< ئیشایا 60 >

«ئەی ئۆرشەلیم هەستە! پڕشنگ بدەوە، چونکە ڕووناکییت هات، شکۆمەندی یەزدانیش بەسەرتدا گزنگی داوە. 1
“Arise, shine; for your light has come, and the LORD’s glory has risen on you!
ئەوەتا تاریکی زەوی داپۆشیوە و هەوری تاریش نەتەوەکان. بەڵام یەزدان بەسەر تۆدا گزنگ دەدات، شکۆمەندییەکەشی بەسەرتەوە دەبینرێت. 2
For behold, darkness will cover the earth, and thick darkness the peoples; but the LORD will arise on you, and his glory shall be seen on you.
نەتەوەکان بەرەو ڕووناکی تۆ دێن، پاشاکانیش بەرەو گزنگی ڕووناکییت. 3
Nations will come to your light, and kings to the brightness of your rising.
«چاو هەڵبڕە بۆ دەوروبەری خۆت و تەماشا بکە! هەموو کۆبوونەوە و بۆ لای تۆ هاتن، کوڕەکانت لە دوورەوە دێن و کچەکانیشت لە ئامێز دەگرن. 4
“Lift up your eyes all around, and see: they all gather themselves together. They come to you. Your sons will come from far away, and your daughters will be carried in arms.
ئینجا تەماشا دەکەیت و ڕووناکییت لێ دەبارێت، لە خۆشیدا دڵت دادەخورپێت، چونکە سامانی دەریا بۆ تۆ دەگوازرێتەوە، دەوڵەمەندی نەتەوەکان بۆ لای تۆ دێت. 5
Then you shall see and be radiant, and your heart will thrill and be enlarged; because the abundance of the sea will be turned to you. The wealth of the nations will come to you.
ڕەوە وشتر زەویت دادەپۆشێت، وشترەکانی میدیان و عێفا. هەموو لە شەباوە دێن، زێڕ و بخووریان بارکردووە، ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنن. 6
A multitude of camels will cover you, the dromedaries of Midian and Ephah. All from Sheba will come. They will bring gold and frankincense, and will proclaim the praises of the LORD.
هەموو مەڕی قێدار بۆ تۆ کۆدەکرێتەوە، بەرانەکانی نەبایۆت لەژێر دەستتدان، بە پەسەندییەوە سەردەخرێنە سەر قوربانگاکەم و پەرستگای شکۆمەندیم شکۆمەند دەکەم. 7
All the flocks of Kedar will be gathered together to you. The rams of Nebaioth will serve you. They will be accepted as offerings on my altar; and I will beautify my glorious house.
«ئەوانە کێن وەک هەور دەفڕن و وەک کۆتر بەرەو ماڵەکانیان؟ 8
“Who are these who fly as a cloud, and as the doves to their windows?
بێگومان دوورگەکان چاوەڕوانی منن، هەروەها کەشتییەکانی تەرشیش لەپێشەوەن بۆ هێنانی کوڕەکانت لە دوورەوە، زێڕ و زیوەکانیشیان لەگەڵیاندایە بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگارت، خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل کە شکۆداری کردیت. 9
Surely the islands will wait for me, and the ships of Tarshish first, to bring your sons from far away, their silver and their gold with them, for the name of the LORD your God, and for the Holy One of Israel, because he has glorified you.
«نەوەی بێگانە شووراکانت بنیاد دەنێنەوە، پاشاکانیان خزمەتت دەکەن. هەرچەندە لە کاتی تووڕەییمدا لێم دایت، بەڵام لە کاتی ڕەزامەندیمدا بەزەییم پێتدا دێتەوە. 10
“Foreigners will build up your walls, and their kings will serve you; for in my wrath I struck you, but in my favor I have had mercy on you.
دەروازەکانت هەمیشە واڵا دەبن، شەو و ڕۆژ داناخرێن بۆ هێنانی سامانی نەتەوەکان بۆت و پاشاکانیشیان بە پێش دەدرێن، 11
Your gates also shall be open continually; they shall not be shut day nor night, that men may bring to you the wealth of the nations, and their kings led captive.
چونکە ئەو نەتەوە و شانشینەی خزمەتت نەکات لەناودەچێت و بە تەواوی وێران دەبێت. 12
For that nation and kingdom that will not serve you shall perish; yes, those nations shall be utterly wasted.
«شانازی لوبنان بۆ تۆ دێت، داری سنەوبەر، کاژ و سەروو پێکەوە، بۆ ڕازاندنەوەی جێی پیرۆزگاکەم و شوێنی پێیەکانم شکۆدار دەکەم. 13
“The glory of Lebanon shall come to you, the cypress tree, the pine, and the box tree together, to beautify the place of my sanctuary; and I will make the place of my feet glorious.
کوڕی ئەوانەی تۆیان زەلیل کرد بە کڕنۆشەوە دێن بۆ لات، هەموو ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکردیت کڕنۆش بۆ بنی پێت دەبەن و پێت دەڵێن: شاری یەزدان، سییۆنی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل. 14
The sons of those who afflicted you will come bowing to you; and all those who despised you will bow themselves down at the soles of your feet. They will call you the LORD’s City, the Zion of the Holy One of Israel.
«لە جێی ئەوەی بەجێماو و ڕق لێبوو و بێ ڕێبوار بیت، دەتکەمە شانازی هەتاهەتایی، شادی نەوە دوای نەوە. 15
“Whereas you have been forsaken and hated, so that no one passed through you, I will make you an eternal excellency, a joy of many generations.
لە شیری نەتەوەکان دەخۆیت، لە مەمکی شاهانە شیر دەخۆیت. جا دەزانیت کە منی یەزدان، ڕزگارکەری تۆم، ئەوەی تۆ دەکڕێتەوە توانادارەکەی یاقوبە. 16
You will also drink the milk of the nations, and will nurse from royal breasts. Then you will know that I, the LORD, am your Savior, your Redeemer, the Mighty One of Jacob.
لە جیاتی بڕۆنز زێڕ و لە جیاتی ئاسنیش زیو دەهێنم، لە جیاتی داریش بڕۆنز و لە جیاتی بەردیش ئاسن دەهێنم. سەلامەتی دەکەمە سەرپەرشتیارت و ڕاستودروستی دەکەمە سەرکارت. 17
For bronze I will bring gold; for iron I will bring silver; for wood, bronze, and for stones, iron. I will also make peace your governor, and righteousness your ruler.
ئیتر نە ستەم لە خاکەکەتدا دەبیسترێت نە وێرانی و شکانیش لە سنوورەکانت، بەڵکو شووراکانت ناو لێ دەنێیت:”ڕزگاری“و دەروازەکانیشت”ستایش“. 18
Violence shall no more be heard in your land, nor desolation or destruction within your borders; but you will call your walls Salvation, and your gates Praise.
ئیتر خۆر بۆت نابێتە ڕووناکی ڕۆژ، درەوشانەوەی مانگیش نابێتە سەرچاوەی ڕووناکی تۆ، بەڵکو یەزدان بۆت دەبێت بە ڕووناکی هەتاهەتایی، خوداشت دەبێتە شکۆمەندیت. 19
The sun will be no more your light by day, nor will the brightness of the moon give light to you, but the LORD will be your everlasting light, and your God will be your glory.
لەمەودوا خۆری تۆ ئاوا نابێت، مانگی تۆ کەم ناکات، چونکە یەزدان بۆت دەبێت بە ڕووناکی هەتاهەتایی، ڕۆژانی ماتەمینیت تەواو دەبێت. 20
Your sun will not go down any more, nor will your moon withdraw itself; for the LORD will be your everlasting light, and the days of your mourning will end.
لەو کاتەدا گەلەکەت هەمووی ڕاستودروست دەبن، زەویش بۆ هەتاهەتایە موڵکی خۆیان دەبێت. ئەوەی من ناشتوومن نەمامن، دەستکردی منن بۆ شکۆمەندبوونم. 21
Then your people will all be righteous. They will inherit the land forever, the branch of my planting, the work of my hands, that I may be glorified.
بچووک دەبێت بە هەزار و بچووکترین بە نەتەوەیەکی مەزن. من یەزدانم، لە کاتی خۆیدا پەلەی لێ دەکەم.» 22
The little one will become a thousand, and the small one a strong nation. I, the LORD, will do this quickly in its time.”

< ئیشایا 60 >