< ئیشایا 52 >
ئەی سییۆن، بەئاگا بە! بەئاگا بە! بەرگی هێزت لەبەر بکە، ئەی ئۆرشەلیم، شاری پیرۆز، بەرگی جوانیت بپۆشە، چونکە ئیتر لەمەودوا نایەتە ناوت خەتەنە نەکراو و گڵاو. | 1 |
Statt upp, statt upp, Zion, ikläd dig dina starkhet; pryd dig härliga, du helige stad Jerusalem; ty härefter skall ingen oomskoren eller oren regera i dig.
ئەی ئۆرشەلیم، لەناو خۆڵ هەستە و خۆت بتەکێنە، لەسەر تەخت دابنیشە. ئەی ڕاپێچکراوەکە، شاری سییۆن، کۆتەکانی ملت بکەرەوە. | 2 |
Statt upp utu stoftet, statt upp, du fångna Jerusalem; gör dig lös af din halsband, du fångna dotter Zion.
ئێستا یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «بەخۆڕایی فرۆشران، بەبێ پارە دەکڕدرێنەوە.» | 3 |
Ty alltså säger Herren: I ären sålde för intet; I skolen ock utan penningar löste varda.
هەروەها یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «سەرەتا گەلەکەم دابەزین بۆ میسر و ئاوارەبوون لەوێ، لەم دواییانەشدا ئاشور ستەمی لێدەکرد.» | 4 |
Ty så säger Herren Herren: Mitt folk drog i förstone neder uti Egypten, på det de skulle vara der gäster; och Assur hafver gjort dem öfvervåld utan sak.
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا لێرە چیم هەیە؟ «گەلەکەم بەخۆڕایی بردرا و فەرمانڕەواکانی دەلوورێنن، بەردەوام بە درێژایی ڕۆژیش کفر بە ناوی من دەکرێت. | 5 |
Men huru skall man här bära sig åt med? säger Herren. Mitt folk varder förgäfves förfördt. De som råda öfver dem, komma dem till att gråta, säger Herren; och mitt Namn varder alltid dag ifrån dag försmädadt.
لەبەر ئەوە گەلەکەم بە ناوی من ئاشنا دەبن، لەو ڕۆژەدا دەزانن ئەوەتام، ئەوە منم کە ئەم بەڵێنە دەدەم.» یەزدان دەفەرموێت. | 6 |
Derföre skall mitt folk känna mitt Namn på den tiden; ty si, jag vill sjelf tala.
چەند جوانە لەسەر چیاکان پێیەکانی مزگێنیدەران، ڕاگەیەنەری ئاشتی، مزگێنیدەری خۆشی، ڕاگەیەنەری ڕزگاری، ئەوانەی بە سییۆن دەڵێن: «خودات پاشایەتی دەکات!» | 7 |
O! huru ljuflige äro på bergomen bådbärarenas fötter, de som frid förkunna; predika godt, förkunna salighetena; de som säga till Zion: Din Gud är Konung.
گوێ بگرە! ئێشکگرەکانت دەنگیان هەڵدەبڕن، پێکەوە هاواری خۆشی دەکەن، بە چاوی خۆیان دەبینن کاتێک یەزدان دەگەڕێتەوە بۆ سییۆن. | 8 |
Dine vaktare ropa högt med deras röst, och fröjdas tillhopa; ty man skall se med ögonen, när Herren omvänder Zion.
ئەی کەلاوەکانی ئۆرشەلیم، پێکەوە بە خۆشی گۆرانی بڵێن، چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلەکەی خۆی دەکات، بێگومان ئۆرشەلیم دەکڕێتەوە. | 9 |
Fröjde och glädje sig tillsammans Jerusalems öde; ty Herren hafver tröstat sitt folk, och förlossat Jerusalem.
یەزدان بازووی پیرۆزی خۆی هەڵدەکات لەبەرچاوی هەموو نەتەوەکان، هەر چوار لای زەویش ڕزگاریی خودای ئێمە دەبینن. | 10 |
Herren hafver uppenbarat sin helga arm för alla Hedningars ögon, så att alle verldenes ändar skola se vår Guds salighet.
ئەی هەڵگرانی کەلوپەلی پەرستگای یەزدان، جیا بنەوە، جیا بنەوە، لە بابل بچنە دەرەوە! دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن! لەناوی وەرنە دەرەوە، خۆتان پاک بکەنەوە! | 11 |
Viker, viker, drager ut dädan, och kommer vid intet orent; går ut ifrå dem, rener eder, I som Herrans tyg bären.
بەڵام بە پەلە دەرناچن، بە هەڵاتن ناڕۆن، چونکە یەزدان لەبەردەمتانەوە دەڕوات، خودای ئیسرائیل پاشڕەو و پارێزەرتانە. | 12 |
Ty I skolen icke draga ut med hast, eller vandra med flykt; ty Herren skall draga för eder, och Israels Gud skall församla eder.
ببینە، بەندەکەم وا بە وریاییەوە هەڵسوکەوت دەکات، بەرز و بڵند و زۆر پایەبەرز دەبێت. | 13 |
Si, min tjenare skall visliga regera, och skall upphöjd och ganska högt uppsatt varda.
وەک ئەوەی زۆر کەس واقیان لێی وڕما، دیمەنی وەک مرۆڤ نەبوو، وێنەی لە ئادەمیزاد نەدەچوو، | 14 |
Så att månge skola förarga sig öfver dig, efter hans skapnad är ledare än andra menniskors, och hans anseende än menniskors barnas.
ئاوا زۆر لە نەتەوەکان لێی سەرسام دەبن، لەبەر ئەو پاشایان دەمی خۆیان دەگرن، چونکە ئەوەی بۆیان باس نەکرابوو دەیبینن، ئەوەی نەیانبیستبوو تێی دەگەن. | 15 |
Men alltså skall han bestänka många Hedningar, att ock Konungar skola hålla sin mun för honom; ty dem som intet deraf förkunnadt är, de skola se det med lust, och de som intet deraf hört hafva, de skola besinnat.