< ئیشایا 66 >

یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئاسمان تەختی منە و زەویش تەختەپێمە. کوا ئەو ماڵەی کە ئێوە بۆم بنیاد دەنێن و لەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟ 1
Thus saith the LORD: The heaven is My throne, and the earth is My footstool; where is the house that ye may build unto Me? And where is the place that may be My resting-place?
ئایا هەموو ئەمانەش دەستی من دروستی نەکردن؟ جا هەموو ئەمانە نەهاتنە دی؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «من ڕوو لەمە دەکەم: لەوەی بێفیز و دڵشکێنراوە و لەبەر ڕێزی فەرمایشتەکەم دەلەرزێت. 2
For all these things hath My hand made, and so all these things came to be, saith the LORD; but on this man will I look, even on him that is poor and of a contrite spirit, and trembleth at My word.
بەڵام ئەوەی گا سەردەبڕێت بکوژی مرۆڤە، ئەوەی بەرخ دەکاتە قوربانی سەربڕاو، وەک ئەوەیە ملی سەگ بشکێنێت، ئەوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش دەکات، خوێنی بەراز پێشکەش دەکات و ئەوەی بخوور دەسووتێنێت، بت بەرەکەتدار دەکات. هەروەها ئەوان ڕێگاکانی خۆیان هەڵبژارد و دڵیان بە قێزەونەکانیان خۆش بوو، 3
He that killeth an ox is as if he slew a man; he that sacrificeth a lamb, as if he broke a dog's neck; he that offereth a meal-offering, as if he offered swine's blood; he that maketh a memorial-offering of frankincense, as if he blessed an idol; according as they have chosen their own ways, and their soul delighteth in their abominations;
هەروەها منیش کارەساتەکانیان هەڵدەبژێرم و ترسەکانیان بەسەریاندا دەهێنم، لەبەر ئەوەی بانگم کرد و کەس نەبوو وەڵام بداتەوە، قسەم کرد و گوێیان نەگرت، بەڵکو لەبەرچاوم خراپەکارییان کرد، ئەوەی پێی دڵخۆش نەبووم هەڵیانبژارد.» 4
Even so I will choose their mockings, and will bring their fears upon them; because when I called, none did answer; when I spoke, they did not hear, but they did that which was evil in Mine eyes, and chose that in which I delighted not.
ئەی ئەوانەی لە ڕێزی وشەی یەزدان دەلەرزن، گوێ لە فەرمایشتی ئەو بگرن: «براکانتان ئەوانەی ڕقیان لێتانە و لەبەر ناوی من دەریانکردن، بە تەوسەوە گوتیان:”با یەزدان شکۆمەند بێت و دڵخۆشی ئێوە ببینین!“بەڵام ئەوان شەرمەزار دەبن. 5
Hear the word of the LORD, ye that tremble at His word: Your brethren that hate you, that cast you out for My name's sake, have said: 'Let the LORD be glorified, that we may gaze upon your joy', but they shall be ashamed.
دەنگی هاتوهەرایە لە شارەوە، دەنگە لە پەرستگاوە! ئەمە دەنگی یەزدانە سزای شایستەی دوژمنانی دەدات. 6
Hark! an uproar from the city, Hark! it cometh from the temple, Hark! the LORD rendereth recompense to His enemies.
«پێش ئەوەی ژان بگرێت، منداڵی بوو، پێش ئەوەی ژانی بۆ بێت، کوڕێکی بوو. 7
Before she travailed, she brought forth; before her pain came, she was delivered of a man-child.
کێ شتی وەک ئەمەی بیستووە؟ کێ وەک ئەمەی بینیوە؟ ئایا وڵاتێک لە یەک ڕۆژدا ژان دەیگرێت یان نەتەوەیەک بە یەک جار لە دایک دەبێت؟ بەڵام ئەو ساتەی کە سییۆن ژان دەیگرێت چەندین منداڵی دەبێت.» 8
Who hath heard such a thing? Who hath seen such things? Is a land born in one day? Is a nation brought forth at once? For as soon as Zion travailed, she brought forth her children.
یەزدان دەفەرموێت: «ئایا من کە ژانی منداڵبوون دەهێنم، وا ناکەم منداڵ لەدایک ببێت؟ یان ئەگەر من وا دەکەم منداڵ ببێت، سکی دایک دادەخەم؟» خودای تۆ دەفەرموێت. 9
Shall I bring to the birth, and not cause to bring forth? saith the LORD; Shall I that cause to bring forth shut the womb? saith thy God.
«ئەی هەموو خۆشەویستانی ئۆرشەلیم، لەگەڵی دڵخۆش بن و تێیدا شاد بن، ئەی هەموو ئەوانەی شیوەنی بۆ دەگێڕن، بە تەواوی لەگەڵی دڵخۆش بن. 10
Rejoice ye with Jerusalem, and be glad with her, all ye that love her; rejoice for joy with her, all ye that mourn for her;
بۆ ئەوەی شیری مەمکی بمژن و تێر و ئارام بن هەتا لە پڕی شکۆمەندییەکەی بخۆنەوە و چێژ ببینن.» 11
That ye may suck, and be satisfied with the breast of her consolations; that ye may drink deeply with delight of the abundance of her glory.
سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت: «ئەوەتا من ئاشتی بەسەردا دەشکێنمەوە وەک ڕووبار و شکۆمەندی نەتەوەکان وەک جۆگەیەکی ڕاماڵ، جا ئێوە شیر دەدرێن و لە ئامێز دەگیرێن و لەسەر ئەژنۆکان ڕادەژەنرێن. 12
For thus saith the LORD: Behold, I will extend peace to her like a river, and the wealth of the nations like an overflowing stream, and ye shall suck thereof: Ye shall be borne upon the side, and shall be dandled upon the knees.
وەک یەکێک کە دایکی دڵنەوایی بکات، منیش ئاوا دڵنەواییتان دەکەم، بە ئۆرشەلیم دڵنەوایی دەکرێن.» 13
As one whom his mother comforteth, so will I comfort you; and ye shall be comforted in Jerusalem.
جا دەبینن و دڵتان خۆش دەبێت و جەستەتان وەک گیا نەشونما دەکات. جا دەزانرێت کە یەزدان لەگەڵ خزمەتکارەکانی دەبێت، بەڵام لە دوژمنەکانی تووڕە دەبێت، 14
And when ye see this, your heart shall rejoice, and your bones shall flourish like young grass; and the hand of the LORD shall be known toward His servants, and He will have indignation against His enemies.
ئەوەتا یەزدان بە ئاگرەوە دێت، گالیسکەکانی وەک گەردەلوولن، تاکو تووڕەییەکەی بە گڕەوە بگەڕێنێتەوە، سەرزەنشتەکەی بە بڵێسەی ئاگرەوە. 15
For, behold, the LORD will come in fire, and His chariots shall be like the whirlwind; to render His anger with fury, and His rebuke with flames of fire.
لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگر و شمشێرەکەی حوکم بەسەر هەموو مرۆڤدا دەدات، ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن زۆر دەبن. 16
For by fire will the LORD contend, and by His sword with all flesh; and the slain of the LORD shall be many.
«پێکەوە دەفەوتێن، ئەوانەی خۆیان تەرخان و پاک دەکەن بۆ چوونە ناو باخچەکان، شوێنی ئەو کەسە دەکەون کە لە لەناوەڕاستی ئەوانە، کە جرج و گۆشتی بەراز و شتی قێزەون دەخۆن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 17
They that sanctify themselves and purify themselves to go unto the gardens, behind one in the midst, eating swine's flesh, and the detestable thing, and the mouse, shall be consumed together, saith the LORD.
«من کردەوەکانیان و بیروڕایان دەزانم، لەبەر ئەوە خەریکە دێم و هەموو نەتەوەکان و زمانەکان کۆدەکەمەوە، جا دێن و شکۆمەندی من دەبینن.» 18
For I know their works and their thoughts; the time cometh, that I will gather all nations and tongues; and they shall come, and shall see My glory.
یەزدان دەفەرموێت: «نیشانەیەکیان لەنێو دادەنێم و دەربازبووانیان لێ دەنێرم بۆ نەتەوەکان، بۆ تەرشیش و بۆ لای لیبییەکان و لوودییەکان، ئەوانەی تیرئەندازن، بۆ توبال، یۆنان و دوورگە دوورەکان، ئەوانەی هەواڵی منیان نەبیستووە و شکۆمەندی منیان نەبینیوە، جا شکۆمەندی من لەنێو نەتەوەکاندا ڕادەگەیەنن. 19
And I will work a sign among them, and I will send such as escape of them unto the nations, to Tarshish, Pul and Lud, that draw the bow, to Tubal and Javan, to the isles afar off, that have not heard My fame, neither have seen My glory; and they shall declare My glory among the nations.
هەموو براکانتان لە هەموو نەتەوەکانەوە وەک پێشکەشکراو بۆ یەزدان لەسەر ئەسپ و بە گالیسکە و بە عەرەبانە و بە هێستر و وشتر بۆ کێوی پیرۆزم بۆ ئۆرشەلیم دەهێننەوە، وەک ئەوەی نەوەی ئیسرائیل پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان لەناو دەفرێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن. 20
And they shall bring all your brethren out of all the nations for an offering unto the LORD, upon horses, and in chariots, and in fitters, and upon mules, and upon swift beasts, to My holy mountain Jerusalem, saith the LORD, as the children of Israel bring their offering in a clean vessel into the house of the LORD.
هەروەها هەندێک لەوان هەڵدەبژێرم بە کاهین و بە لێڤی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 21
And of them also will I take for the priests and for the Levites, saith the LORD.
یەزدان دەفەرموێت: «بێگومان وەک ئەو ئاسمانە نوێیە و ئەو زەوییە نوێیە کە من دروستیان دەکەم لەبەردەممدا دەمێننەوە، ئاواش ناو و نەوەی ئێوە دەمێنێت. 22
For as the new heavens and the new earth, which I will make, shall remain before Me, saith the LORD, so shall your seed and your name remain.
لە سەرەمانگێکەوە بۆ سەرەمانگێک و لە شەممەیەکەوە بۆ شەممەیەک هەموو مرۆڤێک دێت بۆ ئەوەی لەبەردەمم کڕنۆش ببات،» یەزدان دەفەرموێت. 23
And it shall come to pass, that from one new moon to another, and from one sabbath to another, shall all flesh come to worship before Me, saith the LORD.
«دەچنە دەرەوە و لاشەی ئەو خەڵکانە دەبینن کە لە من یاخی بوون، چونکە کرمەکانیان نامرن و ئاگریان ناکوژێتەوە و بۆ هەمووان دەبن بە قێزەون.» 24
And they shall go forth, and look upon the carcasses of the men that have rebelled against Me; for their worm shall not die, neither shall their fire be quenched; and they shall be an abhorring unto all flesh.

< ئیشایا 66 >