< ئیشایا 57 >

ڕاستودروستان لەناودەچن، کەسیش لە دڵی خۆیدا بیر لەمە ناکاتەوە. خودا خۆشەویستانی بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە، بەڵام کەس تێناگات کە ڕاستودروست بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی لە خراپە ڕزگاریان بکات. 1
The righteous perisheth, and no man layeth it to heart: and pious men are taken away, without one considering that before the evil the righteous is taken away.
ئەوەی ڕێگای ڕاستی گرتووەتەبەر دێتە ناو ئاشتییەوە، لەناو تابووتەکانیان دەحەسێنەوە. 2
He shall come [to his fathers] in peace: they shall repose in their resting-place, every one that walketh in his uprightness.
«بەڵام ئێوە، ئەی کوڕانی ژنە بەخت خوێنەرەکە، توخمی داوێنپیسە لەشفرۆشەکان، وەرنە پێشەوە! 3
But ye draw near hither, sons of the sorceress, the seed of the adulterer and the harlot.
گاڵتە بە کێ دەکەن؟ لە کێ دەم دەکەنەوە و زمان درێژ دەکەن؟ ئەی ئێوە کوڕانی یاخیبوون و توخمی درۆ نین؟ 4
Over whom will you make yourselves merry? concerning whom will you open wide your mouth, stretch out your tongue? are ye not children of transgression, a seed of falsehood,
ئێوە لەنێو دار بەڕووەکان، لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا جۆش دەستێنن، ئەوانەی منداڵان لە شیوەکان و لەژێر کەلەبەرەکانی تاوێرەکاندا دەکەنە قوربانی. 5
That are inflamed after the idols under every green tree; that slaughter the children in the valleys under the clefts of the rocks?
بەشت ئەو بتانەیە کە لەنێو بەردە لووسەکانی شیوەکانن، بێگومان ئەوان پشکی تۆن. هەروەها بۆ ئەوان شەرابی پێشکەشکراو و پێشکەشکراوی دانەوێڵەت پێشکەش کرد. ئایا لەبەر ئەمە پاشگەز ببمەوە؟ 6
Of the smooth stones of the valley is thy portion; they, they are thy lot: even to them hast thou poured out a drink-offering, hast thou offered a meat-offering. Shall I for these things repent me [of the evil]?
جێگای نوستنت لەسەر کێوێکی بەرز و بڵند داناوە، بۆ ئەوێ سەرکەوتیت تاوەکو قوربانی سەرببڕیت. 7
Upon a high and lofty mountain hast thou placed thy couch: even thither wentest thou up to offer sacrifice.
لە پشت دەرگا و چوارچێوەکەی هێمای بتەکەتت داناوە. پشتت لە من کرد و خۆتت ڕووت کردەوە، سەرکەوتیتە سەر جێگای خەوی خۆت و فراوانت کرد. پەیمانت لەگەڵ بتەکاندا بەست، حەزت کرد داوێنپیسییان لەگەڵ بکەیت، ناموسی ئەوانت بینی. 8
And behind the doors and the door-posts hast thou placed thy [mark of] remembrance; for [departing] from me, thou hast laid open, and art gone up, —hast enlarged thy couch, and made thee a covenant with some of them; thou hast loved their lying with thee, hast selected a fitting place.
بە زەیتەوە چوویتە لای مۆلەخ و بۆنوبەرامی خۆتت زیاد کرد. نێردراوەکانت بۆ دوور نارد، شۆڕ بوویتەوە هەتا جیهانی مردووان! (Sheol h7585) 9
And thou didst show thyself unto the king without ointment, and thou didst multiply thy perfumes, and thou didst send out thy messengers even into the far-off distance, and didst debase thyself even down to the nether world. (Sheol h7585)
درێژی گەشتەکانت ماندووی کردیت، کەچی نەتگوت:”ئەمە بێ ئومێدییە.“هێزێکی نوێت دۆزییەوە لەبەر ئەوە شەکەت نەبوویت. 10
Though thou art wearied by the length of thy way, yet saidst thou not, It is useless: thou hadst found enough for thy hand; therefore didst thou feel no care.
«لە کێ ترسایت و تۆقیت وا ناپاکیت لەگەڵ کردم، منت لە دڵت نەهێشتەوە و لەبیرت کردم؟ ئایا لەبەر ئەوەی من ماوەیەکی زۆرە بێدەنگم لە من نەترسایت؟ 11
And of whom hadst thou dread or fear, that thou becamest false, and didst not remember me, nor lay it to thy heart? is it not so? I kept silence, and this from earliest times, and therefore thou fearest me not!
من ڕاستودروستی و کردەوەکانت دەخەمە ڕوو، کە هیچ سوودیان بۆت نییە. 12
I, I ever tell thee [what deeds would be] thy righteousness; but thy works—these indeed will not profit thee.
کاتێک هاوار دەکەیت، با بتە کۆکراوەکانت فریات بکەون! بای گێژەڵوکە هەموویان هەڵدەگرێت، تەنانەت شنەبا دەیانبات. بەڵام ئەوەی پەنای داوەتە پاڵ من دەبێت بە میراتگری خاکەکە، کێوی پیرۆزم دەبێت بە موڵکی.» 13
When thou criest, let thy masses of idols deliver thee; but all of them will the wind carry away, a breath will take them off; but he that putteth his trust in me shall possess the land, and shall inherit my holy mountain.
یەزدان دەفەرموێت: «ڕێگاکە بنیاد بنێنەوە، بنیادی بنێنەوە و ئامادەی بکەن! کۆسپ لە ڕێگای گەلەکەم هەڵبگرن.» 14
And he will say, Cast ye up, cast ye up, clear out the way, lift up every stumbling block out of the way of my people.
خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە، ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت: «لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم، هەروەها لەگەڵ ئەوانەدام کە دڵشکێنراون و بێفیزن، بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە. 15
For thus hath said the high and lofty One, who inhabiteth eternity, whose name is Holy, In the high and holy place do I dwell, yet also with the contrite and humble of spirit, to revive the spirit of the humble, and to revive the heart of the contrite.
هەتاسەر کێشمەکێش ناکەم و هەتا کۆتایی تووڕە نابم، چونکە ڕۆح لەبەردەمم گرژ دەبێت، هەناسەی مرۆڤ کە من دروستم کردووە. 16
For not to eternity will I contend, neither will I be for ever wroth: when the spirit from before me is overwhelmed, and the souls which I have made.
لەبەر تاوانی چاوچنۆکییەکەی تووڕە بووم، لێم دا، لە تووڕەییدا ڕوخساری خۆمم شاردەوە، بەڵام هەر بە ڕێگای دڵی خۆی بەردەوام بوو لە یاخیبوون. 17
Because of the iniquity of his covetousness was I wroth, and I smote him, hiding my face, and was wroth: while he went on frowardly in the way of his own heart.
ڕێگاکانی ئەوم بینی بەڵام چاکی دەکەمەوە، ڕێنمایی دەکەم و دڵی خۆی و شیوەنگێڕەکانیشی دەدەمەوە، 18
I [now] see his ways, and I will heal him; and I will guide him, and bestow full comforts on him and on his mourners;
وا دەکەم بەرهەمی لێوەکانیان سوپاسگوزاری بێت. ئاشتی! ئاشتی بۆ دوور و بۆ نزیک، چاکیشی دەکەمەوە،» یەزدان دەفەرموێت. 19
Creating the fruit of the lips: Peace, peace to him that is afar off, and to him that is near, saith the Lord; and I will heal him.
بەڵام بەدکاران وەک دەریای هەڵچوون کە ناتوانێت ئارام بێتەوە، ئاوەکانی لیتە و قوڕاو فڕێدەدات. 20
But the wicked are like the troubled sea; for it can never be at rest, but its waters cast up mire and dirt.
خودام دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.» 21
There is no peace, saith my God, to the wicked.

< ئیشایا 57 >