< ئیشایا 8 >
یەزدان پێی فەرمووم: «پارچە چەرمێکی گەورە بۆ خۆت ببە و بە پێنووسی قامیش لەسەری بنووسە:”مەهێر شالال حاش بەز.“» | 1 |
And YHWH says to me, “Take a great tablet to yourself, and write on it with an engraving tool of man, To hurry spoil, enjoy prey.”
هەروەها دوو شایەتی سەرڕاست بۆ خۆم بکەم بە شایەت، ئوریای کاهین و زەکەریای کوڕی یەڤەرەخیا. | 2 |
And I cause faithful witnesses to testify to me, Uriah the priest, and Zechariah son of Jeberechiah.
لە پێغەمبەرە ژن نزیک بوومەوە و سکی بوو و کوڕێکی بوو. یەزدانیش پێی فەرمووم: «ناوی بنێ: مەهێر شالال حاش بەز، | 3 |
And I draw near to the prophetess, and she conceives, and bears a son; and YHWH says to me, “Call his name Maher-shalal-hash-baz,
چونکە بەر لەوەی منداڵەکە بزانێت بڵێت”بابە“و”دایە،“سامانی دیمەشق و دەستکەوتی سامیرە دەهێنرێتە بەردەم پاشای ئاشور.» | 4 |
for before the youth knows to cry, My father, and, My mother, one takes away the wealth of Damascus and the spoil of Samaria, before the king of Asshur.”
ئینجا یەزدان دووبارە قسەی لەگەڵمدا کردەوە و فەرمووی: | 5 |
And YHWH adds to speak to me again, saying,
«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە ئاوی هێمنی شیلۆوەحی ڕەتکردەوە، دڵخۆش بوو بە ڕەچین و کوڕەکەی ڕەمەلیاهو، | 6 |
“Because that this people has refused The waters of Shiloah that go softly, And is rejoicing with Rezin and the son of Remaliah,
لەبەر ئەوە پەروەردگار خەریکە ئاوی ڕووبارە بەهێز و زۆرەکە بەسەریاندا هەڵدەستێنێت، مەبەست لە پاشای ئاشور و هەموو شکۆمەندییەکەیەتی. جا بەسەر هەموو جۆگەکانیدا سەردەکەوێت و بەسەر هەموو کەنارەکانیدا دەڕوات، | 7 |
Therefore, behold, the Lord is bringing up on them, The waters of the river, the mighty and the great (The king of Asshur, and all his glory), And it has gone up over all its streams, And has gone on over all its banks.
بەناو یەهودا ڕەت دەبێت، هەڵدەچێت و تێدەپەڕێت هەتا دەگاتە گەردن، لێککشانی باڵەکانی پڕ بە پانتایی خاکەکەتە، ئەی ئیمانوێل!» | 8 |
And it has passed on into Judah, It has overflown and passed over, It comes to the neck, And the stretching out of its wings Has been the fullness of the breadth of your land, O Immanuel!
ئەی گەلینە، گەلەکۆمە بکەن و بشکێنەوە! ئەی هەموو خاکە دوورەکانی جیهان، گوێ بگرن: خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە! خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە! | 9 |
Be friends, O nations, and be broken, And give ear, all you far-off ones of earth, Gird yourselves, and be broken, Gird yourselves, and be broken.
ڕاوێژ بکەن، پووچ دەبێت، قسە بکەن، سەرناگرێت، چونکە خودا لەگەڵمانە. | 10 |
Take counsel, and it is broken, Speak a word, and it does not stand, Because of Immanuel!”
یەزدان بەم جۆرەی پێ فەرمووم، کە دەستی گرتم و ئاگاداری کردمەوە بە ڕێگای ئەم گەلەدا نەڕۆم: | 11 |
For thus has YHWH spoken to me with strength of hand, and instructs me against walking in the way of this people, saying,
«مەڵێ”پیلانگێڕییە!“بە هەموو ئەوەی ئەم گەلە پێی دەڵێت پیلانگێڕی، مەترسە لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، مەتۆقە. | 12 |
“You do not say, A confederacy, To all to whom this people says, A confederacy, And its fear you do not fear, Nor declare fearful.
تەنها یەزدانی سوپاسالار بە پیرۆز دابنێ و دەبێ لەو بترسی، لەو بتۆقی. | 13 |
YHWH of Hosts—Him you sanctify, And He [is] your Fear, and He your Dread,
ئەو دەبێتە پیرۆزگا، بەڵام بۆ هەردوو بنەماڵەکەی ئیسرائیل دەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ، تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە. بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەبێت بە تەڵە و داو. | 14 |
And He has been for a sanctuary, And for a stone of stumbling, and for a rock of falling, To the two houses of Israel, For a trap and for a snare to the inhabitants of Jerusalem.
زۆر کەس ساتمەی لێ دەکەن و دەکەون، دەکەون و تێکدەشکێن، بە داوەوە دەبن و دەگیرێن.» | 15 |
And many among them have stumbled and fallen, And been broken, and snared, and captured.”
ئەم شایەتییە بۆ ئاگادارکردنەوە بپێچەوە، فێرکردنەکە بە قوتابییەکانم مۆر بکە. | 16 |
Bind up the testimony, Seal the Law among My disciples.
چاوەڕێی یەزدان دەکەم، ئەو کە ڕووی خۆی لە بنەماڵەی یاقوب شاردووەتەوە، من پشت بەو دەبەستم. | 17 |
And I have waited for YHWH, Who is hiding His face from the house of Jacob, And I have looked for Him.
ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە یەزدان پێیداوم، لەناو ئیسرائیلدا وەک نیشانە و هێمای یەزدانی سوپاسالارین کە لە کێوی سییۆن نیشتەجێیە. | 18 |
Behold, I, and the children whom YHWH has given to me, [Are] for signs and for wonders in Israel, From YHWH of Hosts, who is dwelling in Mount Zion.
کە پێتان دەڵێن: «”پرسیار لە نێوانگرەکان و ڕۆح ئامادەکاران بکەن کە ورتەورت و چپەچپیانە،“پێیان بڵێ:”ئەی گەل، لە خوداکەتان بپرسن. ئایا لە پێناو زیندووان پرسیار لە مردووان دەکەن؟“ | 19 |
And when they say to you, “Seek to those having familiar spirits, And to wizards, who chatter and mutter,” Does a people not seek to its God? To the dead on behalf of the living?
بەرەو فێرکردنەکە و بەرەو شایەتییەکە! ئەگەر وەک ئەم قسەیە نەکەن، گزنگی بەیانییان نابێت. | 20 |
To the Law and to the testimony! If not, let them say after this manner, “That there is no dawn to it.”
بە سەختی و برسیێتییەوە پێیدا تێدەپەڕن، کاتێک برسی دەبن و قینیان هەڵدەستێت نەفرەت لە پاشای خۆیان و خودای خۆیان دەکەن و سەر هەڵدەبڕن. | 21 |
And it has passed over into it, hardened and hungry, And it has come to pass, That it is hungry, and has been angry, And made light of its king, and of its God, And has looked upwards.
ئینجا تەماشای زەوی دەکەن، ناخۆشی و تاریکی و ڕەشی دەبینن، فڕێدەدرێنە ناو تەنگانە و سێبەری مەرگ.» | 22 |
And it looks attentively to the land, And behold, adversity and darkness! Dimness, distress, and thick darkness are driven away, But not the dimness for which she is in distress!