری و من اعمال دارم. ایمان خود را بدون اعمال به من بنما و من ایمان خود را از اعمال خود به توخواهم نمود.»۱۸
تۆ باوەڕت هەیە کە یەک خودا هەیە، چاک دەکەیت. تەنانەت ڕۆحە پیسەکانیش باوەڕ دەکەن و دەلەرزن. 19
تو ایمان داری که خدا واحداست؟ نیکو می‌کنی! شیاطین نیز ایمان دارند و می لرزند!۱۹
ئەی مرۆڤی گێل، دەتەوێت بزانیت کە باوەڕ بێ کردار نەزۆکە؟ 20
و لیکن‌ای مرد باطل، آیا می‌خواهی دانست که ایمان بدون اعمال، باطل است؟۲۰
ئایا ئیبراهیمی باوکمان بە کردار بێتاوان نەکرا، کاتێک لەسەر قوربانگا ئیسحاقی کوڕی پێشکەش کرد؟ 21
آیا پدر ما ابراهیم به اعمال، عادل شمرده نشد وقتی که پسر خود اسحاق را به قربانگاه گذرانید؟۲۱
دەبینیت باوەڕ بە کردارەکەی لە کاردا بوو، باوەڕەکەش بە کردار تەواو بوو. 22
می‌بینی که ایمان با اعمال او عمل کرد و ایمان از اعمال، کامل گردید.۲۲
نووسراوە پیرۆزەکەش هاتە دی کە دەفەرموێ: [ئیبراهیم باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا،] هەروەها ناوی لێنرا دۆستی خودا. 23
و آن نوشته تمام گشت که می‌گوید: «ابراهیم به خداایمان آورد و برای او به عدالت محسوب گردید»، و دوست خدا نامیده شد.۲۳
دەبینن کە مرۆڤ بە کردار بێتاوان دەبێت نەک تەنها بە باوەڕ. 24
پس می‌بینید که انسان از اعمال عادل شمرده می‌شود، نه از ایمان تنها.۲۴
بەم شێوەیە ڕاحابی لەشفرۆش، ئایا بە کردار بێتاوان نەبوو، کە پێشوازی لە سیخوڕەکان کرد و بە ڕێگایەکی دیکەدا بەڕێی کردن؟ 25
و همچنین آیا راحاب فاحشه نیز ازاعمال عادل شمرده نشد وقتی که قاصدان راپذیرفته، به راهی دیگر روانه نمود؟۲۵
هەروەک چۆن جەستە بێ ڕۆح مردووە، باوەڕیش بێ کردار مردووە. 26
زیراچنانکه بدن بدون روح مرده است، همچنین ایمان بدون اعمال نیز مرده است.۲۶

< یاقوب 2 >