< ئیشایا 57 >
ڕاستودروستان لەناودەچن، کەسیش لە دڵی خۆیدا بیر لەمە ناکاتەوە. خودا خۆشەویستانی بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە، بەڵام کەس تێناگات کە ڕاستودروست بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی لە خراپە ڕزگاریان بکات. | 1 |
Men den rättfärdige förgås, och ingen är som lägger det uppå hjertat, och helgo män varda bortryckte, och ingen aktar deruppå; ty de rättfärdige varda borttagne för olyckone;
ئەوەی ڕێگای ڕاستی گرتووەتەبەر دێتە ناو ئاشتییەوە، لەناو تابووتەکانیان دەحەسێنەوە. | 2 |
Och de som redeliga för sig vandrat hafva, komma till frid, och hvilas uti deras kamrar.
«بەڵام ئێوە، ئەی کوڕانی ژنە بەخت خوێنەرەکە، توخمی داوێنپیسە لەشفرۆشەکان، وەرنە پێشەوە! | 3 |
Kommer härfram, I trollkonobarn, I horkarlars och horors säd.
گاڵتە بە کێ دەکەن؟ لە کێ دەم دەکەنەوە و زمان درێژ دەکەن؟ ئەی ئێوە کوڕانی یاخیبوون و توخمی درۆ نین؟ | 4 |
Med hvem viljen I nu hafva edra lust? Öfver hvem viljen I nu gapa med munnenom, och räcka ut tungona? Ären I icke öfverträdelsens barn och en falsk säd?
ئێوە لەنێو دار بەڕووەکان، لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا جۆش دەستێنن، ئەوانەی منداڵان لە شیوەکان و لەژێر کەلەبەرەکانی تاوێرەکاندا دەکەنە قوربانی. | 5 |
I som så hete ären till afgudar under all grön trä, och slagten barn vid bäckerna under bergen.
بەشت ئەو بتانەیە کە لەنێو بەردە لووسەکانی شیوەکانن، بێگومان ئەوان پشکی تۆن. هەروەها بۆ ئەوان شەرابی پێشکەشکراو و پێشکەشکراوی دانەوێڵەت پێشکەش کرد. ئایا لەبەر ئەمە پاشگەز ببمەوە؟ | 6 |
Ditt väsende är med de släta stenar i bäckenom; de äro din del, dem utgjuter du ditt dryckoffer, då du spisoffer offrar. Skulle jag dertill lust hafva?
جێگای نوستنت لەسەر کێوێکی بەرز و بڵند داناوە، بۆ ئەوێ سەرکەوتیت تاوەکو قوربانی سەرببڕیت. | 7 |
Du gör dina säng på ett högt resigt berg, och går desslikes sjelf ditupp till att offra.
لە پشت دەرگا و چوارچێوەکەی هێمای بتەکەتت داناوە. پشتت لە من کرد و خۆتت ڕووت کردەوە، سەرکەوتیتە سەر جێگای خەوی خۆت و فراوانت کرد. پەیمانت لەگەڵ بتەکاندا بەست، حەزت کرد داوێنپیسییان لەگەڵ بکەیت، ناموسی ئەوانت بینی. | 8 |
Och bak dörrena och dörrträn sätter du din åminnelse; ty du välter dig ifrå mig, och går upp, och utvidgar dina säng, och förbinder dig med dem; du älskar deras säng, ehvar du ser dem.
بە زەیتەوە چوویتە لای مۆلەخ و بۆنوبەرامی خۆتت زیاد کرد. نێردراوەکانت بۆ دوور نارد، شۆڕ بوویتەوە هەتا جیهانی مردووان! (Sheol ) | 9 |
Du far till Konungen med oljo, och hafver mångahanda krydder, och sänder din bådskap långväga, och äst förnedrad allt intill helvetet. (Sheol )
درێژی گەشتەکانت ماندووی کردیت، کەچی نەتگوت:”ئەمە بێ ئومێدییە.“هێزێکی نوێت دۆزییەوە لەبەر ئەوە شەکەت نەبوویت. | 10 |
Du mödde dig uti dina många vägar, och sade icke: Hvila dig något litet; utan efter du finner dine hands lefverne, varder du intet trött.
«لە کێ ترسایت و تۆقیت وا ناپاکیت لەگەڵ کردم، منت لە دڵت نەهێشتەوە و لەبیرت کردم؟ ئایا لەبەر ئەوەی من ماوەیەکی زۆرە بێدەنگم لە من نەترسایت؟ | 11 |
För hvem äst du så bekymrad och fruktar dig? Efter du dock far med lögn, och kommer intet mig ihåg, och lägger det intet på hjertat; menar du, att jag skall allstädes tiga, att du så platt intet fruktar mig?
من ڕاستودروستی و کردەوەکانت دەخەمە ڕوو، کە هیچ سوودیان بۆت نییە. | 12 |
Men jag skall uppenbara dina rättfärdighet och din verk, att de dig intet nyttig vara skola.
کاتێک هاوار دەکەیت، با بتە کۆکراوەکانت فریات بکەون! بای گێژەڵوکە هەموویان هەڵدەگرێت، تەنانەت شنەبا دەیانبات. بەڵام ئەوەی پەنای داوەتە پاڵ من دەبێت بە میراتگری خاکەکە، کێوی پیرۆزم دەبێت بە موڵکی.» | 13 |
Då du ropandes varder, så låt ditt sällskap hjelpa dig; men vädret skall alla föra dem bort, och fåfängelighet skall taga dem bort. Men den som tröster uppå mig, han skall ärfva landet, och besitta mitt helga berg;
یەزدان دەفەرموێت: «ڕێگاکە بنیاد بنێنەوە، بنیادی بنێنەوە و ئامادەی بکەن! کۆسپ لە ڕێگای گەلەکەم هەڵبگرن.» | 14 |
Och skall säga: Görer väg, görer väg, rödjer vägen; hafver bort det som hindrar af mins folks väg.
خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە، ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت: «لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم، هەروەها لەگەڵ ئەوانەدام کە دڵشکێنراون و بێفیزن، بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە. | 15 |
Ty alltså säger den Höge och högt besittne, den evinnerliga bor, hvilkens Namn är heligt: Jag, som bor i höjdene, och i helgedomenom, och när dem som en förkrossad och ödmjuk anda hafva, på det jag skall vederqvicka de ödmjukades anda, och hela de förkrossades hjerta;
هەتاسەر کێشمەکێش ناکەم و هەتا کۆتایی تووڕە نابم، چونکە ڕۆح لەبەردەمم گرژ دەبێت، هەناسەی مرۆڤ کە من دروستم کردووە. | 16 |
Jag vill icke träta evinnerliga, och icke vred vara i evig tid; utan en Ande skall blåsa ifrå mitt ansigte, och jag skall göra lif.
لەبەر تاوانی چاوچنۆکییەکەی تووڕە بووم، لێم دا، لە تووڕەییدا ڕوخساری خۆمم شاردەوە، بەڵام هەر بە ڕێگای دڵی خۆی بەردەوام بوو لە یاخیبوون. | 17 |
Jag var vred uppå deras girighets odygd, och slog dem; fördöljde mig, och var vred. Då gingo de hit och dit uti deras hjertas väg.
ڕێگاکانی ئەوم بینی بەڵام چاکی دەکەمەوە، ڕێنمایی دەکەم و دڵی خۆی و شیوەنگێڕەکانیشی دەدەمەوە، | 18 |
Men då jag såg uppå deras väg, helade jag dem, och ledde dem, och gaf dem åter tröst, och dem som sörjde öfver dem.
وا دەکەم بەرهەمی لێوەکانیان سوپاسگوزاری بێت. ئاشتی! ئاشتی بۆ دوور و بۆ نزیک، چاکیشی دەکەمەوە،» یەزدان دەفەرموێت. | 19 |
Jag skall skapa utvidgada läppar, de som predika skola: Frid, frid, både dem som fjerran, och dem som vid handen äro, säger Herren; och vill hela dem.
بەڵام بەدکاران وەک دەریای هەڵچوون کە ناتوانێت ئارام بێتەوە، ئاوەکانی لیتە و قوڕاو فڕێدەدات. | 20 |
Men de ogudaktige äro såsom ett stormande haf, det icke stilla vara kan, och dess vågar häfva upp träck och orenlighet.
خودام دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.» | 21 |
De ogudaktige hafva icke frid, säger min Gud.