< ئیشایا 58 >
«پڕ بە گەرووت هاوار بکە و مەیگەڕێنەوە، وەک کەڕەنا دەنگت بەرز بکەوە! یاخیبوونەکەی گەلەکەم بە خۆیان ڕابگەیەنە، گوناهەکانی بنەماڵەی یاقوبیش بە خۆیان. | 1 |
你要大声喊叫,不可止息; 扬起声来,好像吹角。 向我百姓说明他们的过犯; 向雅各家说明他们的罪恶。
ڕۆژ بە ڕۆژ داوای من دەکەن و خۆیان وا دەردەخەن کە بە پەرۆشن بۆ زانینی ڕێگاکانم، وەک نەتەوەیەک ڕاستودروستی ئەنجام دابێت و حوکمەکانی خودای خۆیان پشتگوێ نەخستبێت. داوای حوکمەکانی ڕاستودروستیم لێ دەکەن و خۆیان وا دەردەخەن کە بە پەرۆشن بۆ نزیکبوونەوە لە خودا. | 2 |
他们天天寻求我, 乐意明白我的道, 好像行义的国民, 不离弃他们 神的典章, 向我求问公义的判语, 喜悦亲近 神。
دەڵێن:”بۆچی بەڕۆژوو بووین و سەیرت نەکردین، خۆمان زەلیل کرد و پێت نەزانین؟“«وا لە ڕۆژی بەڕۆژوبوونتان خۆشی دەبینن و هەموو کرێکارەکانتان دەچەوسێننەوە. | 3 |
他们说:我们禁食,你为何不看见呢? 我们刻苦己心,你为何不理会呢? 看哪,你们禁食的日子仍求利益, 勒逼人为你们做苦工。
وا سەرئەنجامی ڕوژووگرتنتان دەبێتە شەڕ و ناکۆکی، بە خراپە مست لە یەکتری دەوەشێنن. ئەمڕۆ بەڕۆژوو نابن بۆ ئەوەی لە ئاسمان دەنگتان ببیسترێت. | 4 |
你们禁食,却互相争竞, 以凶恶的拳头打人。 你们今日禁食, 不得使你们的声音听闻于上。
ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووەیە کە من دەمەوێت؟ مرۆڤ تەنها ڕۆژێک گیانی خۆی زەلیل دەکات، وەک زەل سەری دادەنەوێنێت و لەسەر گوش و خۆڵەمێش ڕادەکشێت؟ ئایا ئەمە ناو دەنێیت ڕۆژوو، یان ڕۆژێکی پەسەند لەلای یەزدان؟ | 5 |
这样禁食岂是我所拣选、 使人刻苦己心的日子吗? 岂是叫人垂头像苇子, 用麻布和炉灰铺在他以下吗? 你这可称为禁食、为耶和华所悦纳的日子吗?
«ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووە نییە کە من دەمەوێت، کۆتی ستەمکاری بکرێتەوە و گرێیەکانی نیر شل بکرێنەوە، چەوساوەکان بەڕەڵا بکرێن و هەموو نیرێک بشکێنن؟ | 6 |
我所拣选的禁食不是要松开凶恶的绳, 解下轭上的索, 使被欺压的得自由, 折断一切的轭吗?
ئایا ئەوە نییە کە نانی خۆت بۆ برسی لەت بکەیت و هەژارە بێ لانەکان ببەیتە ماڵەوە، کە ڕووتێکت بینی پۆشتەی بکەیت و خۆت لە خزمەکانی خۆت نەشاریتەوە؟ | 7 |
不是要把你的饼分给饥饿的人, 将飘流的穷人接到你家中, 见赤身的给他衣服遮体, 顾恤自己的骨肉而不掩藏吗?
ئەوسا ڕووناکیت وەک بەیان پڕشنگ دەداتەوە، تەندروستیت بە خێرایی چرۆ دەکات، ڕاستودروستیت لەپێشتەوە دەڕوات و شکۆمەندی یەزدانیش پاشڕەو و پارێزەری تۆیە. | 8 |
这样,你的光就必发现如早晨的光; 你所得的医治要速速发明。 你的公义必在你前面行; 耶和华的荣光必作你的后盾。
ئەوسا هاوار دەکەیت و یەزدان وەڵام دەداتەوە، هاواری فریاکەوتن دەکەیت، ئەویش پێت دەفەرموێت: ئەوەتام. «ئەگەر بەرگی ستەم لە خۆت داماڵیت و واز لە قسەی بەد و تاوانبارکردنی خەڵکی بهێنیت، | 9 |
那时你求告,耶和华必应允; 你呼求,他必说:我在这里。 你若从你中间除掉重轭 和指摘人的指头,并发恶言的事,
هەروەها ئەگەر خۆت بۆ برسی ماندوو بکەیت و پێداویستی زەلیل دابین بکەیت، ئاوا ڕووناکیت لەناو تاریکی دەدرەوشێتەوە و تاریکی ئەنگوستەچاوت وەک نیوەڕۆ دەبێت. | 10 |
你心若向饥饿的人发怜悯, 使困苦的人得满足, 你的光就必在黑暗中发现; 你的幽暗必变如正午。
یەزدان هەمیشە ڕێنماییت دەکات و لە خاکی ڕووتەندا گیانت تێر دەکات و جەستەت بەهێز دەکات. وەک باخچەیەکی تێر ئاوت لێدێت، کانییەک کە ئاوی لێ نەبڕێت. | 11 |
耶和华也必时常引导你, 在干旱之地使你心满意足, 骨头强壮。 你必像浇灌的园子, 又像水流不绝的泉源。
گەلی تۆ کەلاوە داڕووخاوە کۆنەکان بنیاد دەنێنەوە، بناغەکان هەڵدەستێننەوە، کە لە نەوەکانی پێشووەوەیە، ئینجا ناوت لێ دەنێن،”بنیادنەرەوەی شوورا“و”ئاوەدانکەرەوەی کۆڵانەکان“. | 12 |
那些出于你的人必修造久已荒废之处; 你要建立拆毁累代的根基。 你必称为补破口的, 和重修路径与人居住的。
«ئەگەر بە پێیەکانت ڕۆژی شەممەت نەشکاند، لە ڕۆژی پیرۆزم بە ئارەزووی خۆت نەکەیت، ئەگەر ڕۆژی شەممە بە ڕۆژی خۆشی دابنێیت و ڕۆژی پیرۆزی یەزدان، ڕێزدارە، ئەگەر ڕێزی لێ بگریت بەوەی ڕێگای خۆت ئەنجام نەدەیت و بەدوای خۆشی خۆتەوە نەبیت و قسەکانی خۆت نەکەیت، | 13 |
你若在安息日掉转你的脚步, 在我圣日不以操作为喜乐, 称安息日为可喜乐的, 称耶和华的圣日为可尊重的; 而且尊敬这日, 不办自己的私事, 不随自己的私意, 不说自己的私话,
ئەوسا خۆشی لە یەزدان دەبینیت و سواری بەرزاییەکانی زەویت دەکەم و میراتەکەی یاقوبی باوکت دەرخوارد دەدەم.» یەزدان بە دەمی خۆی فەرمووی. | 14 |
你就以耶和华为乐。 耶和华要使你乘驾地的高处, 又以你祖雅各的产业养育你。 这是耶和华亲口说的。