< ئیشایا 6 >
لە ساڵی مردنی عوزیای پاشادا، پەروەردگارم بینی لەسەر تەختێکی بەرز و بڵند دانیشتبوو، دامێنیشی پەرستگاکەی پڕکردبوو. | 1 |
In the year of king 'Uzziyahu's death I saw the Lord sitting upon a high and exalted throne, and his train filled the temple.
سەرافیمەکان لەبەردەستی بوون، هەریەکە شەش باڵیان هەبوو، بە دووانیان ڕووی خۆی داپۆشی بوو، بە دووانی دیکەیان پێیەکانی داپۆشی بوو، بە دووانیش دەفڕی. | 2 |
Seraphim were standing around him, each one had six wings; with two he covered his face, and with two he covered his feet, and with two did he fly.
ئەمیان بانگی ئەوەی دیکەی کرد و گوتی: «یەزدانی سوپاسالار پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە! شکۆمەندییەکەی هەموو زەویی پڕکردووە.» | 3 |
And one called unto the other, and said, Holy, holy, holy is the Lord of hosts; the whole earth is full of his glory.
چوارچێوە و سەکۆی دەروازەکان لە دەنگی بانگدەر لەرینەوە و پەرستگاکە پڕبوو لە دووکەڵ. | 4 |
And the posts of the threshold shook at the voice of those that called aloud, and the house was filled with smoke.
گوتم: «قوڕبەسەرم، فەوتام! من کابرایەکی لێو گڵاوم و لەنێو گەلێکی لێو گڵاودا نیشتەجێم و لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم پاشا، یەزدانی سوپاسالاریان بینی.» | 5 |
And I said, Woe is me! for I am lost; because a man of unclean lips am I, and in the midst of a people of unclean lips do I dwell; for the King, the Lord of hosts have my eyes seen.
ئینجا یەکێک لە سەرافیمەکان بۆ لای من فڕی و پشکۆیەکی بەدەستەوە بوو بە مەقاش لەسەر قوربانگاکەوە هەڵیگرت و | 6 |
Then flew unto me one of the seraphim, and in his hand was a live coal, with the tongs had he taken it from off the altar:
لە دەمی منی سووی و گوتی: «ئەوەتا ئەمە لە لێوت سوا، تاوانت داماڵرا و گوناهت کەفارەتی بۆ کرا.» | 7 |
And he touched therewith upon my mouth, and said, Lo, this hath touched thy lips; and thy iniquity is departed, and thy sin is forgiven.
ئینجا گوێم لە دەنگی پەروەردگار بوو، دەیفەرموو: «کێ بنێرم و کێ بۆمان دەڕوات؟» منیش گوتم: «ئەوەتام، من بنێرە.» | 8 |
And I heard the voice of the Lord, saying, Whom shall I send, and who will go for us? And I said, Here am I: send me.
ئەویش فەرمووی: «بڕۆ و بەم گەلە بڵێ: «”هەمیشە ببیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن، هەمیشە سەیر بکەن، بەڵام هەرگیز نابینن.“ | 9 |
And he said, Go, and say unto this people, Hear indeed, but understand not; and see indeed, but know not.
دڵی ئەم گەلە ڕەق بکە، گوێی گران بکە و چاوی بنوقێنە، نەوەک بە چاوی ببینێت و بە گوێی ببیستێت، بە دڵی تێبگات و بگەڕێتەوە و چاک ببێتەوە.» | 10 |
Obdurate will remain the heart of this people, and their ears will be heavy, and their eyes will be shut: so that they will not see with their eyes, nor hear with their ears, nor their hearts be understanding, so that they be converted, and healing be granted them.
منیش گوتم: «ئەی پەروەردگار، هەتا کەی؟» ئەویش فەرمووی: «هەتا شارەکان دەبن بە وێرانەی بێ ئاوەدانی و ماڵەکانیش بێ خەڵک و کێڵگەکانیش وێران و چۆڵەوانی، | 11 |
And I said, How long, O Lord? And he said, Until that cities be left waste without an inhabitant, and houses without man, and the soil be made desolate as a wilderness,
هەتا یەزدان هەموو خەڵک دووردەخاتەوە و شوێنی بەجێهێڵراو لەناو خاکەکە زۆر دەبێت. | 12 |
And the Lord will have removed far away the men, and the depopulation be great in the midst of the land.
ئەگەر دەیەکی تێدا مایەوە، جارێکی دیکە بۆ سووتان دەبێت. بەڵام وەک دارەبەن و دار بەڕوو، کە کاتێک دەبڕێنەوە بنەدارەکەیان هەر دەمێنێت، پاشماوەی ئەو گەلەش وەک بنەدارێکە و زیندوو دەبێتەوە.» | 13 |
And should a tenth part thereof yet remain, it will again be swept away: [yet] like the terebinth and the oak, which, when they cast their leaves, retain their stems, so remaineth the holy seed, its stem.