< ئیشایا 9 >
بەڵام ئەوانەی لەژێر گوشار بوون لە تاریکی تەنگانەدا نامێنن، وەک سەردەمی پێشوو خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی زەلیل کردەوە، سەردەمی کۆتایی ڕێز لە جەلیلی ناجولەکەکان دەگرێت، ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون. | 1 |
A však ne tak obklíčí mrákota té země, kteráž ssoužena bude, jako když se ponejprv nepřítel dotkl země Zabulon a země Neftalím, ani jako potom, když více obtíží, naproti moři, při Jordánu Galilei lidnou.
ئەو گەلەی لە تاریکیدا دەڕۆیشت، ڕووناکییەکی گەورەی بینی، دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات. | 2 |
Nebo lid tento chodě v temnostech, uzří světlo veliké, a bydlícím v zemi stínu smrti světlo zastkví se.
ئەو نەتەوەیەت زۆر کرد و خۆشییەکی گەورەت پێی بەخشی، لەبەردەمت دڵخۆش بوو وەک خۆشی کاتی دروێنە، وەک ئەوانەی شاد دەبن بە دابەشکردنی دەستکەوت. | 3 |
Rozmnožil jsi tento národ, ale nezveličils veselé. A však veseliti se budou před tebou, tak jako se veselí ve žni, jako se radují, když dělí kořisti,
لەبەر ئەوەی نیری بارگرانی ئەو و داری پشتی ئەو و کوتەکی بێگاری پێکردنی ئەوت وەک ڕۆژی میدیان شکاند. | 4 |
Když jho břemene jeho a prut ramene jeho, hůl násilníka jeho polámeš, jako za dnů Madianských,
هەموو پۆستاڵی جەنگاوەران لە گەرمەی شەڕدا و بەرگی لەناو خوێن گەوزاو بۆ سووتان دەبێت، سووتەمەنییە بۆ ئاگر، | 5 |
Kdyžto všickni bojovníci předěšeni, a roucha ve krvi zbrocena, ano což hořeti mohlo, i ohněm spáleno.
چونکە کوڕێکمان دەبێت، کوڕێکمان پێدەدرێت و سەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی. ناوی لێ دەنرێت سەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بە توانا، باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی. | 6 |
Nebo dítě narodilo se nám, syn dán jest nám, i bude knížetství na rameni jeho, a nazváno bude jméno jeho: Předivný, Rádce, Bůh silný, Rek udatný, Otec věčnosti, Kníže pokoje.
گەشەسەندنی سەرۆکایەتی و ئاشتییەکەی بێ کۆتایی دەبێت. لەسەر تەختی داود و بەسەر شانشینەکەی پاشایەتی دەکات بۆ چەسپاندنی و بەهێزکردنی، بە دادپەروەری و بە ڕاستودروستی لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات. | 7 |
K rozmnožování pak toho knížetství a pokoje, jemuž nebude konce, sedne na stolici Davidově, a na království jeho, až je i v řád uvede, a utvrdí v soudu a v spravedlnosti, od tohoto času až na věky. Horlivost Hospodina zástupů to učiní.
پەروەردگار وشەیەکی لە دژی یاقوب نارد و بەسەر ئیسرائیلدا کەوت. | 8 |
Slovo poslal Pán Jákobovi, a padlo v Izraeli.
گەل هەموو دەزانن، ئەفرایم و دانیشتووانی سامیرە، بە لووتبەرزی و فیزی دڵەوە دەڵێن: | 9 |
A zvíť všecken lid, Efraim, i obyvatelé Samařští, kteříž v pýše a vysokomyslnosti srdce říkají:
«خشت ڕووخا، بەڵام بە بەردی تاشراو بنیاد دەنێینەوە، هەنجیرە کێوی بڕایەوە، بەڵام داری ئورز لە شوێنی دادەنێین.» | 10 |
Padly cihly, ale my tesaným kamenem stavěti budeme; planí fíkové podťati jsou, a my to v cedry směníme.
یەزدان دوژمنانی ڕەچینی پاشای لێ هەڵدەستێنێت، ناحەزانی جۆش دەدات. | 11 |
Ale zvýší Hospodin protivníky Rezinovy nad něj, a nepřátely jeho svolá,
ئارامییەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە و فەلەستییەکان لە ڕۆژئاواوە پڕ بە دەم ئیسرائیل هەڵدەلووشن. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە، هێشتا دەستی درێژکردووە. | 12 |
Syrské po předu, a Filistinské po zadu. I budou žráti Izraele celými ústy, aniž ve všem tom odvrátí se prchlivost jeho, ale ruka jeho předce bude vztažená.
گەل هێشتا نەگەڕایەوە لای لێدەرەکەی، ڕوویان لە یەزدانی سوپاسالار نەکرد. | 13 |
Protože se lid ten nenavrací k tomu, kterýž jej bije, a Hospodina zástupů nehledají,
یەزدان لە ئیسرائیل سەر و کلک دەبڕێت، دار خورما و قامیش لە یەک ڕۆژدا، | 14 |
Protož odetne Hospodin od Izraele hlavu i ocas, ratolest i sítí jednoho dne.
پیر و پیاوماقوڵ سەرەکەن، ئەو پێغەمبەرانەی کە فێرکردنی درۆیین فێر دەکەن کلکەکەن. | 15 |
(Stařec a vzácný člověk, onť jest hlava, prorok pak, kterýž učí lži, onť jest ocas.)
ڕابەرانی ئەم گەلە بوون بە چەواشەکار، ئەوانەی ڕابەرایەتی دەکرێن سەریان لێ شێواوە. | 16 |
Nebo vůdcové lidu tohoto jsou svůdcové, a kteříž se jim vésti dadí, zhynuli.
لەبەر ئەوە پەروەردگار دڵخۆش نابێت بە گەنجەکانیان، بەزەیی نایەتەوە بە هەتیو و بێوەژنەکانیان، چونکە هەموو خوانەناس و خراپەکارن، هەموو دەمەکان بە گێلی دەدوێن. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە، هێشتا دەستی درێژکردووە. | 17 |
Protož z mládenců jeho nepotěší se Pán, a nad sirotky a vdovami jeho neslituje se; nebo všickni jsou pokrytci a zločinci, a každá ústa mluví nešlechetnost. Aniž ve všem tom odvrátí se prchlivost jeho, ale předce ruka jeho bude vztažená.
بێگومان بەدکاری وەک ئاگر دەسووتێت، دڕکوداڵ دەخوات، گڕ لە دەوەنی دارستان بەردەدات، ستوونی دووکەڵ لوول دەخوات. | 18 |
Nebo roznícena jsouc jako oheň bezbožnost, bodláčí a trní pálí, potom zapálí i houště lesu; pročež rozptýleni budou jako dým u povětří.
بە جۆشی تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار خاکەکە دەسووتێت، گەلیش دەبێت بە سووتەمەنی ئاگر، پیاو دڵی بە برای خۆی ناسووتێ. | 19 |
Pro hněv Hospodina zástupů zatmí se země, a ten lid bude jako pokrm ohně. Žádný ani bratra svého šanovati nebude,
لای ڕاست لێ دەکاتەوە و هەر برسییە، لای چەپ دەخوات و تێر نابێت. پیاو گۆشتی قۆڵی خۆی دەخوات: | 20 |
Ale krájeje sobě po pravé straně, však lačněti bude, a zžíraje po levé, však nenasytí se. Jeden každý maso ramene svého žráti bude,
مەنەشە ئەفرایم دەخوات و ئەفرایمیش مەنەشە، هەردووکیان پێکەوە لە دژی یەهودا هەڵدەگەڕێنەوە. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە، هێشتا دەستی درێژکردووە. | 21 |
Manasses Efraima a Efraim Manessesa, oba pak spolu proti Judovi budou. Ve všem tom však neodvrátí se prchlivost jeho, ale předce ruka jeho bude vztažená.