< ئیشایا 58 >

«پڕ بە گەرووت هاوار بکە و مەیگەڕێنەوە، وەک کەڕەنا دەنگت بەرز بکەوە! یاخیبوونەکەی گەلەکەم بە خۆیان ڕابگەیەنە، گوناهەکانی بنەماڵەی یاقوبیش بە خۆیان. 1
Cry aloud, spare not, Lift up thy voice like a trumpet, And show my people their transgression, And the house of Jacob their sins!
ڕۆژ بە ڕۆژ داوای من دەکەن و خۆیان وا دەردەخەن کە بە پەرۆشن بۆ زانینی ڕێگاکانم، وەک نەتەوەیەک ڕاستودروستی ئەنجام دابێت و حوکمەکانی خودای خۆیان پشتگوێ نەخستبێت. داوای حوکمەکانی ڕاستودروستیم لێ دەکەن و خۆیان وا دەردەخەن کە بە پەرۆشن بۆ نزیکبوونەوە لە خودا. 2
Yet they seek me daily, And desire to know my ways, As a nation that hath done righteousness, And hath not forsaken the ordinances of their God; They inquire of me concerning the judgments which bring salvation; They long for the coming of God.
دەڵێن:”بۆچی بەڕۆژوو بووین و سەیرت نەکردین، خۆمان زەلیل کرد و پێت نەزانین؟“«وا لە ڕۆژی بەڕۆژوبوونتان خۆشی دەبینن و هەموو کرێکارەکانتان دەچەوسێننەوە. 3
“Wherefore do we fast, and thou seest not? Wherefore do we afflict our souls, and thou dost not regard it?” Behold, in the day of your fasts ye pursue your pleasure, And exact all your labors.
وا سەرئەنجامی ڕوژووگرتنتان دەبێتە شەڕ و ناکۆکی، بە خراپە مست لە یەکتری دەوەشێنن. ئەمڕۆ بەڕۆژوو نابن بۆ ئەوەی لە ئاسمان دەنگتان ببیسترێت. 4
Behold, ye fast in strife and contention, And smiting with the fist of wickedness. Ye do not fast now So that your voice shall be heard on high.
ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووەیە کە من دەمەوێت؟ مرۆڤ تەنها ڕۆژێک گیانی خۆی زەلیل دەکات، وەک زەل سەری دادەنەوێنێت و لەسەر گوش و خۆڵەمێش ڕادەکشێت؟ ئایا ئەمە ناو دەنێیت ڕۆژوو، یان ڕۆژێکی پەسەند لەلای یەزدان؟ 5
Is this the fast that I approve, A day for a man to afflict his soul? Is it that he should bow down his head like a bulrush, And lie down in sackcloth and ashes? Wilt thou call this a fast, And a day acceptable to Jehovah?
«ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووە نییە کە من دەمەوێت، کۆتی ستەمکاری بکرێتەوە و گرێیەکانی نیر شل بکرێنەوە، چەوساوەکان بەڕەڵا بکرێن و هەموو نیرێک بشکێنن؟ 6
Is not this the fast that I approve, —To loose the bands of wickedness, To undo the heavy burdens, To let the oppressed go free, And to break in pieces every yoke?
ئایا ئەوە نییە کە نانی خۆت بۆ برسی لەت بکەیت و هەژارە بێ لانەکان ببەیتە ماڵەوە، کە ڕووتێکت بینی پۆشتەی بکەیت و خۆت لە خزمەکانی خۆت نەشاریتەوە؟ 7
Is it not to break thy bread to the hungry, And to bring the poor, that are cast out, to thy house? When thou seest the naked, that thou clothe him, And that thou hide not thyself from thine own flesh?
ئەوسا ڕووناکیت وەک بەیان پڕشنگ دەداتەوە، تەندروستیت بە خێرایی چرۆ دەکات، ڕاستودروستیت لەپێشتەوە دەڕوات و شکۆمەندی یەزدانیش پاشڕەو و پارێزەری تۆیە. 8
Then shall thy light break forth like the morning, And thy health shall spring forth speedily; Thy salvation shall go before thee, And the glory of Jehovah shall bring up thy rear.
ئەوسا هاوار دەکەیت و یەزدان وەڵام دەداتەوە، هاواری فریاکەوتن دەکەیت، ئەویش پێت دەفەرموێت: ئەوەتام. «ئەگەر بەرگی ستەم لە خۆت داماڵیت و واز لە قسەی بەد و تاوانبارکردنی خەڵکی بهێنیت، 9
Then shalt thou call, and Jehovah will answer; Thou shalt cry, and he shall say, Lo, here I am! If thou remove from the midst of thee the yoke, The pointing of the finger, and the injurious speech.
هەروەها ئەگەر خۆت بۆ برسی ماندوو بکەیت و پێداویستی زەلیل دابین بکەیت، ئاوا ڕووناکیت لەناو تاریکی دەدرەوشێتەوە و تاریکی ئەنگوستەچاوت وەک نیوەڕۆ دەبێت. 10
If thou bring forth thy bread to the hungry, And satisfy the afflicted soul, Then in obscurity shall light arise to thee; Yea, thy darkness shall become as noonday;
یەزدان هەمیشە ڕێنماییت دەکات و لە خاکی ڕووتەندا گیانت تێر دەکات و جەستەت بەهێز دەکات. وەک باخچەیەکی تێر ئاوت لێدێت، کانییەک کە ئاوی لێ نەبڕێت. 11
Jehovah shall lead thee continually, And satisfy thee in the time of drought, And strengthen thy bones; Thou shalt be like a watered garden, and a spring of water, Whose waters never fail.
گەلی تۆ کەلاوە داڕووخاوە کۆنەکان بنیاد دەنێنەوە، بناغەکان هەڵدەستێننەوە، کە لە نەوەکانی پێشووەوەیە، ئینجا ناوت لێ دەنێن،”بنیادنەرەوەی شوورا“و”ئاوەدانکەرەوەی کۆڵانەکان“. 12
Thy people shall build the ancient desolations, The ruins of many generations shall they restore; Thou shalt be called the repairer of the breach, The restorer of ways for inhabitants.
«ئەگەر بە پێیەکانت ڕۆژی شەممەت نەشکاند، لە ڕۆژی پیرۆزم بە ئارەزووی خۆت نەکەیت، ئەگەر ڕۆژی شەممە بە ڕۆژی خۆشی دابنێیت و ڕۆژی پیرۆزی یەزدان، ڕێزدارە، ئەگەر ڕێزی لێ بگریت بەوەی ڕێگای خۆت ئەنجام نەدەیت و بەدوای خۆشی خۆتەوە نەبیت و قسەکانی خۆت نەکەیت، 13
If thou restrain thy foot from the sabbath, From doing thy pleasure on my holy day, If thou shalt call the sabbath a delight, The holy day of Jehovah honorable, And shalt honor it by refraining from thy work, From doing thy pleasure, and speaking vain words,
ئەوسا خۆشی لە یەزدان دەبینیت و سواری بەرزاییەکانی زەویت دەکەم و میراتەکەی یاقوبی باوکت دەرخوارد دەدەم.» یەزدان بە دەمی خۆی فەرمووی. 14
Then shalt thou delight thyself in Jehovah. And I will cause thee to ride upon the high places of the earth, And cause thee to enjoy the inheritance of Jacob, thy father; For the mouth of Jehovah hath spoken it.

< ئیشایا 58 >