< ئیشایا 66 >
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئاسمان تەختی منە و زەویش تەختەپێمە. کوا ئەو ماڵەی کە ئێوە بۆم بنیاد دەنێن و لەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟ | 1 |
Jehová dijo así: El cielo es mi trono, y la tierra estrado de mis pies: ¿Dónde quedará esta casa que me habéis edificado; y dónde quedará este lugar de mi reposo?
ئایا هەموو ئەمانەش دەستی من دروستی نەکردن؟ جا هەموو ئەمانە نەهاتنە دی؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «من ڕوو لەمە دەکەم: لەوەی بێفیز و دڵشکێنراوە و لەبەر ڕێزی فەرمایشتەکەم دەلەرزێت. | 2 |
Mi mano hizo todas estas cosas, y por ella todos estas cosas fueron, dijo Jehová: a aquel pues miraré que es pobre y abatido de espíritu, y que tiembla a mi palabra.
بەڵام ئەوەی گا سەردەبڕێت بکوژی مرۆڤە، ئەوەی بەرخ دەکاتە قوربانی سەربڕاو، وەک ئەوەیە ملی سەگ بشکێنێت، ئەوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش دەکات، خوێنی بەراز پێشکەش دەکات و ئەوەی بخوور دەسووتێنێت، بت بەرەکەتدار دەکات. هەروەها ئەوان ڕێگاکانی خۆیان هەڵبژارد و دڵیان بە قێزەونەکانیان خۆش بوو، | 3 |
El que sacrifica buey, como si matase un hombre: el que sacrifica oveja, como si degollase un perro: el que ofrece presente, como si ofreciese sangre de puerco: el que ofrece perfume, como si bendijese la iniquidad. Y pues escogieron sus caminos, y su alma amó sus abominaciones:
هەروەها منیش کارەساتەکانیان هەڵدەبژێرم و ترسەکانیان بەسەریاندا دەهێنم، لەبەر ئەوەی بانگم کرد و کەس نەبوو وەڵام بداتەوە، قسەم کرد و گوێیان نەگرت، بەڵکو لەبەرچاوم خراپەکارییان کرد، ئەوەی پێی دڵخۆش نەبووم هەڵیانبژارد.» | 4 |
También yo escogeré sus escarnios, y traeré sobre ellos lo que temieron; porque llamé, y nadie respondió: hablé, y no oyeron; e hicieron lo malo delante de mis ojos, y escogieron lo que a mí desagrada.
ئەی ئەوانەی لە ڕێزی وشەی یەزدان دەلەرزن، گوێ لە فەرمایشتی ئەو بگرن: «براکانتان ئەوانەی ڕقیان لێتانە و لەبەر ناوی من دەریانکردن، بە تەوسەوە گوتیان:”با یەزدان شکۆمەند بێت و دڵخۆشی ئێوە ببینین!“بەڵام ئەوان شەرمەزار دەبن. | 5 |
Oíd palabra de Jehová los que tembláis a su palabra. Vuestros hermanos, los que os aborrecen, y os niegan por causa de mi nombre, dijeron: Glorifíquese Jehová. Mas él se mostrará con vuestra alegría, y ellos serán confusos.
دەنگی هاتوهەرایە لە شارەوە، دەنگە لە پەرستگاوە! ئەمە دەنگی یەزدانە سزای شایستەی دوژمنانی دەدات. | 6 |
Voz de alboroto se oye de la ciudad, voz del templo, voz de Jehová que da el pago a sus enemigos.
«پێش ئەوەی ژان بگرێت، منداڵی بوو، پێش ئەوەی ژانی بۆ بێت، کوڕێکی بوو. | 7 |
Antes que estuviese de parto, parió: antes que le viniesen dolores, parió hijo.
کێ شتی وەک ئەمەی بیستووە؟ کێ وەک ئەمەی بینیوە؟ ئایا وڵاتێک لە یەک ڕۆژدا ژان دەیگرێت یان نەتەوەیەک بە یەک جار لە دایک دەبێت؟ بەڵام ئەو ساتەی کە سییۆن ژان دەیگرێت چەندین منداڵی دەبێت.» | 8 |
¿Quién oyó cosa semejante? ¿Quién vio cosa semejante? ¿La tierra parirse ha en un día? ¿Nacerá toda una nación de una vez? Que Sión estuvo de parto, y parió juntamente sus hijos.
یەزدان دەفەرموێت: «ئایا من کە ژانی منداڵبوون دەهێنم، وا ناکەم منداڵ لەدایک ببێت؟ یان ئەگەر من وا دەکەم منداڵ ببێت، سکی دایک دادەخەم؟» خودای تۆ دەفەرموێت. | 9 |
¿Yo que hago parir, no pariré? dijo Jehová. ¿Yo que hago engendrar, seré detenido? dice el Dios tuyo.
«ئەی هەموو خۆشەویستانی ئۆرشەلیم، لەگەڵی دڵخۆش بن و تێیدا شاد بن، ئەی هەموو ئەوانەی شیوەنی بۆ دەگێڕن، بە تەواوی لەگەڵی دڵخۆش بن. | 10 |
Alegráos con Jerusalem, y gozáos con ella, todos los que la amáis: gozáos con ella de gozo, todos los que os enlutasteis por ella:
بۆ ئەوەی شیری مەمکی بمژن و تێر و ئارام بن هەتا لە پڕی شکۆمەندییەکەی بخۆنەوە و چێژ ببینن.» | 11 |
Para que maméis y os hartéis de las tetas de sus consolaciones: para que ordeñéis, y os deleitéis con el resplandor de su gloria.
سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت: «ئەوەتا من ئاشتی بەسەردا دەشکێنمەوە وەک ڕووبار و شکۆمەندی نەتەوەکان وەک جۆگەیەکی ڕاماڵ، جا ئێوە شیر دەدرێن و لە ئامێز دەگیرێن و لەسەر ئەژنۆکان ڕادەژەنرێن. | 12 |
Porque así dice Jehová: He aquí que yo extiendo sobre ella paz, como un río; y la gloria de las naciones, como un arroyo que sale de madre; y mamaréis, y sobre el lado seréis traídos, y sobre las rodillas seréis regalados.
وەک یەکێک کە دایکی دڵنەوایی بکات، منیش ئاوا دڵنەواییتان دەکەم، بە ئۆرشەلیم دڵنەوایی دەکرێن.» | 13 |
Como el varón a quien consuela su madre, así os consolaré yo a vosotros, y sobre Jerusalem tomaréis consuelo.
جا دەبینن و دڵتان خۆش دەبێت و جەستەتان وەک گیا نەشونما دەکات. جا دەزانرێت کە یەزدان لەگەڵ خزمەتکارەکانی دەبێت، بەڵام لە دوژمنەکانی تووڕە دەبێت، | 14 |
Y veréis, y alegrarse ha vuestro corazón, y vuestros huesos, como la yerba reverdecerán; y la mano de Jehová para con sus siervos será conocida, y contra sus enemigos se airará.
ئەوەتا یەزدان بە ئاگرەوە دێت، گالیسکەکانی وەک گەردەلوولن، تاکو تووڕەییەکەی بە گڕەوە بگەڕێنێتەوە، سەرزەنشتەکەی بە بڵێسەی ئاگرەوە. | 15 |
Porque he aquí que Jehová vendrá con fuego, y sus carros, como torbellino, para tornar su ira en furor; y su reprensión en llama de fuego.
لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگر و شمشێرەکەی حوکم بەسەر هەموو مرۆڤدا دەدات، ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن زۆر دەبن. | 16 |
Porque Jehová juzgará con fuego y con su espada a toda carne; y los muertos de Jehová serán multiplicados.
«پێکەوە دەفەوتێن، ئەوانەی خۆیان تەرخان و پاک دەکەن بۆ چوونە ناو باخچەکان، شوێنی ئەو کەسە دەکەون کە لە لەناوەڕاستی ئەوانە، کە جرج و گۆشتی بەراز و شتی قێزەون دەخۆن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 17 |
Los que se santifican, y los que se purifican en los huertos, unos tras otros: los que comen carne de puerco, y abominación, y ratón, juntamente serán talados, dice Jehová.
«من کردەوەکانیان و بیروڕایان دەزانم، لەبەر ئەوە خەریکە دێم و هەموو نەتەوەکان و زمانەکان کۆدەکەمەوە، جا دێن و شکۆمەندی من دەبینن.» | 18 |
Porque yo entiendo sus obras y sus pensamientos: tiempo vendrá para juntar todas las naciones y las lenguas; y vendrán, y verán mi gloria.
یەزدان دەفەرموێت: «نیشانەیەکیان لەنێو دادەنێم و دەربازبووانیان لێ دەنێرم بۆ نەتەوەکان، بۆ تەرشیش و بۆ لای لیبییەکان و لوودییەکان، ئەوانەی تیرئەندازن، بۆ توبال، یۆنان و دوورگە دوورەکان، ئەوانەی هەواڵی منیان نەبیستووە و شکۆمەندی منیان نەبینیوە، جا شکۆمەندی من لەنێو نەتەوەکاندا ڕادەگەیەنن. | 19 |
Y pondré entre ellos seña; y enviaré de los escapados de ellos a las naciones, a Társis, a Pul, y Lud, que tiran arco, a Tubal, y a Javán, a las islas apartadas, que no oyeron de mí, ni vieron mi gloria, y publicarán mi gloria entre las naciones.
هەموو براکانتان لە هەموو نەتەوەکانەوە وەک پێشکەشکراو بۆ یەزدان لەسەر ئەسپ و بە گالیسکە و بە عەرەبانە و بە هێستر و وشتر بۆ کێوی پیرۆزم بۆ ئۆرشەلیم دەهێننەوە، وەک ئەوەی نەوەی ئیسرائیل پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان لەناو دەفرێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن. | 20 |
Y traerán a todos vuestros hermanos de entre todas las naciones por presente a Jehová, en caballos, en carros, en literas, y en mulos, y en camellos, a mi santo monte de Jerusalem, dice Jehová, de la manera que los hijos de Israel suelen traer el presente en vasos limpios a la casa de Jehová.
هەروەها هەندێک لەوان هەڵدەبژێرم بە کاهین و بە لێڤی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 21 |
Y tomaré también de ellos para sacerdotes y Levitas, dice Jehová.
یەزدان دەفەرموێت: «بێگومان وەک ئەو ئاسمانە نوێیە و ئەو زەوییە نوێیە کە من دروستیان دەکەم لەبەردەممدا دەمێننەوە، ئاواش ناو و نەوەی ئێوە دەمێنێت. | 22 |
Porque como los cielos nuevos, y la tierra nueva que yo hago, permanecen delante de mí, dice Jehová, así permanecerá vuestra simiente y vuestro nombre.
لە سەرەمانگێکەوە بۆ سەرەمانگێک و لە شەممەیەکەوە بۆ شەممەیەک هەموو مرۆڤێک دێت بۆ ئەوەی لەبەردەمم کڕنۆش ببات،» یەزدان دەفەرموێت. | 23 |
Y será que de mes en mes, y de sábado en sábado vendrá toda carne a adorar delante de mí, dijo Jehová.
«دەچنە دەرەوە و لاشەی ئەو خەڵکانە دەبینن کە لە من یاخی بوون، چونکە کرمەکانیان نامرن و ئاگریان ناکوژێتەوە و بۆ هەمووان دەبن بە قێزەون.» | 24 |
Y saldrán, y verán los cuerpos de los muertos de los varones que se rebelaron contra mí; porque su gusano nunca morirá, ni su fuego se apagará; y serán abominables a toda carne.