< ئیشایا 54 >
«ئەی نەزۆک، گۆرانی بڵێ، ئەی ئەوەی منداڵت نەبووە، ئەی ئەوەی ژانت نەگرتووە، لە خۆشیدا هاوار بکە و گۆرانی بڵێ، چونکە منداڵی ژنی بەجێهێڵراو زیاترن لەوەی مێردی لەگەڵیەتی،» یەزدان دەفەرموێت. | 1 |
Jubl, du golde, der ej fødte, jubl og fryd dig, du uden Veer! Thi den forladtes Børn er flere end Hustruens Børn, siger HERREN.
«شوێنی ڕەشماڵەکانت فراوان بکە، پەردەی نشینگەکانت لێک بکەرەوە، دەست مەگێڕەوە، گوریسەکانت درێژ بکە و سنگەکانت توند بچەقێنە، | 2 |
Vid Rummet ud i dit Telt, spar ikke, men udspænd din Boligs Tæpper. Du må gøre dine Teltreb lange og slå dine Teltpæle fast.
چونکە بەلای ڕاست و چەپدا پەل دەهاوێیت، نەوەی تۆ نەتەوەکان دەردەکەن و شارە وێرانەکان ئاوەدان دەکەنەوە. | 3 |
Thi du skal brede dig til højre og, venstre, dit Afkom tage Folk i Eje og bo i de øde Byer.
«مەترسە، چونکە ڕیسوا نابیت. گاڵتەت پێ ناکرێت، چونکە شەرمەزار نابیت. ڕیسوایی سەردەمی گەنجیێتیت لەبیر دەکەیت، ئیتر شورەیی بێوەژنیێتیت بەبیر نایەتەوە، | 4 |
Frygt ej, du skal ikke beskæmmes, vær ej ræd, du skal ikke skuffes! Thi din Ungdoms Skam skal du glemme, ej mindes din Enkestands Skændsel.
چونکە مێردی تۆ دروستکەرەکەی تۆیە، ناوی یەزدانی سوپاسالارە. ئەوەی دەتکڕێتەوە پیرۆزەکەی ئیسرائیلە، پێی دەگوترێت خودای هەموو زەوی. | 5 |
Thi din Ægtemand er din Skaber, hans Navn er Hærskarers HERRE, din Genløser er Israels Hellige, han kaldes al Jordens Gud.
وەک ژنێکی بەجێماو و ڕۆح پڕ لە ژان یەزدان بانگت دەکاتەوە، وەک ژنێک کە لە گەنجیدا شووی کردبێت و ڕەتکرابێتەوە،» خودات دەفەرموێت. | 6 |
Som en Hustru, der sidder forladt med Sorg i Sinde, har HERREN kaldt dig. En Ungdomsviv, kan hun forstødes? siger din Gud.
«بۆ ساتێکی کەم بەجێم هێشتیت، بەڵام بە بەزەییەکی زۆرەوە کۆت دەکەمەوە. | 7 |
Jeg forlod dig et lidet Øjeblik, men favner dig i stor Barmhjertighed;
بە زریانی تووڕەییەوە بۆ ساتێک ڕووی خۆمم لێت داپۆشی، بەڵام بە خۆشەویستی نەگۆڕی هەتاهەتایی بەزەییم پێتدا هاتەوە،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی دەتکڕێتەوە. | 8 |
jeg skjulte i skummende Vrede et Øjeblik mit Åsyn for dig, men forbarmer mig med evig Kærlighed, siger din Genløser, HERREN.
«ئەمە وەک لافاوی نوحە بۆ من ئەوەی سوێندم خوارد، کە لافاوەکەی نوح جارێکی دیکە بەسەر زەویدا تێنەپەڕێت. ئاوا سوێندم خوارد، کە لێت تووڕە نەبم و لێت ڕانەخوڕم. | 9 |
Mig er det som Noas Dage: Som jeg svor, at Noas Vande ej mer skulde oversvømme Jorden, så sværger jeg nu at jeg aldrig vil vredes og skænde på dig.
هەرچەندە چیاکان نامێنن و گردەکان دەهەژێن، بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی من بۆ تۆ دەمێنێت و پەیمانی ئاشتیم ناهەژێت،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی بەزەیی پێتدا دێتەوە. | 10 |
Om også Bjergene viger, om også Højene rokkes, min Kærlighed viger ej fra dig, min Fredspagt rokkes ikke, så siger HERREN, din Forbarmer.
«ئەی شارە زەلیلەکە، زریان لێدراوەکە، دڵنەوایی نەکراوەکە، ئەوەتا من بەردەکانت بە بەردە پیرۆزە لەسەر ڕیز دەکەم، بە یاقووتی شین داتدەمەزرێنم. | 11 |
Du arme, forblæste, utrøstede! Se, jeg bygger dig op med Smaragder, lægger din Grund med Safirer,
قوللەکانت دەکەم بە یاقووت و دەروازەکانیشت بە بەردی پڕشنگدار، هەموو سنوورەکانیشت بە بەردی گرانبەها. | 12 |
af Rubiner sætter jeg Tinderne, og Portene gør jeg af Karfunkler, af Ædelsten hele din Ringmur.
هەموو منداڵەکانت لە یەزدانەوە فێر دەبن و ئاشتی منداڵەکانت زۆر دەبێت. | 13 |
Alle dine Børn bliver oplært af HERREN, og stor bliver Børnenes Fred;
بە ڕاستودروستی دەچەسپێیت دوور لە جەوروستەم، چونکە هیچ هۆیەک نییە بۆ ئەوەی بترسیت، هەروەها دووریت لە تۆقینیش، چونکە لێت نزیک ناکەوێتەوە. | 14 |
i Retfærd skal du grundfæstes. Vær tryg for Vold, du har intet at frygte, for Rædsler, de kommer dig ikke nær!
ئەگەر پەلامار درایت، ئەوە لەلایەن منەوە نابێت، ئەوەی هێرش دەکاتە سەرت، دەبێتە ژێر دەستت. | 15 |
Angribes du, er det uden min Vilje, falde skal hver, som angriber dig;
«ئەوەتا من ئاسنگەرم بەدیهێنا کە کوورەی ئاگری خەڵووز دەم دەدات، چەکی گونجاو دروستدەکات، هەروەها من لەناوبەرم بەدیهێنا بۆ ئەوەی بفەوتێنێت. | 16 |
det er mig, der skaber Smeden, som blæser en Kulild op og tilvirker Våben ved sin Kunst, men Ødelæggeren skaber jeg også.
هەر چەکێک لە دژی تۆ شێوەی بکێشرێت سەرناکەوێت و هەر زمانێک لە دادگا لە دژی تۆ ڕادەوەستێت بەرپەرچی دەدەیتەوە. ئەمە میراتی خزمەتکارانی یەزدانە، بێتاوانیتان لەلایەن منەوەیە،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 17 |
Intet Våben, der smedes mod dig, skal du, hver Tunge, der trætter med dig, får du dømt. Dette er HERRENs Tjeneres Lod, den Retfærd, jeg giver dem, lyder det fra HERREN.